ئاسۆ كه‌ريم، نووسەر، وەرگێڕ و پەرلەمانتارى خولى سێى پەرلەمانى کوردستان (٢٠٠٩-٢٠١٣)
١- ئيدلب به ڕووبه‌ر هه‌شته‌مين پارێزگایە و ده‌كه‌وێته باكوورى ڕۆژاواى سوورياوه. سه‌نته‌رى پارێزگایش، هه‌ر ناوى ئيدلب-ه. هه‌ندێ كه‌س پێيان وايه ئه‌و پارێزگايه شوێنێكى ستراتيجى هه‌يه له نێوان حه‌له‌ب و لازقيه و حه‌ما و ديمه‌شقدا و، يه‌كێك بووه له پارێزگا زه‌نگينه‌كانى سووريا. بێ له‌وه، سنوورێكى 129 كيلۆمه‌ترییشی له‌گه‌ڵ توركيادا هه‌يه. به‌شێكى جبل الاكراد-يش ده‌كه‌وێته ناو سنوورى ئه‌م پارێزگايه‌وه.
به مه‌زه‌نده‌ى UN، ئێسته ده‌وروبه‌رى ٢ مليۆن و ٦٥٠ هه‌زار كه‌سێكى تێدا ده‌ژىت. به قسه‌ى ڕێكخراوێكى سه‌ر به نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان OCHA، له‌و حه‌شيمه‌ته، نزيكه‌ى ١ و ١١٦ كه‌سێكيان خه‌ڵكى ئاواره و ده‌ربه‌ده‌رن و له‌به‌ر شه‌ڕ و شۆڕ و ماڵوێرانیی ناوچه‌كانى ديكه‌ى سوورياوه ڕوويان كردووه‌ته ئه‌وێ و Internally Displaced Persons (IDP) يان پێ ده‌گوترێ و له‌سه‌ر كۆمه‌كى مرۆییی ئه‌ملا و ئه‌ولا ده‌ژين وه‌ك ڕێكخراوه‌كانى؛ ڕێكخراوى ديفاعى مه‌ده‌نيى سوورى كه به «كڵاو سپييه‌كان» ناسراوه، «احسان للاغاثة والتنمية»، «بنفسج»، «مرام للاغاثة والتنمية»، Syrian Charity ، رێكخراوى IHHى توركى كه ڕێكخراوێكى فرياكه‌وتنى مرۆيیی توركيایە، پزيشكانى بێ سنوور، «مؤسسة الشام الانسانية»، «غراس للنهضة» و چه‌ندين ڕێكخراوى ديكه...
٢- وه‌ك ده‌زانرێ، له 4ى ئايارى 2017دا له ئاستانا، به گوێره‌ى بڕيارى 2254ى ساڵى 2015ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، توركيا، ئێران و ڕووسيا وه‌ك ده‌وڵه‌تگه‌لێكى ده‌سته‌به‌رى ئاگربڕ، چوار ناوچه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتيژييان ڕاگه‌ياند De-escalation Zones له (ئيدلب و هه‌ندێ دێهات و ده‌ڤه‌رى حه‌ما و حه‌له‌ب و لازقيه، گونده‌كانى باكوورى حومس، غۆته‌ى ڕۆژهه‌ڵات، ناوچه‌ى باشوورى سووريا، واته ده‌رعا و قونه‌يتره). نيزامى ئه‌سه‌د و لايه‌نه‌كانى ئۆپۆزيسيۆنيش ڕازی بوون و له 6ى ئايارى هه‌مانساڵدا كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. هه‌ندێ شرۆڤه‌كار، پلانى دامه‌زرانى ناوچه‌گه‌لێكى كه‌مكردنه‌وه‌ى توندوتيژييان به فێڵ و پڵانێكى ڕووسى بۆ گرتنه‌وه‌ى ناوچه‌كان داده‌نا و هه‌رواش كه‌وته‌وه. ڕووسيا و نيزامى ئه‌سه‌د، پێ به پێ و له ماوه‌ى ساڵێكدا، توانيان جێپێ به ئۆپۆزيسيۆن لێژ بكه‌ن، جا چ به شه‌ڕ و زۆر بێ، يان به دانوستاندن و لێكتێگه‌يشتن، چه‌ك به هه‌ندێ گرووپ و ده‌سته‌ى ئۆپۆزيسيۆن دابنێن و تێكه‌ڵ به نيزام ببنه‌وه، يان ئه‌وه‌تا ڕێگه‌ياندان به خاوخێزانه‌كانيانه‌وه له جێگه‌كانى ديكه‌ى سوورياوه به پاسى سه‌وز بچنه ئيدلب. به‌م پێيه ئيدلب بووه‌ته مه‌ته‌رێزى سه‌ره‌كيى كۆبوونه‌وه‌ى ئۆپۆزيسيۆن و گرووپه سه‌له‌فى و جيهادييه‌كان به هه‌يئه‌تى ته‌حريرى شاميشه‌وه (جه‌بهه‌تولنه‌صره‌ى جاران كه لقێكى قاعيده بوو). ئێسته هه‌م به قسه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د و هه‌م پووتين نۆره‌ى گرتنه‌وه‌ى ته‌واوى ئيدلب هاتووه. هه‌رچه‌ند له ساڵى رابردووه‌وه تا ئێستا، هه‌ندێ گونده‌وارى باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئيدلب به شه‌ڕ كه‌وتوونه‌ته‌وه ده‌ست نيزام.
٣- وه‌ك ده‌زانرێ، ئه‌گه‌ر هاوكاریی ڕووسيا، ئێران، حزبوڵڵا و ميليشياكانى ديكه‌ى شيعه نه‌بووايه، سوپاى ئه‌سه‌د له ئادارى 2011ه‌وه تا ئێستا شه‌ڕى پێ نه‌ده‌كرا و نه‌يده‌توانى له‌م ساڵه‌ى دواييشدا ناوچه‌يه‌كى زۆر بگرێته‌وه. كه‌واته كێ بڕيارى شه‌ڕ له ئيدلب ده‌دا؛ ديمه‌شق يان مۆسكۆ؟ به گوێره‌ى هه‌ندێ شرۆڤه، ڤلاديمير پووتين بڕيارى شه‌ڕ ده‌دا له ئيدلب و له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مدواييیه‌ى تاران گوتى: "هه‌قى حكوومه‌تى سووريايه كۆنترۆڵى ته‌واوى به‌سه‌ر هه‌موو سووريادا هه‌بێ، به ئيدلب-يشه‌وه." لێ له ڕه‌وشێكى ئاڵۆز و پاڵۆزى نێوده‌وڵه‌تى و ناوچه‌ييدا، ديار نييه كه‌ى ده‌ست به‌و شه‌ڕه ده‌كرێ و ته‌نانه‌ت نووسه‌رێكى وه‌ك عه‌بدولبارى عه‌توان-يش كه ديفاعێكى سه‌رسه‌خت له نيزامى به‌شار ده‌كا ده‌ڵێ: هه‌موو ئاماژه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه سه‌رۆكى ڕووسيا ڤلاديمێر پووتين سووره له‌سه‌ر هێرشێك كه به‌و په‌ڕى نهێنييه‌وه ئاماده‌سازى بۆ ده‌كرێ. [له وتارێكى ئه‌و نووسه‌ره كه 10ى ئه‌يلوول له سايتى "رأي اليوم"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه.] به‌ڵام شه‌ڕى ئيدلب، ئه‌گه‌ر ده‌ستێ پێ بكرێ، شه‌ڕێكى سانا نابێ و شه‌ڕێكى خوێناوى ده‌بێ، چونكه هه‌يئه‌تى ته‌حريرى شام و گرووپه ڕاديكاڵه‌كانى ديكه بڕيارى مان و نه‌مانى خۆيان داوه و كاره‌ساتێكى مرۆيى دروست دەبێ. بێ له‌وه ئه‌گه‌رى زۆره، به سه‌دان هه‌زار مه‌ده‌نى بپه‌ڕنه‌وه ناو توركيا، يان به‌ره‌و عه‌فرين و ناوچه‌كانى شه‌هبا بڕۆن... ڕۆژى هه‌ينى، 7ى مانگ، ستيڤان دى ميستۆرا گوتى: «ئه‌نجومه‌نى ئاسايش قبوڵ ناكات خه‌ڵكى مه‌ده‌نيى ئيدلب ڕووبه‌ڕووى كوشت و كوشتار ببنه‌وه.» ترامپ-يش شتێكى له‌مبابه‌ته‌ى گوتووه كه ئه‌گه‌ر قه‌سابخانه له‌وێ ڕوو بدات، ئه‌مريكا زۆر توڕه ده‌بێ! به قسه‌ى "وۆل ستريت جۆرناڵ"يش ئه‌گه‌ری هه‌يه له‌و شه‌ڕه‌دا، ئه‌سه‌د گازى كلۆر به‌كار بهێنێ. له‌و حه‌له‌دا ئه‌مريكا، بريتانيا، فه‌ڕه‌نسا و، ڕه‌نگه ئه‌لمانياشيان بچێته پاڵ و به‌يه‌كه‌وه وه‌ڵامێكى توندى سووريا بده‌نه‌وه و، له‌گينه له هێزه‌كانى ڕووسيا و ئێرانيش بده‌ن. پێشتريش دوو جار له نيسانى 2017 و له نيسانى 2018دا، ئه‌مريكا له‌سه‌ر به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى له سوورياى داوه.(١)
كه‌واته ئاسان نييه له هه‌ڵومه‌رجێكى ئاڵۆز و توندى وه‌سادا، شه‌ڕى ئيدلب، بێ كاكه‌براله‌ى نێوان ڕووسيا و ئه‌مريكا و لێكتێگه‌يشتنى پێشوه‌خته‌ى ڕووسيا- توركيا ده‌ستى پێ بكرێ و له كوێ بدرێ و له كێ بدرێ.
٤- باشه ڕووسيا چ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كى له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌يه: به مه‌زه‌نده‌ى خۆم، يه‌كه‌م، ده‌يه‌وێ قسه‌ى خۆى بباته سه‌ر و له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، له ڕێگه‌ى نزامێكى ده‌ستچنى خۆيه‌وه له سووريا، جێپێى خۆى قايم بكاته‌وه. له‌م سه‌رينه‌شه‌وه هه‌وڵ ده‌دا هه‌موو يارمه‌تييه‌كى سوورياى ئه‌سه‌د بدا بۆ گرتنه‌وه‌ى ته‌واوى ناوچه‌كانى سووريا و كاردانه‌وه‌كانى ئه‌مريكا و مه‌وداى هه‌ماهه‌نگيى ئه‌مريكى- ئه‌وروپيیش سه‌ح بكاته‌وه.
دووه‌م، ده‌يه‌وێ هه‌ڕه‌شه‌ى جيهادييه‌كان و گرووپه‌كانى ئۆپۆزيسيۆن كه له ڕووسيا داخدارن، له بنكه‌ى حميميم كه ڕووسه‌كانى لێيه، دووربخاته‌وه، ئاخر چه‌ند جارێ له ئيدلبه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و بنكه‌يه. له كۆبوونه‌وه‌ى 7ى ئه‌م مانگه‌ى تاران‌دا، ئەردۆغان به پووتين-ى گوتووه كه توركيا ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه ده‌كا، جارێكى ديكه له‌و بنكه‌يه‌ى ڕووسه‌كان نه‌درێ!
سێيه‌م، ده‌يه‌وێ زه‌برێكى گه‌وره له چه‌كداره چيچانى و ئۆزبه‌كى و ئيگۆره‌كان بدات- به مه‌زه‌نده به خۆيان و خێزانه‌كانيانه‌وه ده‌وروبه‌رى 1500 كه‌سێك ده‌بن- كه له ڕێگه‌ى توركياوه هاتوونه‌ته ناو سووريا و، نه‌بادا دواتر بگه‌ڕێنه‌وه ڕووسيا و چين. له‌م خاڵه‌یشدا چين پشتيوانى له ڕووسيا و سوريا ده‌كا. چواره‌م، ده‌يه‌وێ خه‌ڵكێكى زۆرى مه‌ده‌نى و هيديكه‌ى ئيدلب ڕوو بكه‌نه توركيا ئەویش له‌و هه‌لومه‌رجه قه‌يراناوييه ئابوورييه‌ى به‌رۆكى توركياى گرتووه. له بارێكى وادا به دوور نازانرێ توركيا كه 3 مليۆن و نيو په‌ناهه‌نده‌ى سوورى لێ ده‌ژى، ده‌رگه‌ى كۆچكردن به‌ره‌و ئه‌وروپا بكاته‌وه‌و ئه‌وروپایش ته‌نگاو ببێ و له ترسى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى قه‌يرانى كۆچبه‌ران كه له‌نێوياندا ئه‌گه‌رى گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ندێ له تيرۆريستان بۆ ئه‌وروپا بێته كايه‌وه. ئه‌وده‌م يه‌كێتيی ئه‌وروپا به ناچارى به‌ده‌م ڕووسياوه بێ بۆ به‌شداريكردن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى سوريا به مه‌به‌ستى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره و په‌ناهه‌نده‌كانى سووريا له برى ڕووكردنه ئه‌وروپا و مانه‌وه‌يان له‌وێ. ئه‌م خاڵه، توركيایش ده‌توانێ بيقۆزێته‌وه و مامه‌ڵه و يارى پێ بكا. پێنجه‌م، به گرتنه‌وه‌ى ئيدلب، ورده ورده كارتى جيهادييه‌كان له سووريا له‌ده‌ست ئه‌ملاو ئه‌ولا ده‌ربهێنێ...
٥- به‌مه‌زه‌نده نزيكه‌ى (35,000) چه‌كدارى سه‌ر به «الجبهة الوطنية للتحرير» له به‌شێكى ئيدلب هه‌ن كه له يه‌كگرتنى چه‌ند گرووپێكى سه‌له‌فى و غه‌يره سه‌له‌فيى سوورى له مانگى ئايارى ئه‌مساڵدا پێكهاتووه. توركيا مه‌شق و ڕاهێنان به چه‌كداره‌كانى ئه‌م جه‌بهه‌يه ده‌كا و قه‌ته‌ريش پاره‌كه‌ى ده‌دات. له‌ته‌ك ئه‌وانه‌دا هه‌يئه‌تى ته‌حريرى شام (جه‌بهه‌تولنه‌صره‌ى پێشووتر كه لقێكى قاعيده بووه) هه‌ن كه گوايا 10000- 15000 چه‌كدارێكيان هه‌يه و ڕووسيا و ئه‌مريكا به گرووپێكى تيرۆريستى ده‌زانن و به‌قسان 60%ى ئيدلب به‌ده‌ست ئه‌و گرووپه‌وه‌يه. توركيا له چه‌ند ڕێگه‌يه‌كه‌وه هاوكارى ئه‌و گرووپه‌ى كردووه و ده‌كا؛ يه‌كيان له ڕێگه‌ى ڕێكخراوێكى خێرخوازييه‌وه‌يه به‌ناوى IHH و به ئه‌ردۆغانەوە به‌ستراوه‌ته‌وه. دووه‌م له ڕێگه‌ى ئه‌و ئه‌ميره توركانه‌ى له‌ناو هه‌يئه‌تى ته‌حرير شامدان. پێم وانييه توركيا به ئاسانى ئه‌و كارته له‌ده‌سته خۆى بدات، هه‌وڵ ده‌دات هه‌م فشاريان بخاته سه‌ر و، بۆ ڕزگاركردنيان تێكه‌ڵ به گرووپكه‌لى ديكه‌يان بكات، يان بيانگوزێته‌وه و وه‌ك يه‌ده‌گ بۆ ئاينده دژى كوردى ڕۆژاڤا و په‌كه‌كه، چ له ڕۆژاڤا و چ له باشوور به‌كاريان بهێنێ. يان مامه‌ڵه به شه‌ڕى ئيدلب و سه‌ودايه‌ك به هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام له‌گه‌ڵ ئه‌ملا و ئه‌ولادا بكا (له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا بۆ پێكهاتنه‌وه، له‌گه‌ڵ رووسيا بۆ پێكهاتنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د و بۆ پێش‌گرتن له هه‌ر دانوستاندنێكى له‌گه‌ڵ كوردان يان داننان به هه‌ر جۆره خۆبه‌ڕێوه‌به‌رييه‌كى كوردى، له‌گه‌ڵ ئه‌لمانيا و يه‌كێتيى ئه‌وروپا بۆ خۆشكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندييه‌كان و وه‌رگرتنى باروبو و كۆمه‌كى دارايى و ده‌ربازبوون له قه‌يرانى دارايى). به‌ڵام تا ئێستا توركيا، به‌تايبه‌تى ئه‌ردۆغان خۆى وا نيشان ده‌دا كه دژى هه‌ر هێرش و په‌لامارێكه بۆ سه‌ر ئيدلب و ئاماژه به هاتنه‌گۆڕيى كاره‌ساتێكى مرۆيى ده‌كا و، گوايه ده‌سته‌وه‌ستانيش نابێ له‌هه‌ر بارێكدا په‌لامارى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى بدرێ! له كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵيى (پووتين و رۆحانى و خۆى) له تاران له 7ى ئه‌م مانگه‌دا، له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ى ئاگربه‌ست و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ر هێرش و په‌لامارێك بوو بۆ سه‌ر ئيدلب و پێشنيازي كردووه ئه‌و پارێزگايه له لايه‌ن ئۆپۆزيسيۆنى ميانڕه‌وه‌وه به‌ڕێوه ببردرێ تا چاره‌سه‌رێكى سياسى بۆ كێشه‌ى سووريا به‌گشتى ده‌دۆزرێته‌وه. به‌مانايه‌كى ديكه، ڕه‌نگه توركيا بيه‌وێ ئيدلب له قۆناخى يه‌كه‌مدا بكرێته دوو به‌ش، به‌شى خوارووى ڕۆژاواى بخرێته‌وه بنده‌ستى نيزامى ئه‌سه‌د و به‌شه‌كه‌ى ديكه‌ى به عه‌فرين و ناوچه‌كانى ديكه‌ى بنده‌ستى خۆى، ڕاسته‌وخۆ يان ناڕاسته‌وخۆ بلكێنرێ و بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ره پێشڕه‌وييه‌كى كوردان، وه‌ك (محميه- Protectorate)يه‌كى توركى لێ بێ... بێ له‌وه، توركيا 12 خاڵ و پێگه‌ى سه‌ربازي له ئيدلب هه‌يه و به‌رده‌وام و به‌تايبه‌تى له‌م ڕۆژانه‌دا مكوميان ده‌كا و هێز و چه‌كيان بۆ ده‌نێرێ. (٢)
٦- گريمان شه‌ڕى ئيدلب قه‌وما و نيزام به‌شێكى يان ته‌واوى پارێزگاكه‌ى گرته‌وه، ئايا ناوچه‌كانى بنده‌ستى كورد (له ته‌لره‌فعه‌ت، له مينبج و به‌رى ڕۆژهه‌ڵات و باكوورى ڕووبارى فورات) چيان لێ دێته‌وه و چاره‌نووسيان چى ده‌بێ؟ به بڕواى خۆم له سێ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ر نييه:
يان ئه‌وه‌تا وه‌كو خۆيان ده‌مێننه‌وه و ئه‌مريكا ده‌يانپارێزێ،
يان ئه‌وه‌تا توركيا، هه‌وه‌ڵجار په‌لامارى ته‌لره‌فعه‌ت و مينبج ده‌دات،
يان ئه‌وه‌تا به خۆشى بێ يان به‌شه‌ڕ، ناوچه‌كان بكه‌ونه‌وه بنده‌ستى نيزامى ئه‌سه‌د. له‌مڕووه‌شه‌وه، توركيا هاوكاريى ئه‌سه‌د ده‌كات.
٧- لێره‌دا، وه‌ك ده‌ڵێن ته‌كليفى ئێران ڕوونه. ئه‌و ده‌يه‌وێ و هانى ڕووسيا و ئه‌سه‌د ده‌دا، تا زووه په‌لامارى ئيدلب بده‌ن و سايه‌ديى كاردانه‌وه‌كانى ئه‌مريكا و ئه‌وروپاش له‌وێ ده‌كا. به مانايه‌كى ديكه، ئێران ده‌يه‌وێ كێشه‌كان له سووريا تيرتر ببن و سه‌رنج له‌سه‌ر ئێران لا بكه‌وێ و قه‌يرانى سووريا ڕه‌هه‌ندێكى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆى نێوده‌وڵه‌تى لێ بكه‌وێته‌وه و به‌ڵكه له‌و ناوه‌دا شتێكى پێ ببڕێ.
سەرچاوە:
https://www.wsj.com/articles/u-s-holds-talks-with-u-k-france-on-possible-syria-strikes-1536618235?mod=searchresults&page=1&pos=2
www.al-monitor.com/pulse/originals/2018/09/geneva-talks-open-syria-constitutional-committee.html