له 12ى 5دا، ديسان خه‌ڵك ڕوو له بنكه‌كانى ده‌نگدان ده‌كه‌نه‌وه و (328) كه‌س بۆ چوار ساڵى ديكه ده‌كه‌نه ده‌مڕاستى خۆيان. ڕاسته هه‌ڵبژاردن له هه‌ر وڵاتێكدا وه‌ك ده‌ڵێن "پرس"ێكى ناوخۆيیيه، لێ وه‌ك ده‌بيندرێ چه‌ندين لايه‌نى نێوده‌وڵه‌تى (وه‌ك ئه‌مريكا) و هه‌رێمايه‌تى (وه‌ك ئێران، توركيا و عه‌ره‌بستانى سعوودى) نه‌ك هه‌ر سايهديى ڕه‌وشه‌كه، چ پێش هه‌ڵبژاردن و چ له ڕۆژى ده‌نگدان و چ دواى ڕاگه‌ياندنى ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵكه به‌م، يان به‌و شێوه‌يه به‌و ئاڕاستهيهى خۆيان ده‌يه‌وێ، ده‌ستێوه‌ردانیان له پرۆسه‌كه‌دا كردووه و ده‌كه‌ن.
خه‌ڵكى عێراق هه‌موو چوار ساڵێ به‌ته‌ما ده‌كرێن، يان به‌ته‌ما ده‌بن، پاش هه‌ڵبژاردن، ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر ژيان و گوزهرانياندا بێ، له شه‌ڕ و كێشه بحه‌سێنه‌وه، كه‌مێك ئاريشهكانيان چاره‌سه‌ر ببێ، وڵات ئاشتى و ته‌ناهیى بۆ بگه‌ڕێته‌وه، دزى و گه‌نده‌ڵى و فه‌رهوود و مهزههبگهرايیى تێدا نه‌مێنێ، يان كه‌م بێته‌وه. قهوڵيان پێ ده‌درێ له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌ته‌وه‌يى و ئايينى و مه‌زهه‌بى، جياوازى له نێوان ئه‌م هاووڵاتى و ئه‌و هاووڵاتيدا نه‌كرێ و، ده‌ستوور فه‌مانڕه‌وا و باڵاده‌ست بێ. به‌كورتى حوكمڕانيى وڵات به‌ده‌ست بژارده‌يه‌كى ساڵحه‌وه بێ و، بڕيار به‌ده‌ست عێراقييه‌كان خۆيانه‌وه بێ!
ئه‌رێ به‌ڕاست دهسهڵاتڕانى له عێراقدا ئه‌مده‌ست و ئهودهستى پێ ده‌كرێ وه‌ك له‌و په‌يمانى "شه‌ره‌ف"هدا هاتووه كه له‌م ڕۆژانه‌دا مۆر كرا؟ ئايا هه‌ڵبژاردن به‌و ده‌سته و دايره و زيهنيیهته زاڵه‌ى ئێسته، ڕه‌وشه‌كه ده‌گۆڕدرێ؟
با پێشه‌كى ئه‌و فاكتانه بخه‌ينه به‌ر چاو و لێيان وردبينهوه:
- زێتر له 200 حزب و كۆڕ و كۆمه‌ڵى سياسى، ناوى خۆيان تۆمار كردووه. 88 ليستى هه‌ڵبژاردن به‌شداريى له‌و هه‌ڵبژاردنه گشتييهدا ده‌كه‌ن و، 27 "ته‌حالوف، ئيئتلاف و ته‌جه‌موع" پێك هێنراوه و، 7132 كه‌س خۆيان پاڵاوتووه كه له ژماره‌ى پاڵێوراوه‌كانى 2014 كه‌متره.
- گه‌وره‌ترين ئيئتلاف، ئيئتلافى " النصر"ه، كه حه‌يده‌ر عه‌بادى سهرۆكايهتیى ده‌كا و له 29 لايه‌ن پێك هاتووه و، هه‌ندێك كۆڕ و كۆمه‌ڵى بچووكى سوننهیشيان ده‌گه‌ڵه؛ ئه‌و ئيئتلافه دابه‌شبوونێكى ديكه‌ى حزبى دهعوهيه. پاشان ئيئتلافى "الوطنية"ى ئه‌ياد عه‌لاوى دێ كه له 22 لايه‌ن پێك هاتووه و ئيئتلافێكى شيعى- سوننييه. ئه‌وجار ته‌حالوفى "الفتح"ه كه له 18 لايه‌ن پێك دێ و له بنه‌ڕه‌تدا هى لايه‌نه سياسييه بهدهسهڵاتهكانى حه‌شدى شه‌عبييه وه‌ك: ڕێكخراوى به‌درى هادى عامرى و "صادقون"ى "عصائب اهل الحق"ى قه‌يس خه‌زعه‌لى؛ ئه‌و تهحالوفه له ئێران و له مالكى نزيكه. هاوپه‌يمانێتييه سوننى- سوننييهكهى (نجێفى- خه‌نجه‌ر) [مه‌به‌ست هاوپه‌يمانێتيى ئوسامه نجێفى و خه‌ميس خه‌نجه‌ره كه هه‌ردووكيان عاره‌بى سوننهگهران- ئاسۆ] كه به ناوى "تحالف القرار العراقي"يه له 11 لايه‌ن پێك دێ و له وڵاتانى كه‌نداو نزيكه. ئيئتلافى "دولة القانون"ى "نوورى مالكی"يش كه سه‌روه‌ختێك ئيئتلافێكى گه‌وره‌ى شيعه‌كان بوو، له 9 لايه‌ن پێك دێ و هه‌ندێكيان كۆڕ و كۆمه‌ڵى شيعهى زۆر بچووك و تازه دروستكراو و نه‌ناسراون. ته‌حالوفى "سائرون"يش، هاوپه‌يمانێتيى نێوان "سه‌درييه‌كان" و شيوعى و 4 لايه‌نى ديكه‌يه...
- ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكى سه‌رپێيى ئه‌و ته‌حالوف و ئيئتلافانه بدرێ، ده‌بيندرێ عه‌ره‌بى سوننه له‌ناو يه‌ك ئيئتلافدا كۆ نه‌بوونه‌ته‌وه. هه‌مان شتيش ڕاسته بۆ شيعه‌كان. به‌م مانايه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، سوننه و شيعه زێتر له‌بار يه‌ك هاتوونه‌ته ده‌رێ. نموونه‌یش لێكجيابوونهوهى مالكى و عه‌بادى، يان حه‌كيم و مه‌جليسى ئهعلايه... به‌ڵام هێشتا هاوپه‌يمانێتيى سياسی-مه‌زهه‌بى، جا چ شيعه‌گه‌رى بێ، يان سوننهگهرى، به‌سه‌ر ليسته‌كانى هه‌ڵبژاردن و ديمه‌نى سياسيدا زاڵه و، بووه‌ته هه‌قيقه‌تێكى ديموگرافى كه هه‌م هێز له جوگرافيا و هه‌م له دابهشبهنديى ئيتنى و مه‌زهه‌بى و ميحوه‌ر و ميحوهركاريى هه‌رێمايه‌تى، به‌تايبه‌تى "ئێرانى" و "سعوودى" وه‌رده‌گرێ. ڕه‌نگه ته‌حالوفى "سائرون"ى سه‌درى و شيوعييه‌كان و هه‌ندێ خه‌ڵكى ديكه، شتێكى ناوازه‌ى ئه‌م جاره‌ى هه‌ڵبژاردن بێ، كه لايه‌نێكى ئيسلاميى شيعى و چه‌ند لايه‌نێكى مه‌ده‌نى و عه‌لمانیى پێكه‌وه كۆ كردبێته‌وه، وه‌ك هه‌وڵدانێك بۆ ده‌رچوون له سهنگهربهنديى تائیفى؛ به‌ڵام ناڵێم ئه‌وه‌يان مه‌حاڵه، لێ ئێ‌كجار قورسه، تهحالوفهكهى "ئه‌ياد عه‌لاوى"يش جێگه‌ى سه‌رنجه كه "سه‌ليم جبوورى" و "ساڵح موتڵه‌گ"ى وه‌ك دوو كه‌سايه‌تيى عه‌ره‌بى سوننه‌ى ڕه‌گه‌ڵ كه‌وتووه!
- ديسان، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌یشدا، ته‌حالوف، يان ئيئتلافێكى عێراقى نابيندرێ كه له بان نه‌ته‌وه، ئايين و تائیفه بێ و، له ته‌واوى عێراقدا پاڵێوراوى هه‌بێ. كه‌وابێ، ديسان كورد بۆ كورد، شيعه بۆ شيعه و سوننه بۆ سوننه ده‌نگ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ڕه‌نگه تهحالوفهكهى ئه‌ياد عه‌لاوى، وه‌ك هاوپه‌يمانێتييه‌كى سوننى-شيعى و، تهحالوفهكهى سه‌در و شيوعييهكانيش ده‌نگێكى كه‌م نه‌هێنن.
- له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، سه‌رجه‌م حزبه‌كانى كوردستان له هيچ پارێزگهيهكدا به كه‌ركووك و نه‌ينه‌وا و دياله و سه‌ڵاحه‌ددين و به‌غدایشه‌وه، به‌يه‌كه‌وه هاوپه‌يمانێتييه‌كى سهرانسهرييان پێك نه‌هێناوه. ئه‌مه‌یش تا ڕادده‌يه‌ك شتێكى نوێى ناوماڵى كورده و، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ كاريگه‌ريى بۆ سه‌ر ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كان و ژماره‌ى كورسييه‌كان ده‌بێ.
- وه‌ك جارى پێشوو، ژماره‌ى كورسييه‌كانى په‌رله‌مانى عێراقى، 328 كورسييه. هه‌ولێر 16، سلێمانى 18، دهۆك 12، كه‌ركووك 13، مووسڵ 34، به‌غدا 71 و، سه‌ڵاحه‌ددين 12 و، دياله 14. بۆيه ته‌نيا ناوى ئه‌و پارێزگهيانهم هێناوه، چونكه حزبه‌كانى كورد له‌و پارێزگهيانهدا، هه‌ر يه‌كه‌يان ليستى خۆيان هه‌يه.
- هه‌ولێر 16 كورسى له په‌رله‌مانى عێراقدا ده‌بێ، كه يه‌كێكيان كۆتايه و بۆ پێكهاته‌ى مه‌سيحى دانراوه و، 27 حزب و ته‌حالوفى سياسى كێبهركێيان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. سلێمانى (به پارێزگهى هه‌ڵه‌بجه و گهرميانيشهوه) 18 كورسیى له په‌رله‌ماندا ده‌بێ و، 26 حزب و ته‌حالوف كێبهركێيان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و، له دهۆكيش كه 12 كورسیى بۆ دانراوه، يه‌كێكيان به كۆتا بۆ پێكهاته‌ى مه‌سيحييه و، له‌وێش 24 حزب و ته‌حالوف كێبه‌ركێ ده‌كه‌ن. ئه‌و سێ پارێزگه‌يه كه هه‌رێمى كوردستانيان لێ پێك دێ، به‌سه‌ريه‌كه‌وه 46 كورسیيان هه‌يه. ده‌مێنێته‌وه حزبه‌كانى كوردستان له كه‌ركووك، مووسڵ، دياله، سه‌ڵاحه‌ددين و به‌غدا، چه‌ند كورسى به‌ده‌ست ده‌هێنن! ئايا له‌و 5 پارێزگهيهى دوايى، ئه‌و حزب و لايه‌نانه‌ى خۆمان، كورسييه‌كانى خۆيان به‌ده‌ست ده‌هێننه‌وه يان كه‌متر ده‌بنه‌وه؟ وه‌ك له سه‌ره‌وه گوتم، پێناچێ به‌م پهرتوبڵاوييهى ئێسته‌مان، ژماره‌ى كورسييه‌كانى خۆمان به‌ده‌ست بهێنێنه‌وه و، ده‌نگێكى زۆرمان ده‌فه‌وتێ، به‌تايبه‌تى له كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه‌ى ديكه كه به "كێشه‌له‌سه‌ر" ناوزه‌د كراون.
ئاسان نييه له ئێسته‌وه پێشبينى بكرێ كه 1) نه‌خشه‌ى په‌رله‌مانى داهاتووى عێراق، پێكهاته‌كه‌ى چۆن ده‌بێ و چ هاوپهيمانێتييهك زۆرترين ده‌نگ و كورسى ده‌هێنێ و ده‌كه‌وێته پێش هه‌مووانه‌وه. 2) به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌یش له پێش چاوى خۆمان دابنێين كه دواى ده‌رچوونى ئه‌نجامه‌كان، هاوپهيمانێتیى ديكه له‌ناو هۆڵى په‌رله‌ماندا دروست ببێ. ئايا ديسان لايه‌نه شيعه‌كان پێكه‌وه هاوپه‌يمانێتييه‌كى بهرينتر پێك ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى حكوومه‌تى عێراقيان له‌ده‌ست نه‌چێ؟ ئاخر ئێسته يه‌كێ له نيگه‌رانييه‌كانى ئێران ئه‌وه‌يه كه ناوماڵى شيعه پهرتوبڵاويیهكى زۆرى تێ كه‌وتووه و لايه‌نه شيعه‌كانى سه‌ر به خۆى، ئه‌و پێگه‌ى جارانيان نه‌مێنێ. به مه‌زه‌نده‌ى خۆم شيعه‌كان ئه‌گه‌ر هيچ شتێ له 80 ساڵى حوكمڕانيى سوننه فێر نه‌بووبن، يه‌ك شت فێر بوون، يان فێر كراون كه جارێكى ديكه جڵه‌وى دهسهڵاتڕانى نه‌ده‌نه‌وه ده‌ستى سوننه‌كان! 3) ئايا عه‌بادى بۆ خولى دووه‌م ده‌بێته‌وه سه‌رۆكوه‌زيران، يان سه‌ركرده‌يه‌كى ديكه‌ى نزيك له حه‌شدى شه‌عبى، يان مالكى، يان پياوێكى ليبراڵى شيعه له نموونه‌ى ئه‌ياد عه‌لاوى؟ 4) ئايا سوننه‌كان چ ده‌كه‌ن: له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لايه‌نى ديكه‌ى سوننه- شيعه وه‌ك ئيئتلافهكهى عه‌لاوى- موتله‌گ- جبوورى پێك دێن؟ له كاتێكدا ناوچه سوننهنشينهكان، زيانێكى زۆرى ماددى و مرۆييیان به‌ركه‌وتووه و وێران بوون و، خه‌ڵكێكى زۆريشيان ئاواره بوون و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه جێگه‌ى ئهسڵيى خۆيان و ئاشتهوايییهكى جددى و ڕاستهقينهیش نه‌هاتووه‌ته كايهوه و، ئاسانيش نييه ناوچه‌كانيان وا زوو بێنه‌وه سه‌رخۆ، يان ئاوه‌دان بكرێته‌وه؛ بۆيه له پێگه‌يه‌كى زۆر كز و لاوازتردان به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2014! 5) ئايا دواى 12ى 5، كار به چ پرهنسيپێك ده‌كرێ له حوكمڕانيدا: به پره‌نسيپى زۆرينه‌ى په‌رله‌مانيى وێبمينيستهر كه مالكى بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كا، يان به پره‌نسيپى ته‌وافوق و شهريكايهتيى هه‌ر سێ پێكهاته سه‌ره‌كييه‌كه‌ى عێراق؟ شايانى گوتنه موقته‌دا سه‌در له‌م ڕۆژانه‌دا پره‌نسيپى زۆرينه‌ى په‌رله‌مانيى ڕه‌ت كرده‌وه!
زۆر جار گوێمان لێ ده‌بێ كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه چاره‌نووسسازه! باشه بۆ كێ چاره‌نووسسازه؟ بۆ عه‌ره‌بى شيعه؟ بۆ عه‌ره‌بى سوننه؟ بۆ ئێرانييه‌كان؟ بۆ وڵاتانى كه‌نداو، به‌تايبه‌تى سعووديا، كه ده‌يه‌وێ عێراق له‌بن چه‌نگى ئێران ده‌ربهێنێ؟ بۆ توركيا كه به‌ته‌ماى جێبه‌جێكردنى ئه‌جێنداى خۆيه‌تى له عێراقدا و چاوه‌ڕێى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كا؟ بۆ ئه‌مريكا كه گوايه ده‌يه‌وێ عێراقێكى به‌هێز و يه‌كگرتوو بێته كايهوه و ڕێگه له په‌ره‌سه‌ندنى نفووزى ئێران له ناوچه‌كه بگرێ؟ ئه‌مريكا به‌ته‌ماى كێ ئه‌وه‌ى بۆ مه‌يسه‌ر ده‌بێ و پشت به كێ ده‌به‌ستێ؟ له كۆتادا بۆ كورد؟
ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ى كورده‌وه سه‌يرى هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێ، وێڕاى بوونى جۆرێ له كرانه‌وه له پێوه‌ندييه‌كانى نێوان به‌غدا- هه‌ولێر، لێ هێشتا گرژى و ساردوسڕى به پێوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوو لاوه دياره. وتووێژ و دانوستانى ڕاسته‌قينه له‌باره‌ى كێشه‌كانى نێوان به‌غدا- هه‌ولێر ده‌كه‌ونه دواى 12ى ئاياره‌وه. هه‌ر ئه‌و گرژى و بێئومێدبوونهیشه له به‌غدا، جاروبار لێره و له‌وێ، به‌ئاسته‌م ده‌نگێك ده‌بيسترێ و ده‌يه‌وێ به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى گشتيى په‌رله‌مانيدا نه‌كرێ! به‌ڵام ڕاى حزبه‌كان به‌م ئاڕاستهيه نييه. كه‌واته هێشتا هيوا و ئومێدێك له‌سه‌ر به‌شداريكردن له پرۆسه‌ى سياسى و پابه‌ندبوونى به‌شه‌كه‌ى ديكه‌ى عێراق به ده‌ستووره‌وه ماوه؛ به‌و مانايه‌ى كه هه‌ندێ له كێشه و گرفته‌كانى كورد بێنه چاره‌سه‌ركردن، به‌تايبه‌تى ئه‌وه‌ى كه پێوه‌نديى به ژيان و گوزه‌رانى خه‌ڵكه‌وه هه‌يه و له‌م هه‌لومه‌رجه دژواره‌ى كه ته‌واوى ناوچه‌كه‌ى پێدا تێ ده‌په‌ڕێ. ئه‌وه له كاتێكدايه، كه كاربه‌ده‌ستانى ئه‌مريكى جه‌خت له‌سه‌ر بوونى حكوومه‌تێكى به‌هێز و يه‌كگرتووى هه‌رێمى كوردستان له‌ناو عێراقێكى يه‌كگرتوو (Unified)دا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام داخوا پێگه‌ى كورد له په‌رله‌مانى عێراقدا چۆن ده‌بێ و، كورد پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن يان هه‌ر لايهنهو به‌جيا و، له‌گه‌ڵ چ لايه‌نێكى سياسى و چ سه‌ركرده‌يه‌كى سياسى كه جڵه‌وى حوكمڕانيى له به‌غدا بكه‌وێته ده‌ست هاوپه‌يمانێتيى ده‌كا، ديار نييه و هه‌قيش نييه لايه‌نه سه‌ره‌كييه‌كانى كوردستان زوو و پێش هه‌ڵبژاردن، ده‌ستى خۆيان كه‌شف بكه‌ن. به‌ڵكه به‌رنامه و پرۆژه‌ى لايه‌نه براوه‌كان و دوور و نزيكيیان له ماف و داخوازييه‌كانى كورد بكه‌نه پێوه‌ر. به‌ڵام به مه‌زه‌نده ئه‌گه‌ر كورد ژماره‌ى كورسييهكانيشى كه‌م بكات، ئه‌گه‌ر حزبه‌كانى له به‌غدا هاوههڵويست بن و پاش هه‌ڵبژاردن به‌ره‌يه‌كى سياسى پێك بهێنن، ده‌توانێ ڕۆڵێك له‌گه‌ڵ ئه‌و لايه‌نانه‌دا بگێڕێ كه له‌گه‌ڵ "پره‌نسيپى زۆرينه‌ى په‌رله‌مانى- مه‌زهه‌بگه‌را)دا نين!