سه‌ره‌تا:
مەبەست لە قوتابخانە، ئەو دامەزراوەیەیه كە دەوڵەت دای دەنێت بۆ مەبەستی پەروەردە و فێركردن، كە بینا و مامۆستا و قوتابی و پرۆگرامەكانی خۆێندن دەگرێتەوە. قوتابخانە مامەڵە لەگەڵ گرنگترین و هەستیارترین قۆناغ دەكات ئەویش قۆناغی ناوەند و كۆتاییی منداڵێتی و قۆناغی هەرزەكارییە. قوتابخانە هەستی ئینتما بۆ كۆمەڵگە زیاد دەكات و لایەنی كەسایەتیی تاك بەهێز دەكات. پرۆفیسۆر "شارلز مریا‌م"یش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كه سیستەمی پەروەردەییی فەرمی، گوزارشت لە پرۆسەی ڕاهێنانی مەدەنی (Civil Tanning) دەكات و، قوتابییەكانیش سەرەتای وەرگرتنی پرۆسەی پێگەیاندنی سیاسیی فەرمییان، لە سیستەمی پەروەردەییی قوتابخانەوە دەبێت. له ئێستایشدا پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه له‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كوردستاندا چۆن قوتابخانه بكه‌ینه گرنگترین دامه‌زراوه بۆ گۆڕانكاری و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان؟ بۆیه له‌م وتاره‌دا باس له گرنگی و ئامانج و كاریگه‌ریی قوتابخانه ده‌كه‌ین له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: قوتابخانه وه‌ك گرنگترین دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵگه:
ئەو هۆیانەی كە وا دەكات ڕۆڵی قوتابخانە بە شێوەیەكی گرنگ دەربكەوێت بریتین لە: 1- قوتابخانە دەستەیەكی جێگیرە كە منداڵ پەیوەندیی پێوە دەكات و، بۆ یەكەم جاریش دەبێت كە بە شێوەیەكی ڕێژەیی، منداڵ لە چاودێریی دایك و باوك دوور دەكەوێتەوە. ئەم كاتەیش لە تەمەن، گرنگترین ساڵەكانی پێكهێنانی ئاراستەكان و باوەڕە سیاسییەكانە.
2- منداڵ زیاتر لەگەڵ سیستەمی كۆمەڵایەتیدا پەیوەندی و كارلێك دەكات، كە ڕۆڵەكان زۆر جیاوازن لەو ڕۆڵانەی ناو خێزان؛ دەسەڵاتی مامۆستا نزیكترە لە دەسەڵاتی سیاسی، زیاتر لە دەسەڵاتی دایك و باوك لەناو خێزان.
3- پەیوەندییەكی توندوتۆڵ لە نێوان پێكهێنەرەكانی بونیادی كۆمەڵایەتی و سیاسی لە قوتابخانەدا هەیە.
4- قوتابخانە دەبێتە هۆی دروستبوونی هۆشیاریی سیاسی، هەروەها قوتابخانە دەبێتە هۆی چاندنی چەمكە سیاسییەكان و بڵاوكردنەوەی كه‌لتووری سیاسی لە ناخی قوتابیان.
"د. كمال المنوفی" پێی وایە، قوتابخانە لە دوو ڕوانگەوە ڕۆڵی لە پێگەیاندنی سیاسی‌دا هەیە، ئەویش بەڕۆشنبیریكردنی سیاسی لە لایەك و سروشتی سیستەمی قوتابخانە لە لایەكی ترەوە. بەڕۆشنبیریكردنی سیاسی، یان هۆشیاریی سیاسی دەستەبەر دەبێت، لە نێوه‌ندی پرۆگرامەكانی خۆێندن وەكوو مێژوو و پەروەردەی نیشتمانی و پەروەردەی مەدەنی. لە نێوانی پرۆگرامی مێژووە فێری ڕابردووی خۆیان و سەركەوتنەكان و نەهامەتییەكان دەكرێن كە بەسەر نەتەوە و كۆمەڵگه‌كەیاندا هاتووە، هەروەها لە ڕێگەی پرۆگرامەكانی پەروەردەی نیشتمانی و پەروەردەی مەدەنی، قوتابی بە شێوازی فەرمانڕەواییی حكوومەتەكەی خۆی ئاشنا دەكەن و، هەستی نیشتمانپەروەری و خۆشەویستیی وڵات و ئینتما بۆ گەل و نەتەوە لە ناخی قوتابی دەچێنن. هەروەها ئەوەی پەیوەندیی بە سروشتی قوتابخانەوە هەیە سێ شت لەخۆ دەگرێت:
1- جۆری مامۆستا: چەند مامۆستا لە بابەتە زانستییەكەیدا لێهاتوو زیرەك بێت و، نزیك بێت لە دڵی قوتابیان، هەروەها چەند باوەڕی بە بەهاكانی سیستەمی سیاسی هەبێت، ئەوەندە كاریگەریی لەسەر دەروونی قوتابییەكان دەبێت و، پێچەوانەكەیشی ڕاستە.
2- پەیوەندیی نێوان مامۆستا و قوتابی: هەتا مامۆستا بە شێوەكی دیموكراتییانە مامەڵە لەگەڵ قوتابییەكانی بكات و، بوار بڕەخسێنێ بۆ ئەوەی قوتابییەكان گفتوگۆ بكەن و لە چوارچێوەیەكی زانستیدا بەشداری بكەن، ئەوا دیسانەوە كاریگەرییەكە زیاتر دەبێت.
3- ڕێكخراوەكانی قوتابیان: لە هەموو قوتابخانەیەك، پێویستە ڕێكخراوە جیاوازەكانی قوتابیان هەبێت بۆ ئەوەی قۆتابیان هەست بە بەشداری بكەن و مەیلی كاری بەكۆمەڵیان هەبێت و پشت بە خۆیان ببەستن.
ئەركەكانی بەرپرسیارێتیی قوتابخانە بۆ پرۆسەی پێگەیاندن چەند خاڵێك لەخۆ دەگرێت:
1- پێشكەشكردنی چاودێریی دەروونیی منداڵ و یارمەتیدانی چارەسەركردنی كێشەكانیان.
2- فێركردنی چۆنێتیی دەستەبەركردنی ئامانجەكان و گونجانی لەگەڵ پێوەرە كۆمەڵایەتییەكان.
3- ڕەچاوكردنی تواناكانی منداڵ لە هەموو ئەو شتانەی كە پەیوەندیی بە پرۆسەی پەروەردە و فێركردنەوە هەیە؛ گرنگیدان بە ئاراستەكانی پیشەیی و پەروەردەییی قوتابی.
4- گرنگیدان بە پرۆسەی پێگەیاندنی كۆمەڵایەتی و سیاسی لە ڕه‌وتی هاریكاریكردن لەگەڵ دامەزراوەكانی تر، بەتایبەت خێزان.
5- ڕەچاوی هەموو ئەو شتانە بكرێت كە گرنگی بە گەشەی كۆمەڵایەتی و سیاسی و دەروونیی منداڵ دەدات، چونكه بە بۆچوونی پەوروەدەناس "پالونسكی"، قوتابخانە مەیدانێكی گرنگی گەشەكردنی ڕۆڵە سیاسییەكان و ئایدیۆلۆژییەكانە. قوتابخانە دەتوانێت فێركردنی سیاسی و هزری سیاسی لای منداڵ جێگیر بكات، یان گۆڕانكاریی تێدا بكات. هەروەها دەڵێت لێكۆڵینەوە ئەمریكییەكان دەریان خستووە كە قوتابخانە بەهێزترین فاكتەری ژینگەیییە، كە كاریگەریی بەهێزی هەیە لەسەر ڕەفتاری تاك لە سەرەتاكانی تەمەندا. بۆ نموونە لێكۆڵینەوەیەك كە لەسەر (800) منداڵ لە تەمەنی (7- 12)ساڵان كراوە، ستیڤنز (Stievns) بۆی دەركەوتووە كە كلیلی هزری سیاسی، لە قوتابخانەوە ده‌ست پێ ده‌كات، وەكوو فێركردنی چەمكە گرنگەكانی دەسەڵات و یەكسانی و خۆشەویستی و ئینتما بۆ وڵات و كۆمەڵێ چەمكی دیكەی پەیوەست بە سیستەمی سیاسی.
ته‌وه‌ری دووه‌م: چه‌مكی قوتابخانه‌ی كارا:
لە قوتابخانەی كارا و بەرهەمدار هەموو مەرجەكانی خوێندنی هاوچەرخی تێدایە، یارمەتی تاك دەدات بۆ وەرگرتنی كۆمەڵێك مەعریفە و بەها و زانیاریی نوێ، گەشە بە لایەنی دەروونی و سیاسی و كۆمەڵایەتیی تاك دەدات.
ئامانجه‌كانی قوتابخانه‌ی كارا: قوتابخانه‌ی كارا و به‌رهه‌مدار چه‌ندین ئامانج و مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌وانه:
ته‌وه‌ری سێیه‌م: فاكته‌ره‌كانی به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندیی نێوان قوتابخانه و كۆمه‌ڵگه:
به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین باس له‌و فاكته‌رانه بكه‌ین كه ده‌بنه هۆی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان قوتابخانه و كۆمه‌ڵگه له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه:
ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: پاش ئه‌و هه‌موو كێشه و تراژیدیایه‌ی كه به‌سه‌ر كورددا هاتوون، ئه‌مه جگه له كێشه و ململانێ ناوخۆیییه‌كان و زه‌وتكردنی مافه سه‌ره‌تایییه‌كانی گه‌لی كورد له لایه‌ن نه‌یارانه‌وه، چۆن له قوتابخانه و په‌روه‌رده‌وه ئومێد و هیوایه‌كی نوێ دروست بكه‌ینه‌وه؟ چۆن نه‌وه‌یه‌ك پێ بگه‌یه‌نین كه له داهاتوودا بتوانن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو له ڕووی هزر و توانا و هێزه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد بنیات بنێن.
"نیلسۆن ماندێللا ده‌ڵێت "گرنگترین فاكته‌ری گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵگه‌دا بریتییه له په‌روه‌رده" و، هه‌روه‌ها فه‌یله‌سووف "ئیمانوێل كانت" جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "بۆ گۆڕانكاری له كه‌لتووری كۆمه‌ڵگه، یه‌ك ڕێگه هه‌یه ئه‌ویش گۆڕانكارییه له سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی." كه‌واته بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌توانین بڵێین، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا گۆڕانكاریی گه‌وره ناكرێت تا قوتابخانه‌كانمان نه‌بنه ئه‌و دامه‌زراوه سه‌ره‌كییه‌ی كه پشتگیری و خزمه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كۆمه‌ڵگه بكات. بۆیه به بۆچوونی من، تاكی كوردی بێ‌ئومێد بووه له‌وه‌ی كه قه‌واره و حزبێكی دیاریكراو بتوانێت كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئاقارێكی باش ببات، چونكه ئاشكرایه كه ئه‌جێندای هه‌موویان له یه‌ك بازنه‌ی كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؛ ته‌نیا شێوازه‌كان و ناوه‌كان جیاوازن. كه‌واته ئێستا پێویسته بزانین چی بكرێت باشه: