سه‌رکردایه‌تیکردنی مرۆڤ له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا، فره‌بواره؛ بۆیه بواره‌کانی سه‌رکردایه‌تی جۆراوجۆرن و، هاوکات سه‌رکرده‌کانیش له بواری جیاجیادا هه‌ڵکه‌وتوو و ده‌رکه‌وتوو ده‌بن. چونکه زۆر که‌س پێیان وایه کاتێک باس له سه‌رکرده و سه‌رکردایه‌تی ده‌کرێت، مه‌به‌ست لێی، ته‌نیا سه‌رکرده‌ی سیاسییه، یان لایه‌نی سیاسی ده‌گرێته خۆ، له کاتێکدا ده‌شێت سه‌رکرده‌کان له سه‌رجه‌م بواره‌کانی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌یی، یاسایی و... دا هەبن و ڕۆڵ و کاریگه‌ریی خۆیان بۆ خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵگه بگێڕن.
سه‌رکردایه‌تیکردن، یان سه‌رکرده له هه‌ر بوارێک‌دا بێت، یه‌کێکه له‌و که‌سایه‌تییانه‌ی هه‌موو مرۆڤه‌کان ئاره‌زووی دەکەن و خه‌ونی پێوه ده‌بینن؛ وێڕای ئه‌وه‌ی له هێز و توانای هه‌موو که‌سێکدا نییه، که ببێت به سه‌رکرده، چونکه سه‌رکرده پێویستیی به جۆرێک ئاماده‌کردن و شیاندن هه‌یه له ڕووی زانستی، ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. هه‌روه‌ها له سه‌رکردایه‌تیدا، سه‌رکرده ئاراستە و سه‌رکردایه‌تیی زۆرێک له که‌سانی تر ده‌کات و به ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵیاندا له بری ئه‌وانیش بڕیاره‌کان وه‌رده‌گرێت، یان یه‌کلایییان ده‌کاته‌وه. بۆیه سه‌رکردایه‌تی، به خه‌سڵه‌ته هه‌ستیاره‌کان داده‌نرێت؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پابه‌ندبوون و هۆگربوونی که‌سه‌کان له ئه‌ستۆ و له ده‌ستی که‌سێکدایه و، به‌رپرس ده‌بێت له دیاریکردنی چاره‌نووسیان، له وه‌رگرتنی بڕیاره‌کانیان و فه‌رمانپێدانیان له‌سه‌ر ئاستی که‌سایه‌تی بێت، یان لە بواری کاردا. گرنگیی سه‌رکردایه‌تی بریتییه له ئه‌ڵقه‌ی به‌یه‌کگه‌یشتن له نێوان چینی کارکردوو و ئامانج و پلانی دامه‌زراوه‌که و دیدگه‌ی داهاتوودا.
سه‌رکردایه‌تی، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له نزیککردنه‌وه‌ی توانای کارکردووان له به‌دیهێنان و ده‌ستکه‌وتنی ئامانجه‌کاندا و، زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر ڕێگری و به‌ربه‌سته‌کانیدا و، له به‌رامبه‌ر به‌دیهێنانی ئامانجه‌کاندا ده‌وه‌ستێت. هه‌روه‌ها کار ده‌کات له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی و بنه‌ڕه‌تی بۆیان و، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر ڕاهێنان و په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌کردن به تاک و ئه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، بۆ هاندانی توانا و کارامه‌یییه‌کانی تاکه‌کان له ڕووی مرۆیی و کرده‌یییه‌وه.
سه‌رکردایه‌تی: توانای مرۆڤێکه بۆ باوه‌ڕپێکردنی که‌سانی دیکه و ڕۆڵگێڕانی وه‌ک نوێنه‌ر، به شێوه‌یه‌ک، کە ڕۆڵگێڕان و باوه‌ڕپێکردنه‌کانی بۆ ئه‌وانی دیکه، له ڕێی هه‌وڵدان و گه‌یشتنییه‌وه ده‌بێت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی دیاریکراو؛ جگه له‌وه‌ی هونه‌رێکه، له ڕێگه‌یه‌وه کاریگه‌ری ده‌خرێته سه‌ر تاک و کۆمه‌ڵگه، بۆ سه‌رله‌نوێ دروستکردنه‌وه و ئاماده‌کردنیان بۆ خزمه‌تکردنی گشتی و گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌که‌یان.
خه‌سڵه‌ته‌کانی مرۆڤی سه‌رکرده: گرنگترین خه‌سڵه‌ته‌کانی سه‌رکرده له‌م خاڵانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه:
1. وه‌رگرتنی بڕیار: توانای بڕیاردانی مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی گونجاو و له کاتی پێویستدا، بۆ که‌سی سه‌رکرده گر‌نگه. مرۆڤ له ژیانیدا خۆی له به‌رده‌م زۆر هه‌ڵبژار‌ده‌دا ده‌بینێته‌وه، بۆیه که‌سی سه‌رکرده به‌وه له که‌سانی دیکه جیا ده‌کرێته‌وه، که بزانێت چۆن ده‌توانێت بڕیاری گونجاو بدات، بۆ خۆی و ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. بۆیه سه‌رکردایه‌تیکردن، بریتییه له هونه‌ری وه‌رگرتنی بڕیار، وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌رکرده ڕووداو دروست ده‌کات، نه‌ک چاوه‌ڕوانی ڕوودانی ڕووداو بێت.
2. پلان: دانانی پلانی باش بۆ کار و چالاکی و بابه‌ته‌کان، یه‌کێکی تره له خه‌سڵه‌ته‌کانی سه‌رکرده، که پێویسته هه‌میشه به‌رنامه‌ڕێژیی بۆی هه‌بێت و توانای ئه‌ڵته‌رناتیڤی به‌رده‌وامی چالاکانه‌ی هه‌بێت بۆ دانان و ڕێکخستن و گۆڕینی پلانی تۆکمه و باش. توێژینه‌وه‌کان له ئاست جیهاندا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، که سه‌رکرده 80%ی کاته‌کانی له پلاندا به‌سه‌ر ده‌بات، له کاتێکدا 20%ی کاته‌کانی له جێبه‌جێکردندا سه‌رف ده‌کات و هیچ شتێکیش بۆ ڕێکه‌وت به‌جێ ناهێڵێت.
3. ڕێکخستنی باش: سه‌رکرده له چوارچێوه‌یه‌کی ڕێکخراو و ڕێکوپێکدا کار ده‌کات و به که‌سێکی ڕێکخه‌ر ناسراوه؛ هه‌ر له ده‌ستپێکی کات و ئامانج و ئه‌وله‌وییاتییه‌وه تا ڕێکخستنی کتێبخانه‌که‌ی. هه‌روه‌ها پابه‌ند ده‌بێت به‌و پلانانه‌ی دایانده‌نێت و، باوه‌ڕی به‌وه‌یه که گه‌یشتن به ئامانج پێویستی به توانا و کات هه‌یه و، ده‌بێ بێ دوودڵی و ڕه‌شبینی و ته‌سلیمبوون، پابه‌ند بێت به‌و پلانانەی دایناون و کاریان له‌سه‌ر بکات.
4. هه‌ستی به‌رپرسیارانه: که‌سی سه‌رکرده به به‌راورد به مرۆڤه‌کانی دیکه، هه‌ستێکی به‌رپرسیارانه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه. به شێوه‌یه‌کی گشتی به‌رپرسیارێتیی بڕیاره‌کانی هه‌رچییه‌ک بێت له ئه‌ستۆی ده‌گرێت و، هه‌وڵ ده‌دات گرووپی کاره‌که‌ی نه‌خاته کێشه و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌که‌وه که ده‌رچوون لێی ئه‌سته‌م و قورس بێت.
5. متمانه‌بوون به خۆ: مرۆڤی سه‌رکرده هه‌میشه متمانه‌ی زۆری به خۆی هه‌یه و، به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن که‌سایه‌تیی سه‌رکرده‌ن، باوه‌ڕیان به توانا و متمانه‌یان به هه‌ڵبژارده و بڕیاره‌کانیان هه‌یه و، له چوونه ناو سه‌رکێشییه‌کانه‌وه ناترسن؛ به شێوه‌یه‌ک زۆر جار پێشوه‌خت پێشبینیی ده‌ره‌نجامه‌کان ده‌که‌ن. متمانه‌ی سه‌رکرده له توانا و بیروباوه‌ڕه‌کانیدایه، که هێزی پێ ده‌به‌خشێت تا بتوانێت به‌سه‌ر کێشه و گرفت و هه‌ڵوێسته‌کانیدا زاڵ بێت، که له کاتی پێویستدا وه‌ریان ده‌گرێت.
6. ئاستی ڕۆشنبیری: یه‌کێک له جیاکه‌ره‌وه‌کانی که‌سایه‌تیی سه‌رکرده له‌وانی دیکه، به‌رزیی ئاستی ڕۆشنبیرییه‌تی. هه‌روه‌ها سه‌رلێده‌رکردن و زانین و شاره‌زایییه‌تی سه‌باره‌ت بە کاروباره جیاوازه‌کانی ژیان. بۆیه ده‌بینین زۆربه‌ی که‌سایه‌تییه سه‌رکرده‌کانی جیهان ژن بن، یان پیاو، خاوه‌نی ئاستێکی ڕۆشنبیریی تایبه‌ت و به‌رزن.
7. خه‌سڵه‌تی گشتی: زۆرن ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی پێویستە له که‌سی سه‌رکرده‌دا هەبن، له‌وانه: به‌رده‌وامی و کارامه‌یی له په‌یوه‌ندی و به‌یه‌کگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه‌دا، زانینی به‌وه‌ی چۆن قسه بکات و چۆن په‌یامه‌که‌ی بنێرێت، جگه له‌وه‌ی گوێگرێکی باشه و حه‌ز به دیا‌لۆگ ده‌کات؛ ده‌زانێت چۆن و که‌ی وه‌کاله‌تی گشتی به‌کار بهێنێت و ئه‌رک دابه‌ش بکات به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌دا کە ده‌توانن به‌جێی بێنن.
سه‌رکرده، ئه‌وه ده‌بینێت که که‌سانی تر نایبینن. ڕه‌خنه په‌سه‌ند ده‌کات و هه‌ستی متمانە و په‌رۆشی و هاندان له که‌سانی دیکه‌دا دروست ده‌کات. جگه له‌وه‌ی یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته به‌هێزه‌کانی سه‌رکرده‌ی سه‌رکه‌وتوو، ئه‌وه‌یه که نابێ ده‌ستکه‌وته‌کانی له‌سه‌ر حیسابی له‌ده‌ستدانی بیروباوه‌ڕ و به‌ها و باوه‌ڕه‌کانی بێت، به‌ڵکوو پاراستنی ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌کییانه‌یه که ده‌بێته هۆی هه‌ستکردنی ئه‌وی دی به‌ئاسووده‌یی و متمانه و ئارامی و باوه‌ڕبوون؛ به‌ده‌ر له‌وه‌ی خه‌سڵه‌تی زیره‌کی، به شێوه‌یه‌ک که یارمه‌تیده‌ری بێت له چۆنێتیی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ زانیارییه جیاواز و هه‌ڵوێسته قورسه‌کاندا، خه‌سڵه‌تێکی تری گر‌نگه که پێویسته له که‌سایه‌تیی سه‌رکرده‌دا هه‌بێت.
سه‌رکردایه‌تی، خه‌سڵه‌تێکی وه‌رگیراوه یان بۆماوه‌یی؟
به‌گشتی سه‌رکرده‌بوون له مرۆڤدا خه‌سڵه‌تێکی بۆماوه‌یی نییه، که له‌گه‌ڵ له‌دایکبوونیدا تێیدا بێت، به‌ڵکوو زیاتر خه‌سڵه‌تێکی وه‌رگیراوه و به‌پێی کات، ئه‌زموون و شاره‌زایییه‌کانی له ژیانیدا وه‌ری ده‌گرێت، که به‌گشتی مرۆڤه‌کان ده‌توانن له پێناو به‌ده‌ستهێنانیدا گه‌شه به خۆیان بده‌ن. توێژینه‌وه‌کان له جیهاندا سه‌لماندوویانه که‌متر له 2%ی مرۆڤه‌کان، وه‌ک سه‌رکرده له‌دایک ده‌بن و، له 2% که‌متریان بۆ سه‌رکردایه‌تیکردن ناشێن؛ بۆیه پێویستیان به مه‌شقکردن و ڕاهێنان و سازدانی خوله و، 97%ی ئه‌و که‌سانه ئامادەیییان هه‌یه که سه‌رکردایه‌تیکردن بکه‌ن و، 96% ی، ده‌توانن و ئاماده‌ییی ئه‌وه‌یان تێدایه که له ڕێگه‌ی مه‌شقکردن و ڕاهێنان و سازدانی خوله‌وه، ببن به سه‌ركرده. به‌گشتی چه‌ندین خه‌سڵه‌ت هه‌ن، که گر‌نگه له که‌سی سه‌رکرده‌دا هه‌بن، له‌وانه:
1. خۆشه‌ویستی: پێویسته که‌سی سه‌رکرده له‌نێو خه‌ڵکدا خۆشه‌ویست بێت و، له‌گه‌ڵیاندا ڕێز و خۆشه‌ویستی ئاڵوگۆڕ بکات، چونکه هه‌ستی ڕێز و خۆشه‌ویستییه که وا له مرۆڤ ده‌کات، نزیک بێت له خه‌ڵکه‌وه و هه‌ستیان پێ بکات و پێویستییه‌کانیان بزانێت. به واتا‌یه‌کی دیکه، گر‌نگه سه‌رکرده که‌سایه‌تییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت.
2. خوێندنه‌وه: خوێندنه‌وه و به‌دواداچوونی به‌رده‌وام، وا له مرۆڤ ده‌کات له ڕووی ڕۆشنبیرییه‌وه کراوه بێت و هاوکات تێڕوانینی بۆ مه‌سه‌له‌کان فراوانتر بێت، که یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی بڕیاری دروست و، دڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ی مه‌ودای بڕیاره‌که‌ی تا کوێیه.
3. توانای قه‌ناعه‌تپێهێنان: توانای قه‌ناعه‌تپێهێنان به كه‌سانی تر له سه‌رکرده‌دا، یه‌کێکه له خه‌سڵه‌ته پێویسته‌کان، که ده‌بێ بتوانێت به‌و بڕیار و فه‌رمانانه‌ی ده‌یدات و به‌و هۆکارانه‌ی که خۆی بیری لێ کردوونەته‌وه، له کاتی پێویست و یه‌کلابوونه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌کاندا قه‌ناعه‌ت به که‌سانی دیکه بهێنێت.
4. پشتبه‌ستن به خۆ: پشتنه‌به‌ستن به که‌سانی دیکه، به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام بۆ که‌سی سه‌رکرده گر‌نگه. ده‌بێ مرۆڤ پشت به خۆی ببه‌ستێت، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت که ئه‌و پلانه‌ی دایناوه و ئه‌وه‌ی خوازیارییه‌تی، وه‌ک ئه‌وه ده‌ڕوات و جێبه‌جێ ده‌بێت که خۆی ویستوویه‌تی و، وا له که‌سانی دیکه بکات متمانه‌ی پێ بکه‌ن و پشتی پێ ببه‌ستن.
5. کاری جددی: ده‌بێت که‌سی سه‌رکرده بۆ کاره‌کانی به‌په‌رۆش بێت و، ببێته نموونه بۆ ئه‌نجامدانی کاری جددی و ئامانجدار و به‌ده‌ستکه‌وت و به‌رهه‌مدار و، ببێته که‌سێكی ده‌سته‌بژێر و نوێنه‌ر بۆ ده‌وروبه‌ری؛ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ره‌که‌ی پشت به تواناکانی ببه‌ستن و متمانه‌ی پێ بکه‌ن و، بتوانێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا ئه‌رکه‌کانی جێبه‌جێ بکات. چونکه کارکردنی جددی، وا له که‌سانی ده‌وروبه‌ریشی ده‌کات، وه‌ک خۆی له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه خوازراوه‌کاندا تێ بکۆشن.
6. په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام: که‌سی سه‌رکرده، ده‌بێ به‌به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی و به‌یەکگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا هه‌بێت، هه‌روه‌ها ڕاوێژ بکات به‌وانه‌ی که سه‌رکردایه‌تییان ده‌کات، یان ئه‌وانه‌ی کاره‌کانی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، چونکه به‌یه‌کگه‌یشتن، به‌رده‌وامی و پشتگیری به په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا؛ که ئه‌مه خه‌سڵه‌تێکی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کییه.
ڕۆڵه‌کانی سه‌رکرده:
ڕۆڵه‌کانی سه‌رکرده جۆراوجۆرن، له‌وانه:
1. مامۆستا: سه‌رکرده ڕۆڵی مامۆستا ده‌بینێت، له‌و ڕوانگه‌یه‌وە کە ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی فێربوون بۆ ئه‌وانی دیکه. بۆیه ئه‌وانی تر به مه‌به‌ستی فێربوون و به‌رزکردنه‌وه‌ی توانا و کارامه‌یییه وه‌زیفییه‌کانیان، پشتی پێ ده‌به‌ستن و لێوه‌ی فێر ده‌بن. هه‌روه‌ها ده‌بێ ببێت به نوێنه‌ر بۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌فتار و به‌ها گرنگه‌کانی کارکردنی لێ وه‌ربگرن.
2. ڕاوێژکار: ڕۆڵێکی تری سه‌رکرده، بوون به ڕاوێژکاره و، ئه‌م ڕۆڵه لە‌سه‌ری فه‌رز ده‌کات که گوێگرێکی باش بێت و بتوانێت کێشه و گرفته‌کانی نێوان خۆی و ئه‌وانی دیکه ڕابگرێت و چارەیان بکات. هه‌روه‌ها ڕاوێژیان پێشکه‌ش بکات، به شێوه‌یه‌ک کە به‌پێی توانا له چاره‌سه‌ركردنی کێشه‌کاندا به‌شدار بێت، نه‌ک چاره‌ی هه‌موو کێشه‌یه‌ک بکات.
3. دادوه‌ر: سه‌رکردایه‌تیکردن ڕۆڵی دادوه‌ری ده‌خوازێت، بۆیه ده‌بێ کار له‌سه‌ر داد بکات. هه‌روه‌ها کار له‌سه‌ر ئاماده‌کردنی یاسا و ڕێسا و ڕێنماییی تایبه‌ت به دامه‌زراوه‌که‌ی بکات و بیانخاته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، جگه له کارکردن له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ناکۆکییه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌ی ڕیشه‌یی بۆیان؛ به‌ده‌ر له‌وه‌ی ده‌بێ دادپه‌روه‌ر بێت له نێوان ئه‌وانه‌ی سه‌رکردایه‌تییان ده‌کات، له ڕووی پێدانی پاداشت و ده‌ستکه‌وت و به‌رزکردنه‌وه‌ی پله و شوێنیان، به‌پێی توانا و لێهاتوویییان، بێ ناسین و لێکدانه‌وه‌ی خزمایه‌تی. هاوکات، ده‌بێ له کاتی سه‌رپێچیکردنیاندا یه‌کلاکه‌ره‌وه بێت؛ به شێوه‌یه‌ک کە بتوانێت له کاتی پێویستدا سزای سه‌رپێچیکاران بدات.
4. قسه‌که‌ر: سه‌رکرده وه‌ک ئه‌ڵقه‌یه‌کی به‌یه‌کگه‌یشتن وایه که له نێوان که‌سانی ده‌وروبه‌ر، کارکردووان و به‌ڕێوه‌بردنی باڵای ده‌زگه‌که‌دا ڕۆڵ ده‌گێڕێت؛ به شێوه‌یه‌ک کە پێشنیاره‌کانیان ده‌گوازێته‌وه و به ناوی ئه‌وانه‌وه قسه‌که‌ر ده‌بێت بۆ گه‌یاندنی دید و تێڕوانینه‌کانیان له ده‌زگه‌یه‌کی دیاریکراودا.
جۆره‌کانی سه‌رکردایه‌تی: ده‌کرێت به چوار به‌شه‌وه:
1. سه‌رکردایه‌تیی ئوتوکراتی (دیکتاتۆری): ده‌سه‌ڵات ته‌نیا له سه‌رکرده‌دا کۆ ده‌بێته‌وه؛ژ به شێوه‌یه‌ک سه‌رکرده ئازاده له وه‌رگرتنی بڕیار و دانانی پلان و سیاسه‌ته‌کانی ده‌زگه‌که‌یدا، بەبێ گوێدان و گرنگیدان و به‌شداریپێکردنی ئه‌وانی دیکه. ده‌سه‌ڵاته‌کانی له لایه‌نێکی فه‌رمییه‌وه وه‌رده‌گرێت و، به‌پێی یاسا و سیسته‌م، کار له‌سه‌ر ده‌رچوونی فه‌رمان و ئاراستەکردنه‌کان ده‌کات. له‌م جۆره‌دا، متمانه و توانای وه‌رگرتنی بڕیاری ڕاست بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له لایه‌ن سه‌رکرده‌وه سه‌رکردایه‌تی ده‌کرێن، نامێنێت. بۆیه ئه‌م جۆره سه‌رکردایه‌تیکردنه، به‌وه وه‌سف ده‌کرێت که خۆسه‌پێنه و کێشه‌ی خه‌ڵک فه‌رامۆش ده‌کات.
له نه‌نگییه‌کانی ئه‌م جۆره سه‌رکرده‌یه، ئه‌وه‌یه که بڕی به‌رهه‌م له کاتی پێواری سه‌رکرده‌دا که‌متر ده‌بێت و، ده‌کرێت ئه‌م جۆره سه‌رکرده‌یه پۆلێن بکرێت بۆ سێ جۆر: سه‌رکرده‌ی ئوتوکراتی توندوتیژ و که‌لله‌ڕه‌ق، سه‌رکرده‌ی ئوتۆکراتی دەروه‌ست به جێبه‌جێکردنی یاساکان و سه‌رکرده‌ی باش.
2. سه‌رکردایه‌تیی دیموکراسی: ته‌واو پێچه‌وانه‌ی سه‌رکردایه‌تیی ئوتوکراتییه. ئه‌م جۆره، پشت به ڕادده‌ی په‌سه‌ندکردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکرده‌ی دیموکراسی لە لایەن خه‌ڵکەوە ده‌به‌ستێت.
له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا، سه‌رکردەی دیموکراسی کار له‌سه‌ر گه‌شه‌کردنی په‌یوه‌ندییه مرۆیییه‌کانی ده‌کات، که له‌سه‌ر بنه‌مای ئاڵوگۆڕی ڕێز وه‌ستاوه له نێوان خۆی و خه‌ڵکدا. هه‌روه‌ها باوه‌ڕی به گرنگیی پشتیوانیی کۆمه‌ڵگه و گرووپی کارکردووان هه‌یه و، له‌سه‌ر کارکردن به گیانی گرووپی، هانیان ده‌دات. گرنگترین ئه‌و شێوازانه‌ی که سه‌رکرده‌ی دیموکراسی پیاده‌ی ده‌کات، به‌ڕێوه‌بردنی خه‌ڵک، یان به‌ڕێوه‌به‌رانییەتی و، شایه‌تیدان و ئاما‌ژه‌کردنه به ڕاستییه‌کان و، گرنگیی به هه‌سته‌کانیان ده‌دات و بایه‌خ به که‌رامه‌تیان ده‌دات و ده‌یپارێزێت. هه‌روه‌ها بۆ پێشکه‌شکردنی ڕاوێژ و ڕێنماییکردنیان به‌په‌رۆش ده‌بێت. له په‌ره‌پێدانی داهێنان و به‌دیهێنانی هاوکاری و ده‌رخستنی تواناکانیان و کۆششکردن بۆ ده‌ستکه‌وته‌کانیاندا ڕۆڵی چالاکی ده‌بێت.
ئه‌م جۆره سه‌رکردایه‌تییه، به سه‌رکردایه‌تیی ده‌ستێوه‌رنه‌دان، یان ئاسانکاری ناو ده‌برێت، که تێیدا ڕۆڵی سه‌رکرده لاوه‌کی ده‌بێت و، ته‌نیا ڕۆڵی له‌وه‌دا ده‌بێت که خه‌ڵکه‌که‌ی له پلانی ڕه‌و‌ڕه‌وه‌ی کار و ئامانجه‌کانی ئاگادار بکاته‌وه و هه‌وڵی به‌دیهێنانی ده‌دات و، ئازادیی هه‌ڵسوکه‌وتیان بۆ به‌جێ دێڵێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستێوه‌ردانێک لە کاره‌کانیاندا بکات. لایه‌نه خراپه‌کانی ئه‌م جۆره سه‌رکردایه‌تیکردنە، له لایه‌نه باشه‌کانی که‌مترن، له‌وانه: ناجیگێری، گشتگیربوونی ڕێنمایییه‌کانی، فه‌رامۆشکردنی چالاکیی کرده‌یی، پێکدادانی کاره‌کان، به‌ڕه‌ڵڵاییی وه‌زیفی، مشه‌خۆری له کاردا، نه‌بوونی هاوئاهه‌نگی له نێوان که‌س و به‌شه‌کانی ده‌زگه‌که‌دا.
3. سه‌رکردایه‌تیی به‌هه‌ڵوێست: ئه‌م جۆره سەرکردایەتییە پشت به دۆخ، یان هه‌ڵوێست ده‌به‌ستێت. سه‌رکرده پشت به به‌کارهێنانی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێک له شێوازه‌کانی سه‌رکردایه‌تیکردن ده‌به‌ستێت، به‌پێی ئه‌و دۆخه‌ی پێیدا تێ ده‌په‌ڕێت؛ هه‌روه‌ها له ماوه‌یه‌که‌وه بۆ ئه‌وی دی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاستی گه‌شه‌کردن و په‌ره‌پێدانه‌کاندا بگونجێت.
4. سه‌رکردایه‌تیی ئاڵوگۆڕ: ئه‌م جۆره سه‌رکردایه‌تییه به ئاڵوگۆ‌ڕکردنی ڕۆڵه‌کانیان ناسراوه. ده‌کرێ سه‌رکرده، یه‌کێک بێت له ئه‌ندامانی گرووپی کار، هه‌روه‌ک چۆن ده‌کرێت خه‌ڵک، له هه‌ندێ هه‌ڵوێستدا ڕۆڵی سه‌رکردایه‌تی ببینن و، ئه‌م جۆره له‌سه‌ر بنه‌مای ئاڵوگۆڕی ئابووری بنیات ده‌نرێت.
له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، سه‌رکردایه‌تیکردن به‌گشتی مۆرکێکی پیاوانه‌یه و زۆر جار به کاری پیاوانه‌یش ناسراوه، له کاتێکدا زانسته‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه که جیاوازیی جێنده‌ری له سه‌رکردایه‌تیکردندا هەر نییه. بۆیه کە باس له ژنانی سه‌رکرده ده‌کرێت، چه‌ندین گفتوگۆ و پرسیاری لێ ده‌که‌وێته‌وه، له‌وانه: تا چه‌ند ژنان خه‌سڵه‌تی سه‌رکرده‌یان تێدایه؟ تا چه‌ند ژنانی سه‌رکرده هه‌ن؟ ئایا خه‌سڵه‌ته‌کانی ژنان و پیاوانی سه‌رکرده له یه‌کتری جیاوازن؟ قورسایی و ڕێگرییه‌کانی به‌رده‌م ژنانی سه‌رکرده له چیدا خۆی ده‌بینێته‌وه؟ چین ئه‌و ڕێگه‌یانه‌ی که به‌گشتی له کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتدا پیاوان، بۆ ده‌رنه‌که‌وتنی ژنانی سه‌رکرده ده‌یانگرنه به‌ر؟
به‌گشتی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، هۆکارگه‌لێک له سه‌رجه‌م بواره‌کانی یاسایی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، په‌روه‌رده‌یی، ڕامیاری و که‌لتووریدا هه‌ن، که وایان کردووه به‌گشتی بوون و ڕۆڵی ژنانی سه‌رکرده له بواره جیاوازه‌کاندا که‌متر بێت؛ وێڕای نه‌بوونی سیسته‌مێکی دیموکراسی و مه‌ده‌نی له حوکمڕانیی هه‌رێمی کوردستاندا، که وای کردووه ده‌رفه‌ته‌کان بۆ ژنان دووهێنده قورس‌تر و به‌رته‌سکتر بن. سه‌ره‌ڕای ڕێگرییه بابه‌تی و خۆیییه‌کان، که به‌گشتی پیاوان له کاتی هه‌ڵوێسته‌کانیاندا کۆمه‌ڵه ته‌کنیک و ته‌کتیکێک به‌کار ده‌هێنن، به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه و ده‌رنه‌که‌وتنی ژنان وه‌ک سه‌رکرده، که گرنگترینیان له‌مانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه:
له‌و ڕوانگانه‌وه، ژنان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو، به‌ده‌ر له بوونی خه‌سڵه‌ته گشتییه‌کانی هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک، که پێویسته به‌گشتی هه‌ڵگری بێت، گر‌نگه خاوه‌ن ئیراده‌یه‌کی به‌هێز بن، خۆڕاگر بن، باوه‌ڕیان به توانا و به‌رده‌وامییان هه‌بێت، بوێر بن، کۆڵ نه‌ده‌ن و، له پێناوی ئامانجه‌کانیاندا ئاماده‌ی قو‌ربانییه‌کان بن؛ له‌و ڕوانگه‌یه‌ی ململانێ و کێبڕکێ و ڕێگرییه‌کانیان زیاتره له پیاوان. له‌وه‌یش گرنگتر، ته‌قلیدنه‌کردنه‌وه‌ی پیاوان و له‌ده‌ستنه‌دانی خه‌سڵه‌ته مێیینه‌کانیانه وه‌ک ژن. ئه‌وه خاڵێکی گرنگی سه‌لماندنی خۆیانه، که به‌داخه‌وه هه‌ندێ جار به هۆی هۆکارگه‌لێکه‌وه هه‌مان بیرکردنه‌وه و مامه‌ڵه‌ی پیاوان ده‌که‌ن؛ له‌و ڕوانگه‌یه‌ی پێیان وایه ئه‌و شێوازه، ته‌نیا ڕێگه‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆبوون و فه‌راهه‌مکردنی ئازادییه‌کانیان.