زوبێر ڕەسووڵ، دکتۆرا لە سیاسەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست- زانکۆی ئێکسیتر و مامۆستا لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان- زانکۆی سەڵاحەددین
پێشه‌كی
ڕووسیا خاوه‌ن توانای سیاسی و سه‌ربازیی زۆره كه بتوانێت به‌شدار بێت له سه‌ركردایه‌تیكردنی جیهان، یاخود به‌شكردنی سه‌ركردایه‌تی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا؛ هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه جگه له‌و ئه‌زموونه مێژوویییه‌ی كه ڕووسیا به میرات له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوودا بۆی ماوه‌ته‌وه.
له دوای ڕووخانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، ڕووسیا وه‌ك هێزیكی به‌رهه‌ڵستكار بۆ سیاسه‌ته‌كانی ڕۆژاوا له 2008 به‌ڕوونی له كاتی قه‌یرانی گورجستان له 2008 ده‌ركه‌وت، به‌تایبه‌تیش دوای جێگیركردنی قه‌ڵغانی مووشه‌كیی ئه‌مریكا له پۆله‌ندا. به جۆرێك كه له قه‌یرانی گورجستان له 2008 مۆسكۆ خێرا و بێ چاوه‌ڕوانیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ستی له هه‌ر یه‌كه له ئۆسیتیا و ئه‌بخازیا وه‌ردا له دژی سوپای گورجستان تا سوپای گورجستانی ناچار به كشانه‌وه كرد و؛ له‌و دوو هه‌رێمه، ڕووسیا یه‌كه‌م جار بوو په‌نا بباته به‌ر هێز بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه هه‌رێمییه‌كانی، دواتریش تاكلایه‌نه سه‌ربه‌خۆییی هه‌ر دوو هه‌رێمه‌كه‌ی به‌فه‌رمی ناساند.
قۆناغی دووه‌می ئه‌و ململانێیه‌ی ڕووسیا له‌گه‌ڵ ڕۆژاوا له سووریا بوو له 2011، به جۆریك ڕووسیا له 2011-2018 زیاتر له دوازده جار پرۆژه‌بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی له ڕێگه‌ی ڤیتۆوه ڕه‌ت كردۆته‌وه. له 2014 دیسان ڕووسیا به پاساوی پاراستنی ڕووسنه‌ژاده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، نیمچه‌دوورگه‌ی "كریمیا"ی داگیر كرد؛ دواتریش بەهەمان شێوە ڕووسیا یارمه‌تی بە هێزه جوداخوازه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئوكراینا کرد وه‌ك كارتێك دژی حكومه‌تی ئوكراینا بە هۆکاری نزیكبوونه‌وه‌یان له ڕۆژاوا و ئه‌وروپا. ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ئاماژه‌مان پێ دان، ڕووسیا ده‌خه‌نه قۆناغێكی نوێ، كه ده‌كرێت به قۆناغی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕووسیا بۆ ناو كێشه جیهانییه‌كان و هەژموونیە هەرێمیەکان ناوه‌زەد بكرێت، بێ گومان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستیش یه‌كێكه له وێستگه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئەو ململانێ هەرێمی و جیهانیانە.
بۆ تێگه‌یشتن له‌و دۆخه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م چه‌ند ته‌وه‌ره‌ی خواره‌وه‌دا شرۆڤه‌یه‌كی شیكارییانه بۆ ستراتیژیی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بكه‌ین.
سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ڕووسیا له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2005 به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زیاد كرد؛ به جۆرێك له نێوان ساڵانی 2005-2007 سه‌رۆك پووتین (Vladimir Putin) سه‌ردانی هه‌ر یه‌كه له ئیسڕائیل و سعوودیا و ئورد‌ن و میسر و ئیمارات و قه‌ته‌ر و توركیای كرد. لە هەمان کاتدا ڕووسیا وه‌ك چاودێریش له ڕێكخراوی هاوكاریی ئیسلامی(Organization of Islamic Cooperation) دا به‌شدار بوو. ئه‌م سه‌ردانانه‌ی ڕووسیا قۆناغێكی جیاوازی له سیاسه‌تی ڕووسیا پیشان دا، به‌تایبه‌ت به به‌روارد به سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووی ڕووسیا، بۆریس یه‌لسن (Boris Yeltsin). سه‌ردانی ڕووسیا بۆ هه‌ر یه‌كه له ئیسڕائیل و ئیمارات سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ بوو بۆ ڕووسیا. ئه‌م جۆره سه‌ردانانه هاوكات بوون له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانی زۆری ڕووسیا له دانوستاندنه هه‌رێمییه‌كانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت له دانوستاندنه‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌ك: دانوستاندنه‌كانی "كۆمه‌ڵه‌ی 5 ده‌وڵه‌ت+ 1" له‌گه‌ڵ ئێران؛ ئه‌مه جگه له چه‌ند بوارێكی تری تایبه‌ت به كار و بازرگانی. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م تێوه‌گلانانه‌ی ڕووسیا به‌شی هه‌ره زۆریان هیچ ده‌ره‌نجامێكی ئه‌وتۆیان لێ نه‌كه‌وته‌وه. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه دامه‌زراوه‌ی ڕاند له 2009 كردوویه‌تی، ڕووسیا نه‌یتوانیوه هیچ كام له‌و ئامانجانه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕوون بپێكێت.
ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له به‌هاری عه‌ره‌بیدا له 2011 ڕووی دا، وای له مۆسكۆ كرد كه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئەم دۆخه گۆڕانكاریێكی زۆری له ناوچه‌كه لێ بكه‌وێته‌وه و كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕووسیا هه‌بێت. به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كانی ڕووسیا پێشوه‌خته نه‌بوون، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ گۆڕانی ڕووداوه‌كان هه‌ڵوێستی ڕووسیایش ده‌گۆڕا. ڕووسیا به‌جیا سه‌یری هه‌ر وڵاتێكی كاریگه‌ر به "به‌هاری عه‌ره‌بی"ی ده‌كرد، به‌تایبه‌تیش له ڕوانگه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕووسیا. ڕووسیا وا وه‌ك ڕووداوێكی پێكه‌وه‌به‌ستراو و پێوه‌ندار به‌یه‌كه‌وه (كحث متكامل) له گشت ناوچه‌كه‌دا، سه‌یری به‌هاری عه‌ره‌بیی نه‌كرد.
ئه‌مه‌یش له سیاسه‌ته‌كانی پووتین (كه ئه‌وكات سه‌رۆكوه‌زیران بوو) له به‌شدارینه‌كردن (امتناع عن التصویت) له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، واتا ده‌نگنه‌دان به بڕیاری 1973 كه ڕێگه‌ی دا به هێرشی ئاسمانی بۆ ڕووخانی ڕژیمی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، ڕه‌نگی دایه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به سووریا، ڕووسیا به پێویستی زانی هێڵێكی تایبه‌تی هه‌بێت بۆ پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی ڕوون و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، به‌پێچه‌وانه‌ی كه‌یسه‌كانی پێشتر كه زۆربه‌یان سیاسه‌تی كورتخایه‌ن بوون. كه‌واته ده‌توانین بڵێین جۆرێك له وه‌رچه‌رخان له ستراتیژییه‌تی ڕووسیا به‌رامبه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌ویش له كه‌یسی سووریاوه، ڕووی داوه.
پره‌نسیپه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مۆسكۆ
به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین كه گرنگیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ڕووسیا له ڕووی ستراتیژییه‌وه كه‌متره له پێگه‌ی ئه‌وروپا و ئاسیا. ڕووسیا وای ده‌بینێت ده‌ره‌فه‌ته‌كانی تا ئاستێك له ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سنووردارن، بەتایبەت لە بواری پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌یش چوارچێوه‌یه‌كی سنووردار به سیاسه‌ته‌كانی ڕووسیا له ناوچه‌كه‌دا ده‌به‌خشێت.
ده‌توانین بڵێین كه پاڵنه‌ری سیاسه‌ته‌كانی ڕووسیا له ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زیاتر گه‌ڕانه به دوای بوونی: 1) پێگه‌یه‌كی جیهانی 2) پێگه‌ی بازرگانی 3) سه‌قامگیریی هه‌رێمی. بۆیه ڕووسیا زیاتر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه سه‌یری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات كه هێزێكی جیهانییه و، ده‌بێت مۆسكۆ ڕۆڵی له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت و، له هه‌مان كاتدا كورسییه‌كی تایبه‌تیشی له‌سه‌ر مێزی دانوستاندنه‌كانی ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت.
ڕووسیا به دیدێكی سیكیۆلارییانه سه‌یری سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات؛ واته سیاسه‌تگه‌لێك كه ئایدیۆلۆژی نین. ڕووسیا پێی وایه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان گفتۆگۆ بكات (بێجگه له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی)، وه‌ك ئیرینا زفیاگلسكایا - (Irina Zvyagelskaya) ده‌ڵێت: "ئه‌مه وای كردووه ڕووسیا پارێزگاری له پێوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ بكات له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆری ئه‌كته‌ری ده‌وڵه‌تی و ناده‌وڵه‌تی كه مۆسكو پێشووتر كێشه‌ی قووڵی له‌گه‌ڵ هه‌بوون." له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ڕووسیا پێی وایه ئه‌وان سه‌ركه‌وتووترن له ڕۆژاوا، چونكه ڕۆژاوا له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا لایه‌نداریی ئاشكرا ده‌كات؛ بۆیه سیاسه‌تی خۆیان پێ گونجاوتره.
كه‌واته ڕووسیا زیاتر به دوای ئامانجی به‌رهه‌مداردا (پراگماتیزم) ده‌گه‌ڕێت، له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به هه‌ندێك به‌های سیاسی كه ڕۆژاوایش پابه‌نده پێی. ئه‌مه‌یش جۆرێك له نه‌رمی به سیاسه‌تی ڕووسیا ده‌به‌خشێت. واته ده‌كرێت ڕووسیا ئامانجی درێژخایه‌نی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌بێت، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیی درێژخایه‌نی هه‌یه، وه‌ك: سه‌قامگیریی هه‌رێمی و گرنگیدان به نرخی جیهانیی نه‌وت. به‌ڵام ئه‌و به‌رژوه‌ندییانه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی بژارده نزیكمه‌وداكاندا كێشه دروست ناكه‌ن، چونكه ڕووسیا به‌و شێوه قووڵه‌ی ویلایەته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا ڕۆ نه‌چۆته ناو كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه.
تاكه مه‌ترسییه‌كی ئه‌منیی درێژخایه‌ن كه ڕووسیا له ناوچه‌كه‌دا هه‌یبێت، ئه‌وه‌یه كه پێوه‌ندیی هه‌یه به ته‌شه‌نه‌كردنی تیرۆر له ڕووسیا و وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا. نزیكه‌ی 3200 كه‌س كه خه‌ڵكی ڕووسیا و وڵاتانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوون، پێوه‌ندییان به داعش و ڕێكخراوه تیرۆرستییه‌كان له سووریا و عێراقدا كردووه له 2014. بۆیه سه‌ركرده‌كانی مۆسكۆ، نیگه‌رانن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كداره بیانییانه. ئەمە وەچەرخانێکی نوێیە لە ستراتیژییەتی ڕووسیا، چونکە به‌پێی چه‌ند ڕاپۆرتێكی دامه‌زراوه‌ی ڕاند(RAND) ی ئه‌مریكی له 2003، مه‌ترسیی تیرۆری ئیسلامی، ئه‌و گرنگییه‌ی لای ڕووسه‌كان نه‌بووه.
ته‌وه‌رێكی تری سیاسه‌تی ڕووسیا له ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، بریتییه له پاڵپشتیكردنی دامه‌زاوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ته‌كان دژ به هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه ڕووسیا، ڕۆژاوا به هۆكاری ئه‌و جه‌نگ و نه‌هامه‌تییانه‌ی عێراق و لیبیا داده‌نێت؛ بۆیه ڕووسیا پشتگیری له سه‌روه‌ریی وڵاتان له‌ژێر سایه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات. ده‌كرێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ڕووسیا په‌یوه‌ست بێت به‌و مه‌ترسییه‌ی كه ڕووسیا له شۆڕشه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی وڵاتانی سۆڤیه‌تی پێشوو هه‌یه‌تی؛ واتا هاوسه‌نگی له نێوان پاراستنی دۆخی هه‌بوو (ئه‌مری واقع) و مه‌ترسییه تیرۆریستییه‌كان. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه جۆرێكه له ناكۆكیی سیاسه‌تی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ڕووسیا وا خۆی نیشان ده‌دات كه پارێزگاری له كیانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات و ده‌ست له كاروباری وڵاتان وه‌رنادات، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ڕه‌فتار ده‌كات، بۆ نموونه له ئوكراینا. له لایه‌كی تر ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئێران، كه به درێژاییی ناوچه‌كه ده‌ست له كاروباری وڵاتان وه‌رده‌دات، كار ده‌كات. له لیبیایش به هه‌مان شێوه، ڕووسیا یارمه‌تیی به‌شێك له گرووپه ئۆپۆزیسیونه‌كان ده‌دات.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
یه‌كه‌م/ پێوه‌ندییه‌كانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سەرپێیی و ئاڵوگۆڕین (Transactional) و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شن:
زۆربه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ڕووسیا له ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێوه‌ندیی سه‌رپێیی و تایبه‌تن به دۆخێكی دیاریكراو. ڕووسیا زۆر واقعییانه به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گشت وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات و خۆی له ژماره‌یه‌كی زۆری كێشه‌كان هه‌ڵناقورتێنێ؛ بۆ نموونه وه‌ك: بواره‌كانی چاكسازی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ كه وڵاته ڕۆژاوایییه‌كان زۆر جار كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. بێجگه له سووریا و ئێران، پێوه‌ندیی زۆربه‌ی وڵاتانی تر له‌گه‌ڵ ڕووسیا له ناچارییه؛ هه‌ر بۆیه پێوه‌ندییه‌كه‌یش درێژخایه‌ن و پته‌و نییه. هه‌تا پێوه‌ندیی ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئێرانیش پێوه‌ندییه‌كی قووڵ نییه، چونكه هه‌ر دوو وڵات كێشه‌ی مێژووییی زۆریان له نێوانه. ڕووسیا یارمه‌تیی ڕژێمی سه‌ددامی دا له دژی ئێران؛ هه‌روه‌ها مۆسكۆ پاڵپشتیی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێرانیشی كرد. سه‌باره‌ت به سووریایش كه خاڵی هاوبه‌شیانه، هه‌ر یه‌كه له ڕووسیا و ئێران دیدی جیاوازیان هه‌یه.
نموونه‌یه‌كی تری ئه‌و جۆره پێوه‌ندییه‌ی ڕووسیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات، پێوه‌ندیی ڕووسیایه له‌گه‌ڵ شانشینی سعوودیا سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت. بۆ نموونه هه‌ر یه‌كه له ڕووسیا و سعوودیا گرێبه‌ستێكیان سه‌باره‌ت به كه‌مكردنەوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له 2016 گرێ داوه.
به‌و سیاسه‌ته نه‌رمه، واتا مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌مووان له‌سه‌ر بنه‌مای مامه‌ڵه‌كردنێكی كورتخایه‌ن، ئه‌گه‌رچی ڕووسیا كۆمه‌ڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، بۆ نموونه پته‌وكردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل و وڵاتانی كه‌نداو و ئێران له یه‌ك كاتدا، به‌ڵام بێكێشه‌یش نییه؛ هاوكاریی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئێران تا ئیستایش كێشه‌ی هه‌یه. بۆ نموونه ڕووسیا له‌ژێر گوشاری زۆری ئیسڕائیل، به شێوه‌یه‌كی كاتی، پێدانیS300 ی به ئێران ڕاگرتووه.
دووه‌م/ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ندێك جار پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕووسیا، وه‌ك ناردنی ناڕه‌زایییه‌ك بۆ ئه‌مریكا به‌كار ده‌هێنن
وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر جار ڕووسیا وه‌ك به‌دیلێك بۆ ئه‌مریكا به‌كار ده‌هێنن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ركرده سیاسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نەگه‌یشتنه ده‌ره‌نجامێكی ویستراو. بۆ نموونه میسر لە سەردەمی "مورسی"، وەک کاردانەوەیاک بەرامبەر واشنگتۆن گریبه‌ستێكی به به‌های 3.5 ملیار دۆلار له ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ ڕووسیا مۆر كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ حكوومه‌تی موحه‌مه‌د مورسی وه‌ستاند. ئه‌مه بۆ ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی توركیا و ڕووسیایش ڕاسته له سووریا له دوای 2012، کە زیاتر دەرەنجامی تێكچوونی پێوه‌ندیی توركیا و ئه‌مریكایە.
سێیه‌م/ بازرگانی و وه‌به‌رهێنانه‌كانی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
پارێزگاریكردنی ڕووسیا له به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی، ئامانجێكی تری سیاسه‌تی ڕووسیایه له ناوچه‌كه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕێژه‌یه‌كی سه‌دیی زۆر كه‌م له كۆی گشتیی هه‌نارده‌كانی ڕووسیا پێك دێنیت نه‌وه‌ك بازاڕێكی گرنگ بێت بۆ كه‌لوپه‌له‌كانی ڕووسیا، به‌ڵام قه‌باره ئابووری و بازرگانییه‌كان بێ گومان ده‌ره‌فه‌تێكی به‌هێزتر ده‌ده‌نه ئاماده‌ییی هێز و هێژموونی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
چواره‌م/ وزه پێكهاته‌یێكی سه‌ره‌كیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیایه
ڕووسیا له بواری وزه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی گه‌وره‌ی هه‌یه، كه هه‌ر یه‌كه له وزه‌ی ئه‌تۆمی و نه‌وت و گاز ده‌گرێته‌وه. كۆمپانیا دیاره‌كانی ڕۆزاتۆم و گازپرۆم و ڕۆزنه‌فت كه ده‌وڵه‌ت خاوه‌ندارێتییان ده‌كات، هێز و به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی و ئابووریی باش بۆ ڕووسیا دابین ده‌كه‌ن؛ به‌تایبه‌ت له وڵاتانی ئێران و توركیا و عێراق و، به‌و دوایییانه‌یش (٢٠١٨) له هه‌رێمی كوردستاندا.
سووریا؛ نموونەیەکی ئاوارتە لە ستراتیژیی ڕووسیا
ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له سووریا له پێناو هێژموون و ئاماده‌ییی ڕووسیایه له ناوچه‌كه‌دا. له ڕاستیدا ئه‌و ئاماده‌یییه به‌هێزه‌ی ڕووسیا له سووریا، وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی ڕووسیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌یر ده‌كرێت، چونكه قه‌یرانی سووریا هه‌م قه‌یرانێكی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌م قه‌یرانێكی هه‌رێمییش بوو؛ كه‌واته ڕووسیا به‌و ده‌ستوه‌ردانه هه‌م كارتی نێوده‌وڵه‌تیی به‌هێزی له‌ده‌سته بۆ قه‌یرانی سووریا، هه‌م كارتی هه‌رێمییش. ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا به‌شێكیشی پێوه‌ندیی هه‌یه به مه‌ترسیی تیرۆری جیهانی؛ به‌شه‌كه‌ی تریشی پارێزگاریكردنە له بنكه ده‌ریایی و ئاسمانییه‌كانی ڕووسیا له لازقیه و ته‌رتووس. پارێزگاریكردن له‌و بنكانه بۆ ڕووسیا زۆر گرنگه، چونكه سووریا تاكه شوێنه له ڕوژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ڕووسیا به‌و شێوه سیاسی و سەربازییە ئامادەیی هەبێت. به دیوێكی تردا، بوونی ڕووسیا له سووریا وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیش وایه بۆ تواناكانی هێزی ڕووسیا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی؛ بەشێکی مانەوەی ڕووسیایش وەک سۆپەرپاوەرێک، بەندە بەو تاقیکردنەوەیە.
پێنجه‌م/ سنوورداریی ستراتیژییه‌تی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ئه‌گه‌رچی ڕووسیا توانای ئه‌وه‌یشی هه‌بێت كه ستراتیژییه‌تێكی درێژخایه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌ڵاڵه بكات، به‌ڵام ئه‌م ستراتیژییه‌ته به‌سنوورداری ده‌مێنیته‌وه؛ چونكه ڕووسیا بۆ به‌رده‌وامیدان به‌م ستراتیژییه درێژخایه‌نە، له ناخه‌وه توانای ئابووری و سه‌ربازیی سنوورداره. له ڕووی ئابوورییشه‌وه پێگه‌ی ڕووسیا له سه‌ره‌تای به‌هاری عه‌ره‌بیی 2011، هه‌ر به‌ره‌و خراپتر ڕۆیشتووه. ڕاسته ڕووسیا هه‌ندێك ئامانجی كورتخایه‌نی پێكاوه به‌تایبه‌ت له سووریا، به‌ڵام پاراستنی ئه‌و ئامانجانه له دوورمه‌ودادا ئه‌گه‌رێكی لاوازه.
لایه‌نێكی تری سنووردارێتیی ستراتیژییه‌تی ڕووسیا، نه‌بوونی یان لاوازیی هێزی نه‌رمی ڕووسیایه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به به‌رامبه‌ر هێزی نه‌رمی ڕۆژاوا. ڕووسیا تا ئێستا ته‌نیا كه‌ناڵێكی به زمانی عه‌ره‌بی هه‌یه ( RTڕووسیا الیوم)، له به‌رامبه‌ردا هێزی نه‌رمی ڕۆژاوا له هه‌موو كونجێكی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ستی پێ ده‌كرێت. ڕووسیا بۆ پێوه‌ندییه سترایژییه‌كانی، زیاتر په‌نا ده‌باته به‌ر گفتوگۆی ستراتیژیی كورتخایه‌ن له نێوان ئێستا و ئایینده‌ی ڕاسته‌وخۆدا. به‌شه‌كه‌ی تری سه‌ركه‌وتنی ستراتیژیی ڕووسیا، پێوه‌ندیی به ئاستی وه‌ڵامدانه‌وه و پێشوازیی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌یه لە سیاسه‌ته‌كانی ڕووسیا، کە ئەمەیش لە ڕاستیدا بەندە بە پێوەندیی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست لەگەڵ واشنگتۆن.
ده‌ره‌نجام
له كۆتاییی ئه‌و كورته توێژینه‌وه‌یه‌دا، ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه "بوونی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ستراتیژییه‌تێكی ڕوونی له‌پشت نییه"؛ واتا ئه‌وه‌ی ڕووسیا ئاراسته ده‌كات زیاتر سیاسه‌ته كورتمه‌وداكانن (قصیره الامد). زۆربه‌ی پلانه‌كانی ڕووسیا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، ده‌چنه قاڵبی سیاسه‌ته هه‌ڵپه‌رستییه‌كان نه‌ك ئامانجی درێژخایه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئه‌مه‌یش ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌مریكایه كه به‌شێكی زۆری پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، پێوه‌ندیی ستراتیژی و دوورمه‌ودان. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و جۆره ستراتیژییه درێژخایه‌ن و ئامانجداره، ئیلتیزاماتی زۆرتری بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كان دروست كردووه و، له لایه‌كی تریشه‌وه تێچووی ماددی و گیانییشی زۆرتره به به‌راورد به ڕووسیا.