سه‌ره‌تا:
پاش خه‌بات و شۆڕش و هه‌وڵدانێكی زۆر بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی باشوور، به‌فه‌رمی ڕۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان دیاری كرا؛ ئه‌مه‌یش پاش ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد له كۆبوونه‌وه‌ی 7ی حوزه‌یرانی 2017، بڕیاری دا كه 25ی ئه‌یلوولی 2017 وه‌ك ڕۆژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم دیاری بكرێت. ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا. زۆرێك له ناوه‌ند و سه‌نته‌ره جیهانی و هه‌رێمی و ناوخۆیییه‌كان قسه‌یان له‌سه‌ر كرد؛ ئه‌مه جگه له بۆچوونی ده‌وڵه‌تانی زلهێز و ده‌وڵه‌ته هه‌رێمییه‌كان له ده‌ره‌وه و حزبه سیاسییه‌كانیش له ناوخۆدا. له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین شرۆڤه‌یه‌كی واقعی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م پرسه گرنگه بكه‌ین، به شێوه‌یه‌ك كه دوور بكه‌وینه‌وه له هه‌موو ئه‌و خوێنده‌نه‌وه حزبییانه‌ی بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه كراون؛ چونكه بێ گومان ئه‌م پرۆسه‌یه پرۆسه‌یه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یییه، نه‌ك په‌یوه‌ندیی هه‌بێت به حقدی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و ده‌ستكه‌وتی تاكه‌كه‌سی، به‌ڵكوو ده‌كرێت بگوترێت هه‌موو ئه‌و خۆێنانه‌ی ڕژاون، بۆ گه‌یشتن بووه به سه‌ربه‌خۆیی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی. ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: بۆ ده‌بێت پشتگیری له ڕیفراندۆم بكه‌ین؟ ئایا ئێمه له‌گه‌ڵ "به‌ره‌ی دژ" بین، یان له‌گه‌ڵ "به‌ره‌ی به‌ڵێ"؟ چونكه به‌داخه‌وه، له‌به‌ر ململانێی حزبی، خه‌ریكه له ناوخۆی كوردستان به‌ره‌ی دژ به‌م پرۆسه‌یه دروست بێت.
بۆ ده‌بێت پشتگیری له سه‌رخستنی ڕیفراندۆم بكه‌ین؟
هه‌روه‌ك ئاشكرایه هه‌رێمی كوردستان ئێستا له قه‌یرانێكی قووڵی سیاسی و ئابووریدایه. له‌م كاته‌یشدا مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، بابه‌تێكی گرنگی شه‌قامی كوردییه. هه‌وره‌ك باسمان كرد، چ به هۆی ململانێی حزبی، چ به هۆی نادادپه‌روه‌ری و نیشاننه‌دانی ئه‌زموونێكی باشی حوكمڕانی و هه‌بوونی گه‌نده‌ڵیی سیاسی و ئابووری و، نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایییه‌كان بۆ هاووڵاتیان، ئێستا خه‌ریكه به‌شێك له خه‌ڵك و به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌ئاشكرا دژایه‌تیی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم ڕابگه‌یه‌نن. بێ گومان پاساو و بیانووه‌كانیان ئه‌و خاڵانه‌ن كه پێشووتر ئاماژه‌مان پێ كرد. بیانووه‌كانیشیان مه‌نتقین به‌ڵام واقعی نین؛ هه‌رچه‌نده به‌شێك له ڕه‌وایه‌تییان تێدایه. به‌ڵام پرسیاره‌كان ئه‌مانه‌ن: ئایا شكستپێهێنانی ئه‌و پرۆسه‌یه، تاچه‌ند خزمه‌ت به واقع و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له داهاتوودا؟ ئایا سووتاندنی ئه‌و كارته، ده‌توانێت چ شتێك به كورد و هه‌رێمی كوردستان ببه‌خشێت كه به‌قه‌د سه‌ربه‌خۆیی گرنگ بێت؟ ئایا به شكستپێهێنانی ڕیفراندۆم، قه‌یرانه‌كان كۆتایی‌یان دێت؟ بێ گومان ئه‌مانه پرسیارگه‌لێكی جددین و، پێویسته به‌وردی تاووتوێ بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌كاتێك ده‌ڵێین "نه‌خێر"، یان كاتێك ده‌ڵێین "به‌ڵێ"، بزانین له‌به‌ر چییه و هۆكاره‌كه‌ی چییه؟ ئایا هۆشیارییه‌كی سیاسیی پێویستمان له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه، یان ته‌نیا دووباره‌كردنه‌وه‌ی په‌یامی حزبه سیاسییه‌كانه؟
پاش جه‌نگی داعش و به‌شداریی كارای پێشمه‌رگه له شكستپێهێنانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و كۆنترۆڵكردنی سنووری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی هاوسۆزی و هاوبه‌شی و یارمه‌تیدانی به‌شێكی زۆر له ده‌وڵه‌تانی جیهان بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ ده‌ربازی بوو. زۆریك له لێكۆڵه‌رانیش ئه‌مه‌یان به هه‌ل زانی، بۆ ئه‌وه‌ی كورد بگات به‌و ئامانجه باڵا و هاوبه‌شه‌ی كه چه‌نده‌ها ساڵه هه‌وڵی بۆ ده‌دات. له ئێستایشدا ئه‌وه‌ی شیاوی باسكردنه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌بێت هه‌وڵی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم بدرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه شكست بهێنێت ڕه‌نگه به سه‌د ساڵی تریش فرسه‌تی له‌م شێوه‌یه بۆ كورد دروست نه‌بێته‌وه؛ بگره قه‌یرانه‌كان زیاتر ده‌بن. پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی ناده‌وڵه‌تی، لاواز ده‌بێت، چونكه نابێت بیرمان بچێت هیچ هه‌رێم و یه‌كه‌یه‌كی ناوده‌وڵه‌تی نییه به‌قه‌د هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندی و سیاسه‌تی نیوده‌وڵه‌تیدا كارا بێت؛ ئه‌مه‌یش دیفاكتۆیه‌كه تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان.
بۆیه ڕه‌نگه ئه‌م دیفاكتۆیه له‌ده‌ست بده‌ین و هێژموون و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند و به‌غدا به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیاتر بێت و، كوردستان ده‌بێت بۆ چه‌نده‌ها ساڵی تر پاشكۆی عێراق بێت. هه‌روه‌ها به‌سووك و سانایی، ده‌بێت پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پاشه‌كشه بكات؛ ئه‌مه‌یش خه‌ونی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌بار ده‌بات. كه‌واته كوردستان له لێواری مه‌رگ نزیكتر ده‌بێته‌وه، وه‌ك له گه‌یشتن به بنیاتنان و دروستبوون. بۆیه له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا، پێویسته ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌ر بخرێت و هه‌وڵی جددیی بۆ بدرێت، چونكه ده‌كرێت ببێته فاكته‌رێك بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه له هه‌رێمی كوردستان؛ كه ئه‌مه‌یش ئامانجێكی باڵا و هاوبه‌شه. كه‌واته ئێستا دیسانه‌وه پرسیارێك سه‌ر هه‌ڵده‌دات: ئایا چۆن ئه‌و لایه‌نانه ڕازی بكرێن كه دژی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ن و متمانه‌یان به پرۆسه‌كه نییه؟ بێ گومان ئه‌م پرسیاره‌یش كرۆك و ناوه‌رۆكی وتاره‌كه‌ی له‌خۆ گرتووه:
پێش هه‌موو شتێك، ده‌بێت لایه‌نه‌كان به نیازپاكی و هه‌ستێكی نیشتمانپه‌روه‌ری و پڕ له به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كدا بكه‌ن، پاشان هه‌نگاوه‌كان ده‌بێت خێراتر بكرێن. به بڕوای من، هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن دۆخی سیاسی و ئابووری و یاسایی له كوردستان ناله‌باره و پێویستیی به گۆڕانكاری هه‌یه. گۆڕانكارییه‌كانیش، ده‌بێت ڕیشه‌یی بن نه‌ك ڕووكه‌شی. بۆیه هه‌ندیك لایه‌ن پێیان وایه ئه‌م كێشانه پێش ڕیفراندۆم چاره‌سه‌ر بكرێن و، هه‌ندێكی تریش پێیان وایه كه ده‌بێت ڕیفراندۆم هه‌ر بكرێت و قۆناغه‌كه و كاته‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان گونجاوه و، ئه‌گه‌ر دوا بخرێت ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی مێژوویی له‌ده‌ست ده‌ده‌ین. كه‌واته ئێستا، گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌م دوو گوتاره پێكه‌وه كۆ بكه‌ینه‌وه. ده‌كرێت ئێمه له ڕێگه‌ی ئه‌م وتاره‌وه نه‌خشه‌ڕێگه و چاره‌سه‌رێك دابنێین كه هه‌م خزمه‌ت به پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم و هه‌م خزمه‌ت به گۆڕانكاری و چاكسازیی ڕیشه‌یی بكات له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ "په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی"، یان داڕشتن و نووسینی "به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نیشتمانی" له نێوان لایه‌نه‌كان. چونكه به هه‌موو پێوه‌رێك، ئێمه له قۆناغه‌كانی ڕابردوودا نه‌مانتوانی له حاڵه‌تی سروشتییه‌وه بۆ حاڵه‌تی مه‌ده‌نی و بنیاتنانی دامه‌زراوه ده‌ربازمان ببێت.
هه‌روه‌ك بیرمه‌ندانی په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی (هۆبز، ڕۆسۆ، جۆن لوك) باسیان لێوه كردووه بۆ گواستنه‌وه له حاڵه‌تی سروشتییه‌وه بۆ قۆناغی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه‌كان. بێ گومان له‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌مووان به‌شدارن و پشكیان هه‌یه؛ هه‌ریه‌ك به‌پێی قه‌باره‌ی خۆی. كه‌واته له قۆناغی سروشتی، هیچ كه‌س ناتوانێت ببێته ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌وی تر. بۆیه له‌م قۆناغه‌دا، پێویسته په‌یمانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، یان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نیشتمانی به ئاماده‌بوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان و ئاماده‌بوونی نۆێنه‌ری هه‌موو چین و توێژ و كه‌مه ئایینی نه‌ته‌وه‌یییه‌كان واژوو بكرێت، كه تیشك بخرێته سه‌ر چه‌ند پلانێك و، به‌رنامه‌ی كار بۆ دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم دابنرێت؛ كه تیایدا هه‌موو ئه‌و خاڵانه ئاماژه‌یان بۆ بكرێت، كه پێویسته چاكسازیی گشتی و ڕیشه‌یییان تێدا بكرێت.
دروستكردنی ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی و گه‌شه‌سه‌ندنی دیموكراسی و شه‌فافییه‌ت و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆله‌كه‌ی ئه‌م په‌یمانه كۆمه‌ڵایه‌تییه بن و، هه‌موویان له‌سه‌ری كۆك بن؛ پاشان ده‌كرێت ئه‌م خاڵانه له ده‌ستووردا جێ بكه‌نه‌وه. له سه‌ره‌تایشدا، ده‌بێت په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و، یه‌كه‌م كاریشی ئاماده‌كاری بێت بۆ واژووكردنی ئه‌م په‌یمانه كۆمه‌ڵایه‌تییه و به ئاماده‌بوونی چاودێری ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی. پاشان به زووترین كات، ده‌بێت بژێوی ژیانی خه‌ڵك و كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌م هه‌نگاوانه، وا ده‌كات پرۆسه‌ی سازان و كۆده‌نگیی نیشتمانی به‌ده‌ست بێت و پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم به شێوه‌یه‌كی ته‌واو سه‌ركه‌وتوو بێت.
بۆ ئه‌مه‌یش پێویستمان به ده‌ستپێشخه‌ری و موباده‌ره‌ی لایه‌نه‌كان هه‌یه، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی. بێ گومان ئه‌م ڕێگه‌یه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت، ڕێگه‌یه‌كی باشه بۆ گه‌یشتن به هه‌موو مافه ڕه‌واكانمان. جگه له‌مه، هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی تر و تانه و ته‌شه‌ردان له یه‌كتر و ته‌خوینكردنی یه‌كتر، ته‌نیا بریتی ده‌بێت له تێكدانی ئه‌زموونه‌كه پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تر لێمان تێك بده‌ن؛ مێژوویش ڕه‌حم به كه‌س ناكات.
كۆبه‌ند: