جهانگیر سدیق گوڵپی/ ماسته‌ر له زانستی ئابووری- پسپۆڕی داراییی گشتی/ مامۆستا له زانكۆی پۆلیته‌كنیكیی هه‌ولێر
پێشه‌كی
زیاتر له مانگێكه پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021 نێردراوه‌ته په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردن. هه‌موووان به‌هه‌ستیارییه‌وه چاودێریی هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن. بوودجه‌كه له دوا وێستگه و دوا قۆناغی ئاماده‌كردنیدایه و، بۆ عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی زۆر جێگه‌ی بایه‌خه. پرۆژه‌یاساكه‌ی حكوومه‌ت كه له دۆخێكی نائاساییدا ئاماده كراوه، نه له‌گه‌ڵ پێویستییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و دارایییه‌كان ده‌گونجێت، نه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی چاكسازی و فره‌چه‌شنكردنی ئابووریدا ته‌بایه، نه چاره‌سه‌رێكی گونجاو و جێی ڕه‌زامه‌ندیی زۆرینه‌ی بۆ پشكی هه‌رێم داناوه.
ده‌سه‌ڵاتی په‌سه‌ندكردن و به‌یاساییكردنی پرۆژه‌كه له لای په‌رله‌مانه. به‌پێی ده‌ستوور، ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان بۆ داڕشتنه‌وه و ده‌سكاریكردنی دیاری كراوه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ستیاریی دۆخه دارایی و ئابوورییه‌كه و، پێویستیی پرۆژه‌یاساكه به‌گۆڕانكاریی زۆر، هه‌روه‌ها به‌هۆی هه‌ڵكشانی شه‌پۆلی پۆپۆلیزم و نزیكیی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت په‌رله‌مان گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی تێدا بكات؛ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سنووری ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیشی تێ په‌ڕینێت.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان له پرۆژه‌یاساكه به‌گشتی و، پشكی هه‌رێم به‌تایبه‌تی، له خواره‌وه شیكردنه‌وه‌یه‌كی كورت بۆ پرۆژه‌بوودجه‌كه له‌به‌ر ڕۆشناییی میتۆده زانستییه‌كان، لایه‌نی ته‌كنیكی و، دۆخی دارایی و ئابووری و سیاسیی عێراق له چه‌ند ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیدا ده‌خه‌ینه ڕوو.
یه‌كه‌م/ بوودجه‌یه‌كی ناته‌با له‌گه‌ڵ میتۆده ئابوورییه‌كان
یه‌كێك له كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پرۆژه‌یاساكه نه‌گونجانییه‌تی له‌گه‌ڵ میتۆده زانستییه‌كانی بواری دارایی و ئابووری. پوخته‌ی مه‌به‌ست له‌م ڕووه‌وه ئه‌وه‌یه كه، هیچ پێناسێكی دارایی و ئابووری بۆ ئه‌م بوودجه‌یه ناگونجێت؛ نه ده‌توانرێت بگوترێت بوودجه‌ی ده‌ستپێوه‌گرتنه (تقشفی)، نه ده‌یشتوانرێت بگوترێت بوودجه‌ی فراوانكارییه (توسعی)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له یه‌ك كاتدا و به شێوه‌یه‌كی ناكۆك ڕێكاره‌كانی هه‌ردوو میتۆده‌كه‌ی تێدا گیراوه‌ته به‌ر. له سه‌رووی ئه‌وانه‌یشه‌وه هیچ كات ناتوانرێت بگوترێت كه بوودجه‌یه‌كی ژیرانه‌یه و، پره‌نسیپی ژیرانه له ته‌رخانكردن و خه‌رجكردن (الترشید فی التخصیص و الانفاق) په‌یڕه‌و كراوه و له هه‌ردوو بواری داهات و خه‌رجییه‌كاندا پێوه‌ره ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كراونه‌ته بنه‌ما.
له بوودجه‌ی ته‌قه‌شوفیدا، نابێت ئاستی خه‌رجییه گشتییه‌كان به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر به‌رز بكرێته‌وه و بڕی كورتهێنان زیاد بكرێت، به‌ڵكوو پێویسته به‌پێچه‌وانه‌وه بێت؛ به‌ڵام له‌م پرۆژه‌بوودجه‌یه‌دا قه‌باره‌ی خه‌رجییه‌كان زۆر زیاد كراون، كورتهێنانیش سێ هێنده‌ی كورتهێنانی بوودجه‌ی ساڵی 2019 زیاتره. زیادكردنی خه‌رجییه‌كان له ڕێگه‌ی كورتهێنانی پلان بۆدانراو و قه‌رزه‌وه، ڕێكارێكه له سیاسه‌تی داراییی فراوانكاریدا ده‌گیرێته به‌ر؛ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌یشی كه له بواره‌كانی زیادكردنی باج و ڕسووماته‌كان و باجی ده‌رامه‌تی مووچه‌خۆران له پرۆژه‌بوودجه‌كه‌دا زیاد كراون، له‌گه‌ڵ میتۆدی فراوانكاریدا ناگونجێن و، له‌و ڕێكارانه‌ن كه له سیاسه‌تی داراییی ته‌قه‌شوفیدا ده‌گیرێنه به‌ر.
هه‌ر یه‌ك له‌و جۆره میتۆدانه له ڕووی ئابوورییه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری دۆخێكی تایبه‌تی سووڕی ئابووری ده‌گیرێنه به‌ر، وه‌ك پووكانه‌وه یان بره‌و و هه‌ڵاوسان، یان بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانێكی كاتی، له هه‌مان كاتیش مه‌رجدارن به ڕه‌چاوكردنی دۆخی به‌گه‌ڕخستنی گشتی. به‌ڵام له‌م جۆره داڕشتنه‌ی بوودجه‌ی عێراقدا ئه‌و بابه‌تانه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراون و پتر له هه‌مووو شتێك ئامانجی سیاسیی كورتخایه‌ن و تێپه‌ڕاندنی كاتیان له‌پشته‌وه‌یه. به‌گشتی پرۆژه‌بوودجه‌كه هیچ دیدگه‌یه‌كی ئابووریی تێدا نییه و، بایه‌خێكی ئه‌وتۆی بۆ ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری و به‌گه‌ڕخستنی هێزی كار و گۆڕاوه گرنگه‌كانی تری ماكرۆئابووریی نییه. ئه‌مه یه‌كێك ده‌بێت له پاساو و پاڵنه‌ره‌كانی په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریی زۆر له پرۆژه‌كه.
دووه‌م/ كۆڵه‌واریی ته‌كنیكی، پێشینه‌ی خراپ له خه‌مڵاندن و ته‌رخانكردن
هه‌موو ئه‌و بوودجانه‌ی له ماوه‌ی زیاتر له پازده ساڵی ڕابردوودا له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ئاماده كراون، یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانیان بریتی بووه له شاشی له خه‌مڵاندنی داهات و خه‌رجییه‌كان و، نادروستیی ته‌رخانكردنیان. به درێژاییی ئه‌و چه‌ندین ساڵه هه‌میشه جیاوازییه‌كی گه‌وره له نێوان خه‌مڵاندن و جێبه‌جێكردندا هه‌بووه و، هیچ كات ڕیژه‌ی جێبه‌جێكردنی بوودجه له 70% تێپه‌ڕی نه‌كردووه؛ دابه‌شكردنی ته‌رخانكراوه‌كانیش به جۆرێك بووه كه هه‌میشه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووه بۆ قووڵكردنه‌وه و به‌رده‌وامیدان به لاسه‌نگییه‌كانی په‌یكه‌ری ئابووری و، زیادبوونی گرفته ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له جیاتی چاره‌سه‌ركردنیان. زۆر جار په‌رله‌مان له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیدا گۆڕانكاریی ڕێژه‌ییی له پرۆژه‌یاساكانی بوودجه كردووه، چ به ئه‌رێنی یاخود نه‌رێنی.
به‌ڵام ئه‌و خه‌مڵاندنانه‌ی كه حكوومه‌تی عێراق له ساڵی 2020 دوو جار پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كرد بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای ڕێپیدانی قه‌رزكردن و پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان، ئه‌وه‌نده شاش و ناواقعی بوون كه بوونه به‌ڵگه‌ی كۆڵه‌واریی ته‌واوی حكوومه‌ت له پرۆسه‌ی خه‌مڵاندا. بۆ نموونه له سایه‌ی نه‌بوونی بوودجه‌ی ساڵی 2020دا، حكوومه‌ت بۆ چوار مانگی كۆتاییی ساڵه‌كه خه‌رجییه گشتییه‌كانی به بڕی (57) ترلیۆن دینار و داهاته‌كانیش به بڕی (16) ترلیۆن دینار خه‌مڵاند؛ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌یش داوای په‌سه‌ندكردنی یاسای ڕێپێدانی كرد بۆ قه‌رزكردن به بڕی (41) تریلیۆن دینار، به‌ڵام په‌رله‌مان ئه‌و خه‌مڵاندنانه‌ی به ورد و دروست نه‌زانی و ته‌نیا ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر قه‌رز به بڕی (26) ترلیۆن دینار كرد. ئه‌مه پێشینه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕێگه به خۆی بدات پێداچوونه‌وه‌ی ته‌واو به خه‌مڵاندنه‌كاندا بكات و تا سنوورێكی گه‌وره گۆڕانكارییان تێدا بكات، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر خه‌رجییه فیعلییه‌كانی ڕابردوو ڕه‌چاو بكرێن ئه‌وه گومان نامێنێت كه خه‌مڵاندنه‌كانی ئێستای حكوومه‌ت شیاوی پێداچونه‌وه‌ی وردن.
سێیه‌م/ گه‌وره‌ییی قه‌باره‌ی بوودجه‌ی گشتی له ئابووریی عێراقدا
هه‌رچه‌نده ئه‌م حكوومه‌ته كاتییه‌ی ئێستایش، وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشوو، به‌رده‌وام وای ڕاگه‌یاندووه كه كار ده‌كات بۆ فره‌چه‌شنكردنی ئابووری و جۆراوجۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی پشتبه‌ستن به بوودجه‌ی ده‌وڵه‌ت و داهاتی نه‌وت، به‌ڵام ڕه‌شنووسی بوودجه‌كه به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامانج و ئاراسته‌یه ناگونجێت.
قه‌باره‌ی بوودجه‌كه له‌و پرۆژه‌یاسایه‌دا زیاتر له (164)([1]) ترلیۆن دیناره، كه زیاتر له (65%)ی GDPی عێراق پێك ده‌هێنێت. ئه‌وه‌یش هه‌م له‌گه‌ڵ دۆخی داراییی عێراق ناگونجێت، هه‌میش پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامانج و ئاراسته‌یه‌دا، به‌تایبه‌تیش كه به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی بوودجه‌كه بۆ مووچه و خه‌رجییه‌كانی به‌گه‌ڕخستنه. هه‌ر بۆیه یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان بریتییه له دابه‌زاندنی بڕێكی به‌رچاو له كۆی خه‌رجییه‌كان و، كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بوودجه‌كه، ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌ماندایه؛ به‌پێی مادده‌ی (62)ی ده‌ستوور، په‌رله‌مان ده‌توانێت له كۆی گشتیی خه‌رجییه‌كان كه‌م بكاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی تاكوو ئێستا له ئارادان([2])، لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مان تاوتوێی گه‌ڵاڵه‌كردنی پێشنیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆی گشتیی خه‌رجییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ نزیكه‌ی (130) ترلیۆن. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانرێت كه به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی خه‌رجییه‌كان، خه‌رجیی جێگیر و دیاریكراون و له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زه‌نده تۆمار نه‌كراون و توانای كه‌مكردنه‌وه‌یان نییه، وه‌ك خه‌رجییه‌كانی مووچه و به‌خشین و كرێ و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی كه زیاترن له (60) ترلیۆن دینار و، خه‌رجییه‌كانی دانه‌وه‌ی پشك و سووی قه‌رزه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان كه زیاترن له (20) ترلیۆن دینار. به‌م جۆره له كۆی خه‌رجییه خه‌مڵێنراوه‌كان ته‌نیا نزیكه‌ی (84) ترلیۆن دینار ده‌مێنێه‌وه، كه ده‌كرێ كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بكرێت. پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا په‌رله‌مان ده‌توانێت له‌و بڕه نزیكه‌ی (35) ترلیۆن كه‌م بكاته‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئامانج ئه‌وه بێت، ئه‌وا پێویسته پێداچوونه‌وه‌ی ورد به زۆرینه‌ی خه‌مڵاندنه‌كاندا بكرێته‌وه، به‌تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كرد، سه‌لمێنراوه كه حكوومه‌ت له خه‌مڵاندنه‌كاندا تا ئه‌وپه‌ڕی كۆڵه‌واره و، خه‌مڵاندنه‌كانی ورد و واقعی نین.
چواره‌م/ كورتهێنانی گه‌وره، زیادبوونی قه‌رزه گشتییه‌كان، دابه‌زینی یه‌ده‌گی دراوی بیانی
كورتهێنانی بوودجه له پرۆژه‌یاساكه‌دا، ته‌واو گه‌وره‌یه و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ناپه‌سه‌ندی به‌خۆوه بینیوه؛ بڕه‌كه‌ی (71) ترلیۆن دیناره، كه ده‌كاته زیاتر له 43%ی بوودجه‌كه و، نزیكه‌ی (24%) GDP. ئه‌مه‌یش سێ به‌رامبه‌ر زیاتره له‌گه‌ڵ كورتهێنانی ساڵی 2019. له كاتێكدا كه به‌پێی یاسای كارگێڕیی دارایی، نابێت ڕێژه‌ی كورتهێنان (3%)یGDP زیاتر بێت.
له ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی داكشانی گه‌وره له داهاتی نه‌وت، نزیكه‌ی (40) ترلیۆن دینار قه‌رزی ناوخۆیی و (5) ملیار دۆلار قه‌رزی ده‌ره‌كی كرا؛ بۆ هاوسه‌نگڕاگرتنی نرخی دیناریش بڕێكی زۆر له یه‌ده‌گی نه‌ختی بیانی به‌كار هێنرا. ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌بوودجه‌یه‌ی ئێستا وه‌ك خۆی په‌سه‌ند بكرێت، له كۆتاییی ساڵی 2021 دا كۆی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق (150) ترلیۆن دینار تێ ده‌په‌ڕێنن و ده‌گه‌نه نزیكه‌ی (65%)یGDP ؛ ئه‌وه‌یش له سه‌رووی هێڵی سه‌لامه‌تییه‌وه‌یه.
ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌رز نه‌بێته‌وه و، ته‌رازووی بازرگانیی عێراق له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌رڕێژییه‌كی به‌رچاو تۆمار نه‌كات، ئه‌وا ده‌ره‌نجامی هه‌ڵكشانی ئه‌و قه‌رزانه به بارگرانیی زیاتری بوودجه و له‌به‌رڕۆیشتنی یه‌ده‌گی دراوی بیانی كۆتایی دێت، كه ئه‌وه‌یش كاره‌ساتی ئابووریی گه‌وره‌تر له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت. عێراق وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ به‌رگرتن له‌وه نرخی دیناری دابه‌زاند، به‌ڵام قه‌باره‌ی كورتهێنان و قه‌رزكردن له پرۆژه‌یاساكه‌دا هێشتا ته‌واو گه‌وره و ناپه‌سه‌نده و، زۆر پێویسته په‌رله‌مان موكوڕانه كار بكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی.
په‌رله‌مان به دوو ڕێگه ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات: ڕێگه‌ی یه‌كه‌م، به كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆی گشتیی خه‌رجییه‌كان كه پێشتر ئاماژه‌مان بۆ كرد. ڕێگه‌ی دووه‌میش، به زیادكردنی داهاتی خه‌مڵێنراو؛ به زیادكردنی نرخی خه‌مڵێنراوی نه‌وت و، زیادكردنی داهاته‌كانی تر. گه‌ڵاڵه‌كردنی پێشنیاری زیادكردنی داهاته‌كان، پێویسته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت ئه‌نجام بدرێت، چونكه به‌پێی ده‌ستوور، په‌رله‌مان ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆی گشتیی خه‌رجییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی هه‌یه له نێوان ده‌روازه و فه‌سڵه‌كان (ابواب و فصول).
كۆی داهاته خه‌مڵێنراوه‌كان له پرۆژه‌یاساكه‌دا (93) ترلیۆن دیناره؛ (73) ترلیۆن دینار داهاتی نه‌وتی و (20) ترلیۆن داهاتی نانه‌وتی. لیژنه‌ی دارایی سه‌رقاڵی تاوتوێی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی خه‌ملێنراوی نه‌وته له (42) دۆلاره‌وه بۆ (45) دۆلار. به‌م ڕێگه‌یه نزیكه‌ی (5) ترلیۆن دینار داهاتی نه‌وتی زیاد ده‌بێت و، ده‌گاته (78) ترلیۆن. وا دیاره هه‌وڵی زیاتركردنی ئاستی خه‌مڵاندن بۆ داهاته نانه‌وتییه‌كانی وه‌ك باجی داهات و سامان، باجی سه‌ر كاڵا و به‌رهه‌مهێنان و پشكی حكوومه‌ت، له قازانجی دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی گشتی ده‌درێت. وا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت كه ئامانجی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه پیشنیاری زیادكردنی كۆی داهاته گشتییه‌كان گه‌ڵاڵه بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
به‌پێی داتا سه‌ره‌تایییه‌كانی وه‌زاره‌تی داراییی عێراق، بڕی فیعلیی داهاته نانه‌وتییه‌كان له یازده مانگی ساڵی 2020دا له (6) ترلیۆن دینار كه‌متر بووه؛ له ساڵی 2019یش نزیكه‌ی (11) ترلیۆن دینار بووه. هه‌ر بۆیه له باشترین و گه‌شبینانه‌ترین خه‌مڵاندندا بۆ ساڵی 2021، ناتوانرێت داهاته نانه‌وتییه‌كان له (25) ترلیۆن دینار زیاتر بخه‌مڵێنرێن؛ ئه‌ویش زیاتر له (4) ترلیۆنی، له باجی ده‌رامه‌تی مووچه‌خۆرانه‌وه‌یه، وه‌ك بڕگه‌یه‌كی نوێی سه‌رچاوه‌ی داهاتی نانه‌وتی. به‌و جۆره هه‌ر خه‌مڵاندنێك بۆ داهاته گشتییه‌كان به زیاتر له (105) ترلیۆن دینار، دووره له واقعه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنان و قه‌رزكردن گرنگ و پێویستن و، وا پێشبینی ده‌كرێت قه‌باره‌ی كورتهێنان به برێكی دیار كه‌م بكرێته‌وه، به‌ڵام زۆر دووره بتوانرێت كورتهێنانه‌كه له ئاستی (30) ترلیۆن دینار كه‌متر بكرێته‌وه.
پێنجه‌م/ لاسه‌نگی له په‌یكه‌ری خه‌رجییه گشتییه‌كان
ته‌رخانكراوه‌كانی خه‌رجییه گشتییه‌كان به جۆرێك داڕێژراون كه نه له ئاستی پێویستییه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عێراقدان، نه له‌گه‌ڵ ئامانجی په‌ره‌پێدان و فره‌چه‌شنكردنی ئابووریدا ده‌گونجێن. زیاتر له (83%)ی خه‌رجییه‌كان بۆ بواری مووچه و خه‌رجیی به‌كاربردن ته‌رخان كراون؛ له به‌رامبه‌ردا ته‌نیا (17%)یان بۆ بواری وه‌به‌رهێنان ته‌رخان كراون. ئه‌مه‌یش له‌گه‌ڵ هیچ لۆژیكێكی ئابووری ناگونجێت، چونكه عێراق پێویستییه‌كی ژیانیی به وه‌به‌رهێنانی زۆر له ژێریخان و كه‌رته ئابوورییه‌كانی هه‌یه؛ به‌بێ ئه‌وه‌یش چاره‌نووسی ئابووریی عێراق ته‌نیا داڕمانه. ته‌رخانكراوه‌كان بۆ مووچه و كرێ و به‌خشینی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و هێزه ئه‌منییه‌كان و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی، زیاتر له (60) ترلیۆن دیناره و زیاتر له 45% كۆی خه‌رجییه‌كانی به‌گه‌ڕخستن پێك ده‌هێنێت.
سه‌باره‌ت به دابه‌شكاریی خه‌رجییه‌كان به‌سه‌ر سێكته‌ره‌كاندا، ئه‌وه‌نده به‌سه بڵێین كه شه‌ش له سێكته‌ره گرنگه‌كانی (كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، گواستنه‌وه، گه‌یاندن و په‌یوه‌ندی) له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیانه‌وه ته‌نیا (4) ترلیۆن دیناریان بۆ ته‌رخان كراوه؛ واته ته‌نیا به ڕێژه‌ی (2%)ی بوودجه‌كه بۆ هه‌ر شه‌ش وه‌زاره‌ته‌كه پێكه‌وه؛ له‌و بڕه‌یش له نیوه‌ی زیاتری بۆ خه‌رجییه‌كانی مووچه و به‌گه‌ڕخستنه. له كاتێكدا ته‌نیا هێزێكی وه‌ك ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، نزیكه‌ی كۆی به‌ركه‌وته‌ی ئه‌و شه‌ش وه‌زاره‌ته‌ی بۆ ته‌رخان كراوه. نموونه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و لاسه‌نگییه له‌ناو پرۆژه‌بوودجه‌كه‌دا ته‌واو زۆرن، هه‌ر بۆیه زۆر پێویست و چاوه‌ڕوانكراویشه كه په‌رله‌مان بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و لاسه‌نگییه ناقۆڵایانه، گواستنه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو له ده‌روازه و فه‌سڵه‌كانی بوودجه‌كه‌دا بكات. لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و گومانه ئه‌و سه‌وداكاری و جه‌مسه‌ربه‌ندییه سیاسی و ئاراسته مه‌زهه‌بییه‌یه‌ی ناو په‌رله‌مانه، كه ئه‌گه‌ری زۆره ببێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م هه‌نگاوێكی له‌و جۆره‌دا.
شه‌شه‌م/ پشكی هه‌رێم له پرۆژه‌بوودجه‌كه‌دا
ئه‌وه‌ی له پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2021دا سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێم هاتووه، به‌شێكی زۆری كۆپیی یاسای ساڵی 2019یه. له پرۆژه‌یاساكه‌ی ئه‌مساڵدا له مادده‌ی (10)دا هاتووه كه "پشكی بوودجه‌ی هه‌رێم به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووان، له خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنان دیاری ده‌كرێت؛ له‌پاش لێده‌ركردنی ته‌رخانكراوه‌كانی سیادی و حاكیمه."
له مادده‌ی (11) بڕگه‌ی دووه‌م خاڵی (أ) هاتووه كه، "هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به ڕاده‌ستكردنی داهاتی (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی ڕۆژانه بۆ گه‌نجینه‌ی فیدراڵی، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن كۆمپانیای "سۆمۆ"وه. هه‌ر بڕێكی به‌رهه‌می نه‌وتیی زیاتر له‌وه، هه‌رێم بۆ به‌كاربردنی ناوخۆیی و تێچوووی به‌گه‌ڕخستن و گواستنه‌وه سوودی لێ وه‌رده‌گرێت ." ئه‌وه‌ی له كۆتاییی ئه‌م خاڵه‌دا هاتووه ئه‌رێنییه، چونكه له هه‌موو یاساكانی بوودجه‌ی ساڵانی 2015-2019 هاتبوو كه هه‌ر برێك زیاتر له (250) هه‌زاره‌كه، پێویسته داهاته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی فیدراڵی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه ئه‌وه‌یه كه، شایسته‌ی كۆمپانیاكان و تێچوووه‌كانی به‌گه‌ڕخستن و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ناو ته‌رخانكراوه‌كانی خه‌رجییه سیادییه‌كاندا دیاری نه‌كراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بۆ تێچووی خه‌رجییه‌كانی پرۆسه‌ی نه‌وتی عێراق ته‌رخان كراوه. له كاتێكیشدا كه هه‌رێم پابه‌ند كراوه به ڕاده‌ستكردنی داهاتی نه‌وت، به‌و بڕه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی بۆ كرا. له ساڵانی ڕابردوویش هه‌میشه كێشه‌ی ته‌رخاننه‌كردنی پاره‌ی تێچووی به‌گه‌ڕخستن و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، یه‌كێك بووه له به‌ربه‌سته گه‌وره‌كانی به‌رده‌م ڕێككه‌وتنه‌كان و جێبه‌جێكردنیان.
له خاڵی (ب)ی هه‌مان مادده‌دا هاتووه كه مووچه‌ی پێشمه‌رگه له ته‌رخانكراوه‌كانی بوودجه‌ی هه‌رێم خه‌رج ده‌كرێت، له كاتێكدا پێویسته ته‌رخانكراوی خه‌رجییه‌كانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه له چوارچێوه ته‌رخانكراوه‌كانی سیادیدا بێت. ئه‌گه‌ر بڕه‌كه له‌ناو ته‌رخانكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریدا هاتبێت و لێره‌دا مه‌به‌ست ته‌نیا له گه‌یاندنی بێت له ڕێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ناو بوودجه‌كه‌ی، ئه‌وه ئاسایی و ئاسانكارییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیار بێت له ته‌رخانكراوه‌كانی پشكی بوودجه‌ی هه‌رێم بدرێت، ئه‌وه سته‌مه. له خاڵی(ج)ی هه‌مان مادده‌دا هاتووه كه ئه‌گه‌ر هه‌رێم داهاتی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كرد، ئه‌وا وه‌زاره‌تی دارایی به‌پێی مادده‌ی (27) له یاسای كارگێڕیی دارایی، هه‌ڵده‌ستێت به لێبڕینی بارته‌قای داهاتی ئه‌و بڕه نه‌وته له پشكی بوودجه‌ی هه‌رێم.
بڕگه‌ی سێیه‌می مادده‌ی (11) له‌باره‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێمه‌وه‌یه (پێشكه‌شكردنی زانیاری و به‌یانات له‌سه‌ر قه‌رز و پابه‌ندییه دارایییه‌كانی سه‌ر هه‌رێم بۆ وه‌زاره‌تی داراییی فیدراڵی، پێداچوونه‌وه‌یان له‌لایه‌ن دیوانی چاودێریی داراییی به‌غدا و هه‌رێم، پاكتاوكردنیان به شێوه‌ی پێدانی گوژمه‌ی ساڵانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییی فیدراڵیه‌وه). ئه‌وه به‌ره‌وپێشچوونێكی ئه‌رێنییه؛ ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند بكرێت و جێبه‌جێ بكرێت ده‌رگه‌یه‌كی نوێ به‌سه‌ر چاره‌سه‌ری به‌شێكی زۆری كێشه‌ی په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كاته‌وه.
پشكی هه‌رێم و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان
هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی تێبینی، به‌ڵام تا ڕاددده‌یه‌ك ئه‌و دوو مادده‌یه‌ی پرۆژه‌یاساكه‌ی به‌لاوه په‌سه‌نده و هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی ده‌دات له په‌رله‌مان و به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات، چونكه ئه‌و دوو مادده‌یه ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو حكوومه‌تیان له‌سه‌ره. به‌ڵام گرفته‌كه له لای قه‌واره سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقه. وه‌ك ئه‌وه‌ی تاكوو ئێستا ڕاگه‌یه‌نراوه، سێ بژارده بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پشكی هه‌رێم هه‌یه:
له‌باره‌ی ئه‌م بژارده‌یه‌وه تاكوو ئێستا ڕوون نییه كه ئایا به‌غدا پێداگری له‌سه‌ر ڕاده‌ستكردنی نه‌وت ده‌كات به بڕی دیاریكراوی سه‌ره‌وه یان داهاته‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر داوای ڕاده‌ستكرنی نه‌وته‌كه بكرێت، حكوومه‌تی هه‌رێم وای ڕاگه‌یاندووه كه ئاماده‌ی ڕاده‌ستكردنییه‌تی. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بژارده‌یه سه‌ركه‌وتوو بێت، پێویسته ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر تێچووی به‌گه‌ڕخستن و گواستنه‌وه و شایسته‌ی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت بكرێت و، بڕی پێویستیان له‌ناو ته‌رخانكراوی خه‌رجییه سیادییه‌كان بۆ دیاری بكرێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بژارده‌یه دوو بۆچوون له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كان هه‌ن: یه‌كێكیان پێی وایه كه به‌غدا ئه‌و بڕه نه‌وته وه‌رناگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م ده‌رفه‌تی هه‌نارده‌كردنی سنوورداره و هه‌میش به جۆرێك دانپێدانانه به شه‌رعییه‌تی گرێبه‌سته‌كان و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم. بۆچوونێكیش ئه‌وه‌یه كه به‌غدا داهاته‌كه‌ی وه‌رناگرێت چونكه ئه‌وه‌یش داننانه به شه‌رعییه‌ت و ده‌ستووریبوونی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم. دیاره كه ئه‌و ئاراسته سیاسییه‌ی ئێستا له به‌غدا هه‌یه، تا ڕادده‌یه‌كی زۆر جیاوازه له ساڵی 2015 كه بۆ چه‌ند مانگێك نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ست كرا، به‌ڵام ئێستا به‌غدا نایه‌وێت به هیچ جۆرێك بچێته ژیر باری ئه‌و دانپێدانانه.
كۆسپێكی تری سه‌ركه‌وتنی ئه‌و بژارده‌یه بریتییه له‌وه‌ی، نرخی فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆ بكرێته بنه‌مای دیاریكردنی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم. دیاره كه نرخی نه‌وت به‌پێی خه‌سڵه‌ته‌كانی دیاری ده‌كرێت نه‌ك به‌پێی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه كاری به‌بازاڕكردنی ده‌كات. نه‌وتی هه‌رێمیش خه‌سڵه‌ته‌كانی جیاوازه له نه‌وتی باشوور و نرخه‌كه‌یشی جیاوازه. ئه‌مه بۆ خۆی هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی هه‌رزانتر بێت. سه‌رباری ئه‌وه‌یش ئه‌و نه‌یاری و ته‌نگپێهه‌ڵچنین و سكاڵا یاسایییانه‌ی عێراق له‌سه‌ر پرۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ئه‌نجامیان ده‌دات، هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌وتی هه‌رێم به‌هه‌رزانتر له نرخی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیشی له بازاڕه‌كاندا ساغ بكرێته‌وه؛ واته به‌شێكی گه‌وره‌ی هۆكاری هه‌زانفرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم خودی به‌غدایه.
هه‌موو ئه‌وانه و بابه‌تی جۆری گرێبه‌سته‌كان و تێچووه‌كانی تریش، ده‌كرێت تێگه‌یشتنیان له‌باره‌وه بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا، دان به ده‌ستووریبوونی مافی هه‌رێم له به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گازدا بنێت و به هه‌ماهه‌نگی به‌پێی مادده‌ی (112)ی ده‌ستوور یاسا و ڕیسا و په‌یڕه‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ سوودوه‌رگرتن له سامان و داهاته‌كه‌ی دابنرێت. پوخته‌ی سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه ئه‌م بژارده‌یه پڕكێشه و گرێوگۆڵه و، ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی زۆر ئه‌سته‌مه؛ پێویستی به ڕێككه‌وتنی سیاسی و ته‌كنیكیی ورد هه‌یه.
هه‌رچه‌نده هێزه سیاسییه‌كانی به‌غدا ته‌نیا كاریان به‌و مادده ده‌ستوورییانه‌یه كه خزمه‌ت به مه‌رامه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گازی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه پێشتر له‌لایه‌ن دادگه‌ی فیدراڵیی باڵاوه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه. دواجار پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه له به‌رده‌م ته‌وژمی گوتاری حه‌ماسی و ئه‌و ته‌یاركردنه جه‌ماوه‌ری و سیاسییه‌ی دژی پشكی بوودجه‌ی هه‌رێم كاری بۆ كراوه، ئاسایییه كه چاوه‌ڕوانی هه‌موو هه‌ڵوێستێكی ناعه‌قڵانی و ناده‌ستووری و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ سیتسه‌می فیدراڵی له په‌رله‌مانی عێراق بكرێت؛ پێشینه‌ی كاری له‌و جۆره‌یش هه‌یه.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته، ئه‌ركی شاندی هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانتارانی هه‌رێم له به‌غدا و حزبه سیاسییه‌كانیش قورسه. هه‌رچه‌نده كاتی به‌رده‌ست زۆر كه‌مه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕووی سیاسییه‌وه زه‌مینه‌سازییه‌ك بكرێت و له ڕووی یاسایی و ته‌كنیكییه‌وه كۆششی پێویست بكرێت، ئه‌وا هه‌ردوو بژاده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م، بواری چاره‌سه‌ری گونجاویان تێدایه به سوودی هه‌ردوولا و به پاراستنی بنه‌ماكانی فیدراڵییه‌ت.
[1] - بۆ ژماره و زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به داهات و خه‌رجییه‌كان، پشت به پرۆژه‌یاسای بوودجه و به‌یانی داراییی 2021 به‌ستراوه.
[2] - مه‌به‌ست له ڕێكه‌وتی نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌یه، ڕێكه‌وتی (26/1/2020)ه.