ده‌سپێك
پرسى عه‌فرين يه‌كێكه له گرنكترين ناونيشانه لاوه‌كييه‌كانى نێو ناونيشانێكى گه‌وره به ناوى "قه‌يرانى سووريا". عه‌فرين كاريگه‌رترين ئه‌و بگۆڕانه‌يه كه ڕووى له قه‌يرانى سووريا كردووه؛ به شێوه‌يه‌ك كه بووه‌ته مايه‌ى قووڵبوونه‌وه‌ى قه‌يرانى ئاماژه‌پێكراو و، لێكه‌وته‌ى سياسى و ئه‌منیى له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆى سووريا و، له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه دروست كردووه. يه‌كێك له لێكه‌وته سياسييه‌كانى پرسى عه‌فرين له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه، بريتييه له ئاڵۆزكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و ئه‌مريكا؛ به‌و پێيه‌ى كه ئۆپه‌راسيۆنى "چڵه زه‌يتوون" له لايه‌ن توركياوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر شه‌ڕڤانانى كورد له عه‌فرين، هێدى هێدى قووڵايیى ناكۆكييه‌كانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته وه‌ده‌رده‌خات. له لايه‌كی ديكه‌وه ئه‌و گريمانه‌یه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێت: "عه‌فرين نابێته شوێنى پێكگه‌ياندنى ئامانجه‌كانى توركيا و ستراتيژييه‌تى ئه‌مريكا."
ئامانجه‌كانى توركيا
قۆناغى يه‌كه‌م و ده‌ستێوه‌ردانى ناڕاسته‌وخۆ
لە سەرەتاى سەرهەڵدانی قەیرانى سووریا و دروستبوونی ململانێکان و پێکدادانی هێزەکان لەو وڵاتە، تورکیا ڕۆڵێکی ناڕاستەوخۆی لە ئیدارەدانی ئەو قەیرانەدا بینی. ئامانجی سەرەکیی تورکیا لەو چەشنە تێڕوانینە و دەستێوەردانە ناڕاستەوخۆیەی، بریتی بوو لە لابردنی "بەشار ئەسەد" لەسەر کایەى دەسەڵات و دروستکردنی ڕژێمێک و حکوومەتێکی نوێ له لايه‌ن ئەو گرووپە سیاسییە سوورییانەى کە تورکیا یارمەتیی دەدان و ڕێنوێنیی دەکردن.
ئەو تێڕوانینەی تورکیا لەوەدا کورت دەکرایەوە و خوێندنەوەی بۆ دەکرا، کە ئەو وڵاتە دەیویست سووریای دواى بەشار ئەسەد بەشێک بێت لە ناوچەی نفووز و هێژموونی خۆی؛ لە ڕێگه‌ی فەرمانڕەوایییەک و دەسەڵاتێکی نوێوە کە لەژێر کاریگەریی سیاسەتی تورکیا بێت و هاوپەیمانی ئەو وڵاتە بێت. هەروەها تورکیا لەو دەستێوەردانە ناڕاستەوخۆیەی لە سووریا، بەنیاز بوو بە کەمترین زیانی ئابووری و سیاسی بە ئامانجە سەرەکییەکەی بگات؛ هاوکات دەیویست هەنگاو بە هەنگاو مامەڵە لەگەڵ پێشڤەچوونە سیاسی و سەربازییەکانی په‌یه‌ده لە ڕۆژاوای کوردستان بکات، وەلێ ئەو سیاسەتەی تورکیا شکستی هێنا و، نەک هەر نەیتوانی ئامانجەکانی بپێکێت، بەڵکوو تورکیا، بوو بە هێزێکی پەراوێز و، چووە دەرەوەی هاوکێشەکانی هێز. ئەو ڕۆڵە پەراوێزەی تورکیا زیانێکی گەورەی بە ئامانجە ستراتیژییەکانی گەیاند. له لایه‌کى دیکه‌یشه‌وه هێزەکانی یەپەگە و هەسەدە، لە ڕووی سەربازییەوە پێشڤەچوونی زێتریان بەخۆیەوە بینی و گەیشتنە نێو شارۆچکەی منبج و شارى ڕه‌ققه.
قۆناغى دووه‌م و ده‌ستێوه‌ردانى ڕاسته‌وخۆ
په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازييه‌كانى يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده و، گه‌يشتنى ئه‌و هێزه بۆ نزيك سنووره ئاوييه‌كانى ڕووبارى فوڕات، دروستكه‌رانى بڕيار له ئانكارای هێنايه ده‌نگ. خودى ئه‌ردۆغان ده‌ستی كرد به هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه بۆ گورزوه‌شاندنێكى سه‌ربازى بۆ سه‌ر عه‌فرين. ته‌نانه‌ت له ڕووى سياسى و پرۆپاگه‌نده‌یشه‌وه، هه‌وڵی دا چين و توێژه‌كانى نێو كۆمه‌ڵگه‌ى توركيا به شێوه‌يه‌ك جۆش بدات كه ئه‌مه جه‌نگێكى ڕه‌وايه و له دژى تيرۆرستانه. هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين تواناى سه‌ربازیى ئه‌و وڵاته وه‌ك هێزێكى سه‌ر به ناتۆ و، سومعه (ناوبانگ)ى سياسیى ئه‌و وڵاته ده‌خاته به‌رده‌م تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى مێژوويى؛ به جۆرێك كه ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته له ئۆپه‌راسيۆنى چڵه زه‌يتوون ئامانجه‌كانى نه‌پێكێت- كه به‌پێى ئاماژه‌كان و پێدراوه‌كان ئه‌سته‌مه ئه‌و ئامانجانه‌ى بپێكێت- ئه‌وا ئه‌و وڵاته تووشى شكستێكى سياسى و ئه‌منى ده‌بێته‌وه؛ ته‌نانه‌ت چاره‌نووسى ئاكه‌په وه‌ك حزبى فه‌رمانڕه‌وا داده‌ڕمێت.
ئامانجى توركيا له ئۆپه‌راسیۆنى "چڵه زه‌يتوون" بريتييه له دابينكردنى "قووڵايیى ئاسايش"ى ئه‌و وڵاته به ديوى سنوورى ڕۆژاواى كوردستان، به‌تايبه‌تى له ڕۆژاواى ڕووبارى فورات. بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌و چه‌شنه له ئامانج، ستراتیژييه‌تى سه‌ربازیى ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ئه‌وه بونيات نراوه، كه هێزه‌كانى سه‌ر به په‌يه‌ده له شارى عه‌فرين و شارۆچكه‌ى منبج دوور بخرێنه‌وه و، ئه‌و ناوچانه ڕاده‌ستى هێزه‌كانى سوپاى سوورياى ئازاد بكرێت كه له لايه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه پاڵپشتیى لێ ده‌كرێت.
ستراتيژييه‌تى ئه‌مريكا
ئه‌مريكا گه‌يشتووه به‌و باوه‌ڕه‌ى كه سياسه‌تى "دووره‌په‌رێزی" له پرسى سووريا، وه‌ك ئه‌و سياسه‌ته‌ى كه له سه‌رده‌مى "ئيداره‌ى ئۆباما" پياده ده‌كرا، به‌پێچه‌وانه‌ى ئامانجه ستراتيژييه‌كانى ئه‌و وڵاته له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا شكاوه‌ته‌وه؛ چونكه ئه‌و سياسه‌ته هاوكێشه‌كانى هێزى له به‌رژه‌وه‌ندیى ئێران و ڕووسيا شكانده‌وه. له‌و سۆنگه‌يه‌وه، ئيداره‌ى ترامپ پێى وايه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و هاوكێشه‌يه، پێويسته له ستراتيژييه‌تى خۆیدا سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌تايبه‌تى به‌رامبه‌ر به پرسى سووريا، گۆڕانكارى بكات.
ئه‌مريكا پێى وايه سووريا ئه‌و ده‌روازه‌يه‌یه كه له‌و ڕێگه‌يه‌وه بتوانێت بێته‌وه نێو ئه‌و هاوكێشانه‌ى كه سياسه‌تى هه‌ر يه‌ك له وڵاتانى ئێران و ڕووسيا له ناوچه‌كه دروستييان كردووه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش تاكه هێز و تاكه ناوچه له سووريا كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ى ئه‌مريكا گونجاو بێت، بريتيیه له هێزى يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده و ڕۆژاواى كوردستان. به ديوێكى ديكه، ئيداره‌ى ئه‌مريكا له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه كه ڕۆژاواى كوردستان بكات به ناوچه‌ى نفووزى خۆى و، تاكه هێزێكيش كه له داهاتوودا ئه‌مريكا بتوانێت پشتى پێ به‌ستێت تا پاڵپشتى له سياسه‌ته‌كانى بكات، ئه‌وه هێزه‌كانى يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده‌ن.
ئيداره‌ى ترامپ له هه‌وڵى ئه‌وه‌يه كه به درێژايیى سنووره‌كانى هه‌ر يه‌ك له عێراق و سووريا و توركيا، بڵاوه به هێزه‌كانى يه‌په‌گه و هێزه‌كانى هه‌سه‌ده بكات، كه ناوى ناوه به "هێزى ئاسايشى سنوور" كه به سى هه‌زار چه‌كدار مه‌زه‌نده ده‌كرێت. وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مريكا له ئێسته‌دا بڕى 250 مليۆن دۆلارى بۆ ئه‌و هێزانه ته‌رخان كردووه تا مه‌شق و ڕاهێنانيان پێ بكرێت. هه‌روه‌ها له بوودجه‌ى ساڵى 2018دا، 500 مليۆن دۆلار له لايه‌ن ئيداره‌ى ئه‌مريكاوه ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه پڕچه‌ك بكرێن و مه‌شق و ڕاهێنانيان پێ بكرێت. به‌پێى زانياریيه‌ك كه ڕۆژنامه‌ى "يه‌نى شه‌فه‌ق"ى توركى بڵاوی كردۆته‌وه، ئه‌و جۆره چه‌كانه‌ى كه تا ئێسته ئه‌مريكا ڕاده‌ستى هێزه‌كانى يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده‌ى كردوون، بريتييه له "سيسته‌مى به‌رگریى دژه‌فڕۆكه" كه له‌سه‌ر شان هه‌ڵده‌گيرێت؛ هه‌روه‌ها مووشه‌كى جۆرى "تۆ"ى ئه‌مريكى كه له دژى تانك و زريپۆشه‌كان به‌كار ده‌هێنريت و، هاوتاى ميلانى ئه‌ڵمانييه.
ئامانجه‌كانى ئه‌مريكا له‌و ستراتيژييه‌ته
ئامانجى سياسى: ئه‌مريكا هه‌وڵ ده‌دات كه له ئيداره‌دان و چاره‌سه‌رى پرسى سووريادا ڕۆڵى هه‌بێت؛ به شێوه‌يه‌ك كه چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پرسه له به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتيژیی خۆى كۆتاییى پێ بێنێت. هه‌روه‌ها پێی وايه كه ئايینده‌ى ململانێكانى هێز و هاوكێشه‌كانى هێز له ناوچه‌كه، به‌نده به قه‌يرانى سووريا و شێوه‌ى ئيداره‌دانییه‌وه. له‌و سۆنگه‌يه‌وه‌یش به لاى ئه‌و وڵاته‌وه، گرنگه هاوسه‌نگیى هێز له به‌رامبه‌ر پێگه‌ى ڕووسيا له سووريا دروست بكاته‌وه؛ كاتێك كه پێگه‌ى ئه‌مريكا و ته‌نانه‌ت ڕۆڵى ئه‌و وڵاته‌یش به هۆى سياسه‌تى "دووره‌په‌رێزی"، كه له ده‌سپێكى وتاره‌كه‌دا ئاماژه‌مان بۆ كرد، تووشى لاوازى ده‌بێته‌وه و، ڕۆڵێكى په‌راوێز له ئيداره‌دانى ئه‌و قه‌يرانه‌دا ده‌بێنێت.
له لايه‌كی ديكه‌یشه‌وه، ئه‌مريكا مه‌به‌ستيیه‌تى له ڕێى هاريكاريكردنى هێزه‌كانى يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده، كه باڵێكى سه‌ربازى سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن، گوشار بخاته سه‌ر دروستكه‌رانى بڕیار له ئانكارا، تا بكه‌وێته ژێر كاريگه‌ریى سياسه‌ته‌كانى ئه‌و وڵاته كه له ناوچه‌كه پیاده‌ى ده‌كات و، چيتر ئانكارا ڕۆڵى ته‌واوكارى سياسه‌ته‌كانى مۆسكۆ له ناوچه‌كه، كه له دژى سياسه‌ته‌كانى ئه‌مريكا ده‌شكێته‌وه، نه‌گێڕێت.
ئامانجه ئه‌منى و ستراتيژييه‌كان
ئه‌مريكا پێی وايه به هۆى ئه‌و ستراتيژييه‌ته نوێیه‌ى، ده‌توانێت كاريگه‌رييه‌كانى ئێران له‌سه‌ر ڕه‌وشى سووريا كه‌م كاته‌وه، هه‌روه‌ها دواجار ئێران له دروستكردنى كاريگه‌رى له‌سه‌ر دۆخى هه‌ر يه‌ك له وڵاتانى لوبنان و يه‌مه‌ن داببڕێت. به ديوێكى تر، ئه‌مريكا ده‌یه‌وێ پاڵپشتييه‌كانى تاران بۆ ديمه‌شق كه‌م بكاته‌وه؛ هه‌روه‌ها ڕۆژاواى كوردستان، به درێژايیى سنوورى توركيا و باشوورى كوردستان بكات به قه‌ڵغانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نفووزى ئێران له سووريادا. هه‌روه‌ها ئه‌مريكا مه‌به‌ستییه‌تى ڕێگرى له پاڵپشتييه‌كانى تاران بۆ پێدانى چه‌ك به حزبوڵڵاى لوبنانى بكات.
سه‌رباى ئه‌مه‌يش، ئه‌مريكا ده‌یه‌وێ ئاسايشى ئيسڕائيل له قووڵايیى سووريادا به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌كانى هه‌ر يه‌ك له ئێران و مليشييا شيعه‌كانى سه‌ر به ئێران بپارێزێت، به‌تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى كه ئێران له سووريادا توانیى فڕۆكه‌يه‌كى ئيسڕائيل به‌ربداته خواره‌وه. هه‌روه‌ها بوونى ئه‌مريكا به‌و قه‌باره‌يه، ده‌بێته مايه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى حزبوڵڵاى لوبنانى بۆ سه‌ر ئيسڕائيل له سنوورى "به‌رزايیيه‌كانى جۆلان".
ئامانجه‌كانى توركيا و ستراتيژيیه‌تى ئه‌مريكا
ئه‌و دوو وڵاته هه‌ردووكيان ئه‌ندامن له "ناتۆ"؛ ته‌نانه‌ت به هێزى يه‌كه‌م و هێزى سێيه‌م له‌نێو ناتۆدا ئه‌ژمار ده‌كرێن. ئه‌گه‌ر به‌پێى په‌يڕه‌و و ده‌ستوورى ناتۆ بێت، پێويسته ئه‌و دوو وڵاته پشتگيرى و به‌رگرى له يه‌كتر بكه‌ن، چونكه هه‌روه‌ك له بڕگه‌يه‌كى نێو ئه‌و په‌يڕه‌وه‌دا هاتووه كه وڵاتانى ئه‌ندام له ناتۆ، پێويسته به‌رگرى له يه‌كتر بكه‌ن، كاتێك وڵاتێكى ئه‌ندام ڕووبه‌ڕووى هه‌ره‌شه و هێرش ده‌بێته‌وه؛ وه‌لێ ئۆپه‌راسيۆنى "چڵه زه‌يتوون" هه‌موو ئه‌و ده‌قانه‌ى سه‌راوژێر كرده‌وه و، ئه‌وه‌ى ده‌رخست كه به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و وڵاتانه كاتێك يه‌ك ده‌بڕن، ده‌قه‌كان و بڕگه‌كان وه‌ك بڕگه و مۆراڵى و به‌هايى ده‌مێننه‌وه و، له‌و چوارچێوه‌يه‌دا پره‌نسيپه ڕياڵيسته‌كان شوێنى ئه‌و ده‌قه مۆڕاڵانه ده‌گرنه‌وه.
چڵه زه‌يتوون ده‌ری خست كه ئامانجه‌كانى توركيا، له دژى ستراتيژييه‌تى ئه‌مريكايه و هه‌رگيز يه‌كتر ته‌واو ناكه‌ن، چونكه هه‌ر دوو لا گره‌و له‌سه‌ر يه‌ك هێز ده‌كه‌ن كه ئه‌ويش هێزه‌كانى "يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده"یه؛ به‌ڵام يه‌كێكيان ئامانجییه‌تی كه له‌ناويان ببات، ئه‌وی ديكه‌یش ستراتيژييه‌كه‌ى ئه‌وه‌يه كه به‌هێزيان بكات. چڵه زه‌يتوون ئاراسته‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و ئه‌مريكاى به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردووه، به شێوه‌يه‌ك كه به‌رپرسانى ئه‌و دوو وڵاته به‌ئاشكرا هه‌ڕه‌شه له بڕينى يه‌كجاریى ئه‌و په‌يوه‌ندييانه ده‌كه‌ن، به‌تايبه‌تى به‌رپرسانى توركيا؛ وه‌ك ئه‌و لێدوانه‌ى "ئه‌ردۆغان" كاتێك كه گوتى: "پێويسته ئه‌مريكا له نێوان ئانكارا و يه‌په‌گه يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرێت." هه‌روه‌ها "چاوش ئۆغلۆ" له لێدوانێكيدا سێ بژارده ده‌خاته به‌رده‌م واشنتۆن، كاتێك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌مريكا پێويسته له نێوان باشتركردنى په‌يوه‌ندييه‌كان، يان تێكچوونى زێترى ئه‌و په‌يوه‌ندييانه، ياخود بڕینی يه‌كجاره‌كیى ئه‌و په‌يوه‌ندييانه‌دا يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرێت.
كۆتایی
په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و ئه‌مريكا به دژوارترين قۆناغ تێ ده‌په‌ڕێت. ئۆپه‌راسیۆنى چڵه زه‌يتوون تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى مێژووييیه له ده‌ستنيشانكردنى ئاراسته‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته، كه يان ئاسايى ده‌بێته‌وه ياخود ده‌پچڕێت. دروستكه‌رانى بڕيار له واشنتۆن، وردتر و هێورتر هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ى عه‌فرين ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر سياسه‌ته‌كانى توركيا. واشنتۆن هه‌وڵ ده‌دات به دوو ئاراسته‌ى هاوته‌ريب دۆخه‌كه به‌ڕێوه ببات: يه‌كێكيان ڕازيكردنى ئانكارا‌يه، ئه‌ويش له ڕێى پێدانى هه‌ندێك جياوكى سياسى، سه‌ربازى و دارايى. هه‌رچى ئاراسته‌ى دووه‌ميشه جه‌خت له‌سه‌ر پاڵپشتيكردنى هێزه‌كانى يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده ده‌كاته‌وه. واشنتۆن پێى وايه كه پێويسته له‌سه‌ر ئه‌و ستراتيژييه‌ته‌ى به‌رده‌وام بێت، وه‌لێ ئه‌وه‌ى ڕوونه ئه‌وه‌يه كه ئانكارا ئه‌و جۆره ئاراسته‌يه‌ى پێ قبووڵ نييه و، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه سياسه‌تى "بانێك و دوو هه‌وا" له لايه‌ن واشنتۆنه‌وه، ده‌بێته مايه‌ى قووڵبوونه‌وه‌ى قه‌يرانى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و ئه‌مريكا.