سه‌ره‌تا:
"نیكۆلۆ مه‌كیاڤێللی" بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووفێكی سیاسیی ئیتاڵییه و له نێوان ساڵانی (1469-1527) ژیاوه. بیروبۆچوونه‌كانی مەکیاڤێللی ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایی له دونیادا ناوبانگی هه‌یه. كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ره‌كی و دامه‌زرێنه‌ری سیاسه‌تكردنی واقعی بووه. له فلۆره‌نسا له‌دایك بووه. باوكی پارێزه‌رێكی به‌ناوبانگ بووه و، كاریگه‌ریی زۆری به‌سه‌ر مەکیاڤێللییه‌وه هه‌بووه. سه‌ره‌تا مەکیاڤێللی لای باوكی خوێندوویه‌تی و زیره‌كییه‌كی بێوێنه‌ی هه‌بووه. له ساڵانی نێوان (1494-1512) پۆستی ئیداری وه‌رده‌گرێت. چه‌ندین به‌رهه‌می هه‌بووه، گرنگترینیان دوو شاكاره به‌ناوبانگه‌كه‌یه‌تی كه بریتین له: كتێبی "میر" و "گوتاره‌كان"، كه چه‌نده‌ها جار چاپ كراونه‌ته‌وه و بۆ چه‌ندین زمانی جیاواز له جیهاندا وه‌رگێڕدراون. كه‌واته كاریگه‌ریی هزره‌كانی مەکیاڤێللی ته‌نیا له ئیتاڵیا و ڕۆژاوا نه‌بووه، به‌ڵكوو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو جیهان دروست كردووه. بێ گومان له ئێستادا ئه‌گه‌ر كه‌سێك چاوپێداخشانێك به‌نێو گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی زانستی سیاسی بكات، چاوی به كتێبی "میر"ی مەکیاڤێللی ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها كتێبی "میر" وه‌كوو پرۆگرامێك له زۆربه‌ی زانكۆكانی جیهان ده‌خوێندرێت و سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت. له‌م وتاره‌یشماندا فۆكه‌سی سه‌ره‌كیمان له‌سه‌ر بیروبۆچوونه‌كانی مەکیاڤێللییه له كتێبی "میر"دا.
پوخته‌ی بیروبۆچوونه‌كانی مەکیاڤێللی له كتێبی "میر"
مەکیاڤێللی له ئیتاڵیا، له قۆناغێكی زۆر ناخۆش و هه‌ستیار، كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئیتاڵی تووشی لێكترازان و ململانێ و پارچه‌پارچه‌بوون ببوو، له‌دایك بووه. مەکیاڤێللی له هه‌موو ژیانیدا بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه چۆن ئه‌م زامه گه‌وره‌یه‌ی سه‌ر نیشتمانه‌كه‌ی تیمار بكات و ئیتاڵیای یه‌كگرتوو بنیات بنرێت. ئه‌م بارودۆخه، پاڵنه‌ر بوو بۆ مەکیاڤێللی كه بیر له نووسینی كتێبی میر بكاته‌وه.
له بنه‌ڕه‌تدا مەکیاڤێللی له ساڵی 1513 كتێبی "میر"ی نووسی، به‌ڵام به هۆی دۆخی ئه‌وكاتی ئه‌وروپا و دووبه‌ره‌كی له ئیتاڵیا و جه‌نگ و ناسه‌قامگیریی بارودۆخه‌وه، گونجاو نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئه‌م كتێبه بڵاو بكرێته‌وه؛ تاكوو ساڵی 1532، كه ده‌كاته 5 ساڵ پاش مردنی مەکیاڤێللی، كتێبه‌كه بڵاو كرایه‌وه.
له‌م كتێبه‌دا جه‌ختی سه‌ره‌كیی مه‌كاڤێللی بریتییه له پاساوهێناوه‌وه بۆ كاره‌كانی "میر". لێره‌دایه مەکیاڤێللی، گوته به‌ناوبانگه‌كه‌ی خۆی ده‌ڵێت كه پێی وایه: "ئامانج، پاساوه بۆ ئامراز (الغاية تبرر الوسيلة)." ئه‌و پێی وایه كه "میر"، بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و یه‌كپارچه‌ییی خاكی ئیتاڵیا و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، به‌بێ گوێدانه به‌ها ئه‌خلاقی و یاسایییه‌كان، ده‌توانێت هه‌ر كارێك بیه‌وێت بیكات. مەکیاڤێللی ده‌ڵێـت ئه‌م بنه‌مایه ده‌كرێت ببێته هۆی كۆتاییهێنان به جه‌نگ و ناخۆشییه‌كان و، ئیتاڵیا له كه‌ناری سه‌قامگیری و به‌هێزبوون و خۆشگوزه‌رانی نزیكتر بكاته‌وه، به مه‌رجێك "میر" له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بنه‌مایه، ده‌بێت چه‌ند سیفه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تێدا بێت كه له خواره‌وه به شێوه‌یه‌كی پوخت تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ریان:
به شێوه‌یه‌كی گشتی، له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌دین وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه كه ئایا په‌یوه‌ندیی نێوان هزره‌كانی مەکیاڤێللی و بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان چییه؟ ئایا له‌م قۆناغه‌دا ده‌توانین سوود له بیروبۆچوونه‌كانی مەکیاڤێللی وه‌ربگرین؟
هزره‌كانی مەکیاڤێللی و بارودۆخی ئێستای كوردستان:
شتێكی ناڕوون ده‌بێت ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه بۆ دیارده‌یه‌كی هه‌نووكه‌یی بكه‌یت، به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ر باكگراوندی مێژوویی و په‌یوه‌ستبوونی مێژوویی به‌و دیارده‌یه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای بزاڤی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد بكه‌ین له باشووری كوردستان و بگره پارچه‌كانی تریش، هه‌موو خه‌بات و وچان و تێكۆشانیان، بۆ دامه‌زراندن و دروستكردنی "ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ" بووه. كورد له كوردستانی باشووریش هه‌مان ڕا و بۆچوونی هه‌بووه: یه‌ك ئامانجی هاوبه‌شمان هه‌بووه ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه، چونكه كوردستان به شێوه‌یه‌كی سته‌مكارانه و ناعادیلانه به عێراقه‌وه چه‌سپێنراوه و، هیچ تاكێكی كوردی به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه عێراقی به نیشتمان و واری خۆی دانه‌ناوه. كه‌واته ئامانجی سه‌ره‌كی بریتییه له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆبوون. لێره‌دا ده‌توانین بڵێین "ئامانجی تاك به تاكی كوردی له ئێستادا بۆ سه‌ربه‌خۆبوون و دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز، هه‌مان ئه‌و هه‌سته‌یه كه ده‌رباره‌ی دامه‌زراندن و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی ئیتاڵیای یه‌كگرتوو لای مەکیاڤێللی هه‌بووه؛ لێره‌دایه لینكێك له نێوان دۆزی كورد و هزره‌كانی فه‌یله‌سووف مەکیاڤێللی دروست ده‌بێت"، ئه‌مه له لایه‌ك. له لایه‌كی تره‌وه هه‌روه‌ك هه‌موومان ده‌زانین له دانانی نه‌خشه‌ی سیاسی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، ڕۆڵی سه‌رۆك و كاربه‌ده‌ستانی وڵات زۆر گرنگه؛ ئه‌مه بۆ هه‌موو وڵاتێك ڕاسته، به‌ڵام زیاتر بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایییان سه‌رۆكایه‌تییه، بۆ نموونه: ئه‌مریكا.
ئه‌م گوته‌یه‌ی سه‌ره‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كه‌ی یاخود ڕادده‌ی ڕاستیبوونه‌كه‌ی دوو هێنده ده‌بێت، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر چه‌ند هۆكار و ده‌ره‌نجامێك: له هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1991ه‌وه تا ئێستا نه‌توانراوه شێوازێكی جوانی حوكمڕانی پێشكه‌ش بكرێت؛ ئه‌مه ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره. كه‌واته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بگره حزبه‌كانیش، به‌دامه‌زراوه‌یی نه‌كراون، به‌ڵكوو ڕۆڵی كه‌سی كاریزما و سه‌ركرده زۆر كاریگه‌ر ده‌بێت؛ چ له قۆناغی شۆڕش و خه‌بات، چ له قۆناغی به‌ڕێوه‌بردن و حكوومه‌تداری. كه‌واته مادام دامه‌زراوه‌كان لاوازن و كۆمه‌ڵگه به‌دامه‌زراوه‌یی نه‌كراوه، ڕۆڵی سه‌ركرده‌كان گرنگ و پڕبایه‌خ ده‌بێت. هه‌موویشمان ده‌زانین سێ كه‌سایه‌تیی زۆر گرنگ له مه‌یدانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی زۆر گه‌وره و كاریزماتیكیان هه‌یه و هه‌بووه، كه بریتین له: "مه‌سعوود بارزانی"، "جه‌لال تاڵه‌بانی" و "نه‌وشیروان مسته‌فا".
ئاشكرایه هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا له هه‌وڵی گه‌یشتنه به خه‌ونی مێژووییی خۆی و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ. له كاتێكدا ته‌نیا چەند ڕۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ماوه، كاردانه‌وه‌كان له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه زیاتر ده‌بن. به هه‌مان شێوه، هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش جاڕی ئه‌وه‌یان داوه كه دژی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن و، زۆرێك له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان دوودڵییان پێوه دیاره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه له ئێستادا، به‌پێی هزره‌كانی مەکیاڤێللی له كتێبی "میر"، ڕۆڵی سه‌ركرده و میری ده‌وڵه‌ته بۆ ده‌ربازكردنی كۆمه‌ڵگه و گه‌یشتن به ئامانجه باڵاكان، به هه‌ر ئامراز و شێوازێك بێت. له ئێستادا دوو له‌و سه‌ركرده كاریزماتیكانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵیان هه‌بوو، "كاك نه‌وشیروان مسته‌فا" و "مام جه‌لال تاڵه‌بانی"، له ساحه‌ی سیاسی‌دا نه‌ماون؛ یه‌كه‌میان به هۆی مه‌رگه‌وه، دووه‌میان به هۆی نه‌خۆشییه‌وه. كه‌واته ئێستا تاكه كه‌سێك وه‌كوو سه‌ركرده‌یه‌كی ڕه‌مزی و كاریزماتیك مابێته‌وه، خودی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، "كاك مه‌سعوود بارزانی"یه. شتێك كه به‌ڕوونی ده‌بینرێت له وه‌ڵامی هێزه نه‌یاره‌كانی تر، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌ڕوونی باس له‌وه ده‌كات كه پاشه‌كشه له ڕێفراندۆم و ئامانجی بوون به ده‌وڵه‌ت ناكه‌ین؛ كه‌واته زۆر له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه مەکیاڤێللی باسی كردووه، له خودی كه‌سایه‌تیی "بارزانی"دا ده‌بینرێت. ئه‌وه‌ی له ئێستادا گرنگه، پشتگیریی خه‌ڵكه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌گه‌رچی مەکیاڤێللی پێی وایه پێویسته بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانجه هاوبه‌شه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، به‌بێ گۆیدانه به‌ها ئه‌خلاقی و یاسایییه‌كان، پشتگیریی فه‌رمانڕه‌وا بكرێت، ئه‌ی چ جای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی سه‌ركرده و میر (سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان)، هه‌م یاسایی و هه‌م شه‌رعی و هه‌م ئه‌خلاقی بن، ده‌بێت چ پشتگیرییه‌كی بوێت؟
زه‌روره‌تی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز و خاوه‌ن بڕیار بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه، چونكه له ئێستادا ترسی ئه‌وه هه‌یه به لاچوونی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له پۆسته‌كه‌یدا جا به هه‌ر هۆكارێك بێت، له داهاتوودا هه‌موو كوردستان دوچاری كێشه و په‌رته‌وازه‌بوون ببێته‌وه، هه‌روه‌ك "یه‌كێتیی نیشتمانی" له دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال تووشی جۆرێك له لێكترازان و كێشه‌ی ناوخۆیی بۆته‌وه. كه‌واته به‌پێی هزره‌كانی مەکیاڤێللی، هه‌روه‌ك چۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بوونی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز و به‌توانا ده‌توانێت یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیری بۆ ئیتاڵیا بنیات بنێت، له ئێستایشدا بوونی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز و خاوه‌ن بڕیار و كاریزماتیك، ده‌توانێت له دابینكردنی سه‌قامگیری و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز له باشووری كوردستان، ڕۆڵێكی گه‌وره بگێڕێت.