"پێنووس": بۆچی پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا (٣٠-٩-٢٠١٨) بەڕێوە بچێت؟
ئاسۆ كه‌ريم، نووسەر، وەرگێڕ و پەرلەمانتارى خولى سێى پەرلەمانى کوردستان (٢٠٠٩-٢٠١٣):
"يه‌كه‌م، ديموكراسى كۆمه‌ڵێ بنه‌ما و كۆڵه‌گه‌ى هه‌ن. يه‌كێ له‌و كۆڵه‌گانه، هه‌ڵبژاردنى ناوبه‌ناوى ئازاد و بێگه‌رده. به‌و مانايه‌ى كه مافى هه‌ر هاووڵاتييه‌كى هه‌رێمى كوردستانه، بێ هيچ جياوازى و كۆتوبه‌ندێكى بێجێ، له ڕێگه‌ى نوێنه‌ره به‌ئازادى هه‌ڵبژێردراوه‌كانيیه‌وه، به‌شدارى له به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى گشتيى وڵاته‌كه‌يدا بكا.
دووه‌م، به‌گوێره‌ى مادده (8)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌بێ هه‌ر (4) ساڵ جارێ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى بكرێ. دوا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانيش له 21ى 9ى 2013دا بووه. هه‌وه‌ڵين كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له (6/11/2013)دا كراوه؛ به‌م پێيه ويلايه‌تى خولى چواره‌مى په‌رله‌مان له (6/11/2017)دا به‌كۆتا ده‌هات، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ويلايه‌تى خۆى بۆ ماوه‌ى دوو خولى گرێدان، به یاساى ژماره (1ى ساڵى 2017) له (6/11/2017)دا درێژ نه‌كردبايه‌وه. له‌م سه‌رينه‌وه، هه‌قى خه‌ڵكه كه داوا بكه‌ن هه‌ڵبژاردن له كاتى خۆي‌دا بكرێ و چيديكه دوا نه‌خرێ، چونكه ئه‌وان ته‌نيا بۆ ماوه‌ى (4) ساڵ نه‌ك زێتر ده‌نگيان به په‌رله‌ما‌نتاران و له ڕێگه‌ى ئه‌وانيشه‌وه به حكوومه‌ت داوه. به‌و مانايه به‌ڕێوه‌نه‌بردنى هه‌ڵبژاردن له كاتى خۆي‌دا، هه‌م پێشێلكردنێكى ياساييیه و هه‌م ده‌ستدرێژيكردنێكيشه بۆ سه‌ر مافى هاووڵاتيان. مافى ده‌نگده‌رانه بۆ چوار ساڵى دادێ، هه‌ق و حيسابێك له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كاندا بكه‌ن.
سێيه‌م، هيچ پێويستييه‌ك، يان پاساوێك بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن نييه؛ به‌و مانايه‌ى له هه‌رێمى كوردستاندا نه بارى له‌ناكاو ڕاگه‌يه‌ندراوه و، نه كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى سروشتى ڕووى داوه كه ڕێگر بێ له به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆي‌دا.
چواره‌م، پاشان وه‌ك له‌م ڕۆژانه‌دا، له تويته‌كه‌ى "مه‌كگورك" ده‌ركه‌وت، وڵات له‌ژێر گوشارێكى ده‌ره‌كى، به‌تايبه‌تى ئه‌مريكيدا نه‌بووه، به‌ڵكه مه‌كگورك چاك ده‌زانێ كه "هه‌ڵبژاردن پرسێكى ناوخۆييیه" و، په‌يوه‌سته به ئيراده و ويستى "سه‌ركرده سياسييه‌كان و په‌رله‌مان"ه‌وه.
پێنجه‌م، هيچ حزبێكى سياسى له كوردستاندا سه‌رۆكى حكوومه‌ت گوته‌نى "به‌فه‌رمى داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى نه‌كردووه." له هه‌مان كاتدا، هيچ فراكسيۆنێكى په‌رله‌مانى، پرۆژه‌بڕيارێكى بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش به سه‌رۆكايه‌تيى په‌رله‌مان نه‌كردووه.
شه‌شه‌م، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك حكوومه‌تێكى ئيئتلافى، ڕۆژى 30ى ئه‌يلوولى ئه‌مساڵى وه‌ك ڕۆژى به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردن دياری كردووه؛ به‌و مانايه‌ى ڕاى لايه‌نه به‌شداربووه‌كانى حكوومه‌ت له‌سه‌ر دياريكردنى ئه‌و ڕۆژه هه‌بووه. له هه‌مان كاتدا حكوومه‌ت پاره‌ى پێويستى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌و پرۆسه‌يه دابين كردووه.
حه‌فته‌م، كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسى كه نوێنه‌رايه‌تیى لايه‌نه‌كانى تێدايه، ورده ورده به‌پێى خشته‌يه‌كى كاتى و ڕێوشوێنى پێڕه‌ولێكراوى خۆى، كارڕاييیه‌كانى تايبه‌ت به‌و پرۆسه‌يه ڕاده‌گه‌يه‌نێ و گرنگترين شتيش كه "تۆمارى ده‌نگده‌ران"ه، پاك و نوێ كردۆته‌وه.
به‌ڵام چ له‌ژێر په‌رده‌دا ده‌گوزه‌رێ ئه‌وه‌يان "العلم عند الله!"