ڕامانێك له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئابووری و نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت
جیهانگیر سدیق/ ماسته‌ر له زانستی ئابووری
ئابووری و بنیاتنانی نه‌ته‌وه
چ جۆره ئابوورییه‌ك هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ بنیاتنانی نه‌ته‌وه ده‌ڕه‌خسێنێت؟ ئابووری چۆن له بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌دا به‌شداری ده‌كات؟ ئه‌و تایپه‌ی نه‌ته‌وه كه ئابووری بنیاتی ده‌نێت، سه‌ر به چ مۆدێلێكی نه‌ته‌وه‌یه؟ ئه‌م به‌شه‌ی وتاره‌كه‌مان تیشك ده‌خاته سه‌ر ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و بابه‌تانه و، له‌وێیشه‌وه هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه ده‌دات.
چۆن هه‌لومه‌رجی ئابووری ده‌بێته هۆی بنیاتنانی نه‌ته‌وه
كه ده‌گوترێت هه‌لومه‌رجی ئابووری ده‌بێته هۆی بنیاتنانی نه‌ته‌وه، ئه‌وه مه‌به‌ست له هه‌لومه‌رجی ئابووریی پیشه‌سازییه، چونكه ئابووریی قۆناغی كشتوكاڵی، نه بازاڕی هاوبه‌ش و كه‌لتووری لێكچوو و په‌یوه‌ندیی ئاسۆییی به‌رده‌وام و زمانێكی هاوبه‌ش دروست ده‌كات، نه پێویستیشی به ده‌سه‌ڵاتێكی بیرۆكراتیی مه‌ركه‌زی هه‌یه؛ ئه‌وه‌ی له قۆناغی كشتوكاڵیدا هه‌یه، خێڵ و كۆمه‌ڵ و گرووپی ئیتنی و ناوچه‌ی نفووزی جیاجیان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا. له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا كه‌لتووری جه‌ماوه‌ریی سه‌را‌نسه‌ری، بوونی نییه و كه‌لتووری نوخبه‌ی باڵاده‌ست و كه‌لتووری میللیی جیاجیا هه‌ن؛ هه‌ر بۆیه ئابووریی كشتوكاڵی به هیچ جۆرێك هه‌لومه‌رجێكی له‌بار نییه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزم و بنیاتنانی نه‌ته‌وه.
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئابووریی پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیی به‌رهه‌مهێنانی به‌یه‌كداچوو و نوێ دێنێته كایه‌وه و، پێویستیی به بازاڕی ئازاد و كراوه و هاوبه‌ش و، ده‌ستی كاری زۆر و، شاره‌زایی و كارامه‌ییی تایبه‌ت و، جه‌ماوه‌رێكی گه‌وره‌ی به‌كاربه‌ر هه‌یه و، پرۆژه پیشه‌سازییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌بوونی ڕایه‌ڵی په‌یوه‌ندیی فراوان و توندوتۆڵی پاشینه‌یی و پێشینه‌یی له نێوان كه‌رت و پرۆژه و ناوچه جیاوازه‌كان داده‌مه‌زرێن و به‌رده‌وام ده‌بن، ئیدی دروستكردنی تۆڕی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندنی به‌رده‌وام و تۆكمه و، بنیاتنانی ڕێگه‌ی هاتوچۆ و گواستنه‌وه‌ی خێرایش ده‌بێته به‌شیك له پرۆژه‌ی به‌پیشه‌سازیكردن. ئه‌مانه‌یش ده‌بنه هۆی دروستكردنی په‌یوه‌ندیی ئاسۆیی و ستوونی و، بنیاتنانی كه‌لتوور و زمانی هاوبه‌ش و په‌روه‌رده‌ی هاوبه‌ش كه ئابووریی پیشه‌سازی پێویستی پێیانه. ئه‌و كه‌لتوور و زمانه هاوبه‌شه‌یش ئه‌وه‌یه كه گێڵنه‌ر به مه‌رجی بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌ی ده‌زانێت. دیاره كه ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌یش پێویستیی به ده‌سه‌ڵاتێكی بیرۆكراتیی مه‌ركه‌زی هه‌یه. هه‌ر خودی ئابووریی پیشه‌سازی له یه‌ك كاتدا هه‌م پێویستیی به كه‌لتوورێكی نوێی هاوبه‌ش هه‌یه و هه‌میش به ده‌وڵه‌تێكی نوێی مه‌ركه‌زی. ئه‌و دووانه‌یش پێداویستی و ته‌واوكه‌ری یه‌كترین؛ هه‌م كه‌لتوور و په‌روه‌رده‌ی هاوبه‌ش به‌بێ ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی بنیات نانرێت و سه‌راپاگیر ناكرێت، هه‌م ده‌وڵه‌تیش پێویستیی به‌و كه‌لتووره لێكچوو و هاوبه‌شه هه‌یه بۆ پته‌وكردن و مانه‌وه و به‌هێزكردنی؛ ناسیۆنالیزمیش له كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازیدا هه‌ر دوو ئه‌ركه‌كه ڕاده‌په‌ڕێنێت و، له ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگكردنی یه‌كه‌ی كه‌لتووریی كۆمه‌ڵگه پیشه‌سازییه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی سیاسی له سنووری ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا پرۆسه‌ی بنیاتنانی نه‌ته‌وه به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌م تێڕوانینه، تێڕوانینی گێڵنه‌ره و له بنه‌ڕه‌تیشدا تێڕوانینێكی سیاسییه و له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ماهه‌نگكردن و یه‌كانگیركردنی یه‌كه‌ی كه‌لتووری و یه‌كه‌ی سیاسی كار ده‌كات. ئه‌مه‌یش ته‌نیا له كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازیدا دێته دی، چونكه بازاڕ و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازیدا ده‌بنه هۆی زیادبوونی په‌یوه‌ندیی ئۆرگانیی ئاست و به‌شه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه و هێنانه‌كایه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و فۆرم و چوارچێوه‌ی نوێ بۆ ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی، به سوودوه‌رگرتن له سیسته‌می نویێ خوێندن و میدیا و بازاڕی هاوبه‌ش، زمانیكی هاوبه‌ش و كۆمه‌ڵێك به‌ها و نۆرم و ئاكاری تایبه‌ت به سه‌رده‌مه نوێیه‌كه ده‌به‌خشێته هه‌مووان. له ئه‌نجامی سه‌راپاگیركردنی ئه‌و نۆرم و به‌هایانه به‌ناو به‌شه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، كه‌لتوورێكی هاوبه‌ش دروست ده‌بێت؛ ئه‌م كه‌لتووره كه‌لتووری جه‌ماوه‌رییه و هه‌موو ئاست و به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ناوچه جیاجیاكان ده‌گرێته‌وه و، جیاواز نابێت له كه‌لتووری ده‌وڵه‌ت یان نوخبه‌ی سیاسیی باڵاده‌ست.
هه‌ر هه‌وڵدانێك بۆ دروستكردنی كه‌لتوور و زمان و به‌ها و نۆرمی سه‌رتاسه‌ری و هاوبه‌ش و له‌وێیشه‌وه بۆ بنیاتنانی نه‌ته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی قۆناغی پیشه‌سازیدا ئه‌سته‌مه ئاكامی خوازراوی هه‌بێت. سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ده‌سكه‌وته‌كانی مۆدێرنه له ته‌كنه‌لۆژی و تۆڕه‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی و سیسته‌می خوێندن، به‌ڵام به‌بێ ئاماده‌ییی هه‌لومه‌رجه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌پیشه‌سازیبوون و ئابووریی بازاڕ، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ سه‌راپاگیركردنی كه‌لتوور و زمان و له‌وێیشه‌وه بۆ بنیاتنانی نه‌ته‌وه، ده‌بێت له ڕێگه‌ی سه‌پاندن و توندوتیژییه‌وه بكرێت. ئه‌نجامه‌كه‌یشی به شكست كۆتایی دێت، چونكه ئه‌و زه‌مینه و هه‌لومه‌رجانه‌ی به‌پیشه‌سازیبوون بۆ ئه‌و سه‌راپاگیركردنی كەلتوور و زمان و ئامێزانكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته‌به‌ریان ده‌كات، له هه‌لومه‌رجی ئابووریی كشتوكاڵی و ئابوریی ڕه‌یعیدا نییه.
له‌باره‌ی فه‌راهه‌مكردنی هه‌لومه‌رجی بنیاتنانی نه‌ته‌وه، ئابووریی پیشه‌سازی ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئابووریی كشتوكاڵیدا جیاواز نییه، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌جی ئابووریی ده‌وڵه‌تی ڕه‌یعیشدا جیاوازه؛ چونكه له ده‌وڵه‌تی ڕه‌یعیدا ئابووری ناتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیكی ئاسۆیی و ستوونی له نێوان نوخبه‌ی باڵاده‌ست و تاك و كۆمه‌ڵ و ناوچه جیاوازه‌كاندا دروست بكات و، كه‌لتوور و په‌روه‌رده و ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش بنیات بنێت، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا په‌یوه‌ندییه‌كی ستوونییه له نێوان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له لایه‌ك و تاك و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له لایه‌كی تردا، كه ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای پاشكۆیه‌تی و وابه‌سته‌یییه. له ئابووریی ڕه‌یعیدا په‌یوه‌ندیی ئۆرگانی نێوان كه‌رت و یه‌كه ئابوورییه‌كان و سه‌رنجامیش له نێوان تاك و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ناوچه جیاوازه‌كاندا، یان نییه یان زۆر لاوازه. یه‌كه ئابوورییه‌كان په‌یوه‌ندی و ڕایه‌ڵه ئابوورییه پێشینه‌یی و پاشینه‌یییه‌كان پێكه‌وه نایانبه‌ستێته‌وه. بازاڕ پێكهاته‌یه‌ك نییه له تۆڕیكی په‌یوه‌ندیی ناوخۆییی، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرێته‌وه كه‌رتێكی به‌رهه‌مهێنه‌ری كه‌ره‌سته‌ی خاوه (نه‌وت) بۆ هه‌نارده‌كردن وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی داهاتی ده‌وڵه‌ت؛ كه ئه‌ویش په‌یوه‌سته به دنیای ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندیی ئۆرگانیی به بازاڕ و كۆمه‌ڵگه‌ی ناوخۆیییه‌وه نییه؛ له‌گه‌ڵ كه‌رتێكی بازرگانیی هاورده و، بزاوتێكی به‌رخۆریی كاڵای بیانی، كه ئه‌وانیش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانی له ناوخۆدا دروست ناكه‌ن. سه‌ره‌نجام ئابووریی ڕه‌یعی هیچ هه‌لومه‌رجێك بۆ بنیاتنانی كه‌لتوور و زمان و نۆرم و به‌های هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش ساز ناكات و به‌پێچه‌وانه‌وه زه‌مینه‌ی دابڕانی زیاتر له‌بار ده‌كات. هه‌ر بۆیه ئابووریی ڕه‌یعییش به هیچ جۆرێك له توانایدا نییه به‌شداری له بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌دا بكات.
نه‌ته‌وه‌ی زاده‌ی هه‌لومه‌رجی ئابووری و، تایپه‌كانی تری نه‌ته‌وه
ڕاسته نه‌ته‌وه به‌و چه‌مكه‌ی مۆدێرنیسته‌كان ده‌یناسێنن و، به‌و جۆره‌ی كه ئێستا له زۆریك له ده‌وڵه‌تانی ڕۆژاوا هه‌یه، زیاتر ڕه‌نگ و ڕووی نه‌ته‌وه‌ی مه‌ده‌نیی هه‌یه و كاریگه‌ریی هه‌لومه‌رجی پیشه‌سازی و چه‌مكه مرۆیییه‌كانی سه‌رده‌می مۆدێرنه له ئازادی و یه‌كسانی و مافه‌كانی هاووڵاتیبوون له به‌شداریی سیاسی و... له دیزاینكردنیدا ئاشكرایه، به‌ڵام نه له ڕووی تیۆرییه‌وه ئه‌وه تاكه لێكدانه‌وه‌یه بۆ دیارده‌ی نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم و، نه له واقعیشدا ئه‌و جۆره نه‌ته‌وانه تاكه مۆدێلی نه‌ته‌وه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه جیاوازیی ئه‌و مۆدێله‌ی نه‌ته‌وه كه له‌ژێر كاریگه‌ریی ته‌واوی هه‌لومه‌رجی پیشه‌سازیدا بنیات ده‌نرێت له‌گه‌ڵ شێوازه‌كانی تر له چیدایه، ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و بنه‌ما تیۆرییانه‌ی كه باس له بنیاتنانی نه‌ته‌وه ده‌كه‌ن و له‌واقعیشدا سه‌رنجی نموونه‌كانیان بده‌ین.
وه‌ك له به‌شی یه‌كه‌مدا ئاماژه‌مان بۆ كرد، یه‌كێك له‌و ڕه‌وته سه‌ره‌كییانه‌ی كه ڕاڤه‌ی دیارده‌ی نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزم ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ن كه نه‌ته‌وه به پێدراوێكی سروشتی ده‌زانن. ئه‌وانه به گشت لایه‌نگرانییه‌وه تیۆر‌یی بابه‌تین، كه به تیۆر‌یی ئه‌ڵمانییش ناسراوه و سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ "هێرده‌ر"ی فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی. ئه‌وان ڕوانگه‌ی جیاجیا به‌ڵام لێكنزیكیان هه‌یه. به‌گشتی نه‌ته‌وه وه‌ك به‌رهه‌می كۆمه‌ڵێك هۆكاری بابه‌تییانه‌ی وه‌ك زمان و خاك و مێژوو و كه‌لتوور و نه‌ژاد و ئایین و ڕه‌چه‌ڵه‌كی هابه‌ش ده‌بینن و بایه‌خێكی ئه‌وتۆیان بۆ هه‌لومه‌رجی ئابووری و هیچ هه‌لومه‌رجێكی تر نییه. واته نه‌ته‌وه له لای ئه‌مان خه‌سڵه‌تێكی ئیتنیی هه‌یه. ئه‌و ڕایه‌ڵه‌یه‌ی كه خه‌ڵك به یه‌كدیی ده‌به‌ستێته‌وه و له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌دا له‌بۆته‌یان ده‌دات په‌یوه‌ندیی خێزانی و خوێن و نه‌ژاد و زمان و ئایین و خێڵه؛ له لای ئه‌مان به بوونی ئه‌و توخمانه نه‌ته‌وه‌یش بوونی هه‌یه و، ئه‌و بزاوته ناسیۆنالیزمه‌یشی كه كار بۆ مۆبیلیزه‌كردن و پایه‌داركردنی ده‌كات ناسیۆنالیزمێكی ئیتنییه و كار له‌سه‌ر توخمه ئیتنییه‌كانی نه‌ژاد و زمان و په‌یوه‌ندیی خوێن و ڕه‌چه‌ڵه‌ك و ئایین ده‌كات. له مێژوودا ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه و كاركردنی ئه‌و جۆره ناسیۆنالیزمه هاتووه‌ته به‌رهه‌م، دروستبوونی كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه بوون له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ژادی و ئایینی، كه دواجار له‌سه‌ر حیسابی پێشێلكردنی ماف و پلیشاندنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه و ئیتنیكه جیاوازه‌كانی تر، ڕاسیزم و فاشیزمیان گه‌یانده ترۆپك و بۆ گه‌لانی خۆیشیان بوونه به‌ڵا.
نموونه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له‌ژێر كاریگه‌ریی ناسیۆنالیزمی ئیتنی دروستبوون و به نه‌ته‌وه‌ی ئیتنی ده‌ناسرێن، له‌ناو ئه‌ده‌بیاتی لێكۆڵینه‌وه له نه‌ته‌وه و ناسیۆنالیزمدا به نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر به مۆدێلی ئه‌ڵمانی ده‌ناسرێن. نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمانی و نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات و نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ر به‌م مۆدێله‌ن. ئه‌ڵمانیا پاش كۆمه‌ڵێ كاره‌ساتی گه‌وره و له نێوه‌ندی ڕه‌وتی گه‌شه‌كردنیدا توانیی تا ڕادده‌یه‌كی زۆر ده‌ستبه‌رداری بنه‌ما ئیتنییه‌كانی ببێت و، بایه‌خ به پاڵنه‌ر و پێداویستییه‌كانی ئابووریی پیشه‌سازی و بنه‌ما مه‌ده‌نییه‌كان بدات، كه دوورن له پێوانه‌ی نه‌ژادی و ئیتنی و ئایینییه‌وه.
به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سوودیان له زۆرینه‌ی ده‌سكه‌وته‌كانی مۆدێرنه وه‌رگرتووه بۆ بنیاتانی نه‌ته‌وه و هه‌ماهه‌نگكردنی یه‌كه‌ی كه‌لتووری له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی سیاسی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بناغه‌ی ناسیۆنالیزمه‌كه‌یان له‌سه‌ر مه‌رجه ئیتنییه‌كانه و، بایه‌خیان بۆ بنه‌ما مه‌ده‌نییه‌كان نییه و، پشتیان به هه‌لومه‌رج و پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی نه‌به‌ستووه بۆ هێنانه‌كایه‌ی كه‌لتووری هاوبه‌ش و شێوازی نوێی ئامێزانكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و، پێیان وایه پێدراوه سروشتییه‌كان و توخمه ئیتنییه‌كان بناغه‌ی هه‌موو شتێكن و ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌ی مۆبیلیزه‌كردن و پایه‌داركردنی نه‌ته‌وه، ته‌نیا دروشم و گوتاری حه‌ماسی و به‌كارهێنانی هێزه. ئیدی وه‌ك ده‌بینین پاش سه‌ده‌یه‌ك له به‌كارهێنانی ده‌یان ڕێگه‌ی جۆراوجۆر بۆ تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و گرووپه ئیتنی و ئایینییه جیاوازه‌كان و سه‌پاندنی زمان و كه‌لتوورێكی دیاریكراو و، چه‌سپاندنی مه‌ركه‌زییه‌تی ده‌سه‌ڵات وه‌ك مه‌رجی بنیاتنانی نه‌ته‌وه، كه‌چی دواجار هیچ یه‌ك له‌و ده‌وڵه‌تانه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له گرووپی ئیتنی و ئایین و زمانی جیاواز پێك هاتوون، نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بنیات بنێن، به‌ڵكوو به‌پێ هه‌موو پێوه‌ره‌كان له ڕیزبه‌ندنی شكستخواردووه‌كانن و، هه‌میشه له به‌رده‌م ئه‌گه‌ری ئاژاوه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌دان، چونكه وه‌كوو گێڵنه‌ر ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی گرووپه جیاجیاكان له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌دا ئامێزان ده‌كات پرۆسه‌ی به‌پیشه‌سازیكردنه. ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یه‌نرا و له‌وێیشه‌وه پرۆسه‌ی ئامێزانكردنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا، ئه‌وا ئه‌و گرووپانه‌ی كه ئامێزان نابن، ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆنالیزمی جیاجیا؛ ئیدی ناسیۆنالیزمی باڵاده‌ستیش كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌وڵه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه، له لایه‌ك په‌نا ده‌باته به‌ر دروشمی فریوده‌ر و په‌خشكردنی گوتاری حه‌ماسی و، له لایه‌كی تریش په‌نا ده‌باته به‌ر به‌كارهێنانی هێز.
ئه‌و مۆدێلی نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه به‌رهه‌می ناسیۆنالیزمی ئیتنییه، زۆر جار شۆڤێنیی خۆپه‌رسته و سه‌ر ده‌كێشێت بۆ ڕاسیزم. له بنه‌ڕه‌تدا خه‌می بنیاتدانی نه‌ته‌وه له لای ئه‌و جۆره بزاوته‌ی ناسیۆنالیزم، خه‌مێكی ئابووری و مه‌ده‌نی نییه و جووڵه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی به‌پیشه‌سازیبوون نین، به‌ڵكوو خه‌می گه‌وره‌ی، كۆكردنه‌وه و گه‌ره‌كردن و به‌هێزكردنی گرووپێكی ئیتنی و تواندنه‌وه‌ی ئه‌وانی تره له بۆته‌یدا. له‌م نێوه‌دا، ده‌كرێت ماشێنی ئابووری و كه‌ره‌سته‌كانی مۆدێرنه بخرێنه گه‌ڕ به‌ڵام هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به خه‌مێكی ئیتنییه‌وه كاره‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و كه‌ره‌سته و توخمه‌كانی تریش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئاراسته ده‌كرێن، سه‌ره‌نجام یان پرۆسه‌كه سه‌ر ناگرێت و ده‌بێته مایه‌ی پشێویی به‌رده‌وام و ئه‌گه‌ری لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كجاری وه‌ك ئه‌وه‌ی له عێراق و ده‌وڵه‌ته هاوشێوه‌كانیدا ده‌بینرێت، یان ئه‌گه‌ر سه‌ریش بگرێت ئه‌وا ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئیتنییه و دووره له نه‌ته‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نیییه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌ڵمانیا له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م بنیات نرا. له ئه‌ڵمانیا سه‌ره‌ڕای سوودوه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجی ئابووریی پیشه‌سازی و ڕێكاره‌كانی ئابووریی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه له لایه‌ن بزاوتی ناسیۆنالیزمی ئیتنی و به ئامانجی پێكه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی ناوچه و گرووپه لێكدابڕاوه‌كانی ئه‌ڵمانیا و دروستكردنی ئه‌ڵمانیای مه‌زن و پایه‌داركردنی نه‌ژادی ئه‌ڵمانی بوو، سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م هات نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئیتنی بوو كه خۆی له دامێنی نازیزمدا بینییه‌وه.
مۆدێلی تری نه‌ته‌وه مۆدێلی فه‌ڕه‌نسییه. له ڕووی تیۆرییه‌وه لایه‌نگرانی ئه‌م مۆدێله سه‌ر به تیۆر‌یی خودین یان "تیۆر‌یی ویست و ئیراده" كه به تیۆر‌یی فه‌ڕه‌نسییش ناسراوه. ئه‌م تیۆرییه پێی وایه كه نه‌ته‌وه بریتی نییه له‌و گرووپه مرۆیییه‌ی كه زمان و خاك و ڕه‌چه‌ڵه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه، به‌ڵكوو بریتییه له‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌ی كه ویست و ئاره‌زووی ژیانی هاوبه‌شیان هه‌یه. ئه‌رنه‌ست ڕێنان كه خاوه‌ن و گه‌وره تیۆریسیه‌نی ئه‌م تێزه‌یه، بڕوای وایه كه مرۆڤه‌كان كۆیله‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌ك و زمان و ئایین و، به‌رهه‌می ڕووبار و زنجیره چیاكان نین. نه‌ته‌وه ڕۆح یان پره‌نسیپێكی ڕۆحییه و ته‌نیا له ئه‌نجامی یاده‌وه‌ری و قوربانیدان و سه‌روه‌ری و سۆز و ئازاری هاوبه‌شدا دروست نابێت، به‌ڵكوو پێویستیی به ویست و ئاره‌زوویشه. به واتا، توخم و مه‌رجی دروستبوونی نه‌ته‌وه له لای ئه‌م تیۆرییه، بریتییه له بوونی وسیت و ئیراده و ئاره‌زووی ژیانی هاوبه‌ش.
به لێكدنه‌وه‌ی ئه‌م تیۆرییه، ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه دروست ده‌كات كۆمه‌ڵێ پێدراوی سروشتی و مێژویی نین، به‌ڵكوو ئه‌وه كۆمه‌ڵێك بڕیاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیراده‌یه‌كی سیاسییه كه نه‌ته‌وه داده‌هێنێت و ده‌یپارێزێت. له زۆربه‌ی خاڵه‌كاندا مۆدێرنیسته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م تیۆرییه‌دا كۆكن، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌وان سه‌رده‌می مۆدێرنه و كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی، به پێشمه‌رجی بنه‌ڕه‌تیی بنیاتنانی نه‌ته‌وه ده‌زانن؛ چونكه ئه‌وان پێیان وایه، هه‌م ئه‌و ویست و ئیراده هاوبه‌شه له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندییه نوێیه‌كانی سه‌رده‌می پیشه‌سازی و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانه‌وه دێته دی، هه‌م ئه‌و كه‌لتوور و په‌روه‌رده هاوبه‌شه‌ی كه به‌ها و پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش دروست ده‌كات له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیشه‌سازی و له لایه‌ن ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن و به سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌یی و میدیاییی پێشكه‌وتوو دروست ده‌كرێن. ئه‌و خاڵه بنه‌ڕه‌تییه‌ی مۆدێلی فه‌ڕه‌نسی و مۆدێرنیسته‌كان له مۆدێلی ئه‌ڵمانی جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه، لە دوو مۆدێلی یەکەمدا نه‌ته‌وه پێكهاته‌یه‌كی ئیتنی نییه به‌ڵكوو پێكهاته‌یه‌كی مه‌ده‌نییه و چه‌مكی هاووڵاتیبوون سه‌نته‌ریه‌تی. له ڕووی واقعییه‌وه هه‌ر یه‌ك له ناسیۆنالیزمی ئه‌مریكی و ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی، سه‌ر به‌و ته‌رزه‌ی ناسیۆنالیزمن كه كاریان بۆ بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌ی مه‌ده‌نی كردووه. به‌رژه‌وندیی هاوبه‌ش و یاسا و مافی هاووڵاتیبوون و به‌شداریی سیاسی، له بناغه‌كانی ئه‌م مۆدێله‌ی نه‌ته‌وه‌یه. مۆدێرنیسته‌كان پێیان وایه كه سه‌ربا‌ری ئه‌وه‌ی قۆناغی پیشه‌سازی پێویستیی به‌و مه‌رجه مه‌ده‌نیۆانه هه‌یه، له هه‌مان كاتدا كه‌لتووری هاوبه‌ش و زمان و به‌رژه‌وه‌ندی و ڕایه‌ڵی ئابووریی هاوبه‌شی دوور له مه‌رجی ئیتنی، ده‌سته‌به‌ری بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كات. له كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازیدا ئه‌و كه‌لتووره نوێیه‌ی خه‌ڵك و گرووپ و ناوچه‌كان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و په‌یوه‌ندییه ستوونی و ئاسۆیییه‌كان دروست ده‌كات، په‌یوه‌ندیی خزمایه‌تی و خوێن و ڕه‌چه‌ڵه‌ك و ئایین نییه؛ ئه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه بریتییه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و زمانی هاوبه‌ش و شاره‌زایی و ئاكاری كاركردنی هاوبه‌ش؛ یاسا‌یه‌ك بۆ هه‌مووان و سیسته‌مێكی خوێندنی هاوبه‌ش و میدیایه‌كی جه‌ماوه‌ری. كه‌واته ئه‌و ڕایه‌ڵه‌یه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازیی سه‌رده‌می مۆدێرنه دروستی ده‌كات ڕایه‌ڵێكی ئیتنی نییه، به‌ڵكوو ڕایه‌ڵێكی سیاسی و كه‌لتووریی نوێیه و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یشی كه له نێوان تاكه‌كاندا دروستی ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای خوێن و خێڵ و خێزان نییه، به‌ڵكوو له‌سه‌ر بنه‌مای ژیانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی هاوبه‌شه. ئه‌و كاراكته‌ره‌ی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه نوێیانه له كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازیدا به‌رهه‌می ده‌هێنن، بریتییه له هاووڵاتی، به مانا سیاسی-فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی چه‌مكی هاووڵاتیبوون.