ئامادەکردن: ئاسۆ كه‌ريم
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتيى ئه‌وروپى، له كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه (15ى مانگ) له برۆكسل، بڕياريان دا كۆمه‌ڵێ سزاى سياسى و دارايى به‌سه‌ر توركيادا بسه‌پێنن، چونكه سه‌ره‌ڕاى هۆشدارييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌وروپى، به شێوه‌يه‌كى نایاسایى به دواى گازدا له ئاوه هه‌رێمايه‌تييه‌كانى قوبرس‌دا ده‌گه‌ڕێ. له كاتێكدا قوبرس وه‌كوو ئه‌ندامێكى يه‌كێتيى ئه‌وروپى مافگه‌لێكى تايبه‌تى و بێ ئه‌ملا و ئه‌ولاى ئابوورى له‌نێو ئه‌و ئاوه هه‌رێمييانه‌ى خۆي‌دا هه‌يه، به‌ڵام به‌كرده‌وه كۆمارى قوبرس ته‌نيا ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر باشوورى دوورگه‌كه‌دا ده‌ڕوا، كه‌چى به‌شى باكوورى قوبرس كه هێزه چه‌كداره‌كانى توركيا له 1974ه‌وه، ده‌يپارێزن و نزيكه‌ى يه‌ك له‌سه‌ر سێى پانتايیى دوورگه ده‌بێ، هيچ وڵاتێ دانى پێدا نه‌ناوه، توركيا نه‌بێ. به قسه‌ى شاره‌زايانى بوارى وزه، ده‌وروبه‌رى 227 مليار مه‌تر سێجا، گازى سروشتى له كه‌ناراوه‌كانى قوبرس‌دا هه‌يه. به‌گوێره‌ى یاساى 1982ى ده‌رياكان، هه‌ر ده‌وڵه‌تێ بكه‌وێته سه‌ر ده‌رياوه، خودان ناوچه‌يه‌كى ئابووريى تايبه‌ت به خۆى ده‌بێ به دووریى 200 ميلى ده‌ريايى و ئه‌و وڵاتانه‌ى كه سنوورى هاوبه‌شيشيان له‌سه‌ر ده‌ريا هه‌يه، ڕێوشوينى تايبه‌ت له ڕێككه‌وتننامه‌كه‌دا هه‌يه بۆ دياريكردنى ناوچه‌ى ئابووريى هه‌ر يه‌كه‌يان، به‌ڵام هه‌ندێ جاريش هێز به‌رزه‌فتى یاسا ده‌كا!
له داخويانيیه‌كدا وه‌زيرانى EU ده‌ڵێن له‌به‌ر ڕۆشنايیى "كار و چالاكيى هه‌ڵكۆڵينى به‌رده‌وام و نوێى نایاسايیى توركيادا"، ئه‌وان وتووێژ و گفتوگۆ له‌باره‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى فڕۆكه‌ڕانى ڕاده‌گرن و داوایش له بانكى ئه‌وروپى بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن كه چاو به مه‌رجه‌كانى قه‌رزدان به‌و وڵاته بخشێنيته‌وه و وتووێژى سياسى و دیپلۆماتى له نێوان توركيا و EUدا له‌سه‌ر ئاستى باڵا كه‌م بكرێته‌وه. له به‌رانبه‌ردا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له ئاخاوتنێكدا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و سزايانه توركيا له درێژه‌دان به كرده‌ى گه‌ڕان به دواى وزه له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاستدا، سارد ناكه‌نه‌وه.
هه‌روابێته‌وه وه‌زيرانى EU پشته‌وانييان له پێشنيارێكى ده‌سه‌ڵاتى ڕاپه‌ڕاندنى EU كرد بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى باروبووى دارايى به توركيا بۆ ساڵى 2020 و به مه‌زه‌نده ئه‌گه‌ر توركيا له‌و ئينكه‌به‌رييه‌ى نه‌يه‌ته خوارێ، له‌وانه‌يه (150) مليۆن يۆرۆ له‌و (400) مليۆن يۆرۆيه‌ى EU له بوارى جياجيادا بۆ يارمه‌تيدانى توركيا ته‌رخانى كردووه، له‌ده‌ست بدا. ئاخر بڕيار وا بوو EU له ماوه‌ى نێوان 2014- 2020دا، ده‌وروبه‌رى (4,45) مليار يۆرۆ به‌خۆڕايى به توركيا بدا، به‌ڵام له ساڵى ڕابردووه‌وه ئه‌و كۆمه‌كه‌ى كه‌م كردووه‌ته‌وه و هه‌ندێكيشى ڕاگرتووه. وه‌زيره‌كانى EU ئاگادارى توركيايان كردۆته‌وه كه كار له‌سه‌ر ڕێوشوێنى ديكه‌ى مه‌به‌ستدار بۆ سزادانى توركيا ده‌كه‌ن كه له 2005ه‌وه توركيا بۆ هاتنه ناو EU، ده‌ستى به دانوستاندن كردووه. لێ ئه‌و ڕێوشوێنانه له ئایينده‌دا چ ده‌بن و تا كوێ بڕ ده‌كه‌ن، ئه‌وه هێشتا ديار نييه و به‌شێكى ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌ڵويستى توركيا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به ڕاى هه‌ندێ چاو‌دێر، ڕه‌نگه يه‌كێتيى ئه‌وروپى سزاى ئابووريى توند نه‌خاته سه‌ر توركيا، نه‌بادا توركيا ده‌رگه‌ى كۆچكردن بۆ ئه‌وروپا بكاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، ئه‌و سزايانه‌ى EU ، قه‌يرانى ئابوورى له توركيا قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه و، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئه‌مريكایش له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنى سيسته‌مى مووشه‌كيى S-400 كاردانه‌وه‌يه‌ك نيشان بدا و له‌و ململانێيه‌ى نێوان توركيا و قوبرسى باكوور له لايه‌ك و وڵاتانى ديكه‌ى ناوچه‌كه له لايه‌كى ديكه‌وه، له كوێ بوه‌ستێ؟ ئايا ئه‌مريكا پشته‌وانى له هه‌ڵوێسته‌كانى EU ده‌كا له به‌رانبه‌ر توركيادا، يان ده‌يكاته يه‌ك به يه‌ك، وه‌ك چۆن يه‌كێتيى ئه‌وروپى له ململانه‌ى نێوان ئێران- ئه‌مريكادا هه‌ڵويستێكى جياوازى له ئه‌مريكا هه‌يه؟
وه‌ك ده‌زانرێ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولوود چاوشئۆغلوو، هه‌فته‌ى ڕابردوو هۆشداریى دا كه وڵاته‌كه‌ى هه‌نگاوه‌كانى گه‌ڕان به دواى گازدا له به‌رانبه‌ر قوبرس‌دا چڕ ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر يه‌كێتيى ئه‌وروپى هه‌نگاو بۆ سه‌پاندنى سزا بنێته‌وه.
دوو ڕيباڵ (گه‌مێ)ى توركى به ناوه‌كانى "فاتح" و "ياووز" كه كه‌شتيگه‌لێكى جه‌نگى ياوه‌رييان ده‌كه‌ن، بۆ گه‌ڕان به دواى گازدا ده‌ستيان به كارى هه‌ڵكۆڵين كردووه؛ يه‌كه‌ميان له كه‌ناراوه‌كانى ڕۆژاواى قوبرس و ئه‌وى دووه‌ميان له كه‌ناراوه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى قوبرس. توركيا ده‌ڵێ ئه‌و دوو ناوچه‌يه ده‌كه‌ونه ناو قه‌ڵه‌مڕه‌وى ئاویى توركيا خۆى، يان قه‌ڵه‌مڕه‌وى ئاویى توركه‌كانى قوبرسه‌وه.. ئاخر توركيا دان به قوبرس وه‌كوو ده‌وڵه‌تێك نانێ و ده‌بێژێ 44%ى ناوچه‌ى ئابووريى تايبه‌تيى قوبرس هى توركيايه. توركه‌كانى قوبرسيش له باكوورى دوورگه‌كه‌دا داواى 25%ى ناوچه‌ى ئابووريى قوبرس ده‌كه‌ن. له لايه‌كى ديكه‌یشه‌وه، توركيا دان به‌و ڕێككه‌وتننامانه‌دا نانێ كه قوبرس له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌و وڵاتانه‌ى كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاست مۆرى كردوون؛ بۆ نموونه وه‌كوو ڕێككه‌وتننامه‌ى 2013ى نێوان ميسر و قوبرسى يۆنانى، يان پرۆژى هاوبه‌شى نێوان قوبرسى يۆنانى و يۆنان و ئيسڕائيل له 2012دا. وه‌كوو دياره ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاست بريتين له: ميسر، ئيسڕائيل، لوبنان، سووريا، توركيا، قوبرس، يۆنان و جۆرێ له تێكه‌ڵپێكه‌ڵى له سنوورى ده‌ريايیى نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دا هه‌يه، ئه‌مه‌یش بۆ خۆى ناكۆكى و كێشه‌ى دروست كردووه، ئه‌مه سه‌ربارى ناته‌باييیه سياسييه‌كانى نێوان هه‌ر دوو به‌شى قوبرس، نێوان يۆنان و توركيا، نێوان توركيا و ميسر، نێوان ئيسڕائيل و لوبنان... دياره بوونى بڕێكى ئێ‌كجار زۆرى نه‌وت و گازى سروشتى له قووڵايیى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاستدا كه بايى ملياره‌ها دۆلار ده‌بێ، كێشه و ناكۆكييه‌كانى نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ى توندتر كردووه، ئه‌مه سه‌ربارى كه ئه‌مريكا، ڕووسيا و يه‌كێتيى ئه‌وروپیيش ددانيان له‌و سه‌روه‌ته زۆره‌ى ئه‌و ناوچه‌يه تيژ كردووه. كه‌واته دۆزينه‌وه‌ى گازى سروشتى له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاستدا، سه‌ربارى ڕه‌هه‌نده ئابوورييه‌كه‌ى، ڕه‌هه‌ندێكى سياسيى جيو-ستراتيژيیشى هه‌یه و توركيا نايه‌وێ له‌و دوو ڕه‌هه‌نده، ده‌ستبه‌تاڵ بمێنێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت كاربه‌ده‌ستانى قوبرس، تۆمه‌تى به‌كارهێنانى كه‌مينه‌ى تورك له قوبرس ده‌ده‌نه پاڵ توركيا بۆ هێنانه‌دیى ئامانجه‌كانى خۆى كه بريتييه له كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاستدا.
هه‌روا EU ڕێز له پێشنيارى حكوومه‌تى قوبرس ده‌گرێ كه داواى له توركيا كردووه له‌باره‌ى سنووره‌كانى ناوچه‌ى ئابووريى تايبه‌ت به نێوانيان و "الجرف القاري"يه‌وه دانوستاندن بكه‌ن.
وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى EU دووپاتيان كرده‌وه كه كار و كرده نایاساييیه‌كانى توركيا "كاريگه‌ريى ڕاسته‌وخۆى جددى و نيگه‌تيڤ"يان له‌سه‌ر پێوه‌ندييه‌كانى EU- توركيادا هه‌يه و داوايان له ئانكارا كرد كه له‌به‌ر ڕۆشنايیى یاساى نێوده‌وڵه‌تى، ڕێز له مافه سه‌روه‌رييه‌كانى قوبرس بگرێ.
شايانى گوتنه، قوبرس له‌سه‌ر بنه‌ماى ئيتنى له 1974ه‌وه دابه‌ش بووه. توركيا دوا به دواى كوده‌تايه‌كى لايه‌نگرانى يه‌كگرتنى قوبرس له‌گه‌ڵ يۆناندا، به بيانووى داكۆكیكردن له كه‌مينه‌ى تورك له‌و وڵاته‌دا په‌لامارى ئه‌و دوورگه‌يه‌ى دا. پاشان توركه‌كانى قوبرس يه‌كلايه‌نه جاڕى سه‌ربه‌خۆييیان دا كه ته‌نيا توركيا دانى پێدا ناوه. تا ئێستا زێتر له 35000 سه‌ربازى له باكوورى قوبرس ماونه‌ته‌وه و تا ئێستا هه‌وڵه‌كانى ئاشته‌وايى و يه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ر دوو به‌شى قوبرس فه‌شه‌ليان هێناوه و دۆزينه‌وه‌ى نه‌وت و گازيش ئه‌و پرۆسه‌يه‌ى زه‌حمه‌تتر كردووه.
قوبرس له 2004دا چووه ناو EU، به‌ڵام ته‌نيا به‌شى باشوورى قوبرس كه له بارى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه دانى پێدا نراوه، ده‌توانێ به‌ته‌واوى له سووده‌كانى ئه‌ندامێتى له EUدا، به‌رخوردار ببێ.
هه‌رچى حكوومه‌تى قوبرسه ده‌ڵێ: ڕێوشوێنى یاسایى دژى هه‌ر كۆمپانيايه‌كى نه‌وت و گاز ده‌گرینه به‌ر كه پشتيوانى له كه‌شتييه‌كانى توركى بكه‌ن له هه‌ر هه‌وڵێكدا بۆ هه‌ڵكۆڵين و گه‌ڕان به دواى گازى سروشتيدا. تا ئێستا، قوبرس 20 فه‌رمانى نێوده‌وڵه‌تيى گرتنيان بۆ سێ كۆمپانياى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ركردووه كه ياريده‌ى يه‌كێ له‌و دوو كه‌شتييه توركييه ده‌ده‌ن كه ئێستاكه له 42 مايل (68 كيلۆمه‌تر)یى كه‌نارى ڕۆژاواى دوورگه‌كه، كارى هه‌ڵكۆڵين ده‌كه‌ن.
حكوومه‌تى قوبرس مۆڵه‌تى به كۆمپانياگه‌لێكى وزه‌ى وه‌ك "ئيكسۆن مۆبيل"، "تۆتاڵ"ى فه‌ڕه‌نسى و "ئين"ى ئيتاڵى داوه له بلۆكه‌كاندا، يان له ناوچه ئاوييه‌كانى خۆي‌دا، به دواى گازدا بگه‌ڕێن و هه‌ڵكۆڵين له كه‌ناراوى باشوورى دوورگه‌كه، بكه‌ن. به لانى كه‌ميشه‌وه تا ئێستا سێ كۆگه‌ى گرنگى گاز له‌وێ دۆزراونه‌ته‌وه.
له كاتێكدا، له 16ى مانگدا سه‌ركۆمارى قوبرسى يۆنانى، نيكۆس ئه‌ناستاسياديس، سه‌رۆكايه‌تیى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سه‌ركرده سياسييه‌كانى كرد و له ئه‌نجامدا پێشنيارێكى نوێى سه‌ركۆمارى قوبرسى توركى، موسته‌فا ئاقينجى-يان ڕه‌ت كرده‌وه كه له ڕێگه‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆى ناردوون. پێشنياره‌كه‌ى توركه‌كانى قوبرس بريتى بوو له پێكهێنانى كۆميته‌يه‌كى هاوبه‌ش بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كار و چالاكييه‌كانى گه‌ڕان به دواى گاز و سه‌رچاوه سروشتييه‌كاندا. نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيش داواى له هه‌ر دوو لا كردبوو ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌سته خۆيان نه‌ده‌ن.
ئاقينجى، هه‌ڵبه‌ت به پشتيوانى و به ڕازيبوونى توركيا، چه‌ند جارێ داواى پێكهێنانى كۆميته‌يه‌كى له‌م بابه‌ته‌ى كردووه كه چۆن كۆگه تازه دۆزراوه‌كانى گاز له به‌رانبه‌ر كه‌نارى باشوورى قوبرس پێكه‌وه به‌ڕێوه ببه‌ن و چۆن داهاته‌كانيش له داهاتوودا له نێوان هه‌ر دوو لادا به‌يه‌كسانى بێنه دابه‌شكردن.
له به‌رانبه‌ردا، حكوومه‌تى قوبرس پێی وايه كه ده‌بێ وتووێژه‌كانى وزه له‌گه‌ڵ قوبرسى توركيدا به‌شێك بن له دانوستانه‌كانى يه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ر دوو به‌شى قوبرس و، مافه‌كانيشيان له كۆگه‌كانى وزه‌ى دوورگه‌كه ده‌سته‌به‌ر كراون. حكوومه‌ت ده‌ڵێ ده‌بێ داهاته‌كانى گاز له ئایينده‌دا بخرێنه ناو سندووقێكى هايدرۆكاربۆن كه به شێوه‌يه‌كى دادپه‌روه‌رانه له دواى ڕێككه‌وتننامه‌يه‌كى ئاشته‌وايى له نێوان هه‌ر دوو لادا، بێته دابه‌شكردن. توركيایش جه‌خت ده‌كاته‌وه كه له هه‌ڵكۆڵين به‌رده‌وام ده‌بێ، تا نيقۆسيا به‌و پێشنياره ڕ‌ازى ده‌بێ كه توركه‌كانى قوبرس خستوويانه‌ته به‌رده‌م قوبرسى يۆنانييه‌وه. كه‌واته گرفته‌كه وه‌كوو خۆى ده‌مينێته‌وه.
له چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كه‌وه ئاماده كراوه.