پێشه‌كى
يه‌كێك له گه‌رمترين دۆسييه سياسييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له كاتى ئێسته‌دا له پاڵ كێشه‌ى داعش، كێشه‌ى سووريا، كێشه‌ى قه‌ته‌ر، پرسى ڕیفراندۆم و دروستبوونى ده‌وڵه‌تێكى كوردستانى له باشوورى كوردستانه. ڕوونه كه سياسه‌تى ناو‌خۆ و ده‌ره‌وه به شێوه‌يه‌ك تێكهه‌ڵكێش كراون، كه هيچيان به‌بێ ئه‌وه‌ی تر ناتوانێت هه‌نگاوێكى ته‌ندروست بهاوێژێ. بۆ هه‌رێمى كوردستانيش به هه‌مان شێوه، جه‌ختێكى زياتر له‌سه‌ر سياسه‌تى ده‌ره‌وه و به‌تايبه‌ت وڵاتانى دراوسێيه. له‌و چوار وڵاتى دراوسێيه‌یش، عێراق و سووريا تووشى جه‌نگى ناو‌خۆ بوون و، بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌تێك نه‌ماوه به ناوى سووريا و له سنوورى له‌گه‌ڵ سووريا دراوسێى "په‌يه‌ده"يه كه هێزێكى كوردييه. عێراقيش به هۆى جه‌نگى مه‌زهه‌بییه‌وه، ناتوانێ وه‌كوو جاران كاريگه‌ریی له‌سه‌ر هاوكێشه‌كان هه‌بێت. ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه توركيا و ئێرانن. ئێمه لێره‌دا ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى توركيا به‌رامبه‌ر به دروستبوونى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى باشوورى كوردستان بوه‌ستين.
پرسيارى جه‌وهه‌رى
هه‌ڵوێستى توركيا به‌رامبه‌ر به سه‌ربه‌خۆيیى هه‌رێمى كوردستان چى ده‌بێ؟ ئه‌م ده‌وڵه‌ته ڕێگر ده‌بێ، بێده‌نگ ده‌بێ، يان پاڵپشتیى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى باشوورى كوردستان ده‌كات؟
ئه‌ڕگيومێنته‌كان
يه‌كه‌م: گرنگیى هه‌ر دوو لا بۆ يه‌كترى
سەرەتا بەکورتی ئاماژە بە گرنگیی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان دەکەین:
١- گرنگیی جیۆپۆلیتیکی و جێوئیکۆنۆمیی تورکیا و هەڵکەوتە جوگرافییەکەی، کە لە نێوان ئاسیای ناوەڕاست، ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
٢- کاریگەریی هەرێمیی تورکیا لە ڕووی سیاسییه‌وه.
٣- دەرگه‌یەکە بەرەو جیهانی پێشکەوتوو، یان ڕۆژاوا و دونیای دەرەوە.
٤- تەنیا نزیکترین و ئه‌منترین دەرگه‌ی هەرێمە بۆ ناردنی وزە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
٥- گەورەترین هێزی ئابووری و خاوەن ئەزموونی ناوچەکەیە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی هەرێمی کوردستان.
٦- هاوبەشیی زۆر لە نێوانیاندا هەیە لە بواری: ئایین، جوگرافیا، مێژوو، ڕوخسار، که‌لتوور، زمان و هتد.
هەرێم چەندە پێویستیی بە تورکیایە، ئەویش ئەوەندە. لە ڕووی سیاسی: پاڵپشتی لە سەقامگیریی ناوخۆی تورکیا، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، لایەنگری لە سیاسەتی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسایش و ئارامیی سنوورەکان، ڕێگری لە هێژموونی ئێران.
لە ڕووی ئابووری: بەدەستهێنانی وزەیەکی گه‌رەنتی، سانا و هەرزان، کڕینی کاڵاکانیان، قازانجی کومپانیاکان، کارگە و کرێکارەکانیان، وەبەرهینان لە کوردستان و قازانجی گەشتیاری. ئەمانە تەنیا لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە.
دووه‌م: تيۆرییه‌كانى په‌يوه‌ندیى نێوده‌وڵه‌تى
هەر کاتێک ئەکادیمییەک باس لە پرسێک دەکات، بە تیۆرییه‌کی سیاسی دەیبەستێتەوە. هەر دوو لایان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش یارییەکە دەکەن و، دەچنە چوارچێوەی تیۆریی لیبراڵی. بە لای لیبراڵەکانەوە "ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری و پەیوەندییەکانی ئابووری بەگشتی، دەبێتە هەوێنی ئاشتی و سەقاگیریی سیاسی و ئابووری"؛ باش بڕواننە پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو لایەنە، ئایا ئەم ڕەوشەی ئێستا نەبۆتە هۆکاری ئاسایش و ئارامی و پێشکەوتن؟ ئەی نەبۆتە هۆکاری دوستایەتی و پەیوەندیی سیاسیی بەهێز؟ لە لایەکی ترەوە، بەپێچەوانەی ڕیالیستەکان، لیبراڵەکان جەخت لەسەر ئەکتەرەکانی تری نادەوڵەتی لە پەیوەندییەکانی نێودەوڵەتی دەکەنەوە. ئەگەرچی هەرێمی کوردستان بەهێزتر لە دەوڵەتێک جووڵە دەکات، بەڵام بەپێی یاسای نێودەوڵەتی، جارێ هەر هەرێمێکی فیدڕاڵە. لەسەر ئەم بنەمایەیش، هەرێمی کوردستان سەربەخۆیانە پەرەی بە پەیوەندییەکانی هەرێمی و نێودەڵەتی داوە بەبێ گەڕانەوە بۆ ناوەند و، توركيایش پێشوازیى له‌م سياسه‌ته كردووه.
لە لایەکى تریشه‌وه، ئەم پەیوەندییانە لەسەر بنەمای بەرژوەندیی هاوبەش (Common Interest) بونیاد نراون. ئەگەر لە ڕوانگەی تیۆریی گەمە (Game Theory)یشه‌وه تێی بفکرین، ئەم پەیوەندییانە ناچێتە قاڵبی گەمەی سفری (Zero Game)، بەڵکوو ڕێک یارییەکی ناسفری (Non-Zero Game) دەکەن. کەواتە زەرەر و قازانجی هەر یەکەیان هاوبەشە: بۆمبێک لە هەولێر بتەقێتەوە، وەک ئەوە وایە لە ئانكارا تەقیبێتەوە؛ شڵەژانێکی سیاسی لە ئیستا‌نبوڵ و ئانكارا ڕوو بدا، ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر هەولێر دەبێ؛ نەوت بە هەر هۆیەک بوەستێ، هەرێم و تورکیا و ئەوروپایش زەرەر دەکەن؛ نەوت و غاز بڕوات، هەر سێ لایەن قازانج دەکەن. کەواتە، بەرژەوەندیی هاوبەشی بەهێز لە نێوانیان هەیە.
سێيه‌م: به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش
كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك به‌بێ ئه‌وه‌ى له ئه‌لفوبێى سياسه‌ت تێ بگه‌ن، يه‌كسه‌ر دێن له‌ژێر سێبه‌رى گوتاره‌كانى ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانى تر‌ى باڵاى ئه‌م وڵاته، توركيا وه‌كوو گورگێكى نوستوو دێننه به‌رچاو كه هيچ به‌رژه‌وه‌ندى و ڕێككه‌وتنێك له‌به‌رچاو نه‌گرێ و له ڕۆژى ڕیفراندۆم پڕ بداته هه‌رێمى كوردستان. لايان وايه په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌م دوو وڵاته، ته‌نیا بۆڕييه‌كى نه‌وت و هه‌ندێك موبيلات، ئێكسسوارات، جلوبه‌رگ و گه‌شتى ئيستا‌نبوڵه كه به كاتژمێرێك هه‌مووى ده‌پچڕێت و، "جه‌ندرمه" و "پێشمه‌گه" ده‌كه‌ونه گيانى يه‌كتر. ئه‌م لێكدانه‌وانه بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێم و ئێران ڕێيه‌كى تێ ده‌چێ، به‌ڵام بۆ توركيا و هه‌رێمى كوردستان، پێشبينى ناكرێت شتى وا ڕوو بدات، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك:
١- ئه‌م په‌يوه‌ندييانه له دواى هاتنى ئاكپارتييه‌وه هاتووه و، ئێستا‌یش هه‌ر ئه‌و حاكمه. به هۆى "تيۆریى قووڵايیى ستراتيژى"ی پڕۆفيسۆر "ئه‌حمه‌د دادوئۆغلۆ"وه، توركيا چووه قۆناغێكی ئه‌وتۆ، كه ترسى له دڵى وڵاتانى زلهێز دروست كرد؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م وڵاته خه‌ريكى تێپه‌ڕاندنى قۆناغى پاشكۆبوون بوو، واته له جياتى ئه‌وه‌ى ته‌نها پردێك بێت بۆ ئاڵوگۆڕى وڵاتان، بوو به ناوه‌ندێكى هێز له ناوچه‌كه. به‌كورتى، توركيا به هۆى ئۆغلۆوه كێشه‌كانى سفر كرده‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى تيۆریى ليبراڵى، وه‌كوو له سه‌ره‌وه باسمان كرد، خه‌ريكى تێكه‌ڵاوى بوو له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانى پێشوويان (جوگرافياى سياسى، جيۆپۆلیتيك و جيۆكه‌لچه‌رى عوسمانييه‌كان).
٢- په‌يوه‌ندييه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى "به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش" دروست بوون. چه‌ندين هاوبه‌شیى سياسى، ئابوورى، كۆمه‌ڵايه‌تى، جوگرافى، مێژووى و ئایينى له نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا هه‌ن، كه به‌ئاسانى ناتوانن ده‌ستبه‌رداريان بن. پێويسته ئه‌وه‌یش بگوترێت كه توركيا بۆ يه‌كه‌مجار له ده‌یه‌ی ڕابردوو، ده‌ستپێشخه‌ر بووه بۆ ده‌ستپێكردن و دواتريش به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه‌كه، نه‌وه‌كوو هه‌رێمى كوردستان؛ ئه‌مه‌یش له بوارى زانستى په‌يوه‌ندييه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا مانا و گرنگیى خۆى هه‌يه. ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندييانه دوولايه‌نه‌ن نه‌وه‌كوو ته‌نیا توركيا قازانج بكات و هه‌رێم ته‌نیا به‌كاربه‌ر بێت، وه‌كوو له تيۆرییه‌كانى سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ داوه.
٣- ئه‌ڕگيومێنتێكى جه‌وهه‌رى بۆ دڵنيابوون له به‌رده‌وامى و شكستنه‌هێنانى په‌يوه‌ندييه‌كان، بريتييه له ئه‌زموونى حه‌وت ساڵى په‌يوه‌ندى، به‌بێ پچڕان. پێشتر له هه‌ر ئه‌گه‌رێك و گردبوونه‌وه‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تیى دژى كورد، ئیستا‌نبوڵ سه‌رمه‌شقى هه‌موويان بوو؛ به‌ڵام ئێمه با ڕاستيیه‌ك له‌به‌رچاو بگرێن، ئه‌ويش به‌كارهێنانى بنه‌ماى ئه‌خلاقییه له په‌يوه‌ندیى نێوده‌وڵه‌تى له لايه‌ن توركياوه. به‌غدا له‌م دواييیه‌دا به‌دواى هه‌لێكدا ده‌گه‌ڕا كه ته‌نازول بكات به هه‌رێمى كوردستان و ڕێگرى لێ بكات له سه‌ربه‌خۆییی سياسى و ئابوورى. له سه‌ره‌تاى ساڵى 2014ه‌وه به هه‌لی زانى كه چه‌ند كارتێكى سياسى به‌هێز له دژى بجووڵێنێ. هيچ كام له كارته‌كانى سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. بۆ نموونه بوودجه‌ى هه‌رێمى بڕى، به‌ڵام به شێوه‌يه‌كى سه‌رسووڕهێنه‌رانه، توركيا به‌بێ گوێدانه هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك نه‌وتى بۆ هه‌رێمى كوردستان نارده ده‌ره‌وه و پاره‌كه‌یشى بۆ ده‌نارد. جگه له‌مه‌یش، سنوورى دانه‌خست و ته‌نانه‌ت دوو جاریش پاره‌ى قه‌رزی پێ دا، به‌بێ سووخستنه‌سه‌ر. له لايه‌كى تره‌وه، عێراق ويستى په‌يوه‌ندیى ئاسمانیى هه‌ولێر و سلێمانى به ده‌ره‌وه بپچڕێنێ، كه‌چى ديسان ته‌نیا هێڵه ئاسمانييه‌كانى توركيا گوێيان به‌م بڕياره نه‌دا و گه‌شته‌كانيان به‌رده‌وامى پێ دا و، خه‌ڵكى كوردستان به ڕێگه‌ى تڕانزێته‌وه توانيیان ئه‌و بۆشاييیه‌یش پڕ بكه‌نه‌وه. به‌غدا هه‌وڵى تر‌ى زۆری دا له بوارى نه‌ناردنى ده‌رمان و خۆراكى مانگانه و ...، به‌ڵام توركيا ئه‌م بۆشايیيانه‌ى بۆ هه‌رێم پڕ كرده‌وه.
٤- ڕێككه‌وتنه درێژخايه‌نه‌كان له نێوانيان. دياره ئه‌م ڕێككه‌وتنانه بۆ ڕۆژێك و دووان و ساڵێك و دووان نيیه و، به گوته‌ى وه‌زيرى پێشووى وزه‌ى توركيا و ئێستا‌ى هه‌رێم، ئه‌م په‌يوه‌ندييه ئابوورى و بازرگانيیانه بۆ زياتر له 100 ساڵى تريش به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ نموونه: ڕێككه‌وتنى 50 ساڵه‌ى وزه له نێوانيان.
٥- له هه‌مووى گرنگتر به بڕواى من، توركيا حسابێكى تريش ده‌كات، ئه‌ويش له ئه‌گه‌ری فه‌شه‌لى پرۆسه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌رێم بۆ عێراق، ئيتر هه‌رێم ده‌بێته هاوپه‌يمانى شيعه و، خه‌ونى سه‌دان ساڵى شيعه‌كان دژ به سوننه و عوسمانييه‌كان دێته دى. ئيدى توركيا ده‌رگه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى له ڕووى وشكانيیه‌وه به‌ته‌واوى له‌سه‌ر داده‌خرێت و، ده‌بێ ده‌ست له‌و ناوچه‌يه بشوات. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یش نا، به‌ڵكوو هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته گه‌وره‌ترين هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سياسه‌تى ناو‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ى توركيا. به سه‌پۆرتكردنى نزيكه‌ى بيست مليۆن كوردى باكوور، ده‌توانێت ئاگر له توركيا به‌ر بدات. يه‌كێك له به‌هێزترين ئه‌ڕگيومێنته‌كانى ئۆغلۆ بۆ هه‌ستانه‌وه‌ى توركيا و به‌هێزبوونى له ڕووى سياسه‌تى ده‌ره‌وه، بريتى بوو له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد، چونكه پێى وابوو تاوه‌كوو جه‌سته‌ى توركيا له ناو‌خۆ ساغله‌م نه‌بێت، ناتوانێت له ده‌ره‌وه كاريگه‌رى بنوێنێت. هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى تر‌ى هه‌رێم له‌وكات، بوونى په‌يوه‌ندیى به‌هێزه له‌گه‌ڵ ئيسڕائيل، ڕووسيا و ئه‌مريكا. له ئه‌گه‌رى دروستكردنى كێشه بۆ ده‌وڵه‌تى باشوورى كوردستان، ئه‌م ده‌وڵه‌تانه، به‌تايبه‌ت ئيسڕائيل، بێده‌نگ نابن. ڕووسيایش به هه‌مان شێوه، چه‌ندين مليار دۆلارى له هه‌رێم له بوارى وزه له لايه‌ن كۆمپانياى "ڕۆسنه‌فت"ى حكوومییه‌وه به‌گه‌ڕ خستووه. ئه‌مانه و چه‌ندين ئه‌ڕگيومێنتى تر بۆ بێهيوانه‌بوون له توركيا هه‌ن، كه لێره‌دا جێگه‌يان نابێته‌وه باس بكرێن.
چواره‌م: ئه‌ڕگيومێنتى تر:
سه‌رنج دراوه‌ته گوتاره‌كانى ئه‌ردۆغان كه سووربوون نييه له‌سه‌ريان و، زياتر بۆ ورووژاندنى شه‌قامه، نه‌ك سياسه‌تى ده‌وڵه‌ت. بۆ نموونه سه‌يرى گوتاره‌كانى بكه‌ن به‌رامبه‌ر ئيسڕائيل له ده‌یه‌ی ڕابردوو، يان دروشمه ئاگرينه‌كانى به‌رامبه‌ر "پووتين"، يان لێدوانه‌كانى ئه‌مساڵى به‌رامبه‌ر به هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك و، چه‌ندانى تر كه لێره جێگه‌يان نابێته‌وه. ئايا هيچ كام له‌و دروشم و ڕايانه‌ى، چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه؟ بێ گومان نه‌خێر. كه‌واته ئه‌ردۆغان سه‌ركرده‌يه‌كى پۆپۆليستيیه و ئه‌م بانگه‌شانه‌ى ته‌نیا بۆ ورووژاندنى جه‌ماوه‌ره ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كه‌يه؛ جێگيرى و نه‌گۆڕى، به لێدوانه‌كانییه‌وه نيیه.
سه‌ير له‌وه‌دايه خه‌ڵكێك باوه‌ڕى به‌وه هه‌بێت، ده‌بێ ئه‌ردۆغان بێته سه‌ر شاشه و بڵێت: "ئێمه ده‌ستخۆشى له خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين و، باوه‌ڕمان به‌وه هه‌يه ئه‌م خه‌ڵكه سته‌مديده‌يه، ده‌بووايه زووتر ده‌وڵه‌تمان بۆيان دروست بكردايه!" ئايا ئه‌مه ده‌چێته عه‌قڵى كه‌سه‌وه كه ئه‌گه‌ر پلانێكى وایش هه‌بێت، له ميديا باس بكرێت؟ يان پێشبينیى ئه‌وه ناكه‌ن شه‌قامى توركيا له‌گه‌ڵ ته‌نیا لێدوانێكى ساده‌ى ئه‌ردۆغان بۆ ده‌وڵه‌تى باشوورى كوردستان، بهه‌ژێ! بێ گومان خه‌ڵكه نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كه هه‌ڵوێستێكى تونديان به‌رامبه‌ر به ئه‌ردوغان ده‌بێ و له دژى ده‌وه‌ستنه‌وه. وه‌كوو باسمان كرد، مادام لێدوانه و ناكه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردن، با ئه‌و دروشمانه هه‌ر بگوترێن. خۆ ئه‌گه‌ر جموجۆڵێكى بچووكيش بۆ قه‌نه‌عه‌تپێهێنانى نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان بكرێت، ده‌بێ به‌ئاسايى وه‌ربگيرێت، چونكه توركيا له ڕابردوویش هاوكاریى پێشمه‌رگه‌ى كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ى لايه‌نه‌كانى تر‌ى ناو توركيا پێيان زانيبێ.
ده‌رهاوێشته‌كان:
هه‌رچه‌نده مه‌حاڵبوون له سياسه‌تدا نيیه، به‌ڵام ده‌شێ بگوترێت كه هه‌ڵوێستى توركيا به‌و شێوه‌يه نابێت كه هه‌ندێك لايه‌ن پێيان وايه ده‌كه‌وێته گيانى ئه‌م ده‌وڵه‌ته نوێيه و گه‌له‌كۆمه‌ى لێ ده‌كات. سه‌رده‌مى بير‌ى سياسیى ڕه‌گه‌زپه‌رستى و نه‌ته‌وه‌په‌رستى به‌سه‌ر چووه و، وڵاتان ئێستا ژيرانه‌تر سه‌يرى داهاتووى وڵاته‌كانيان ده‌كه‌ن. توركيا له ماوه‌ى حوكمى ئاكپارتى، سياسه‌تى به قوربانى ئابوورى كردووه، به‌ڵام نه‌يدۆڕاندووه، چونكه باوه‌ڕى به‌وه هه‌يه كه سياسه‌ت له‌سه‌ر پشتى ئابوورى به‌ڕێوه ده‌چێ و، بوونى ئابوورييه‌كى به‌هێز سياسه‌تێكى فراوان و به‌هێزت بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
پێشبينى ده‌كه‌ين كه گه‌رەنتی بۆ مانەوە و پێشکەوتنی پەیوەندییەکان، وه‌گه‌ڕخستنى ئه‌و هه‌موو پلان و پڕۆژه گه‌ورانه‌ى سەرمایەدارانی تورک و ئەو هەموو پڕۆژه‌یه‌ی لە هەرێمیان دەست پێ کردووە و بەگەڕ خستووە، بۆ ساڵێک و دوو ساڵ نییە و بۆ دەیان ساڵە. له لايه‌كى تريشه‌وه، پاڵه‌په‌ستۆى هێژموونیی شيعه بۆ به‌هێزكردنى پشتێنه‌ى سياسى و ئابوورييه‌كه‌ى له هه‌ڵكشانه و، ته‌نگى به‌توركيا هه‌ڵچنيوه كه ده‌ستبه‌ردارى ته‌نیا دراوسێيه‌كه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى نه‌بێت. توركيا له‌به‌ر هاوسه‌نگیى هێز له ناوچه‌كه، سه‌ركێشى سياسی ناكات.