ئاسۆ كه‌ريم، نووسەر، وەرگێڕ و پەرلەمانتارى خولى سێى پەرلەمانى کوردستان (٢٠٠٩-٢٠١٣)
١- وێڕاى مانۆڕ و مهكرۆيى ئه‌ردۆغان له‌م دوو مانگه‌ى دوايى و ڕێگه‌دان به ئۆجه‌لان چاوى به پارێزه‌ره‌كانى بكه‌وێ، كورده‌كانى ئيستانبۆڵ ده‌نگيان به پاڵێوراوه‌كه‌ى حزبى حوكمڕان، ئاكه‌په، نه‌دا و ديسان ده‌نگيان به نوێنه‌ره‌كه‌ى جه‌هه‌په دايه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدا ئۆجه‌لان تێزى "خه‌تى سێ"ى هێنابووه گۆڕێ!
٢- نكۆڵى ناكرێ له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشتردا، به‌شێكى كورد ده‌نگيان به‌و حزبه تام ئيسلامييهى ئه‌ردۆغان ده‌دا. ته‌نانه‌ت له‌ناو ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى ئاكه‌په‌دا، خه‌ڵكێكى كورد هه‌بوون و، كوردى باكوور تهمايهكيان به‌و حزبه هه‌بوو كه "به‌رگى توركچێتى" له‌به‌ر ده‌وڵه‌تى توركيا دابكه‌نێ و له چوارچێوه‌ى "برايهتيى ئيسلامى"دا، ده‌رفه‌تێك له به‌رده‌م كورددا بكاته‌وه و ورده ورده كێشه‌ى كورد له چوارچێوه‌ى توركيا و سياسه‌تى "كرانه‌وه"دا چاره‌يه‌كى بۆ بدۆزرێته‌وه.
٣- به‌هارى عه‌ره‌بى، ئه‌و مهيلهى ئه‌ردۆغانى له ڕاست كورددا، به ئاراسته‌يه‌كى ديكه‌دا برد؛ ئاراسته و خه‌ونى عوسمانليزمى نوێ و ڕابهرايهتيكردنى ئوممه‌ى ئيسلامى له ڕێگه‌ى ئيخوانهكانهوه.
٤- كورد له ڕۆژاڤا به‌ربه‌ست بوون له به‌رده‌م هاتنه‌دیى ئه‌و خه‌ونه تام "ئيخوانييه"ى ئه‌ردۆغاندا. ئاخر به‌شێكى كورده‌كانى سووريا سه‌ريان بۆ ئه‌و نهخشهيه نههێنايه به‌رێ و ڕێگه‌يان نه‌دا ناوچه‌كه‌يان ببێته مه‌كۆى "شۆڕشى سوورى" كه ئيخوان و ئيسلامى توندڕۆ و قهومهچييهكانى عه‌ره‌ب پێشه‌نگى بوون. به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه، كورد (تۆ بڵێ په‌يه‌ده/په‌كه‌كه/ يه‌په‌گه/يه‌په‌ژه...)، له نێوان به‌ناو شۆڕشى سوورى و نيزامى ئه‌سه‌ددا هێڵى سێيه‌ميان گرته به‌ر و، "نموونه"يه‌كى ديكه‌يان نيشان دا، به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشدا.
٥- كوردى باكوور (تۆ بڵێ په‌كه‌كه) له 2015دا له شه‌ڕى خه‌نده‌ق به خه‌نده‌قى ئه‌و شارانه‌دا كه شاره‌وانييه‌كانى به‌ده‌ست كورد خۆيه‌وه بوون، كه‌وتنه هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌وه و بيانووێكيان له كاتێكى نه‌گونجاودا به ده‌ست ئه‌ردۆغان و توندڕۆكانى توركه‌وه دا كه ئه‌و شارانه وێران بكه‌ن و زۆر دڕندانه بكه‌ونه وێزه‌ى خه‌ڵكه‌وه. له بارى سياسيیشهوه، به بڕواى خۆم حزبى ديموكراتيى گه‌لان (هه‌ده‌په)، پاش به‌ده‌ستهێنانى 80 كورسيى په‌رله‌مانى له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى حوزه‌يرانى 2015دا، تاكتيكى "خه‌تى سێ" (خه‌تى سێ له نێوان حزبى حوكمڕان و ئۆپۆزيسيۆنى توركى) كه ئێستا ئۆجه‌لان باسى ده‌كا، دهعهمهل نه‌هێنا. ڕاسته ئه‌ردۆغان خۆى، ڕێككه‌وتننامه‌ى شوباتى 2015ى دۆلمه باخچه‌ى ڕه‌ت كرده‌وه و له سياسه‌تى كرانه‌وه هه‌ڵگه‌ڕايه‌وه و كه‌وته كار بۆ دامه‌زراندنى هاوپه‌يمانێتيى نێوان "ئيسلامگهراى موحافه‌زه‌كار+توركچێتى"، ههڵايساندنهوهى جه‌نگ له باكوور، گرتن و زيندانيكردنى ده‌ميرتاش و هاوڕێكانى و به هه‌زاران ئه‌ندام و دۆستى هه‌ده‌په، دواتر داگيركردنى ناوچه‌ى ئه‌عزاز و جه‌رابلووس و ئه‌لباب و عه‌فرين له‌ناو سووريادا و هه‌ڕه‌شه‌كردن له كورده‌كانى ڕۆژاڤا...
٦- ڕاسته و ده‌شێ به‌شێكى ده‌نگنه‌دانى كورده‌كانى ئيستانبۆڵ، كاردانه‌وه بێ له به‌رانبه‌ر ئه‌و سياسهتهدا، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ى تر‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بارى خراپى ئابووريى توركيا كه خودى ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ى هۆكارێكى بنه‌ڕه‌تيى ئه‌و ڕه‌وشه خراپه ئابوورييهن كه كاريگه‌رييه‌كه‌ى بۆ سه‌ر گوزه‌ران و بژێوى خه‌ڵكى هه‌ژار و نه‌دار چه‌ند قات سه‌خت بووه. ئاخر زۆرينه‌ى كورده‌كانى ئيستانبۆڵ خه‌ڵكى زه‌حمه‌تكێش و كۆچبه‌رن كه له ئاكامه‌كانى سياسه‌تى جه‌نگ و به‌ناچارى و گه‌ڕان به دواى كار و پارووى ناندا زێد و ناوچه‌كانى خۆيان جێ هێشتووه. له‌وما ده‌نگده‌رانى كورد چاويان لهوهيه، ئه‌و ڕه‌وشه بێته گۆڕين كه ئاكه‌په به سهبهبكارى ده‌زانن.
٧- ڕاسته كورده‌كانى ئيستانبۆڵ و هه‌ده‌په دهرسێكيان به ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په دا كه كورد له ميترۆپۆلهكانى توركيادا ئه‌گه‌ر خۆیشيان نه‌بنه شت، ده‌توانن يارييه‌كه له ئه‌ردۆغان تێك بده‌ن و قه‌يرانه‌كان قووڵتر بكه‌نه‌وه و ئه‌و ئاوقابوونهى نێوان "ئيسلامگهراى موحافه‌زه‌كار" و "ناسيۆناليزمى توندڕۆى تورك" بخه‌نه به‌ر پرسيارهوه، به‌تايبه‌تى كه له‌ناو ئه‌ندام و لايه‌نگرانى ئاكه‌په‌دا، له‌ناو هه‌ندێ سياسهتكارى ناوبهدهرهوهى ئه‌و حزبه‌دا، له بابه‌تى عه‌بدوڵڵا گويل، ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، عه‌لى باباجان و حسێن چه‌ليك و هى تريشدا، مه‌يل و بزاڤێك په‌يدا بووه به ئاراسته‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى نفووزى ئه‌ردۆغان.
٨- ڕاسته كورد هيچ خێرێكى له جه‌هه‌په نه‌بينيوه و هزريش ناكرێ له ئاييندهیشدا لێى ببينێ. ئاخر ههقيقهتێك هه‌يه كه به‌شێكى زۆرى نه‌هامه‌تى و دهردهسهرييهكانى كورد له دامه‌زرانى توركياى نوێوه له 1923وه تا ئێسته، له ساى ئه‌و حزبه كهماليسته بووه و ته‌نانه‌ت له‌وه‌ته‌ى جه‌هه‌په بووه‌ته ئۆپۆزيسيۆن و له ماوه‌ى 20 ساڵى ڕابردوویشدا، ئهجێندايهكى جياوازى بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسى كورد و مافه‌كانى نيشان نه‌داوه.
٩- تا 2023، توركيا به‌ده‌ست ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌بێ كه ده‌ستوورى هه‌مواركراو و په‌سندكراوى نيسانى 2017، هه‌موو جومگه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى له‌ده‌ستدا چڕ كردووه‌ته‌وه. به‌ڵام به بردنه‌وه‌ى شاره‌وانیى گه‌وره‌ى ئيستانبۆڵ، ململانێ و ڕيزبهنديى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى له توركيا قووڵتر ده‌بێته‌وه و ترسێكى جددى ده‌خاته دڵى ئه‌ردۆغانه‌وه تا ئه‌و كاته. پێده‌چێ ئه‌و ململانهيه له لايه‌ن ئه‌مريكا و ڕۆژاوایشه‌وه كه له سياسه‌ته‌كانى ئه‌ردۆغان له كۆمه‌ڵێك بواردا به‌تايبه‌تى نزيككهوتنهوه له ڕووسيا و چين و ئێران دڕدۆنگ و ناڕه‌حه‌تن، بره‌وى پێ بدرێ و به‌دوور نازانرێ كورديش (تۆ بڵێ هه‌ده‌په) كه‌وتبێته ژێر كاريگه‌ريى ئه‌و فاكته‌ره‌وه.
١٠- حوكم و فاكتى جيۆپۆلیتيك و دابه‌شكردنى كوردستان له هه‌ڵوێست له ئه‌ردۆغان و ده‌نگنه‌دان به "بن عه‌لى يه‌ڵدرم"يشدا له ئيستانبۆڵ، ڕه‌نگى دايه‌وه. وه‌كوو ده‌رده‌كه‌وێ هه‌ر به‌شێكى كوردستان "دووربين"ى خۆى هه‌يه و له گۆشه‌يه‌كى دياريكراوهوه سه‌يرى ڕووداوه‌كانى پێ ده‌كات كه مه‌رج نييه هه‌مان گۆشه‌ى سه‌يركردن بن و له سۆنكهى ئه‌مه‌یشه‌وه عهجيب نييه كه خوێندنه‌وه‌ى جودا و به‌ريه‌ككه‌وتن ڕوو بدا.... به‌داخه‌وه هێشتا كورد يه‌ك ئاوێنه‌ى نييه سه‌يرى خۆى و خه‌ڵكى ديكه‌ى تێدا بكا!