د. زوبێر ڕەسووڵ، دکتۆرا لە زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە هەرێمییەکان
دیاره حزب وه‌ك هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی تر له قۆناغێك له قۆناغه‌كانی ژیانیدا پێویستیی به پێداچوونه‌وه، دووباره بنیاتنانه‌وه و دیاریكردنی ئامانج و ستراتیژییه‌تی كاركردن هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گۆڕان و كێشه و قه‌یرانانه ببێته‌وه كه هاوكێشه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كه‌لتوورییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌یهێنن؛ چونكه تێكڕای دامه‌زراوه‌كان به‌و كارلێكردنه‌ی كه له‌گه‌ڵ واقعدا هه‌یانه دووچاری گۆڕانكاری ده‌بن و به‌ڵكوو پێویستیشیان به نوێبوونه‌وه‌یه هه‌یه. له‌وانه‌یه ئه‌م گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌یه ببێتە هۆی په‌ره‌سه‌ندنی دامه‌زراوه‌كه، یانیش بەپێچەوانەوە ببێتە هۆی شله‌ژان و دواتر تێكچوونی دامه‌زراوه‌كه‌یش (بەتایبەت لەناو ئه‌و حزبانه‌ی سەرکردایەتییه‌كی لاوازیان هه‌یه)، یاخود ئاوێته‌كردنی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه، یانیش دابه‌شبوونی بۆ دوو دامه‌زراوه، یان زیاتر (وه‌ك ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له 25/7/2009دا به‌سه‌ر "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان"دا هات). ئەم دۆخە به‌شێك له توێژه‌ران به "ئه‌ندازیاریی دامه‌زراوه‌یی" (الهندسة المؤسسیة) داده‌نێن.
به بۆچوونی زۆربه‌ی توێژه‌ره ئه‌كادیمییه‌كان، سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامبوونی هه‌ر حزبێكی سیاسی له جێبه‌جێكردنی ئامانجه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان و به‌هێزكردنی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریدا، به‌نده به‌و توانایه‌ی كه، ئایا ئه‌و حزبە تاچه‌ند توانیویه‌تی له ڕاستیی ئه‌و قۆناغه كه تێیدا ده‌ژیت تێ بگات؟ دواتر، ئایا ئه‌و ده‌رهاوێشته و گۆڕانكارییانه چۆن دگوازێتەوە بۆ واقع و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌دا له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی تێهاوێشتە و دەرهاوێشتە (المدخلات والمخرجات – Input و Output)؟ دواتر، چۆن ئه‌م ده‌رهاوێشتانه Output) ) له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه جیاجیاكانه‌وه دە‌گه‌یه‌نێت بە جه‌ماوه‌ر؟ به‌و واتایه‌ی به‌رنامه و پڕۆژه‌كانی هه‌ر حزبێكی چالاك، ده‌بێت هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ئاستی هۆشیاریی كۆمه‌ڵگه‌دا؛ به‌دڵنیاییشه‌وه ئه‌و حزبە‌ی كه ده‌توانێت له ئاست ئه‌و هۆشیارییه‌دا بێت ده‌توانێت سه‌رنج و گرنگیپێدانی جه‌ماوه‌ر بۆ خۆی كێش بكات. ئه‌مه‌یش ئامانجێكی هەر حزبێکی سیاسییە.
بیرمه‌ندی سیاسیی ئه‌مریكی "ساموێل ها‌نتینگتۆن"، چوار پێوه‌ری سه‌ره‌كیی بۆ پێوانه‌ی دامه‌زراوه‌كان- كه حزبه سیاسییه‌كانیش یه‌كێكن له‌و دامه‌زراوانه- دیاری كردووه، كه پێویسته هه‌ر حزبێك له ژیانی سیاسیی خۆیدا ڕه‌چاوی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌جاوزی ئه‌و گۆڕانكاری و به‌ربه‌ستانه بكات كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم له‌م قۆناغه‌دا "پ.د.ك" (كورتكراوه‌ی "پارتی دیموكراتی كوردستان") به‌وردی ڕه‌چاویان بكات و پێیاندا بچێته‌وه، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ سازان – التكیف- adaptation؛ واتا توانای حزبه‌كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانگاری و پێشهاتانه‌ی كه له ده‌رووبه‌رمان ڕوو ده‌ده‌ن، ئینجا چ ناوخۆ بن یان ده‌ره‌كی. ئه‌م سازانه‌یش له ڕێگه‌ی گۆڕانی كه‌سه‌كان یاخود ئه‌رك و وەزیفەکانیانەوە ده‌بێت. "پارتی" وه‌ك مێژوو تاوه‌كوو ئێستا توانایه‌كی باشی هه‌بووه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان (نامه‌وێت لێره‌دا ئاماژه به‌و قه‌یران و كێشانه بده‌م كه پارتی له ڕابردوودا توانیویه‌تی به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه له‌و قۆناغه‌ی ئێستادا، حاڵه‌تێكی هه‌ستیاره و، ده‌بێت به‌دانایی و سیاسییانه ئیداره بدرێت، چونكه ئێستا سەردەمێکی ترە. پارتی ئەرکی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان و مەلەفی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی لە ئەستۆدایە و ئەرکی زۆر گرانترە لە پێش ٢٠٠٣. لە لایەکی تر ئێستا نەوەیەکی نوێ سەرکردایەتیی پارتی و بەشێکی زۆر لە حزبە کوردییەکانی تر دەکەن؛ ئەمە جگە لەوەی نەوەی گەنج یان ئەوەی پێی دەڵێن "نەوەی وای و زێد" (Generation Y & Z)؛ واتا ئەو نەوەیه‌ی کە تەمەنیان لە نێوان ١٠-٢٥، هەروەها ٢٦-٤١ ساڵدایە، بەشێکی هەرە زۆری دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پێک دەهێنن و دەنگدەری سەرەکی و هێزی یەکلاكه‌ره‌وەن لە هەڵبژاردنەکاندا. ئەم نەوەیە ڕوانگە و پێداویستیی ئامانجەکانیان جیاوازە لە نەوەی ٧٠ و ٨٠کان؛ ئه‌م توانای خۆگونجاندنه‌یش به‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه پێوانه ده‌كرێت:
- ته‌مه‌نی زه‌مه‌نی – العمر الزمنی chronological age؛ هه‌تا ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كه له‌سه‌ر قه‌باره‌كه‌ی خۆی (حزبه‌كه) درێژتر بێت، مانای وایه توانای خۆگونجاندنیشی به‌رز بووه؛ پێچه‌وانه‌كه‌یشی ڕاسته، واتا تا ته‌مه‌نی كورتر بێت مانای وایه توانای خۆگونجاندنی كه‌متر بووه.
- ته‌مه‌نی نه‌وه- العمر الجیلی- generation age؛ به‌و مانایه‌ی ئایا ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له سه‌ركردایه‌تیی باڵای دامه‌زراوه‌كه یاخود حزبه‌كه ده‌كرێت، گوزارشت له واقعی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات؟ واتا ئایا سه‌ركردایه‌تییه‌كه له نه‌وه‌یه‌كه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و به‌پێی ڕێسا بڕیارله‌سه‌ردراوه‌كان؟ لێره‌یشدا پارتی له به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێكی زۆردایه كه سه‌ر به نه‌وه‌یه‌كی نوێیه، یاخود نه‌وه‌ی نوێ ڕابه‌رایه‌تیی ده‌كات؛ نه‌وه‌ی نوێیش نه‌وه‌یه‌كه زۆر گرنگی به پاشخانی شۆڕش و خه‌بات و مێژوو نادات. لەم سۆنگەیەوە دەکرێت بڵێین کە پارتی تا ئێستا زیاتر له‌سه‌ر مێژوو كاری كردووه (شەرعییەتی شۆڕشگێڕی)، كه ئه‌مه ئێستا گرنگییه‌كی ئەوتۆی بۆ به‌شێكی زۆری نه‌وه‌ی نوێ نییە. ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستا، نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین و دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی عێراقە؛ نه‌وه‌ی شۆڕشی زانیاری و جیهانگیری و ڕه‌فاهییه‌ت (خۆشگوزه‌رانی)یه؛ نه‌وه‌ی تێركردنی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانێتی، نه‌ك نه‌وه‌ی گوتاری عاتیفی و شۆڕشگێڕی. بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت، ئه‌م نه‌وه‌یه سه‌نگی مه‌حه‌كی ده‌نگدان و گۆڕینی پڕۆسه‌ی سیاسیه له كوردستاندا و، ناكرێت حسابی بۆ نه‌كرێت. هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كانی 2009 و دواتریش ٢٠٢٠ ڕاستیی ئه‌م بۆچوونه ده‌سه‌لمێنن.
- گۆڕانی وه‌زیفی- التغیر الوظیفی: به‌و واتایه‌ی ئایا ئه‌و دامه‌زراوه‌یه گۆڕانكاریی له پیشە و ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیدا ئه‌نجام داوه؟ چونكه ئه‌و حزبە‌ی گۆڕانكاری له وه‌زیفه و پرۆگرامه‌كانی ده‌كات، توانای سازان و مانه‌وه‌ی زیاتره له‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی ناتوانێت گۆڕانكاری بكات؛ چونكه كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیر و خه‌ڵكی سیاسی، خه‌ریكه پارتی له فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا وا ده‌ناسێنن كه "حزبێكی موحافیزكاره و لە گۆڕانکاری دەترسێت!" ده‌بێت پارتی كار بكات بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌م تێڕوانینه. ڕاسته پارتی به به‌راورد له‌گه‌ڵ "یه‌كێتی"دا توانیویه‌تی تا ڕاددەیەک دەست بە قه‌باره‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆیه‌وه بگرێت، به‌ڵام ئه‌مه هاوكێشه كۆنه‌كه‌یه. ئێمه له ئێستادا له به‌رده‌م ئاوابوونی هاوكێشه كۆنه‌كه و ئاماده‌بوونی هاوكێشه‌یه‌كی نوێداین، كه خه‌ریكه له ئێستادا هێڵه گشتییه‌كانی له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا ده‌رده‌كه‌ون، چونكه مانه‌وه‌ی هه‌ر حزبێك بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له یه‌ك ئاستدا، به مانای سه‌ركه‌وتن نایه‌ت؛ له ڕوانگه‌ی حزبی چالاك (Energetic party) مانه‌وه له شوێنی خۆت، ئه‌گه‌ری لاوازبوونی زیاتره تا پێشكه‌وتن. ڕێژەی دەنگەکانی پارتی و ئاستی بەشداری لە پارێزگای دهۆک لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢١ی عێراقدا، گوزارشتێکی باشە لەم دۆخە.
دووه‌م/ ئالۆزی- التعقید- complexity: مه‌به‌ستمان له ئالۆزی به‌و مانایه دێت كه دامه‌زراوه‌كه زیاتر له وه‌زیفه‌یه‌كی هه‌بێت و زیاتر له یه‌كه‌یه‌كی ناوه‌خۆی هه‌بێت (الوحدات الداخلیه)، دواتر بڕێكی باش تایبه‌تمه‌ندێتی (التخصص)ی هه‌بێت. ئه‌م ئالۆزییه بۆ به‌رده‌وامبوونی حزب زۆر گرنگه، چونكه ئه‌گه‌ر حزب بتوانێت له یه‌ك كاتدا چه‌ند وه‌زیفه‌یه‌كی جیاجیا ئه‌نجام بدات ئه‌وا ئه‌گه‌ر بارودۆخیش ناچاری كرد بۆ ماوه‌یه‌ك واز له ئه‌نجامدانی یه‌كێك له وه‌زیفه‌كانی بهێنێت، ئه‌وا ده‌توانێت به‌هۆی وه‌زیفه‌كانی تره‌وه له ژیاندا به‌رده‌وام بێت. به‌و مانایه‌ی، پارتی نابێت به‌ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان كار بكات، به‌ڵكوو ده‌بێت له هه‌مان كاتدا له‌سه‌ر خۆشگوزه‌رانی و به‌ڕێوه‌بردنی ناو‌خۆیی و كرانه‌وه به‌ڕووی ده‌ره‌وە و کرانەوەی کۆمەڵگه و... كار بكات؛ چونكه هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2009 تا دوا هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢١ و ئێستایش، ده‌ری دەخات كه كێشه نه‌ته‌وایه‌تییەكان له ڕوانگه‌ی تاكی كوردەوه له دوای كێشه ناوخۆیییه‌كان دێن، به‌تایبه‌تیش كێشه ئابوورییه‌كان؛ كه‌چی تا ساڵی ٢٠٠٠ ئه‌م هاوكێشه‌یه پێچه‌وانه بوو.
سێیە‌م/ سه‌ربه‌خۆیی- الاستقلالیه- Autonomy: سەربەخۆییی حزب لە کارکردن‌دا، واتا ئایا حزبه‌كه تاچه‌ند له بڕیارداندا سه‌ربه‌خۆیه؟ لێره‌یشدا مه‌به‌ستم زیاتر ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات به كه‌ناڵه‌كانی خواره‌وه بدرێت؛ هه‌ر له (ڕێكخراو، ناوچه، لق)، نه‌ك هه‌موو شته‌كان له مه‌كته‌ب سیاسی یان ناوەندێکی ترەوە بێت. به‌و مانایه‌ی ڕای ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی له جه‌ماوه‌ره‌وه نزیكترن، به‌قه‌د ڕای سەرەوە حسابیان بۆ بكرێت، چونكه ئه‌مانه كه‌ناڵی ڕاسته‌وخۆ و بەرکەوتوون له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا. چونکە ڕای سەرەوە بەزۆری کاریگەرە بە ئەڵقە نزیکەکانی دەوری سەرکردەکان و مەکتەبی سیاسی، هەندێک جاریش پاڵپشتیی بەشیک لە کەسایەتییەکان. سەربەخۆییی حزبی سیاسی به‌م پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه كاری بۆ ده‌كرێت:
چواره‌م/ یه‌كانگیری – التماسك- Coherence: واتا ئاستی ڕه‌زامه‌ندی و ته‌بایی یان ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌ندامه‌كان له‌ناو حزبدا (ئه‌مه به مانای كپكردنی ڕای جیاواز نایه‌ت). هه‌رچه‌نده پارتی تا ئێستا له بوونی ئه‌م ڕه‌گه‌زه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌مه پارێزگاریی لێ بكرێت. ئه‌مه‌یش ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پێناسه بكرێت كه ده‌بێت به‌وردی چاودێری بكرێت كه ته‌شه‌نه نه‌كات:
- ئایا ئه‌ندامه‌كان تاچه‌ند ئینتمایان بۆ حزبه‌كه هه‌یه، بەتایبەت لە کاتی قەیراندا؟
- ئایا تاچه‌ند بوونی باڵی جیاواز و كوتله‌گه‌رایی له‌ناو دامه‌زراوه‌كه‌دا، به‌تایبه‌ت له كاتی گۆڕانی سه‌ركردایه‌تیدا، ئاماده‌ییی هه‌یه؟
- بوونی ناكۆكی له نێوان ئه‌ندامه‌كانی دامه‌زراوه‌كه‌دا؛ ئایا ناكۆكییه‌كان په‌یوه‌ندییان به پڕه‌نسیپ و ئامانجه‌كانی دامه‌زراوه‌كه‌وه هه‌یه یان به شتی لاوه‌كی و به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌سییه‌وه؟
له‌به‌ر ڕۆشناییی ئه‌م چوار خاڵه‌ی ئاماژه‌مان پێ كردن، پارتی ده‌توانێت وه‌ك حزبێكی: هه‌م خاوه‌ن مێژوو هه‌م مۆدێرن، هه‌م یه‌كگرتوو هه‌م كراوه، هه‌م لیبراڵ و هه‌م دیموكرات، له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، خۆی نمایش بكات. بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆگرامه‌یش چه‌ند چاكسازی و گۆڕانكارییه‌ك پێویستن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م باوه‌ڕ به سەرکردایەتی و هه‌م باوه‌ڕیش به جه‌ماوه‌ر و به كادیره‌كانیشمان بێنین كه ئەوان له یه‌ك ئاست و له ده‌وری یه‌ك ناسنامه‌دا ناخولێنه‌وه. ئه‌م خاڵه پراكتیكییانه‌یش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه كه پێویسته جێبه‌جێ بكرێن:
یەکەم/ ده‌بێت واقع و بارودۆخی ناوه‌وه‌ی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه بیخوێنینه‌وه نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت. هیگڵ، گه‌وره فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت: "ماهو واقعی هو عقلانی، وما هو عقلانی هو واقعی." ئه‌مه‌یش به‌وه ده‌بێت كه ئێمه له ڕێگه‌ی چه‌ند كه‌ناڵێكی دیراسات و ڕاپرسییه‌وه چاودێریی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی- جه‌ماوه‌ر، ده‌سه‌ڵات- جه‌ماوه‌ر، پارتی- حزبه‌كانی تر، ده‌سه‌ڵات- حزبه‌كانی تر بكه‌ین و هه‌ر سێ مانگ جارێك حزب ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ی پێ بگات و دیراسه‌یان بكات، دواتر له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانییه‌وه ئه‌نجامه‌كانیان پراكتیزه بكرێت و له ئۆرگانه‌كانی حزبدا ڕه‌نگ بداته‌وه. به شێوه‌یه‌كی گشتی دیدگه‌ی واقعبینانه، ده‌بێت دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم (حكوومه‌ت) و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه له یه‌ك ئاستدا سه‌یر بكات؛ كۆی ئه‌م كارلێكانه ئاراسته‌ی سیسته‌می سیاسی دیاری ده‌كات. (سه‌یری شێوه ژماره 1 بكه)؛ ئه‌م كارلێكانه (تفاعلات)ه‌یش له ڕێگه‌ی سیسته‌مێك دیاری ده‌كرێن له زانسته سیاسییه‌كاندا، كه بیرمه‌ندی سیاسی "ده‌یڤد ئیستن-David Easton" ناوی دەنێت: سیسته‌می تێهاوێشتن و دەرهاوێشتن -المدخلات والمخرضجات – Input و Output كه ناكرێت سیاسییه پۆستبه‌رزه‌كانی حزب و حكوومه‌ت نه‌زانن چۆن سیسته‌می سیاسی كار ده‌كات (سه‌یری شێوه‌ی ژماره 2 بكه).
كورته‌ی ئه‌م شێوه‌یه‌یش (النموذج) بریتییه له‌وه‌ی كه هه‌ر سیسته‌مێكی سیاسی، كاریگه‌ر ده‌بێت به ده‌وروبه‌ری خۆی و به‌و پێیەیش ڕه‌فتار ده‌كات، ئه‌گینا ده‌وروبه‌ر قبووڵی ناكات. ده‌رهاوێشته‌كانی سیسته‌مه‌كه‌یش، واتا سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی ئه‌و سیسته‌مه، ده‌بێت به گوێره‌ی تێهاوێشتەکان (داواکارییەکان) بێت؛ واتا ئه‌و داواكارییانه‌ی كه خه‌ڵك له‌و سیسته‌مه هه‌یانه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی سیسته‌مه‌كه دەکەن، ئه‌و به‌رسڤانه‌ی به‌به‌رده‌وامی ئاراسته‌ی سیسته‌م ده‌كرێن، ده‌بێت سیسته‌مه‌كه‌یش نه‌وه‌ستێت له وه‌ڵامدانه‌وه و حساببۆكردنیان، ئه‌گینا سیسته‌مێكی لاواز ده‌رده‌چێت. ئه‌گه‌ر لەسەر ئەو بنەمایە پێوانه‌ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حزبە دەسەڵاتدارەکان بکەین، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین کە سیسته‌مێك بووه نه‌یتوانیوه له ئاستی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكدا بێت؛ بۆ نموونه: کاتێک 500 قوتابیی ده‌رچووی زانكۆ داوا لە حکوومەت ده‌كه‌ن كاریان بۆ دابین بكات، ئه‌مه ده‌بێته مودخه‌لات ده‌چێته ناو سیسته‌مه‌كه، كه سیسته‌مه‌كه وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه یان داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كات ئه‌مه ده‌بێته ده‌رهاوێشته (مخرجات). سیسته‌مه‌كه به‌رسڤه‌كان هه‌ڵده‌مژێت و لێ ناگه‌ڕێت كاریگه‌ریی سلبییان به‌سه‌ر حزبدا هه‌بێت. سیسته‌می سیاسی به‌به‌رده‌وامی بریتییه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته. ئه‌م نموونەیە زۆر ئه‌كتیڤه، به‌تایبه‌ت له كاتی بوونی كێبڕكێ و كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و کێبڕکێی سیاسیی خێرادا؛ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له كوردستاندا به‌دی ده‌كرێت.
كه‌چی له هه‌مان كاتدا نموونه‌یه‌كی تریشمان هه‌یه كه پێی دهگ‌وترێت "نموونه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ستراتیژی" (نموذج التحلیل الاستراتیجی). ئه‌م شێوه‌یه زیاتر بۆ ئه‌و سیسته‌مانه‌یه كه جێگیر و سه‌قامگیرن و كه‌متر كێبڕكێكارن. له‌م سیسته‌مانه‌دا سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی سیسته‌مه‌كه زیاتر ستراتیژی و دووربینن بۆ ئایینده، نه‌وه‌ك ڕازیكردنی خێرا وه‌ك ئه‌وه‌ی له شێوه‌ی (2)دا پیشانمان دا. ده‌توانم بڵێم ئه‌م شێوازه زۆر ستراتیژیترە له‌وه‌ی دووه‌م، به‌ڵام بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای هەرێم کەمتر چالاکە (سه‌یری شێوه‌ی 3 بكه).
دووەم/ بۆ به‌هێزكردن و نوێكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی حزب له‌ناو جه‌ماوه‌ردا، لەوانەیە هەندێک جار پێویست به شاردنه‌وه‌ی دیمەنی هه‌ندێك له‌و كه‌سایه‌تییه سیاسی و ئیدارییانه هه‌بێت كه ئێستا له‌ناو حزبن و پێگه‌ی دیاریان هه‌یه و بوونه‌ته نموونەی گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌یی، یاخود هه‌ر ناتۆره‌یه‌كی تر بێت كه لای جه‌ماوه‌ر بووه‌ته مۆته‌كه و فۆبیا و له‌سه‌ر حزب حسابیان ده‌كات. گرنگ نییه ئه‌م ڕوانگه‌یه‌ی جه‌ماوه‌ر ڕاست بێت یان نا، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌بێت دوور بخرێنه‌وه یاخود له‌به‌ر چاوی جه‌ماوه‌ر بشاردرێنه‌وه و، شوێنه‌كه‌یان به كه‌سانێك پر بكرێته‌وه كه له لای جه‌ماوه‌ر خۆشه‌ویستن (هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه بێلایه‌نیش بن، به تێپه‌ڕبوونی كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بەرگری له دیدی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ناچاری ده‌بنه هه‌واداری حزب و حكوومه‌ت). ئه‌و جۆره كه‌سانه سه‌رمایه‌ی ڕه‌مزین بۆ حزب؛ به هه‌ر جۆرێك بێت، ده‌بێت حزب به‌دوایاندا بگه‌ڕێت. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکوو ده‌بێت ئه‌وانه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژه له پۆستێكن، به كاسانی تر بگۆڕدرێن یان جێگۆڕكێیان پێ بكرێت، به‌تایبه‌تی ته‌مه‌نی گه‌نج و خاوه‌ن پێگەی ئه‌كادیمی و زانستی، کە شوێنپه‌نجه‌یان لە کۆمەڵگه‌دا دیارە. بۆ ناسینی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناشیرین بوونه، ده‌كرێت له ڕێگه‌ی ڕێكخراوە مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه ڕاپرسی بكرێت به‌ڵام نه‌زانرێت كه حزب مه‌به‌ستێتی، یاخود له‌لایه‌ن كه‌ناڵی تره‌وه كه له‌ناو خودی حزبن؛ به‌ڵام ده‌بێت هۆشیار بین كه مه‌به‌ست و بەرژەوندیی کەسی تێكه‌ڵ نه‌كرێت، چونكه هه‌ر حزبێك ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی له ئه‌دای کارەکەی سه‌ركه‌وتوو بێت، مانای وایه حزبێكی شكستخواردووه (سه‌یری شێوه‌ی 4 بكه). ئەم ئەرک و پیشانەیش بریتین له:
كه‌واتا ده‌توانین بڵێین ئه‌و نوێبوونه‌وه‌یه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌به‌ستێتی له‌م كۆنگره‌یه‌دا ئه‌نجامی بدات، پێویسته چه‌ند بوارێكی سه‌ره‌كی بگرێته خۆ:
کۆتایی
گرنگە کۆنگرە تەنیا گۆڕینی هەندێك دەنگ و ڕەنگ و دەموچاو نەبێت بەڵکوو گۆڕین و پێداچوونەوەی بەرنامەی کاری حزبەکەیش بێت؛ هەر لە جۆری کاری حزبی و بەشداریی سیاسییەوە بگرە تا دەگاتە ڕوانگەی حزب بۆ پرسە کۆمەڵایه‌تی و سیاسی و ڕۆشنبیرییەکانی کۆمەڵگه. بەتایبەت بۆ حزبێکی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان کە حزبی دەسەڵات و حوکمڕانییە، گرنگە بەرنامە و پلانی باشی هەبێت بۆ حکوومەت، گەشەپێدانی ئابووری و ڕەخساندنی دەرفەتی کار، بەتایبەت بۆ توێژی گەنجان. پرسی کەمکردنەوەی گەندەڵی، کورتکردنی دەستی بەرپرسە سیاسییەکان لەناو کاری بزنس و بەکارهێنانی پێگەی حزب و حکوومەت بۆ بەرژەوەندیی کەسی، دەبێت ڕێگه‌ی لێ بگیرێت، چونکە ئەم پرسانە زۆر لەسەر پێگە و سومعەی سیاسیی حزب دەکەون لەناو کۆمەڵگه‌دا. پارتی دیموکراتی کوردستان گرنگە لەو کۆنگرەیەدا پاسەوانی حوکمی یاسا و دادپەروەریی کۆمەڵایه‌تی و ئابووری بێت و، بتوانێت پردی متمانە لەگەڵ دەنگدەر و خەڵکی دەرەوەی حزبیش نوێ بکاتەوە.
سەرچاوەکان: