ئاسۆ کەریم، نووسەر، وەرگێڕ و پەرلەمەنتارى خولى سێى پەرلەمانى کوردستان ٢٠٠٩-٢٠١٣
- هێشتا حكوومه‌تى عه‌بدولمه‌هدى ساڵێكى ته‌واو نه‌كردووه، ديسان خۆپيشاندان ده‌ستى پێ كرده‌وه. ساڵانه له عێراقدا خۆپيشاندان بۆ داخوازيى چاكسازيى ئابوورى و هه‌لى كار و، حزمهتگوزاريى بنه‌ڕه‌تيى وه‌كوو ئاو و كاره‌با و، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌كرێ و، پاشان ورده ورده دروشمى سياسيیشيان تێكه‌ڵ ده‌بێ و به توندوتيژى و دژهتوندوتيژى له نێوان خه‌ڵكى خۆپيشانده‌ر و حكوومه‌تدا كۆتايى دێ.
- ئه‌وه‌ى ئه‌م خۆپيشاندانه له‌وانه‌ى پێشوو جيا ده‌كاته‌وه: 1) هاوكات و به‌رودوا خۆپيشاندان له به‌غداى پايته‌خت، له‌وانه مهدينهى سه‌درى شيعهنشين و گه‌ڕه‌كى شه‌عب، به‌سرا و زيقار و كه‌ربه‌لا و چه‌ند شارێكى باشوور و ناوه‌ڕاست و له كه‌ركووك ده‌ستی پێ كرد؛ 2) به‌شى زۆرى خۆپيشانده‌ران گه‌نج و له خوار 20 ساڵييهوهن؛ 3) سۆسيال ميديا بۆ ڕێكخستنى خۆپيشاندانه‌كان به‌كار ده‌هێنن (له‌وما ده‌گوترێ له 70%ى عێراقدا ئينترنێت بڕاوه)؛ 4) زوو دروشمگهلێكى سياسى به‌رز كرانه‌وه وه‌ك: باسكردن له وه‌ته‌ن و ڕووخانى نيزام و شه‌رمه‌زاركردنى مايهیخۆتێكردنى ئێران له كاروبارى ناوخۆى عێراق و سووتاندنى ئاڵاى ئێران...5) هه‌ر زوویش له‌ناو په‌رله‌ماندا ئۆپۆزيسيۆنێ هاته كايهوه كه ئه‌ندامى ڕه‌وتى حيكمه‌ى عه‌مار حه‌كيم و سائيروونى سه‌در و ئيئتلافى نه‌سرى عه‌بادى و قه‌رارى ئوسامه نجێفیى تێدايه و پشتيوانيى خۆيان بۆ داخوازييه‌كانى خۆپيشانده‌ران ده‌ربڕى و داواى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان و بانگهێشتكردنى عه‌بدولمه‌هدى ده‌كه‌ن كه وه‌ڵامى پرسياره‌كانيان بداته‌وه، يان ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه؛ 6) زوو خۆپيشاندانه‌كان له ئاشتيخوازانهوه گۆڕا بۆ توندوتيژى به‌رانبه‌ر توندوتيژى و، به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان به لانى كه‌مه‌وه 10 كه‌س كوژراون و به سهدانيش بريندار بوون كه 50 كه‌سێكيان له هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراقن؛ 7) هه‌ر زوو سوپاى عێراقى كه‌وته حاڵه‌تى ئاماده‌باشييه‌وه و سهرۆكوهزيرانيش بڕيارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى دا به شهقامهكانى به‌غدا؛ له هه‌مان كاتدا له به‌ياننامه‌يه‌كى هه‌ر سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى عێراقدا هاتووه كه تا زووه ليژنه‌يه‌كى فه‌رمى پێك بهێنرێ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داخوازييه ههنووكهيیيهكانى خۆپيشانده‌ران و كاركردن بۆ به‌هێزكردنى ئيراده‌ى ڕيفۆرم و گۆڕانكارى؛ 8) هه‌ندێ باره‌گاى حزبى و حكوومى كرانه ئامانج و ئاگريان تێ به‌ردرا وه‌ك: باره‌گاى ده‌عوه له نه‌جه‌ف، باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى پارێزگه له ميسان، باره‌گاى ڕێكخراوى به‌در له زيقار.
- وه‌ك ده‌زانرێ عادل عه‌بدولمه‌هدى، له سه‌ره‌تاى ده‌سپێكردنى كابينهكهيدا، كارنامه‌يه‌كى ڕێك و گشتگرى له هه‌موو بواره‌كاندا خسته ڕوو، له پێش هه‌موويانه‌وه ڕه‌خساندنى خزمه‌تگوزاریى بنه‌ڕه‌تيى وه‌كوو ئاو، كاره‌با، ته‌ندروستى و... و بهرهنگاربووهنهوهى گه‌نده‌ڵى كه له عێراقدا له ترۆپكدايه و به‌كرده‌وه شتێكى ئه‌وتۆ نه‌كراوه كه هاووڵاتيان جياوازييه‌ك له نێوان حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى و ئه‌وانى پێشه وى دابنێن. وه‌ك ده‌بيندرێ سه‌در و عه‌مار حهكيميش، وێڕاى پشتيوانى له خۆپيشانده‌ران و داواكانيان، ڕه‌خنه له عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌گرن. به‌ڵام سه‌در له تويتێكى تازه‌يدا باس له گۆڕينى ئاڕاسته‌ى خۆپيشاندانه‌كان ده‌كا: "پێمان وایە گۆڕینی خۆپیشاندانە میلليـیەكان بۆ خۆپیشاندانی دەستەگەری، بەرژەوەندیی تێدا نییە."
- بێ له‌وه، عه‌بدولمه‌هدى وه‌ك سه‌رۆكوه‌زيران حزبێكى گه‌وره‌ى له پشت نييه و له‌ناو پهرلهمانيشدا فراكسيۆنێكى تايبه‌ت به خۆى نييه؛ ئه‌و سهرۆكوهزيرانێكى تهوافووقیى نێوان حزب و بزاڤه سياسييه دينييه شيعه‌كانى عێراقه.
- وه‌كوو ده‌بيندرێ، سهرۆكوهزيرانێكى ته‌وافووقى له هه‌لومه‌رجى ئێسته‌ى ناوخۆى عێراق و گرفته كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى 15 ساڵ حوكمڕانيى شيعه، قه‌باره و تونديى كێشه هه‌رێمايه‌تييه‌كان، به‌تايبه‌تى زێده‌بوونى گرژى له ناوچه‌كه‌دا له نێوان عه‌ره‌بستانى سعوودى و هه‌ندێ له وڵاتانى كه‌نداو و ئه‌مريكا و ئيسڕائيل له لايه‌كه‌وه و ئێران له لايهكهى تره‌وه، ڕووبه‌ڕووى ئالينگاریى گه‌وره ده‌بێته‌وه و هه‌ر يه‌ك له‌و لايه‌نانه چاوه‌ڕوانيى خۆى له‌و سهرۆكوهزيرانه و حكوومه‌ته‌كه‌ى هه‌يه كه هه‌ڵبه‌ت نه پێى ده‌كرێ و نه له توانایشيدايه ئه‌و هه‌موو لايه‌نه پێكناكۆكه ڕ‌ازى بكا.
- ئاخر ئێرانیش له‌ناو عێراقدا نفووزێكى زۆرى هه‌يه؛ به حوكمى هاومهزههبيى زۆرينه‌ى دانيشتووانى عێراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى، به حوكمى وهڵائى به‌شێكى زۆرى حزبه سياسييه دينييه شيعييه‌كانى عێراق بۆ ئايه‌توڵڵا خامنه‌یى، به حوكمى وه‌لاء و ڕايهڵكه و پێوه‌نديى موكمى به‌شێكى زۆرى فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به ئێران، به حوكمى هاوسنووريى نێوان هه‌ر دوو وڵات و هۆى ديكه. ئه‌مه‌یش وای كردووه كه خامنه‌یى به‌ئاشكرا بڵێ: ده‌بێ سوپاى پاسداران ڕوئياى به‌رفراوانى جوگرافياى به‌ره‌نگارى بزر نه‌كه‌ن و خۆيان له‌ناو چوار ديواردا به‌ند نه‌كه‌ن و گوێ به‌وه‌یش نه‌ده‌ين كه له‌و ديو سنووره‌كانى ئێران كێ هه‌يه و چ هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك له‌و ديو ديوارانهوه هه‌ن. شايانى گوتنه، عه‌بدولمه‌هدى له ته‌مووزى ئه‌مساڵ، بڕيارى دا كه حه‌شدى شه‌عبى تێكه‌ڵ به هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق بكرێنه‌وه و ماوه‌ى يه‌ك مانگيشى دانا بۆ جێبه‌جێكردن، به‌ڵام هێشتا ئه‌و بڕياره جێبه‌جێ نه‌كراوه. ئه‌وه‌یش مه‌ودا و ئاقارى نفووزى ئێران له عێراق نيشان ده‌دا.
- له به‌رانبه‌ريشدا، ئه‌مريكا، سه‌دامى بۆ عێراقييه‌كان ڕووخاند و ياريدهى دان له كورتكردنه‌وه‌ى ده‌ستى داعش له عێراقدا و بۆ ئه‌مه‌یش توانايه‌كى زۆرى مرۆيى و ماددیى خه‌رج كردووه و گوشار له حكوومه‌تى عێراق ده‌كا؛ به‌تايبه‌تى چ نسبه‌ت به حه‌شدى شه‌عبى و چ نسبه‌ت به سزا سه‌پێنراوه‌كانى ئه‌مريكا به‌سه‌ر عێراقدا. ئه‌مه سه‌ربارى لێدان و ته‌قاندنه‌وه‌ى كۆگه‌ى چه‌ك و زهخيرهكانى حه‌شدى شه‌عبى له چه‌ند جێيه‌كى عێراقدا به‌و مه‌به‌سته‌ى كه حه‌شد ناچار بكه‌ن چه‌ك و تفاقهكانى خۆى له كۆگهكانى سوپاى عێراقيدا دابنێ و نه‌توانێ هيچ پارچه چهكيك به‌بێ مۆڵه‌تى سه‌ركرده‌كانى سوپا ده‌ربهێنێ و نهكارێ هيچ جووڵه‌يه‌ك بكا، ئه‌مه له كاتێكدا ئێران وه‌زيرى به‌رگريى عێراق به نوێنه‌رى ئه‌ياد عه‌للاوى و كرێگرته‌ى ئه‌مريكا ده‌زانێ. ئه‌مه بێ له‌وه‌ى باس له دامه‌زراندنى دوو فيرقه سه‌رباز ده‌كرێ له عه‌شايه‌رى سوننه كه ڕاهێنانيان پێ بكرێ و وه‌كوو هێزه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، نوێترين چه‌ك و مووچه‌ى به‌رزيان پێ بدرێ و فڕۆكه‌كانى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانانيش پشتيوانييان لێ بكه‌ن. ئه‌مه له كاتێكدا، هه‌ر سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه نايانه‌وێ عێراق ببێته مه‌يدانى ساغكردنه‌وه‌ى ململانێ له نێوان ئه‌مريكا و ئێران‌دا.
- به‌ر له‌م خۆپيشاندانانه، چه‌ند پێشهاتێك ڕوويان دا، وه‌كوو لابردنى جێگرى فه‌رمانده‌ى ده‌زگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، عه‌بدولوه‌هاب ساعيدى، كه هه‌ندێك ئه‌و فه‌رمانه به فيتى ئێران ده‌زانن، به‌و پێيه‌ى ناوبراو كه‌سێكى بێلايه‌ن بووه. له‌ناو خۆپيشاندهرانيشدا، وێنه‌ى ساعيدى به‌رز كراوه‌ته‌وه. دووه‌م، گرتن و سووكايهتیپێكردنى هه‌ندێ ستافى كونسڵگهريى عێراق له شارى مه‌شهه‌د كه له ئه‌نجامدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كونسلگهرييهكهى پێوه دا تا ئێران به‌فه‌رمى داواى لێبووردن ده‌كا. سێيه‌م، به‌گوێره‌ى هه‌ندێ سه‌رچاوه، له ديمانه‌يه‌كى نێوان مه‌حه‌مه‌د ڕه‌زاى كوڕى ئايهتوڵلا عه‌لى سيستانى و قاسم سلێمانیدا، مه‌حه‌مه‌د ڕه‌زا به سلێمانیى گوتووه، كه ڕێز له سهروهريى عێراق بگرن و وه‌كوو ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراقدا بكه‌ن، ده‌نا جاده‌كانى عێراق ڕادهبنه سه‌رخۆ!
- هه‌ڵوێستى ئه‌مريكا، له ڕێگه‌ى باڵوێزخانهكهيهوه تا ئێستا، جه‌ختكردنه‌وه بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خۆپيشاندانى ئاشتيخوازانه مافێكى هاووڵاتييانه؛ له هه‌مان كاتدا داوا له هه‌ر دوو لايه‌ن ده‌كا كه هێور بن و زه‌بروزه‌نگ به‌كار نه‌هێنن. نوێنەری تایبەتيی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانيش له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ خه‌ڵكى خۆپيشانده‌ر له به‌غدا گوتى: "پاراستن و پیادەکردنی مافی خۆپیشاندان نیشانەی پێگەیشتووییی سیاسی و دیموکراسییە؛ هەروەها بەکارهێنانی هێز تەنیا ئاگری تووڕەیی خۆش دەکات و، دەستبەجێ هێمنکردنەوەی بارودۆخەکە زۆر پێویستە".
- ئێستا عێراق له دووڕيانێكدايه: ئايا حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ده‌توانێ له حاڵه‌تى به‌رده‌وامبوونى خۆپيشاندانه‌كان و زه‌ره‌ر و زيانى زۆرى مرۆيى و مادديدا، خۆى ڕابگرێ، يان ناچار ده‌بێ ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه؟