سه‌ره‌تا:
پڕۆژه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، ئامانج و خه‌ونی هه‌موو تاكێكی كورد بووه؛ هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورده‌وه، تا ده‌گاته شۆڕشی ئه‌یلوول و شۆڕشی گوڵان و شۆڕشی نوێ و، تا ده‌گاته ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان. كه‌واته هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان ڕووی دابێت، به شێوازی جیاواز و جۆراوجۆر، ئامانجی بوون به ده‌وڵه‌ت و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردیی وه‌كوو دروشم به‌رز كردۆته‌وه و هه‌وڵی بۆ داوه و خه‌باتی بۆ كردووه،. به‌ره‌نجامی ئه‌م هه‌وڵ و تیكۆشانه‌یش، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه كورد له كوردستانی باشوور زیاتر له قۆناغی سه‌ربه‌خۆیی نزیكتر بێته‌وه و قۆناغه‌كانیش جیاواز بوون، بۆ نموونه ده‌توانین ئه‌م قۆناغانه پوخت بكه‌ینه‌وه:
كه‌واته له نێوه‌ندی تێگه‌یشتن له‌و قۆناغانه‌وه، ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه به هیچ شێوه‌یه‌ك كورد مه‌یلی ئه‌وه‌ی نه‌بووه له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام بێت، چونكه كورد هیچ كات عێراقی به وار و ده‌وڵه‌تی خۆی نه‌زانیوه. بۆیه هه‌میشه ئامانجی باڵا لای نه‌ته‌وه‌ی كورد، سه‌ربه‌خۆیی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بووه، وه‌ك موماره‌سه‌كردنی مافێكی سروشتی. به شێوه‌یه‌كی تیۆرییش، هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه داوای ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن، داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بێت ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی دابمه‌زرێت كه ڕێز له هه‌موو مافه‌كانی خه‌ڵك بگرێت و، خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی خۆشگوزه‌ران له‌ناو ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا بژین. بۆیه له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین باس له پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی بكه‌ین له هه‌رێمی كوردستان و، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه كه ئایا زه‌روره‌تی مێژوویی له‌م قۆناغه‌ی ئێستاماندا چییه؟ چ شتێك له‌سه‌ر تاك و لایه‌نه‌كان پێویسته له‌م قۆناغه‌دا بیكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم شكست نه‌هێنێت؟
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی:
ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی له دوو زاراوه پێك هاتووه: "ده‌وڵه‌ت" كه ئاماژه‌یه بۆ كیانێك كه له چوارچێوه‌یه‌كی جوگرافی و گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریدا به‌رجه‌سته ده‌بێت. "ژان ژاك ڕۆسۆ" ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌ت بریتییه له‌و فه‌زایه‌ی كه مرۆڤ ڕه‌هه‌ندەکانی ناسنامەی خۆی بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی مافه‌كانی تێدا ده‌بینێته‌وه و، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه فۆرمی ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تیش سنوورداره. سه‌باره‌ت به چه‌مكی "مه‌ده‌نی"یش لە ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژاوایی‌دا هاتووه، بریتییه له‌و حاڵه‌ته‌ی كه جیاوازه له حاڵه‌تی سروشتی، كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌بێت مرۆڤ تیایدا ژیاوه. له قۆناغی مه‌ده‌نیدا، ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كان له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا كاروباری مرۆڤه‌كان ڕێك ده‌خه‌ن. فه‌یله‌سووف "جۆن لۆك" باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌ركه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری مه‌ده‌نی سنووردار كراوه؛ بڕیاره‌كانی ناگاته حاڵه‌تی ملكه‌چبوون و سته‌مكاریی ناشه‌رعی. كه‌واته ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی بریتییه له زه‌مینه‌سازی بۆ پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كانگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه له‌سه‌ر هاووڵاتیبوون و مافه مه‌ده‌نی و بنه‌ما دیموكراسییه‌كان ڕاده‌وه‌ستێت.
به شێوه‌یه‌كی گشتی، پێناسه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی نییه، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵێك به‌ها و پێوه‌ر هه‌یه كه پراكتیزه‌كردنیان په‌یوه‌ندیی به بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نییه‌وه هه‌یه. گرنگترین ڕه‌گه‌ز و ستوونه‌كانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی بریتین له‌م سێ خاڵه‌ی خواره‌وه:
١- سیسته‌می دیموكراسی: پێویسته حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌كی دیموكراسییانه پراكتیزه‌ی كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن. كه‌لتووری پێكه‌وه‌ژیان و فره‌ییی سیاسی و به‌شداریی سیاسی، سیمایه‌كی گرنگی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نییه. له ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نیدا هه‌موو شێوازه‌كانی قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات قه‌ده‌غه‌یه و بواری بۆ ناهێڵرێته‌وه.
٢- سه‌روه‌ریی یاسا: سه‌روه‌ریی یاسا پره‌نسیپێكی گرنگی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نییه، كه فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ ڕێكخستنی ماف و ئه‌ركه‌كان. ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ڕه‌زامه‌ندیی خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵاته شه‌رعییه‌كانی كۆمه‌ڵگه. هه‌روه‌ها خاڵێكی تر كه ده‌بێته هۆی پاراستنی پره‌نسیپی سه‌روه‌ریی یاسا، ئه‌ویش جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه له یه‌كدی و سه‌ربه‌خۆبوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته شه‌رعییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ست له كاروباری یه‌كتری وه‌ربده‌ن.
٣- هاووڵاتیبوون: هاووڵاتیبوون ستوون و ڕه‌هه‌ندێكی سه‌ره‌كیی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نییه، كه تیشكی سه‌ره‌كی ده‌خاته سه‌ر مافه تایبه‌تی و گشتییه‌كانی هاووڵاتییان و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان بۆ تاكه‌كان و شه‌فافییه‌ت و به‌شداریی كارای سیاسیی هاووڵاتیان له كاروباره گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگه. هه‌روه‌ها، نابێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ حزبێك، یان بنه‌ماڵه‌یه‌ك قۆرخ بكرێت و مافی كه‌مینه‌كانی كۆمه‌ڵگه پێشێل بكرێت، به‌ڵكوو ده‌بێت هاووڵاتییان به‌شداریی یه‌كسانیان له دروستكردنی بڕیاره نشتیمانییه‌كاندا هه‌بێت.
ته‌وه‌ری دووه‌م: ڕیفراندۆم و ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی كوردستان:
پاش ئه‌وه‌ی خۆێندنه‌وه‌یه‌كی پوختی مێژوویمان بۆ خواست و ویستی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان كرد، به‌تایبه‌ت له باشووری كوردستان و، ده‌ستنیشانی ئه‌و قۆناغانه‌مان كرد كه بوونه خاڵی به‌هێز بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، گه‌یشتینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه ئه‌زموونی سه‌د ساڵی ڕابردوو ئه‌وه ده‌رده‌خات كه كورد ناتوانێت ببێت به به‌شێك له عێراق و به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت؛ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه باسمان له ستوونه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی كرد. بۆیه ئێستا، پێویسته شیكردنه‌وه‌یه‌كی واقعی بۆ هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی ئێستادا بكه‌ین.
هه‌روه‌ك ئاشكرایه ئێستا بۆچوونه‌كان له ناوخۆی كوردستان سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، جیاواز و فره‌ڕه‌هه‌نده: به‌ره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمدایه و به‌ره‌یه‌كیش دژ و، به‌ره‌یه‌كی ترمان هه‌یه كه له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمدایه به‌ڵام پێی باشه بۆ كاتێكی تر دوا بخرێت. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئێمه چۆن بتوانین بۆچوونێكی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌م بۆچوونه جیاوازانه دروست بكه‌ین كه به قازانجی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یییه باڵا‌كانی كورد بێـت؟ ئه‌رگیۆمێنتی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌یه كه، له ماوه‌ی 25 ساڵی ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان نه‌یانتوانیوه فۆرمێكی باشی حوكمڕانی په‌یڕه‌و بكه‌ن. بێ گومان ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ستوونه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی، ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه ده‌زانین كه له هه‌رێمی كوردستان پرسیاری گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رسێ ستوونه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی هه‌یه. كه‌واته هاووڵاتیان و خودی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش به درێژاییی ئه‌و 25 ساڵه، ڕه‌خنه‌یان له شێوازی كاری حكوومه‌ت هه‌بووه: پرۆسه‌ی دیموكراسی شكستی هێناوه، سه‌روه‌ریی یاسا ته‌نیا وه‌كوو دروشم ماوه‌ته‌وه و له واقعدا به‌رجه‌سته نه‌كراوه و هاووڵاتیبوونیش به هۆی گه‌نده‌ڵی و نایه‌كسانی و ناعه‌داڵه‌تییه‌وه پرسیاری گه‌وره‌ی له‌سه‌ره.
هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌رگیۆمێنتی ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن "ده‌بێت ڕیفراندۆم سه‌ر بكه‌وێ" ئه‌وه‌یه كه، زۆربه‌ی ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه له دونیای ئه‌مڕۆدا ناده‌وڵه‌تین، نه‌یانتوانیوه ببنه نموونه‌یه‌كی باش بۆ دروستكردنی حكوومه‌تێكی دیموكراسی. پاساوه‌كه‌یش ده‌كرێت گونجاو بێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌بوون به ده‌وڵه‌ت. به‌ڵام ئێمه ده‌بێت جیاوازی له نێوان دوو شت‌دا بكه‌ین، ئه‌ویش "حكوومه‌ت" و "ده‌وڵه‌ت"ن. ئه‌م دوو چه‌مكه پێناسه‌ی جیاوازیان هه‌یه و لێك جیاوازن. هه‌موومان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین كه ده‌وڵه‌ت به نیسبه‌ت كورده‌وه زه‌رووره‌تێكی حه‌تمییه و، په‌یوه‌ندیی به ناسنامه و مێژوو و خه‌بات و خوێنی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له‌وه هه‌یه. كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمه شكست نه‌هێنێت و سه‌ركه‌وتوو بێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان پشتگیریی بكه‌ن، پێویسته چی بكرێت؟
پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بن كه ڕیفراندۆم بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی و دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی كوردیی مه‌ده‌نییه، كه ڕه‌چاوی هه‌موو پره‌نسیپ و ڕه‌گه‌ز و ستوونه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی له داهاتوودا ده‌كات. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نیشتمانی له نێوان لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان واژوو بكرێت، كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی ڕاگه‌یه‌نرا، ئه‌وه ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی ده‌بێت و حكوومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراوی نشتیمانی له‌سه‌ر بنه‌مای ستوونه‌كانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی كاروباره‌كانی خۆی ڕاده‌په‌ڕێنێت، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و شیوازه حوكمڕانییه‌ی پێشوو. ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی ڕاگه‌یه‌ندرا و، دیسانه‌وه شێوازێكی خراپی حوكمڕانییان پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان كرد؟ ئه‌و كاته هه‌ڵویستی ئه‌و كه‌سانه چۆن ده‌بێت كه ئێستا پاساویان بۆ "نه‌خێر"، بریتییه له خراپیی شێوازی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان؟ ده‌ڵێین: وه‌ڵامه‌كه دوو لایه‌نی هه‌یه: لایه‌نێكیان ئه‌وه‌یه كه جیابوونه‌وه له عێراق خۆی له خۆیدا هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاری. له ڕووه‌كه‌ی تره‌وه، ئه‌و خه‌باته كه ئێستا هه‌ندێك لایه‌ن بۆ دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داڵه‌تی ده‌یكه‌ن، ئه‌وكاتیش ده‌توانن به‌رده‌وام بن و هه‌موو ڕێكاره مه‌ده‌نییه‌كان بگرنه به‌ر. له كۆتاییدا ئه‌م هه‌نگاوانه گه‌ره‌نتیی پاراستنی داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ خۆمان و بۆ نه‌وه‌كانمان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م پرۆسه‌یه شكست بهێنێت ئه‌وا له‌وانه‌یه بۆ 100 ساڵی تر باجه‌كه‌ی بده‌ین و كوردستان بخه‌ینه دۆخێكی زۆر سه‌خته‌وه كه ڕه‌هه‌نده‌كانی دیار نین.
كۆبه‌ند: