ئاسۆ كه‌ريم، نووسەر، وەرگێڕ و پەرلەمانتارى خولى سێى پەرلەمانى کوردستان (٢٠٠٩-٢٠١٣)
به‌گوێره‌ى فه‌رمانى ديوانيى ژماره 237 كه له ئۆفيسى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى له 1ى ئه‌م مانگه‌دا ده‌رچووه، ده‌بێ تا 31ى ئه‌م مانگه:
- هه‌موو گرووپه‌كانى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى تێكه‌ڵ به هێزه چه‌كداره‌كان ببن و، بكه‌ونه ژێر فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كان؛ واته بكه‌ونه ژێر فه‌رمانى عادل عه‌بدولمه‌هدييه‌وه.
- ئه‌و گرووپانه‌ى حه‌شد كه له قۆناغى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشدا هه‌ر يه‌كه‌يان ناوێكى هه‌بووه، ده‌بێ لێره به‌دواوه وه‌كوو "فيرقه"، "ليوا"، "فه‌وج"... ڕێك بخرێن و ئه‌ندامه‌كانيان پله و پايه‌ى سه‌ربازى هه‌ڵبگرن. واته چيديكه نابێ باره‌گاى تايبه‌ت به خۆيان بكه‌نه‌وه به ناوى "به‌در"، "عه‌سائيبى ئه‌هلى هه‌ق"، "كه‌تائيبى حزبوڵڵاى عێراقى"، "سه‌راياى سه‌لام" و هيديكه... و، هه‌ر يه‌كه‌يان ئاڵا و به‌يداخى خۆى هه‌ڵ بكا... بنكه و باره‌گاكانى ئه‌و گرووپانه‌ى حه‌شد له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كاندا ده‌بێ دابخرێن.
- ده‌بێ ئه‌و گرووپانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى، چ وه‌كوو يه‌كه (وه‌حدات) و چ وه‌كوو ئه‌ندام هيچ ڕايه‌ڵه و پێوه‌ندييه‌كى ڕێكخستنيان به هيچ لايه‌نێكى سياسييه‌وه نه‌مێنێ و نابێ فه‌رمانيان لێ وه‌ربگرن.
گرووپه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى
- وه‌كوو ده‌زانرێ، حه‌شدى شه‌عبى پێكهاته‌يه‌كى هاوچه‌شن و تۆكمه و يه‌كگرتوو نييه، چ له ڕووى سياسى، چ له ڕووى ئايديۆلۆژى و ڕێكخستن و پله‌ى زه‌بت و ڕه‌بت و زنجيره‌ى سه‌ركردايه‌تى و "وه‌لاء"ه‌وه؛ جا چ وه‌لاء بێ بۆ ئه‌م مه‌رجه‌ع يان ئه‌و مه‌رجه‌عى ئايينى (جا سيستانى بێ، يان خامنه‌يى، يان كازم حائيرى، يان موقته‌دا)، يان بۆ ئێران.
- به‌پێى هه‌ندێ سه‌رچاوه، زێتر له 30 گرووپى ميليشيايیى شيعى هه‌ن، به‌ڵام هه‌ره گرنگه‌كانيان ئه‌مانه‌ن: البدر/ الجناح العسكري، عصائب اهل الحق، سرايا السلام، كتائب حزب الله العراقي، حركة حزب الله/النجباء، سرايا الجهاد والبناء، سرايا الخراساني، كتائب التيار الرسالي، سرايا سيد الشهداء...
- به‌وردى نازانرێ ژماره‌ى چه‌كداره‌كانى حه‌شد تێكڕا چه‌نده، به‌ڵام به‌پێى هه‌ندێ مه‌زه‌نده له نێوان 130- 140 هه‌زار چه‌كدار ده‌بن.
- هه‌ندێ له‌و ميليشيايانه، به‌ته‌نيا ميليشيا نين و به‌س، به‌ڵكه لاباڵى سه‌ربازيى هه‌ندێ حزب و كۆمه‌ڵه‌ى سياسين وه‌كوو به‌در، عه‌سائيب و سه‌راياى سه‌لام و...؛ هه‌روا حزبه‌كانيان به ناوى "هاوپه‌يمانيى فه‌تح، سائيرون" له هه‌ڵبژاردنه گشتييه‌كاندا به‌شدارييان كردووه و له په‌رله‌مانيشدا نوێنه‌رايه‌تييان هه‌يه و هه‌ندێكيشيان له حكوومه‌تدا به‌شدارن.
- حه‌شدى شه‌عبى، زێتر پێكهاته‌يه‌كى تايه‌فه‌گه‌ريى شيعیى هه‌يه. ڕاسته هێزێكى بچووكى ئێزدى و "بابليون"ى مه‌سيحى سه‌ر به حه‌شدن، به‌ڵام حه‌شدى عه‌شايه‌رى كه سوننه‌ن، له ڕووى كارگێڕييه‌وه سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى نين.
- ڕاسته حه‌شدى شه‌عبى دوا به دواى "جيهادى كه‌فائى"يه‌كه‌ى سيستانى له دواى داگيركردنى مووسڵ له حوزه‌يرانى 2014دا پێك هاتووه و مه‌به‌ستيش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش بووه، به‌ڵام هه‌ندێ ميليشياى وه‌كوو به‌در و عه‌سائيب و هى ديكه‌یش، پێش داگيركردنى مووسڵيش هه‌بوون و، پاشان به یاساى ژماره 40ى ساڵى 2016 له‌ناو ده‌سته‌يه‌كدا به ناوى "هيئة الحشد الشعبي" ڕێك خران و بوودجه‌يان بۆ ته‌رخان كرا.
- هه‌ندێ له فه‌رمانده‌كانى حه‌شد گه‌ره‌كيان بووه، ته‌باى سوپاى پاسدارانى ئێران، دواليزمێكى سه‌ربازى- سياسى له عێراقدا بێننه كايه‌وه. له پێكهێنانى حه‌شددا، هه‌م ئێران و هه‌م هێزه سياسييه شيعييه‌كان مه‌به‌ست و ئامانج و نه‌خشه‌ى خۆيان هه‌بووه.
- حه‌شدى شه‌عبى، هه‌رێمى كوردستانى لێ بترازێ، له هه‌موو پارێزگه‌كانى عێراقدا، به ناوچه سوننه‌نشينه‌كانيشه‌وه، وجووديان هه‌يه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكيان له چوارچێوه‌ى نه‌خشه و پلانه‌كانى ئێران‌دا، به‌شداریى كارايان له جه‌نگى داعش له‌ناو سووريادا كردووه و له‌وێش بوونيان هه‌يه.
- وه‌كوو ده‌زانرێ ئه‌مريكا، ته‌نانه‌ت پێش وه‌رگرتنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له داعشيش، هه‌ندێ له‌و ميليشيا شيعييانه‌ى نزيكن له ئێران، به كۆپييه‌كى عێراقيى سوپاى پاسدارانى ئێرانيان ده‌زانێ. سه‌رباريش په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ هه‌ندێ له‌و گرووپانه ڕاده‌كێشرێ كه ده‌ستيان هه‌بووه له هێرش و په‌لامار بۆ سه‌ر ڕاهێنه‌ره سه‌ربازييه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و باڵیۆزخانه‌ى به‌حرێن. ئه‌مه‌یش نيگه‌رانیى بۆ حكوومه‌تى عێراق دروست كردووه.
كاردانه‌وه‌كان
- ئه‌و فه‌رمانه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له كاتێكدايه كه ڕۆژ به ڕۆژ گرژيى نێوان ئه‌مريكا- ئێران زۆرتر ده‌بێ و په‌ره‌سه‌ندنى ڕووداوه‌كان، هه‌موو ئه‌گه‌رێكيان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ. وه‌كوو له سه‌ره‌وه گوتمان ئه‌مريكا، هه‌ندێ له‌و ميليشيايانه به وه‌كيل و ده‌ستنێژى ئێران له عێراق ده‌زانێ و به‌ئاشكرا ده‌ڵێ كه ده‌بێ ڕادده‌يه‌ك بۆ نفووزى ئه‌و گرووپانه و هاوشێوه‌كانيان له سووريا و عێراق دابندرێ.
- موقته‌دا سه‌در هه‌ر زوو پێشوازيى له‌و فه‌رمانه‌ى عه‌بدولمه‌هدى كرد و به "هه‌نگاوێكى يه‌كه‌مين و ڕاستى دانا به ئاقارى بيناكردنى ده‌وڵه‌تێكى به‌هێز" و بڕيارى داخستنى بنكه و باره‌گاكانى "سه‌راياى سه‌لام"ى دا، به‌ڵام شك و گومانى خۆى له پرۆسه‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌و فه‌رمانه نه‌شارده‌وه. هه‌روا قه‌يس خه‌زعه‌لى- سه‌رۆكى عه‌سائيبى ئه‌هلى هه‌قيش كه نزيكه له ئێران، به هه‌نگاوێكى دانا به ئاراسته‌يه‌كى ڕاستدا. هه‌رچى حه‌سه‌ن كه‌عبى سه‌رۆكى فراكسيۆنى په‌رله‌مانيى ڕێكخراوى به‌دره له ئاخاوتنێكيدا له 2ى ته‌مووز گوتى، حه‌شد به فه‌تواى مه‌رجه‌عى باڵا، سيستانى، پێك هاتووه و ته‌نيا به فه‌رمانى مه‌رجه‌عيش كۆتايى دێ، نه‌ك به فه‌رمانى هيچ كه‌سێكى دى؛ جا پۆسته سياسى و حكوومييه‌كه‌ى هه‌ر چييه‌ك بێ. كه‌واته ته‌مومژ به هه‌ڵوێستى به‌دره‌وه دياره كه ئه‌ويش ڕايه‌ڵه و پێوه‌نديى موكمى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌يه. شايانى باسه پێشتر مه‌رجه‌عیيه‌تى سيستانى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه كه چه‌ك ته‌نيا به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێ. له هه‌مان كاتدا هه‌ندێ گرووپى ديكه‌ى شيعه، له بابه‌تى كه‌تائيبى حزبوڵڵاى عێراقى به شێوه‌يه‌كى په‌نامه‌كى دژى ئه‌و فه‌رمانه، ئاخاوتنيان دا و گوتيان به‌رپرسيارێتيى حكوومه‌ته كه هێزه‌كانى ئه‌مريكاى داگيركه‌ر و كۆمپانياكانيان له عێراق نه‌هێڵێ، چونكه مه‌ترسين بۆ سه‌ر ئاسايشى وڵات؛ هه‌ندێكى ديكه‌یشيان گوتوويانه كه ئه‌وان باره‌گا نهێنييه‌كانى خۆيان چۆڵ ناكه‌ن. به‌م مانايه، ميليشيا شيعييه‌كان له به‌رانبه‌ر ئه‌و فه‌رمانه و جێبه‌جێكردنيدا يه‌كهه‌ڵوێستيان نييه. بۆيه به‌دوور نازانرێ كۆسپ له ڕێگه‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕياره وه‌كوو خۆى دروست بكرێ و پێگه‌ى عه‌بدولمه‌هدى، وه‌كوو سه‌رۆكوه‌زيرانێكى ته‌وافوقى، ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌حه‌ك. ده‌مێنێته‌وه هه‌ڵوێستى فه‌رمى و ڕاسته‌قينه‌ى ئێران و ئايه‌توڵڵا سيستانى. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌یش بگوترێ كه ئه‌و ميليشيايانه، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌نده سياسى و ئابوورى و ده‌سه‌ڵاته‌كانيان، به‌ئاسانى مل بۆ ئه‌و بڕياره‌ی عه‌بدولمه‌هدى داناده‌ن.
- له به‌رانبه‌ردا ڕاى وایش هه‌يه كه ئه‌م بڕياره بۆ پاراستنى ئه‌و ميليشيايانه‌يه له هه‌ر ڕێوشوێن و سزادانێكى ئه‌مريكى و جێكردنه‌وه‌يان له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كاندا و، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك ده‌ڵێن به‌حه‌شدكردنى سوپاى عێراقييه.
پێشمه‌رگه و ئه‌و فه‌رمانه
- مادده 121/ پێنجه‌م له ده‌ستوورى عێراق ده‌ڵێ: "هه‌ر شتێ پێويست بێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێم، له ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمدايه، به‌تايبه‌تى پێكهێنان و ڕێكخستنى هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆى هه‌رێم، وه‌كوو پۆليس و ئاسايش و پاسه‌وانى هه‌رێم." لێره‌دا مه‌به‌ست له پاسه‌وانى هه‌رێم، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌يه كه ده‌ستوور دانى پێدا ناوه و ڕێكخستنيان له ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه. له‌م هه‌فته‌يه‌دا، هه‌ندێ قسه لێره و له‌وێ كران، كه پێويسته ئه‌و بڕياره پێشمه‌رگه‌یش بگرێته‌وه. ڕاستییه‌كه‌ی، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به‌شێكن له هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، به‌ڵام ئه‌رك و وه‌زيفه‌يان پاراستنى هه‌رێمى كوردستانه. بۆ ڕاستیى ئه‌م قسه‌يه‌یش ساڵانه له یاساى "موازنه"ى عێراقدا، بڕگه‌يه‌ك هه‌بووه كه پێوه‌نديى به مووچه‌ى پێشمه‌رگه- به‌و پێيه‌ى به‌شێكه له سيسته‌مى ئه‌منيى عێراقى- هه‌بووه، وه‌كوو له مادده 10/دووه‌م/ب –ى یاساى بوودجه‌ى 2019ى عێراقى ئيتيحاديدا هاتووه: "تخصص نسبة من تخصيصات القوات الاتحادية للجيش العراقي إلى ڕواتب قوات البيشمركة للقوات المذكورة بوصفها جزء من المنظومة الأمنية العراقية."
- له ڕاستيدا، هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، ناهاوسه‌نگیى نه‌ته‌وه‌يى و ئايينى و تايه‌فيى زۆريان پێوه دياره و به تێكه‌ڵاوكردنى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌و ناهاوسه‌نگييه زۆرتر ده‌بێ و مۆركى تايه‌فى به سوپاوه زه‌قتر ده‌بێته‌وه؛ ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ى مادده 9/ئه‌لف-ى ده‌ستووره.