ئاسۆ كه‌ريم، نووسەر، وەرگێڕ و پەرلەمانتارى خولى سێى پەرلەمانى کوردستان (٢٠٠٩-٢٠١٣)
په‌رله‌مانى توركيا كه ئه‌نجومه‌نى گه‌وره‌ى نه‌ته‌وه‌يیى پێ ده‌گوترێ، له‌م خوله‌وه له 600 ئه‌ندام پێك دێ و پێشتر 550 بوو. هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمار كه پێكه‌وه له 24ى ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه ده‌چن، هه‌ڵبژاردنێكى پێشوه‌خته‌ن و ده‌بوايه له نۆڤه‌مبه‌رى 2019دا به‌ڕێوه چووبان. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گرنگه، بۆ؟ چونكه به‌ته‌واوى سيسته‌مى سياسيى په‌رله‌مانى له وڵاته‌كه‌دا ده‌گۆڕێ و دهستكارييهكانى ده‌ستوور كه له 16ى نيسانى 2017دا ڕيفراندۆميان له‌سه‌ر كرا، ده‌كه‌ونه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و ئۆفيسى سه‌رۆككۆمار هه‌موو بڕياره‌كانى تێدا ده‌درێ.
توركيا به‌گوێره‌ى سيسته‌مى ويلايه‌ت، به‌سه‌ر 87 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردندا له 81 ويلايه‌ت دابه‌ش بووه. هه‌ر بازنهيهكى هه‌ڵبژاردنيش پێشوه‌خته ژماره‌ى كورسييه‌كانى ديارى كراوه. ئه‌م چوار ويلايه‌ته له يه‌ك بازنه زێترن: ئيستانبۆڵ سێ بازنه، ئانكارا سێ بازنه، بۆرسا دوو بازنه، ئيزمير دوو بازنه‌يه. ئه‌م 15 ويلايه‌ته زۆرينه كوردنشينه (ئاگرى، باتمان، بتليس، بينگۆڵ، دياربه‌كر، ئيغدير، قارس، ماردين، مووش، تونجه‌لى، سێرت، شڕنا‌خ، شانلى ئۆرفه، هه‌كارى، وان) پێكه‌وه 77 كورسييان هه‌يه؛ ئه‌وه بێ له بوونى ژماره‌يه‌كى زۆرى كوردان له ئيستانبۆڵ و ئانكارا و هه‌ندێ ويلايه‌تى ديكه‌دا.
ئه‌وانه‌ى هه‌قى ده‌نگدانيان هه‌يه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى توركيا، 59 مليۆن و 391 هه‌زار و 328 ده‌نگده‌رن. له 9ى ئه‌م مانگه‌وه له ده‌ره‌وه‌ى توركيا ده‌نگدان ده‌ستى پێ كردووه و تا 17ى مانگ ده‌خايه‌نێ. شێوازى "هوندێت"، كه شێوازێكى نوێنه‌رايه‌تيى ڕێژهيیيه بۆ دياريكردنى كورسيى ليسته‌كان له هه‌ر بازنهيهكى هه‌ڵبژاردندا، په‌يڕه‌و ده‌كرێ. به‌ربه‌ستى هه‌ڵبژاردن هه‌روه‌كوو خۆى ماوه‌ته‌وه كه 10%ه و، ده‌بێ هه‌ر ليستێكى هه‌ڵبژاردن 10%ى سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى ده‌نگيان داوه، له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو توركيا بهێنێ، ئه‌وجا ده‌توانێ بچێته په‌رله‌مان.
ئه‌گه‌ر هه‌ر حزبێك به‌ربه‌ستى 10% تێ نه‌په‌ڕێنێ، ئه‌وا ده‌نگه‌كانى ئه‌و ليسته له هه‌ر بازنهيهكى هه‌ڵبژاردندا، به‌گوێره‌ى ڕێژهيان له هه‌ر بازنهيهكدا، به‌سه‌ر ليسته سه‌ركه‌وتووه‌كاندا دابه‌ش ده‌بێ. به‌م شێوه‌يه ئه‌گه‌ر HDP به‌ربه‌ستى 10% نه‌بڕێ، ئه‌وا ده‌نگه‌كانى زێتر بۆ هاوپه‌يمانيى گه‌ل، واته بۆ AKP ده‌چێ، چونكه ئه‌و حزبه ڕكابه‌رى هه‌ده‌په بووه له ناوچه كوردنشينهكاندا. بۆيه ئه‌ردۆغان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دا، هه‌ده‌په بكه‌وێته خوار 10%ه‌وه.
دوو هاوپه‌يمانێتيى گه‌وره و سێ حزبى ديكه كه به‌ته‌نيا ليستيان هه‌يه، ڕكبهركهى يه‌كتر ده‌كه‌ن. هاوپه‌يمانيى گه‌ل (جمهور ئيتيفاقى) له هاوپهيمانێتیى حزبى داد و گه‌شه‌پێدان (AKP) و حزبى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌يى (MHP) و حزبى گه‌وره‌ى يه‌كبوون (BBP) پێك هاتووه. به‌ڵام BBP هيچ كانديدێكى له‌ناو هاوپهيمانێتييهكدا نييه. ئاكه‌په له هه‌ڵبژاردنى 1ى نۆڤه‌مبه‌رى 2015دا، 49،5% و، مه‌هه‌په 11،9%ى دهنگهكانيان هێنابوو كه به‌يه‌كه‌وه ده‌كه‌نه 61،4%. هاوپه‌يمانيى نه‌ته‌وه (ميللهت ئيتيفاقى) له حزبى گه‌لى كۆمارى (CHP)و حزبى سه‌عاده‌تى ئيسلامى (SP) و حزبى باش (IYI) و حزبى ديموكراتى (DP) پێك هاتووه. به‌ڵام ئه‌و حزبه‌ى دوايیيان هيچ كانديدێكى له‌ناو هاوپهيمانێتييهكهدا نييه. له هه‌ڵبژاردنى 1ى نۆڤه‌مبه‌رى 2015دا، جه‌هه‌په 25،32%ى ده‌نگه‌كانى هێنابوو. هه‌ده‌په (HDP) و، هاك- پار (حزبێكى ئيسلاميى كوردييه) و، حزبى وه‌ته‌ن (VATAN) هه‌ر يه‌كه‌يان به‌ته‌نيا ليستى خۆيان هه‌يه. به‌ڵام هودا- پار بۆ سه‌رۆككۆمارى ده‌نگ بۆ ئه‌ردۆغان ده‌دا. هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنى 1ى نۆڤه‌مبه‌رى 2015دا، 10،76%ى ده‌نگه‌كانى هێنابوو.
هاوپه‌يمانيى گه‌ل يه‌ك كانديديان بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمار هه‌يه، ئه‌ويش "ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان"ى ته‌مه‌ن 64 ساڵه‌يه. ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان بتوانێ له گه‌ڕى يه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردندا، نيوه‌ى ئه‌و ده‌نگه ڕاستانهى به‌شدارييان له ده‌نگداندا كردووه و ده‌نگيان داوه، بهێنێ (مادده 4 یاساى ژماره 6271)، ئه‌وا ده‌يباته‌وه، ده‌نا ده‌بێ خۆى بۆ گه‌ڕى دووه‌م ته‌رخان بكا كه بڕیاره له 8ى ته‌مووزدا بكرێته‌وه؛ واته دوو هه‌فته دواى 24ى حوزه‌يران به‌گوێره‌ى هه‌مان بڕگه.
هاوپه‌يمانيى نه‌ته‌وه له‌سه‌ر يه‌ك كانديد ڕێكنه‌كه‌وتن و هه‌ر يه‌كه‌يان كانديدى خۆى هه‌يه. موحه‌ڕه‌م ئينجه (ته‌مه‌ن 54 ساڵ) كانديدى CHP، مه‌رال ئهكشهنهر (62 ساڵ) كانديدى IYI ، ته‌مه‌ل قه‌ره موڵڵائۆغلو (77 ساڵ) كانديدى SP. سه‌ڵاحه‌ددين ده‌ميرتاش (45 ساڵ) كه 20 مانگه له زينداندايه، كانديدى HDPیه بۆ سه‌رۆكايه‌تيى كۆمار؛ هه‌روا دۆغۆ پهرينچهك (76 ساڵ) كانديدى حزبى وه‌ته‌ن (VATAN)ه.
له 13ى ئادارى 2018دا، یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆمه‌ڵێ گۆڕانكاريى تێدا كرا وه‌ك: له‌سه‌ر داواى نوێنه‌رانى حزبان پۆليس و ئه‌فسه‌رى تايبهتيى ئاسايش و ده‌سته‌ى چه‌كدار و كاربه‌ده‌ستانى شاره‌وانى ده‌توانن بچنه ناو مه‌ڵبه‌نده‌كانى ده‌نگدان و چاودێريى ده‌نگدان بكه‌ن و، دهنگدهرانيش مافى ئه‌وه‌يان هه‌يه سكاڵا له دژى نوێنه‌رى حزبه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن. هه‌روا ده‌سته‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان (YSK) ده‌توانێ له‌به‌ر هۆى ئه‌منی، چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێكى ده‌نگدان به‌يه‌كه‌وه كۆ بكاته‌وه و سندووقه‌كانى ده‌نگدان بگوازێته‌وه (ده‌وروبه‌رى 144000 ده‌نگده‌رى 19 ويلايه‌ت سندووقه‌كانى ده‌نگدانيان ده‌گوازرێته‌وه مه‌ڵبه‌ندى ديكه‌ى ده‌نگدان و ناتوانن له جێگه‌ى ئه‌سڵیی خۆيان ده‌نگ بده‌ن). ئه‌گه‌ر زهرفێكى ده‌نگدان، مۆرى ليژنه‌يه‌كى خۆجێى ههڵبژاردنيشى پێوه نه‌بێ، ئه‌وا ده‌كرێ حيساب بكرێ. ئه‌مه سه‌ربارى بارى له‌ناكاو كه له دواى كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ى 15ى ته‌مووزى 2016ه‌وه له توركيا كارى پێ ده‌كرێ و ناوه ناوه نوێ ده‌كرێته‌وه. ئه‌م ڕێوشوێنه تازانه وايان كردووه، كه هه‌ندێ ناوه‌ندى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى توركيا باس له ئه‌گه‌رى گزى و ساخته‌كارى بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، به‌تايبه‌تى له ناوچه كوردنشينهكاندا.
نكوڵى ناكرێ، ئه‌ردۆغان وتاربێژێكى به‌توانايه و حزبه‌كه‌ى زێتر پشت به كاريزماى ئه‌ردۆغان ده‌به‌ستێ و له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشتردا، به په‌رله‌مانى و شاره‌وانى و سه‌رۆكايه‌تييه‌وه، هه‌ر له 2002وه تا دوا هه‌ڵبژاردن كه له 1ى نۆڤه‌مبه‌رى 2015دا به‌ڕێوه چوو، AKP له پێشه‌وه بووه و بردوويهتييهوه و به‌ته‌نیا حكوومه‌تى پێك هێناوه. خاڵى به‌هێزى ئه‌و حزبه، چه‌ند كۆڵهگهيهك بوون: يه‌كه‌ميان، له ساى ئه‌و حزبه‌دا توركيا له ڕووى ئابوورييه‌وه پێش كه‌وتووه و له ڕێزى (17) مین وڵاتى G20 دايه و ئاستى ژيان و گوزه‌ران به‌رز بووه‌ته‌وه و خه‌ڵكێكى زۆرى ناوه‌ڕاستى ئه‌نادۆڵ كه بنكه‌ى ئه‌و حزبه‌ى لێ پته‌وه، سوودمه‌ندى سه‌ره‌كى بوون. پاشان ئه‌و حزبه هه‌وڵی داوه دوو بنه‌ما به‌يه‌كه‌وه كۆ بكاته‌وه و پێكه‌وه بشێلێ: ئيسلامى كۆنه‌پارێز و ناسيۆناليزم.
سێيه‌ميان، جۆرێ له كرانه‌وه بووه له به‌رانبه‌ر كورددا، به‌تايبه‌تى تا 2015 و، ئه‌مه‌یش هۆكارێكى ئه‌وه بووه كه AKP له‌ناو كورداندا بنكه‌يه‌كى به‌رفره‌ى هه‌بێ و ڕكابه‌رىHDP بێ له ويلايه‌ته كوردنشينهكاندا؛ چونكه به‌كرده‌وه حزبه‌كانى ديكه‌ى وه‌ك MHP و CHP و SP بنكردايهتی (قاعیده)يه‌كى ئه‌وتۆيان له‌ناو كورداندا نه‌ماوه. به‌ڵام له دواى كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ى 15ى ته‌مووزى 2016، ئازادييه ديموكراتييه‌كان له پاشه‌كشه‌دان، وه‌ك: ئازاديى بيڕوڕا و بڵاوكردنه‌وه، گرتن و ڕاوه‌دوونان و پاكسازى له داموده‌زگه‌كانى ده‌وڵه‌تدا، ئه‌وه بێ له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى جه‌نگ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا له ناوه‌وه‌ى توركيا و له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانيدا و به‌گژداچوونه‌وه‌ى كورد، به‌تايبه‌تى په‌يه‌ده/يه‌په‌گه له ڕۆژاڤا و گرتنى عه‌فرين و ڕاوه‌ستان دژى ڕيفراندۆمه‌كه‌ى 25ى ئهيلوولى 2017ى كوردستانى باشوور... به‌م دواييیهیش، خه‌ريكه كێرڤى ئابووريى توركيا داده‌به‌زێ؛ ئێسته له سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردندا 1 دۆلار له به‌رانبه‌ر 4،5333 ليره‌ى توركیدايه و ڕێژه‌ى بێكارى له 10% زێتره و ڕێژه‌ى هه‌ڵاوسان گه‌يشتووه‌ته 12،2%. ئايا ئه‌و ڕه‌وشه نوێيه‌ى توركيا چ كاريگه‌رييه‌كى له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌بێ؟ ئايا ده‌نگه‌كانى AKP له ويلايه‌ته زۆرينه كوردنشينهكاندا كه‌م ده‌بێته‌وه يان نا؟ به‌ڕاى خۆم به‌ڵێ.