تێبينى: خۆم ئه‌م وتاره‌م به شێوه‌ى "پرسيار و وه‌ڵام" نووسيوه كه ڕه‌نگه شتى وا له دنياى نووسيندا كه‌م بێ. به‌ڵام خۆم به‌پێويستم زانيوه له كۆمه‌ڵێ پرس بدوێم كه هه‌ر يه‌كه‌يان بابه‌تى وتارێكى سه‌ربه‌خۆيه.
پرسيارى يه‌كه‌م: ڕێككه‌وتنه نيوكليارييه‌كه‌ى ئێران چييه و، بۆ پێى ده‌گوترێ ڕێككه‌وتننامه‌ى (5+1)؟
وه‌ڵام: ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌يه، ڕێككه‌وتننامه‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تييه. پاش وتووێژێكى ماراتۆنيى نزيك دوو ساڵه، له 14ى ته‌مووزى 2015 له لۆزانى ڤیه‌ننا له نێوان هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌ميشه‌ييیه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان (چين، ڕووسيا، ئه‌مريكا، فه‌ڕه‌نسا، بريتانيا)+ ئه‌ڵمانيا و يه‌كێتيى ئه‌وروپا له لايه‌ك و، ئێران له لايه‌كه‌ى تره‌وه مۆر كراوه و، پێى ده‌گوترێ: نه‌خشه‌ى كارى هه‌مه‌لايه‌نه‌ى هاوبه‌ش (Joint Comprehensive Plan of Action)، كه JCPOA كورتكراوه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌كه‌يه. هه‌روا له ميدياى جيهانى و عه‌ره‌بيیشدا ڕێككه‌وتن، يان سه‌وداى نوكلياريى ئێران (Iran Nuclear Deal)، يان ساتوسه‌ودا (صفقة)ى ئێران(Iran Deal) ، يان ڕێككه‌وتننامه‌ى نوكليارى (Nuclear Agreement) و... پێ ده‌گوترێ.
ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌يه 7 ده‌وڵه‌ت و يه‌كێتيى ئه‌وروپاى تێدا ته‌ره‌فه. ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيش به كۆى ده‌نگ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى له 20ى ته‌مووزى2015دا، به بڕيارى 2231 په‌سند كردووه.[1]
لێ ده‌بێ ئه‌وه‌یش بگوترێ ئه‌و ڕێككه‌وتنه له سه‌رده‌مى "ئۆباما"دا وه‌ك ڕێككه‌وتنێكى ته‌نفيزى مۆر كراوه؛ وه‌ك په‌يماننامه‌يه‌ك له كۆنگرێس و سينات په‌سند نه‌كراوه و "ترامپ"يش به بڕيارێكى ته‌نفيزى له 8ى ئه‌م مانگه‌دا لێى كشايه‌وه.
پرسيارى دووه‌م: جه‌وهه‌رى سه‌ودايه‌كه چى بووه؟
وه‌ڵام: جه‌وهه‌رى ئه‌و سه‌ودايه، پێش‌گرتن بووه له ئێران كه به‌رنامه نوكليارييه‌كه‌ى خۆى پێش بخا و چه‌كێكى نوكليارى دروست بكا و به‌ده‌ست بهێنێ. به‌گوێره‌ى ئه‌مڕێككه‌وتننامه‌يه، ئێران ڕازی بوو كه كۆتوبه‌ند بخرێته سه‌ر به‌رنامه نوكليارييه‌كه‌ى و، ته‌نيا ڕێگه به ڕێژه‌ى 3.67%ى پيتاندنى يۆرانيۆم- 235 دراوه. ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تيى وزه‌ى ئه‌تۆمى (IAEA)ش، دامه‌زراوه ئه‌تۆمييه‌كانى ئێران بپشكنێ و له به‌رانبه‌ردا، هه‌م يه‌كێتيى ئه‌وروپا (EU) و هه‌م ئه‌مريكا و هه‌م كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ر سزا و قه‌ده‌غه‌يه‌كى ئابوورى و دارايى كه هه‌ر له 2006ه‌وه به‌سه‌ر ئێرانياندا سه‌پاندووه، به هۆى به‌رنامه نوكليارييه‌كه‌وه، به‌ره به‌ره هه‌ڵبگرن، له بارێكدا ئێران مه‌رجه‌كانىڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكا.
ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌يه له 15ى 1ى 2016وه كه‌وته بوارى كارپێكردنه‌وه. له 2016وه تا ئێسته ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تيى وزه‌ى ئه‌تۆمى (IAEA)، يازده ڕاپۆرتى له‌باره‌ى ئه‌وڕێككه‌وتننامه‌يه بڵاو كردووه‌ته‌وه. [2]
پرسيارى سێيه‌م: مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى له‌م ڕێككه‌وتنه چى بووه؟
وه‌ڵام: مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى و بنه‌ڕه‌تيى ئه‌و ڕێككه‌وتنه، ڕێگه‌گرتن بووه له وڵاتێكى وه‌ك ئێران كه مه‌زه‌نده ده‌كرا زوو چه‌كێكى نوكليارى دروست بكات، به‌رنامه‌كه‌ى پێ خاو بكرێته‌وه. ئه‌م مه‌به‌سته‌یش هاوئاهه‌نگه له‌گه‌ڵ په‌يماننامه‌ى ساڵى 1968ى ڕادده‌دانان بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى نوكليارى (The Nuclear Non-Proliferation Treaty).
كاتى خۆى ئۆباما به‌م شێوه‌يه باسى له‌و ڕێككه‌وتنه كردووه: "ڕێگه له هه‌ر ڕێچكه‌يه‌ك به‌ره‌و چه‌كێكى نوكليارى ده‌گرێ" و "ئه‌م ڕێككه‌وتنه له‌سه‌ر متمانه بينا نه‌كراوه، له‌سه‌ر پشتڕاستكردنه‌وه بينا كراوه." ئايا ئه‌و مه‌به‌سته وه‌دی هاتووه يان نا؟ به قسه‌ى نه‌ته‌نياهۆ بێ، كه له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا له 30ى نيسانى 2018 ڕای گه‌ياند، كه گوايا به پشتبه‌ستن به‌و دۆكيۆمێنتانه‌ى ده‌ست مۆساد كه‌وتوون، ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه نهێنييه نوكليارييه‌كه‌ى به‌رده‌وامه.
پرسيارى چواره‌م: ئايا كاردانه‌وه‌ى نێگه‌تيڤ له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌يه‌دا هه‌بووه؟
وه‌ڵام: هه‌ڵوێستى ئيسڕائيل، وه‌ك هاوپه‌يمانێكى ئه‌مريكا و وڵاتانى ئه‌وروپاى ڕۆژاوا، هه‌ر له ده‌سپێكه‌وه ڕوون بووه و ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌يه‌ى به "هه‌ڵه‌يه‌كى مێژوويى" وه‌سف كردووه و، پێى وا بووه كه ئێران هه‌رگيز قه‌وڵ و بڕيه‌ى خۆى ناباته سه‌ر و، له كۆتادا چه‌كى ئه‌تۆمى دروست ده‌كا و، هه‌ڕه‌شه‌ى پێ له ناوچه‌كه و له ئيسڕائيل ده‌كا. هه‌رچى عه‌ره‌بستانى سعوودييه، له به‌رانبه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌كه‌دا به‌پارێز و زێتر دیپلۆماتييانه بووه و، پێی وا بووه كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه، كون و كه‌له‌به‌رى تێدايه و ده‌بوايه به‌رفره‌تر بووايه و ڕێگه‌ى له ئێران بگرتبايه ببێته ته‌ره‌فێكى كێشه‌وبێشه‌كانى ناوچه‌كه له سووريا، له يه‌مه‌ن، له لوبنان، له عێراق و ناوچه‌ى كه‌نداودا. له به‌رانبه‌ردا هه‌وڵى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكييه‌كان داوه كه ياريده‌ى بده‌ن له به‌هێزكردنى سيسته‌مى به‌رگريى وڵاته‌كه‌ى و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش ئه‌مريكا بايى زێتر له 100 مليار دۆلار چه‌كى پێشكه‌وتووى به سعووديا، ميرنشينه يه‌كگرتووه‌كانى عه‌ره‌ب و به‌حرێن فرۆشتووه و، بايى 40 مليار دۆلاريش چه‌كى به ئيسڕائيل داوه.[3]
پرسيارى پێنجه‌م: ئايا بڕياره‌كه‌ى 8ى ئايارى دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، بۆ جيهان له‌پڕ و له‌ناكاو بوو؟
وه‌ڵام: نه‌خێر. ئه‌م بڕياره‌ى كشانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له ڕێككه‌وتننامه‌كه، كتوبڕ و له‌ناكاو نه‌بووه، چونكه دۆناڵد ترامپ له ساته‌وه‌ختى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مريكایشدا گوتوويه‌تی: "ڕێككه‌وتنێكى كاره‌ساتهێنه و، مسۆگه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌بێته ئه‌ركێكى هه‌ره له‌پێشى من" و، "خراترين ڕێككه‌وتنێكه كه ئه‌مريكا له مێژووى خۆي‌دا مۆرى كردبێ." [4]
به‌ڵام له‌وه‌ته‌ى كاربگێڕيى ترامپ له 20ى كانوونى دووه‌مى 2017ه‌وه ده‌ستبه‌كار بووه، سه‌ربارى به‌كارهێنانى وشه و ده‌سته‌واژه‌ى "كاره‌ساتهێنێكه كه ده‌بێ ڕابگيرێ"، "هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ڕاسته‌وخۆيه بۆ ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى"، ئه‌وه‌یشى گوتووه: كه ده‌كرێ چاو به هه‌ندێ بڕگه‌ى ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌يه‌دا بخشێنرێته‌وه و سه‌رله‌نوێ دانوستاندنيان له‌باره‌وه بكرێ و، بڕگه‌ى ديكه‌یشى بۆ زێده بكرێ و ڕۆڵى چاودێرى و پشكنينى دامه‌زراوه نوكليارييه‌كان و هه‌ر پێگه‌يه‌كى ديكه كه شك و گومانى لێ بكرێ، به‌هێزتر بكرێ. به‌ڵام به‌گشتى وه‌ك سه‌رنج ده‌درێ، ئه‌مريكا له جموجووڵه‌كانى ئێران كه ناوى لێ ناوه "پشتيوانى له تيرۆر" له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا و له په‌ره‌دان به مووشه‌كى بالستى نيگه‌ران بووه و، به خه‌ته‌رى زانيوه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خۆى و هاوپه‌يمانه‌كانى له ناوچه‌كه‌دا...
به‌كورتى له 12ى 1ى 2018دا، ترامپ بۆ دواجار بڕيارى درێژكردنه‌وه‌ى كاركردن به سزا ئابوورييه سه‌پێنراوه‌كانى سه‌ر ئێرانى دايه‌وه و، مۆڵه‌تى 120 ڕۆژى به ئه‌وروپييه‌كان دا كه بگه‌نه ڕێككه‌وتنێكى ته‌واوكه‌ر، يان پاشكۆيه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، كه به‌ندێكى تێدا بێ تايبه‌ت به مووشه‌كه بالستييه‌كان، به ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروبارى وڵاتانى ديكه‌ى هاوسێ و هه‌ڕه‌شه‌نه‌كردن له ئيسڕائيل و خۆنه‌سه‌پاندنى ئێران به‌سه‌ر ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، ده‌نا ئه‌مريكا له‌و ڕێككه‌وتنه ده‌كشێته‌وه.[5]
پرسيارى شه‌شه‌م: ده‌كرێ ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌يه ده‌ستكاریى تێدا بكرێته‌وه؟
وه‌ڵام: وه‌ك هه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تيى چه‌ندلايه‌نه، ده‌كرێ چاوى پێدا بخشێنرێته‌وه و له ڕێگه‌ى دانوستاندنه‌وه شتى لێ لا ببرێ و مه‌واد و بڕگه‌ى ديكه‌یشى بۆ زێده بكرێ. به‌ڵام ئێران، وه‌ك ته‌ره‌فێكى سه‌ره‌كيى ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌يه ڕه‌تى ده‌كاته‌وه، نه‌ك هه‌ر ده‌ستكارى بكرێ، به‌ڵكه دانوستاندنيشى له‌باره‌وه بكا. به‌مه‌یش چاره‌نووسى ڕێككه‌وتنه‌كه له مه‌حه‌كدايه.
پرسيارى حه‌وته‌م: هه‌ڵوێستى وڵاتانى ديكه‌ى په‌يوه‌ست به ڕێككه‌وتنه‌كه، له بڕياره‌كه‌ى ترامپ چييه؟
وه‌ڵام: هه‌ڵوێستى ڕووسيا، دواى ئه‌و بڕياره‌ى ترامپ، جه‌ختكردنه‌وه بووه له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتننامه نوكليارييه‌كه‌وه (JCPOA). [6] "چين"يش ده‌ڵێ:ڕێككه‌وتننامه‌كه ده‌پارێزێ و، داوا له لايه‌نه‌كانى ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كا، به‌رپرسيارێتی هه‌ڵبگرن. [7]
هه‌رچى هه‌ڵويستى فه‌ڕه‌نسايه، پێی وايه ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌يه نه‌مردووه، به‌ڵام ده‌كرێ كار بۆ مۆركردنى ڕێككه‌وتننامه‌يه‌كى به‌رفره‌تر بكرێ و هه‌ڵوێستى بريتانيا و ئه‌ڵمانيایش نزيكه له‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا؛ تا ئه‌و ده‌مه‌ى ئێران پابه‌ندى ڕێككه‌وتننامه‌كه بێ و به‌گوێره‌ی مه‌رجه‌كانى بجووڵێته‌وه، ئه‌وانيش پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بن. به‌گشتى هه‌ڵوێستى يه‌كێتيى ئه‌وروپایش له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى پابه‌ندبوونه به ڕێككه‌وتننامه نوكليارييه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران. [8]
به‌ڵام داخوا ڕێككه‌وتننامه‌يه‌كى وه‌ها گرنگ، به‌بێ ئه‌مريكا ده‌ژيێ يان نا؟ ئايا ئه‌وروپا به‌سه‌ربه‌خۆ له ئه‌مريكا ده‌جووڵێته‌وه؟ وێده‌چێ وڵاتانى ئه‌وروپا له‌و پرسه بكۆڵنه‌وه و چۆن مامه‌ڵه له ته‌ك پرسه‌كانى ديكه‌ى وه‌ك بڵاوبوونه‌وه و په‌ره‌پێدانى مووشه‌كى بالستيى ئێرانى و جموجووڵه‌كانى ئێران له ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن كه ئه‌وانيشيان نيگه‌ران كردووه. به‌ڵام يه‌كێتيى ئه‌وروپى، بڕياره‌كه‌ى 8ى ئايارى ترامپ، به لێدان له هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵاى 12 ساڵه‌ى ديپلۆماتى ده‌زانێ و، فيدريكا مۆگرينى، به‌رپرسى كاروبارى ده‌ره‌وه و ئاسايش له يه‌كێتيى ئه‌وروپى، له‌م باره‌وه ده‌ڵێ: "ئه‌م ڕێككه‌وتنه هى ته‌واوى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه."
هه‌ندێ هێزى ناوچه‌يیى وه‌ك "توركيا"یش، له‌م بڕياره‌ى ترامپ ناڕه‌حه‌تن و پێيان وايه ئه‌وه‌ى له كۆتادا له هه‌مووان پتر زيان ده‌كا، ئه‌مريكايه. شايانى گوتنه قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانيى نێوان ئێران و توركيا له ساڵى 2017دا، ده‌وروبه‌رى 10 مليار دۆلار بووه و توركيا چاوى له‌وه‌يه كه ئه‌و قه‌باره‌يه بگاته 30 مليار دۆلار. ڕه‌نگه له‌م سۆنگه‌يه‌وه بێ كه توركيا به بڕياره‌كه‌ى ترامپ ناڕه‌حه‌ته و، له‌وه ده‌ترسێ كه ئه‌م بڕياره زيان به ئابووريى توركيا بگه‌يه‌نێ، له بارێكدا ئه‌گه‌ر توركيا له‌سه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌رده‌وام بێ.
پرسيارى هه‌شته‌م: ئايا دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له ڕێككه‌وتنه‌كه، خه‌ته‌رى هه‌ڵگيرسانى جه‌نگێكى ديكه له ناوچه‌كه نييه؟
وه‌ڵام: وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسياره، په‌يوه‌ندیى به مه‌زهه‌بى ترامپه‌وه هه‌يه كه چۆن ئيداره‌ى ململانێ و كێشه‌كان له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ده‌دا.[9] ئه‌گه‌ر له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، تا ئێستا كه‌م و زۆر جه‌نگ و شه‌ڕ و كێشه‌كان، له ڕێگه‌ى نوێنه‌ر و كرێگرته و ده‌ستنێژ و وه‌كيل (Proxy)یه‌كانه‌وه به‌ڕێوه چووبن، ئايا لێره به‌دواوه، شه‌ڕ و كێشه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان، ده‌بنه ڕاسته‌وخۆ و جه‌نگى "اصيل"ان نه‌ك "وه‌كيل"ان. ئه‌گه‌ر وا كه‌وته‌وه، ئايا پانتايیى جه‌نگ و شه‌ڕ و كێشه‌كه له جه‌نگێكى ناوچه‌يى ده‌رناچێ و ئاشتى و ته‌ناهى له ناوچه‌كه و جيهان ناخاته مه‌ترسييه‌وه؟
ئاماژه و نيشانه به‌راييیه‌كانى ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يه له 9ى نيسانى 2018وه، به‌تايبه‌تى له 10ى ئه‌م مانگه‌وه له نێوان هێزى قودسى ئێرانى و ئيسڕائيلدا ده‌ركه‌وتوون، كه ئيسڕائيل له ژێرخانى سه‌ربازيى ئێرانى و ميليشياكانى سه‌ر به حزبوڵڵاى دا له سووريا و، هێزه‌كه‌ى ئێرانيش له جۆلانى دا. ئايا ئه‌مريكا چ ده‌كا؟ ته‌نيا به سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاگه‌لێكى ئابوورى داده‌كه‌وێ، يان ڕه‌فتارى ديكه‌ى ده‌بێ و له‌گه‌ڵ ئيسڕائيل و وڵاتانى كه‌نداو، به‌تايبه‌تى سعووديا، پلان و نه‌خشه‌كانى له ڕێگه‌ى جه‌نگێكه‌وه دژى ئێران جێبه‌جێ ده‌كا؟ يان له ڕێگه‌ى ديكه‌وه ئه‌مريكا هه‌وڵ بۆ گۆڕينى ڕژێم له ئێران ده‌دا، وه‌ك جۆرج بۆلتۆن، ڕاوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى موجاهدينى خه‌ڵكدا گوتوويه: "پێكه‌وه به‌ر له 2019 له تاران ئاهه‌نگ ده‌گێڕين." به‌كورتى، ناتوانرێ پێشبينیى هه‌نگاوه‌كانى دواترى ترامپ له ناوچه‌ىڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بكرێ.
پرسيارى نۆيه‌م: ئايا به‌كشانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له ڕێككه‌وتنه‌كه، ئێرانيش له ڕێككه‌وتنه‌كه ناكشێته‌وه؟
وه‌ڵام: وڵاتانى ديكه‌ى ته‌ره‌ف له ڕێككه‌وتنه‌كه، جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى ئێران ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام ئايا سه‌نته‌ره‌كانى بڕيار له‌ناو ئێران‌دا، چۆن ڕه‌فتار ده‌كه‌ن؟ وێده‌چێڕۆحانى، وه‌ك سه‌رۆككۆمار، له به‌رانبه‌ر هه‌ندێ داخوازيى ئه‌وروپیدا نه‌رمى بنوێنێ، به مه‌رجێ هه‌ندێ پرسى گرنگى وه‌ك فرۆشتنى نه‌وت و گاز و پيترۆكيميايى و پێوه‌ندييه بانكييه‌كان كه سه‌روكاريان به ڕێككه‌وتننامه نوكليارييه‌كه‌وه هه‌يه، بۆ ئێران ده‌سته‌به‌ر بكرێن. به‌ڵام داخوا خامنه‌يى و هه‌ندێ ده‌سته‌ودايره‌ى ديكه‌ى به‌نفووزى ئێران، له به‌رانبه‌ر ئه‌مريكا و ئيسڕائيل و... دا، چ كاردانه‌وه‌يه‌ك ده‌نوێنن و ئه‌وروپا ناخه‌نه هه‌ڵويست و پێگه‌يه‌كى سه‌غڵه‌ته‌وه. بۆ نموونه خامنه‌يى له تويتێكى خۆي‌دا دواى بڕياره‌كه‌ى ترامپ گوتى: "من هيچ متمانه‌م به سێ وڵاته‌كه‌ى ئه‌وروپا نييه [فه‌ڕه‌نسا، بريتانيا و ئه‌ڵمانيا- ئاسۆ]»؛ يان كه ده‌ڵێن له چه‌ند هه‌فته‌يه‌كى كه‌مدا ده‌ست به پيتاندنى يۆرانيۆم ده‌كه‌ينه‌وه و، په‌ره به مووشه‌كه بالستيكييه مامناوه‌ند و دوورهاوێژه‌كان ده‌ده‌ين. پێشنوێژ و وتاربێژى "تاران"يش له نوێژى هه‌ينيدا گوتى: يه‌كێتيى ئه‌وروپى له په‌يمانشكێنيدا، جياوازيى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكادا نييه و ئه‌گه‌ر ئه‌وروپييه‌كان به نووسراو ده‌سته‌به‌رى ئێران نه‌كه‌ن، پێويسته له ڕێككه‌وتنه‌كه بكشێينه‌وه.[10] كه‌واته ڕه‌فتارى لێره به‌دواوه‌ى ئێران، زۆر گرنگه له‌سه‌ر دواڕۆژ و چاره‌نووسى ڕێككه‌وتنه‌كه.
پرسيارى ده‌يه‌م: به سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ئێران‌دا، له بارێكدا كه وڵاتانى ديكه له‌ناو ڕێككه‌وتنه‌كه مانه‌وه، ئايا ئه‌و سزايانه، كۆمپانياكانى ئه‌و وڵاتانه‌یش ده‌گرێته‌وه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن؟
وه‌ڵام: ترامپ به ده‌مى خۆى گوتى "هه‌ر ده‌وڵه‌تێ ياريده‌ى ئێران بدا تا چه‌كى نوكليارى به‌ده‌ست بهێنێ، ئه‌وا له لايه‌ن ئه‌مريكاوه ده‌كه‌وێته سزاگه‌لێكى قوڕسى ئابوورييه‌وه." كه‌واته به‌گوێره‌ى یاساى ئه‌مريكى، ئه‌گه‌ر ده‌ربكه‌وێ كه كۆمپانيايه‌كى بيانى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كردووه، ئه‌وا سزاى لاوه‌كیى ئه‌و كۆمپانيايه‌یش ده‌درێ. هه‌موومان ئاگامان له كێسى ڕه‌زا زه‌ڕاب و، محه‌مه‌د هاكان، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى خه‌ڵك له ئه‌مريكا هه‌يه، كه گوايا پێش 2016، مامه‌ڵه‌ى ناڕه‌وايان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كردووه، پێچه‌وانه‌ى ئه‌و سزايانه‌ى كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنرابوون، جووڵاونه‌ته‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه له ئه‌مريكا گيراون. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر كۆمپانيايه‌كى ئه‌وروپى و غه‌يره‌ئه‌وروپى كه مامه‌ڵه‌ى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكا، يان سه‌رمايه‌ى خۆى له ئێران‌دا خستبێته گه‌ڕ، ئه‌وه دوو ڕێگه‌ی له به‌رده‌مدايه.
وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌وروپى له دواى 2016ه‌وه، مامه‌ڵه‌ى بازرگانييان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا تا ڕادده‌يه‌ك زيادى كردووه، يان ئه‌وه‌تا مامه‌ڵه و سه‌ودا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كه‌م ده‌كه‌نه‌وه وڕاده‌گرن، يان ئه‌وه‌تا ده‌بێ خۆيان بۆ مه‌ترسیى له‌ده‌ستدانى بازاڕى ئه‌مريكى ساز و ئاماده بكه‌ن. به‌تايبه‌تى ئه‌و كۆمپانيايانه‌ى كار به سيسته‌مى دارايیى ئه‌مريكى ده‌كه‌ن و مامه‌ڵه و سه‌ودا به كاڵا و خزمه‌تگوزاريى ئه‌مريكى ده‌كه‌ن، ده‌بێ به‌وردى به‌رفه‌رمانى سيسته‌مى سزاكانى ئه‌مريكيیش ببن و، سزاكانيش له ماوه‌ى 90- 180ڕۆژدا كاريان پێ ده‌كرێ. پرسيارێك دێته گۆڕێ، ئايا كاربگێڕيى ترامپ، چاو له هيچ وڵاتێكى دۆستى خۆى، جا له‌به‌ر هه‌ر ئيعتوبارێك بێ، ده‌پۆشێ كه له هه‌ندێ بواردا مامه‌ڵه و سه‌ودا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكا؟ به ڕاوێژان بێ نه‌خێر. بۆ؟ پێم وايه، ترامپ و كارگێڕييه‌كه‌ى له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئابووريى ئێران له لێوارى داڕماندايه و ئه‌و سزايانه‌یش ده‌بنه هۆى داته‌پينى زێترى بژێو و گوزه‌رانى خه‌ڵك و ئيدى خه‌ڵك وه‌ك سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ، جارێكى ديكه دێنه‌وه سه‌ر شه‌قام و شه‌پۆلى ناڕه‌زايه‌تى له ئێران به‌رفره‌تر ده‌بێ و، سه‌ره‌نجام نيزامى ئاخونده‌كان ده‌گۆڕێ!
لێره‌دا پرسيارێك دێته گۆڕێ: وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌وروپى چۆن كۆمپانياكانى خۆيان له‌و سزا لاوه‌كييه ده‌پارێزن و چ ميكانيزمێك ده‌گرنه به‌ر و له ناوه‌خۆياندا له‌سه‌ر يه‌ك هه‌ڵوێست له به‌رانبه‌ر ئه‌مريكادا ده‌مێننه‌وه؟
سه‌رچاوه‌كان