پێشه‌كی
وه‌ك پێشبینی ده‌كرا یاسای بوودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2018، هه‌روه‌ك ساڵانی پێشوو به‌بێ به‌شداریی كورد و حسابكردن بۆ داخوازییه‌كانی په‌سه‌ند كرا. ئێستا به‌پێی ئه‌و یاسایه، به‌ركه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێم له بوودجه‌ی گشتیی عێراق نه 17% و نه 12%یه، به‌ڵكوو له باشترین باردا ناگاته 6%؛ ئه‌مه‌یش به‌و مه‌رجه‌ی كه نه‌وت و ته‌واوی داهاته‌كانی تری هه‌رێم ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێنه‌وه. به‌م جۆره ناوه‌ڕۆكی یاساكه نه‌ك هه‌ر ماف و شایسته دارایییه‌كانی هه‌رێمی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه، به‌ڵكوو زیاتر جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌وه‌ی كه له عێراقدا نه جێگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش و، نه تێگه‌یشتنێكیش هه‌یه بۆ فیدراڵییه‌ت وه‌ك میكانیزمێك بۆ ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان.
هه‌نگاوی له‌م شێوه له عێراقدا ڕووداوێكی كتوپڕ و چاوه‌ڕواننه‌كراو نییه، به‌ڵكوو پێشینه‌ی مێژووییی هه‌یه و، هه‌میشه‌یش ئه‌گه‌رێكی چاوه‌روانكراوه. عێراق به درێژاییی مێژوو بۆ سه‌پاندنی هێژموونی خۆی به‌سه‌ر كورددا هیچ كات سڵی له به‌كارهێنانی میكانیزمه ته‌قلیدییه‌كانی هێز و ئابووری نه‌كردوه‌ته‌وه. به‌كارهێنانی بوودجه‌یش وه‌ك چه‌كێكی ئابووری بۆ لاوازكردنی كورد له ئێستادا، ته‌نیا كاردانه‌وه نییه له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانی كورد و حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵكوو له بنه‌ڕه‌تدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دنیابینیی مێژووییی گه‌ل و نوخبه‌ی سیاسیی عه‌ره‌بی عێراقه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورد. له ساڵانی پێشوویشدا ده‌وڵه‌تی عێراق چه‌ندێك بۆی لوا بێت، هه‌وڵی به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه‌ی داوه بۆ لاوازكردنی هه‌رێم. سه‌ره‌نجامیش زۆربه‌ی جار یاسای بوودجه كراوه‌ته كۆسپ له به‌رده‌م ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و، ئه‌وه‌نده‌ی تر كێشه‌كانی قووڵتر كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه كه كاریگه‌ریی ئه‌م هه‌نگاوه له ئێستادا به هۆی ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و پاشتره‌وه زیاتره.
ئه‌م نووسینه له ڕێگه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی بابه‌ت و ڕووداوه‌كانی په‌یوه‌ست به بوودجه و په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له ساڵانی ڕابردوو و ئێستا و، شیكردنه‌وه‌ی تێڕوانین و تێگه‌یشتنی هه‌ر دوو لایه‌ن بۆ په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كان، هه‌وڵی سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستییانه‌ی سه‌ره‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونانه ده‌دات كه تاكوو ئێستایش پێیان وایه هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه نه‌رێنییه‌كانی عێراق ته‌نیا كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی كورد و حكوومه‌تی هه‌رێمن.
یاسای بوودجه؛ چه‌كێك بۆ لاوازكردنی كورد، كۆسپێك له به‌رده‌م ڕێككه‌وتنه‌كان
دابه‌شكردنی داهات و سامانه‌كان له ده‌وڵه‌تانی فیدراڵیدا، یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه زۆرترین بایه‌خی پێ ده‌درێت و، له ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی فیدراڵیدا به ڕێكاری ده‌ستووری و یاسایی و دامه‌زراوه‌ییی تایبه‌ت و، به پشتبه‌ستن به پێوه‌ری بابه‌تی و زانستی، كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت. به‌ڵام له عێراقدا مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه، زیاتر په‌یوه‌سته به تێڕوانینی لایه‌نی زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی عێراقی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان، كه به‌داخه‌وه هه‌میشه تێڕوانینێكی نه‌رێنییه. ئه‌و ده‌رفه‌ت و مامه‌ڵه و گۆڕانكارییه ڕێژه‌یییانه‌یش كه له ساڵانی ڕابردوودا له ئارادا بوون، ته‌نیا هه‌نگاوی ناچاری و تاكتیكی بوون و، په‌یوه‌ستن بوون به تای ته‌رازوی هێزی سیاسی و سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه، نه‌ك باوه‌ڕبوون به پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان. هه‌رێمی كوردستان له‌م نێوه‌نده‌دا سه‌ره‌ڕای نه‌چوونه ژێرباری خواستی ناوه‌ندچێتیی ده‌سه‌ڵاتی عێراق و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار كاردانه‌وه و حسابنه‌كردن بۆ میكانیزمه باوه‌كانی ڕاگیركردنی په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كان له سیسته‌می فیدراڵیدا، به‌ڵام له باشترین كات و له‌بارترین ده‌رفه‌تیشدا هیچ كات ده‌ستی به ته‌واوی ماف و شایسته دارایییه‌كانی نه‌گه‌یشتووه. عێراق له واقعدا نه ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵییه و نه به هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕی به پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش له‌ناو گه‌لانیدا هه‌یه؛ ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت هه‌میشه هه‌وڵی سه‌پاندنی ویست و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه و تائیفه و مه‌زهه‌بی دیاریكراوه به‌سه‌ر ته‌واوی عێراقدا. بۆ هێنانه‌دیی ئه‌و ئامانجه‌یش هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی عێراقه‌وه تاكوو ئێستا، هیچ كات سڵ له به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی و ڕێوشوێنی ئابووری نه‌كراوه‌ته‌وه.
له پاش ڕووخانی ڕژێمی پێشوو و دامه‌زراندنی عێراقی فیدراڵی، به هۆی لاوازیی ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازیی به‌غداوه، هه‌روه‌ها به هۆی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا، ده‌رفه‌تی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ لاوازكردنی كورد له عێراق و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌وه‌ی هه‌رێم له ئارادا نه‌بوو. ئیدی له‌و ساڵانه‌دا به‌غدا چه‌ند بۆی لوا بێت، له ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه و بڕینی پشكی بوودجه‌وه هه‌وڵی لاوازكردنی هه‌رێمی داوه. هه‌ر كه ده‌رفه‌تی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازییش ڕه‌خسا، وه‌ك بینیمان له 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ڕۆژانی پاشتردا، ئه‌وا هێرشی سه‌ربازی و به‌كارهێنانی هێز، بووه‌وه به بژارده‌ی سه‌ره‌كی. كاتێكیش له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه سنوور بۆ ئه‌و هێرشه دانرا و، له لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانیشه‌وه ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی فڕۆكه نه‌درایه عێراق و، سه‌ره‌نجام نه‌یتوانی له‌و ڕێگه‌یه‌وه ته‌واوی ئامانجه‌كانی به‌ده‌ست بهێنی، جارێكی تر به‌كارهێنانی ڕێوشوێنه ئابوورییه‌كان و بوودجه، كرایه‌وه به ئامرازی سه‌ره‌كی بۆ هێنانه‌دیی ئامانجه‌كه.
واته تێپه‌ڕاندنی یاسای بوودجه‌ی گشتیی عێراق به‌م جۆره‌ی ئێستا، كارێكی كتوپڕ و چاوه‌ڕواننه‌كراو نییه، به‌ڵكوو ئه‌م هه‌نگاوه هه‌میشه ئه‌گه‌رێكی كراوه و كارێكی چاوه‌ڕوانكراو بووه. له‌و ئاماژانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌م تێڕوانینه به‌گشتی له‌سه‌ر دوو بنه‌ما گه‌ڵاڵه بووه: یه‌كه‌میان ده‌ره‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی دنیابینیی ده‌وڵه‌ت و لایه‌نی عه‌ره‌بیی عێراقه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد، دووه‌میش ده‌ره‌نجامی شیكاریی بابه‌تییانه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌ی حكوومه‌ته‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ پرسی په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كان و پشكی هه‌رێم له بوودجه‌ی عێراق به درێژاییی سێزده ساڵی ڕابردوو‌و. واته "له‌سایه‌ی سیسته‌مه فیدراڵییه‌كه‌دا"، ئێمه له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه چ له ساڵانی ڕابردوو و چ له ئه‌مساڵیشدا چه‌ندین وتاری تایبه‌تمان نووسیوه و لێره‌دا به‌درێژی ناچینه‌وه سه‌ریان؛ ته‌نیا ئاماژه به چه‌ند ویستگه‌یه‌ك له په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم ده‌كه‌ین.
یاسای بوودجه‌ى عێراق و پشكی هه‌رێم له 2005 تاكوو 2013
له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2005-2013دا به هۆی لاوازیی به‌غدا و یه‌كگرتووییی هێزه كوردییه‌كان و به‌هێزیی پێگه‌ی سیاسیی هه‌رێمه‌وه له به‌غدا و ناوچه‌كه‌دا، تا ڕادده‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كان سه‌قامگیر بوون و، پێدانی ڕێژه‌ی 17%ی بوودجه‌ی عێراق به هه‌رێمی كوردستان، كرابووه بناغه‌ی په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كان. به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نییه كه ئه‌و ماوه‌یه هیچ كێشه‌یه‌ك له ئارادا نه‌بووه، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ده‌مانه‌یش هه‌وڵی به‌رده‌وام و هه‌نگاوی كرده‌ییش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی بوودجه‌ی هه‌رێم هه‌بوون و، زۆرینه‌ی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌یشی كه ئێستا ده‌گیرێنه به‌ر، پلان و بناغه‌یان له‌و ساڵانه‌وه بۆ دانراوه. بۆ پاڵپشتیی ئه‌م بۆچوونه‌یش ئاماژه به دوو خاڵ ده‌ده‌ین: خاڵی یه‌كه‌میان بریتییه له هه‌ڵوێست و تێڕوانینی نه‌رێنیی ئه‌وده‌می لایه‌نه سیاسییه‌كان و نوخبه‌ی سیاسی و شاره‌زایانی دارایی و زۆرینه‌ی شه‌قامی عێراقی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم و پشكی له بوودجه‌ی عێراقدا، كه هه‌میشه به بۆنه و به‌بێ بۆنه، سڵیان له ده‌ربڕینی نه‌ده‌كرده‌وه و به‌رده‌وام دژایه‌تییان بۆ پێدانی پشكی بوودجه‌ی هه‌رێم و سنووری ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌رده‌بڕی و، هیچ كاتیش ئه‌وه‌یان نه‌ده‌شارده‌وه كه له‌گه‌ڵ بوونی كه‌مترین ده‌رفه‌تدا سنوورێك بۆ ئه‌وه داده‌نێن.
خاڵی دووه‌میش په‌یوه‌ندیداره به شێوازی داڕشتنی یاسای بوودجه و ته‌رخانكردنی پشكی هه‌رێمه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌ده‌توانرا ڕاسته‌وخۆ و به‌ڕاشكاوی پشكی هه‌رێم له یاسای بوودجه‌دا كه‌م بكرێته‌وه و، به‌ڕواڵه‌ت پشكی 17% له یاساكانی بوودجه‌دا ئاماژه‌ی پێ ده‌كرا، به‌ڵام به چه‌ندین مادده و بڕگه‌ی جۆراوجۆر هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌یان ده‌دا. له یاساكانی بوودجه‌ی زۆربه‌ی ساڵه‌كاندا مادده‌یه‌كی تایبه‌ت داده‌نرا بۆ پێداچوونه‌وه به پشكی هه‌رێم به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی سه‌رژمێریی دانیشتووان، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌نجامنه‌دانی سه‌رژمێری، ئه‌و مادده‌یه جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا عێراق له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌میی نه‌ده‌كرد؛ به جۆرێك كه له ماوه‌ی ئه‌و 9 ساڵه‌دا به‌ركه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێم به‌تێكڕایی نزیكه‌ی 11% بوو له بری 17%.
بوودجه‌ی عێراق له‌و ماوه‌یه‌دا به جۆرێك داده‌ڕێژرا، كه به‌شێكی زۆری بۆ خه‌رجییه‌كانی سه‌روه‌ری و فه‌رمانڕه‌وایی ته‌رخان ده‌كرا؛ كه ئه‌و جۆره خه‌رجییانه‌یش، به‌ده‌رن له هاوكێشه‌ی هه‌ژماركردنی 17%ی پشكی هه‌رێم. خه‌رجییه‌كانی سه‌روه‌ری كه هیچ كات هه‌رێمی كوردستان لێیان سوودمه‌ند نه‌بووه، به‌رده‌وام له‌ناو بوودجه‌ی عێراقدا ڕوو له هه‌ڵكشان بوون. بڕگه‌كانی خه‌رجیی سه‌روه‌ری (النفقات السیادیة) له 19 بڕگه‌وه له ساڵی 2007، زیاد كران بۆ 45 بڕگه له ساڵی 2013؛ بڕه‌كه‌یشیان له 13 ترلیۆنه‌وه و به ڕێژه‌ی 19%ی بوودجه له ساڵی 2009، زیاد كرا بۆ 31 ترلیۆن و به ڕێژه‌ی 27%ی بوودجه له ساڵی 2012 و، بۆ 40 ترلیۆن و به ڕێژه‌ی 29%ی بوودجه له ساڵی 2013. واته به یاسای بوودجه‌ی عێراق، هه‌رێمی كوردستان ساڵانه به‌ته‌واوی له بڕێكی زۆری بوودجه بێبه‌ش ده‌كرا و، له پاشماوه‌ی بڕه‌كه‌ی تر پشكی 17%ی بۆ ته‌رخان ده‌كرا؛ له كاتێكیشدا كه خه‌سڵه‌تی خه‌رجییه‌كانی سه‌روه‌ری به‌پێی ڕێساكانی داراییی گشتی و په‌یڕه‌و و یاساكانی سیسته‌می فیدراڵی، مه‌رجدارن به‌وه‌ی كه بۆ سوودی گشتی و ته‌واوی گه‌ل و پێكهاته‌كانی وڵات به هاوسه‌نگی و دادوه‌ری خه‌رج بكرێن و، نه‌خرێنه خزمه‌تی دامه‌زراوه و ده‌سه‌ڵاتی پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه.
له خه‌رجییه‌كانی فه‌رمانڕه‌واییشدا (النفقات الحاكمة) كه به هه‌مان شێوه له ڕێژه‌ی 17% به‌ده‌ر كراون، هیچ كات هه‌رێم ڕێژه‌ی شایسته‌ی خۆی وه‌رنه‌گرتووه و، ڕێژه‌ی سوودمه‌ندبوونی له زۆربه‌ی بڕگه‌كانی ئه‌و خه‌رجییه، هه‌میشه كه‌متر بووه له نیوه‌ی ڕێژه‌ی شایسته‌ی خۆی؛ جگه له ده‌رمان و پسووله‌ی خۆراك كه به ڕێژه‌ی 85%ی شایسته‌ی خۆی، له‌و خه‌رجییانه سوودمه‌ند بووه.
به درێژاییی ماوه‌ی ساڵانی 2005-2013، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی مادده‌یه‌كی تایبه‌ت له بوودجه عێراقدا بۆ ته‌رخانكردنی پاره‌ی پێویست بۆ پێدانی مووچه و كڕینی پێداویستی و چه‌كوچۆڵ بۆ هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له دامه‌زراوه‌ی به‌رگریی عێراقی، به‌ڵام هیچ كات ئه‌و مادده‌یه جێبه‌جێ نه‌كرا و هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نه‌درایه هێزی پێشمه‌رگه. ئه‌مه‌یش جگه له جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و مادده‌یه‌ی یاسای بوودجه، كه تایبه‌ت بوو به دووباره ته‌رخانكردنه‌وه‌ی داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان بۆ پارێزگه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌و جۆره‌ی له یاساكاندا هاتبوو. به‌م شێوه‌یه له ماوه‌ی 9 ساڵدا هه‌رێم له خه‌رجییه‌كانی ڕه‌وه‌ن و وه‌به‌رهێنان (النفقات الجاریه والاستثماریه) ته‌نیا 11%ی له بڕی 17% له خه‌رجییه‌كانی سه‌روه‌ری پێ ده‌بڕا، كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری بوودجه‌یان پێك ده‌هێنا و هیچی پێ نه‌ده‌بڕا و، له خه‌رجییه‌كانی فه‌رمانڕه‌واییش زۆر كه‌متر له بڕی شایسته‌ی خۆی و، له خه‌رجییه‌كانی پێشمه‌رگه‌یش هیچ بڕێكی پێ نه‌ده‌درا و؛ جگه له‌وه‌یش یاساكانی بوودجه‌ی زۆربه‌ی ساڵه‌كانیش، پڕ بوون له بۆسه و به‌ند و بڕگه‌ی سزائامێز و لابه‌لا به‌رامبه‌ر به هه‌رێم. هه‌موو ئه‌مانه‌یش له ڕێگه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانه‌وه تێ ده‌په‌ڕێنران و زۆربه‌یشیان له ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته ناوه‌ندییه‌كانی به‌غداوه جێبه‌حێ ده‌كران. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش هه‌وڵ و هه‌ڕه‌شه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتری پشكی هه‌رێم به‌ڕوون و ئاشكرا و به‌به‌رده‌وامی ده‌بینران و، له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراقیشدا هه‌میشه بازاڕێكی گه‌رمیان هه‌بوو، به‌ڵام وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان بۆ كرد، ئه‌وكات به هۆی یه‌كگرتووییی كورد و به‌هێزیی پێگه‌كه‌ی و قورساییی له‌ناو هاوكێشه سیاسییه‌كاندا، نه‌یانده‌توانی له‌وه زیاتری به‌رامبه‌ر بكه‌ن.
یاسای بوودجه‌ى عێراق و پشكی هه‌رێم له 2015 تاكوو 2018
له ساڵی 2014دا یاسای بوودجه له عێراقدا ئاماده نه‌كرا؛ هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌و ساڵه‌یشه‌وه به‌غدا به‌كرده‌وه ناردنی پێدانی پشكی هه‌رێمی به‌ته‌واوی ڕاگرت. پاساوی ڕاگه‌یه‌نراو بۆ كاره‌یش ئه‌وه بوو، كه گوایه هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی ناده‌ستووری خه‌ریكی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وته. هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه و، وای ڕاده‌گه‌یاند كه تاكوو ئه‌و كاته به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ نه‌ونی هه‌نارده نه‌كردووه. بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیش، پشتی به مادده‌ی 112ی ده‌ستووری عێراقی و یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان به‌ستووه، كه تاكوو ئێستا یاسای تایبه‌ت به نه‌وت و گاز له عێراقدا نییه.
پاش بڕینی به‌شه‌بوودجه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه، هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه به‌رده‌وام بوون، تاكوو دواجار له تشرینی یه‌كه‌می 2014 به‌غدا و هه‌رێم ڕێك كه‌وتن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕۆژانه (250000) به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم و (300000) به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت و داهاته‌كه بچێته‌وه گه‌نجینه‌ی عێراق و، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یشدا به‌غدا پشكی 17%ی هه‌رێم له بوودجه‌ی عێراق بدات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ڕێككه‌وتنی له‌و جۆره بۆ دابه‌شكردنی سامان و ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كان له‌ناو سیسته‌می فیدراڵییه‌تی داراییدا نه‌گونجاو و نامۆیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هیچ كات ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا؛ هۆكارێكی سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌یش، په‌یوه‌ست بوو به یاساكانی بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2015 و ساڵانی دواتره‌وه.
یاسای بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2015، هه‌رچه‌نده ئاماژه‌ی به پێدانی پشكی هه‌رێم به ڕێژه‌ی 17% كردبوو به‌رامبه‌ر به‌و (550) هه‌زار به‌رمیله نه‌وته‌ی كه له سه‌ره‌وه باس كرا، به‌ڵام گۆڕانكارییه‌كی وا له ناوه‌ڕۆك و مادده و بڕگه‌كانی بوودجه‌دا كرابوو كه به جێبه‌جێكردنی ڕیككه‌وتنه‌كه‌یش، هیچ كات هه‌رێم 17% و ته‌نانه‌ت 11%یشی پێ نه‌بڕێت و، به‌ركه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی نزیك بكرێته‌وه له 6%- 7%. ئه‌مه‌یش له چه‌ند ڕێگه‌یه‌كه‌وه، كه سه‌ره‌كیترینیان بریتییه له زیادكردنی ده‌سته‌واژه‌ی خه‌رجیی فیعلی له‌ناو یاساكه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پشكی هه‌رێم هه‌ژمار بكرێت. له ده‌قی یاساكه‌دا هاتبوو: پشكی هه‌رێم به ڕێژه‌ی 17% له خه‌رجییه فیعلییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت. پاساوی پشت ئه‌م داهێنانه ئه‌وه‌یه كه، له به‌شه‌كانی تری عێراق ڕێژه‌ی جێبه‌جێكردنی بوودجه له ئاستێكی نزمدایه و، ساڵانه كه‌متر له 70%ی لێ خه‌رج ده‌كرێت. واته به پاساوی نزمیی ڕێژه‌ی جێبه‌جێكردنی بوودجه له به‌شه‌كانی تری عێراق، هه‌رێم به سنووربه‌ندكردنی مافی خه‌رجكردن له پشكی خۆی سزا ده‌درێت؛ له كاتێكدا ئه‌و سنووربه‌ندییه بۆ هیچ وه‌زاره‌ت و پارێزگه و لایه‌نێكی تر نه‌كراوه.
جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕگه‌یه به‌پێی ده‌قی ده‌سته‌واژه‌كه چ ئه‌و كات و چ له ئێستادا، ده‌بێته هۆی بێبه‌شبوونی هه‌رێم له ڕێژه‌ی (30%)ی تری بوودجه‌ی عێراق؛ له كاتێكدا كه به هۆی داشكاندنی خه‌رجییه‌كانی سیادی و فه‌رمانڕه‌واییشه‌وه، هه‌رێم له ڕێژه‌ی (35%)ی تری بوودجه‌ی عێراق بێبه‌ش ده‌بێت. به‌م جۆره‌یش ئه‌م داهینانه ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕێژه‌ی (17%)ه‌كه‌ی ئه‌وكاتی پشكی هه‌رێم له (35%)ی بوودجه‌ی عێراق هه‌ژمار بكرێت. واته ئه‌گه‌ر بوودجه‌ی عێراق (100) ترلیۆن دینار بووایه، ئه‌وا به‌ر له هه‌ر شتیك به هۆی داشكاندنی خه‌رجییه‌كانی سه‌روه‌ری و فه‌رمانڕه‌وایی و، هه‌روه‌ها به هۆی ته‌ڵه‌زگه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی خه‌رجیی فیعلییه‌وه، نزیكه‌ی (65) ترلیۆن دینار ده‌خرایه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه پشكی هه‌رێمی له‌سه‌ر هه‌ژمار ده‌كرا. به واتا به‌ركه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێم، ده‌بووه (17%)ی (35) ترلیۆن دینار، واته نزیكه (6) ترلیۆن دینار. به‌م جۆره له یاساكانی بوودجه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا به هۆی فێڵێكی یاسایییه‌وه به‌ركه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێم له (11%)ه‌وه، كه‌م ده‌كرایه‌وه بۆ (6%- 7%). ئه‌مه‌یش سه‌ره‌ڕای چه‌ند بڕگه‌یه‌كی تری ناو یاساكه كه هه‌رێمی ناچار ده‌كرد به ڕاده‌ستكردنی داهاتی هه‌ر بڕێكی تری نه‌وت، جگه له (550) هه‌زار به‌رمیله‌كه بۆ گه‌نجینه‌ی عێراق به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێك؛ له كاتێكدا كه ڕاده‌ستكردنی كه‌متر له (550) هه‌زار به‌رمیل سزای كه‌مكردنه‌وه و لێبڕینی پشكی بوودجه‌ی له‌سه‌ر بوو. بێ گومان چه‌ندین هۆكاری تر ڕۆڵیان له جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌وه باس كران، هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كی بوون.
ئه‌وه بوو له سێ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2015دا سه‌ره‌ڕای هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی سۆمۆوه، به‌ڵام به‌غدا به‌و جۆره پاساوانه، پابه‌ند نه‌بوو به ناردنی بڕی شایسته‌ی هه‌رێم له بوودجه‌ی عێراق. سه‌ره‌نجام حكوومه‌تی هه‌رێم به كۆڕایی له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و به پشتبه‌ستن به یاسای ژماره(5)ی ساڵی 2013، ده‌ستی كرد به ناردنه‌ده‌ره و فرۆشتنی نه‌وت به‌فه‌رمی و شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ. یاساكانی بوودجه‌ی ساڵانی 2016 و 2017یش به هه‌مان شێوه داده‌ڕێژران و په‌سه‌ند ده‌كران و، سه‌ره‌نجامیش ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌جێبه‌جێنه‌كراوی مایه‌وه؛ نه هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی به‌غدا كرد و نه به‌غدایش شایسته دارایییه‌كانی نارد.
یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2018یش كه له 3ی ئازاری ئه‌مساڵدا په‌سه‌ند كرا، درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ڕێڕه‌وی یاساكانی سێ ساڵی پێشتره، به‌ڵام جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه كه له ئێستادا به‌غدا خۆی له پێگه‌ی هێزدا ده‌بینێته‌وه و، هه‌رێمیش به‌شێكی زۆری خاك و سه‌رچاوه دارایییه‌كانی له‌ده‌ست داوه. به‌ره‌ی ناوخۆییی كوردستانیش له‌وپه‌ڕی په‌رتی و ناكۆكی و لاوازیدایه. سه‌نگی هێزه كوردستانییه‌كان له هاوكێشه سیاسییه‌كانی عێراقدا لاواز بووه و، په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد له ناوچه‌كه‌دا له ئاستێكی لاوازدان. بۆیه له یاساكه‌ی ئه‌مساڵدا عێراق ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یشی له‌ده‌ست نه‌داوه كه به‌ئاشكرا كۆتایی به ڕێژه‌ی 17% بێنێت و، به چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌ی ناده‌ستووری له‌ناو ده‌قی یاساكه‌دا هه‌رێم بناسێنێت.
كۆتاییهێنان به ڕێژه‌ی 17% به‌و شێوه‌یه، ته‌نیا په‌یوه‌ندیدار نییه به پشكی بوودجه‌ی هه‌رێمه‌وه، به‌ڵكوو به‌شێكیشی بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ڕێژه‌یه له ئه‌ده‌بیات و فه‌رهه‌نگی سیاسیی عێراقدا بسڕێته‌وه و، هیچ كات وه‌ك بنه‌ما بۆ سه‌نگ و پێگه‌ی كورد و ئاستی به‌شداریكردنی له كایه‌كانی تریشدا چاوی لێ نه‌كرێت، چونكه وه‌ك ئاماژه‌مان پێ كرد عێراق له یاساكانی سێ ساڵی پێشترادا له ڕێگه‌ی چه‌ندین مادده و بڕگه‌وه كاری بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ر به‌ڕواڵه‌ت له‌ناو ده‌قی یاساكه‌دا ڕێژه‌كه وه‌كوو خۆیشی بمێنێته‌وه، به‌ڵام به‌كرده‌نی و هه‌ر به‌پێی یاسای بوودجه ده‌توانێت، به‌ركه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێم بكاته 6%. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه له‌یاد نه‌كه‌ین جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌جێندایه، هه‌موو كات په‌یوه‌سته به تای ته‌رازوی هێز له نێوان هه‌ر دوو لایه‌نی به‌غدا و هه‌رێمدا.
ئێستا كه به‌پێی یاسای بوودجه‌ی 2018، به‌ركه‌وته‌ی هه‌رێم زۆر كه‌متر ده‌بێت له بڕی شایسته‌ی خۆی و، هیچ كات به‌شی نیوه‌ی پێداویستییه‌كانیشی ناكات و، ته‌نانه‌ت له‌و بڕه پاره‌یه‌یش كه‌متره كه هه‌رێم خۆی له ئێستادا به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، به‌دڵنیایییه‌وه جارێكی تر یاسای بوودجه‌ی عێراق ڕۆڵی ڕێگر و به‌ربه‌ست ده‌بینێت بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا؛ هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 2015 دا ڕووی دا. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه، ڕووكردنه دادگه‌ی فیدراڵی و تانه‌دان له یاساكه، پێناچێ له ڕووی دارایییه‌وه سوودێكی ئه‌وتۆی هه‌بێت، چونكه هه‌م گومانی بێلایه‌نی له‌سه‌ر دادگاكه هه‌یه و، هه‌میش له یاساكه‌دا پێشێلكردنێكی زه‌قی ده‌ستوور نه‌كراوه؛ ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاماژه‌كانی ده‌ستوور تایبه‌ت به دابه‌شكردنی سامان و داهاته‌كان چه‌مكی لاستیكین و، هیچ بڕێكی دیاریكراو و میكانیزمێكیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانه‌ناوه.
ڕووكردنه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاته زلهێزه‌كانیش بۆ دروستكردنی گوشار، هه‌روه‌ك پێشتر بینیمان به‌رهه‌مه‌كه‌ی له پێشكه‌شكردنی ئامۆژگاری بۆ گفتوگۆ و دواكاریی پێكهاتن و ده‌ربڕینی هاوسۆزی، یان نیگه‌رانی، زیاتر نابێت. كشانه‌وه‌یش له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق كه پێده‌چێت هه‌نگاوێكی كاریگه‌ر بێت، له ئێستادا كورد به هۆی ئه‌م په‌رته‌وازییه‌وه ناتوانێت گره‌وی له‌سه‌ر بكات.
پوخته‌ی قسه ئه‌وه‌یه، هه‌موو كارت و ده‌رفه‌ته‌كان كاتێك ده‌توانرێت سوودیان لێ وه‌ربگیرێت كه كورد یه‌كگرتوو بێت و خاوه‌نی یه‌ك گوتار و یه‌ك بڕیار بێت و، بتوانێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هاوكێشه سیاسییه‌كان و نه‌خشی هاوپه‌یمانێتییه‌كان و هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان و ڕووداوه گرنگه‌كان و ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه هه‌بێت. بۆیه تاكه ڕێگه ئه‌وه‌یه، هێزه سیاسییه‌كان به‌ر له هه‌ر هه‌نگاوێك بكه‌ونه سه‌رڕێی سازان و ڕێككه‌وتن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه و، به‌نیشتمانیكردنی ته‌واوی دامه‌زراوه‌كان و، چاكسازیی جددی له بواره‌كانی كارگێڕی و دارایی و ئابووری، به جۆرێك كه له ئاستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ئێستا و به‌ره‌وپێشبردنی دۆخی ئابووریی هه‌رێمدا بێت. ئه‌وه‌یش تاكه ڕێگه‌یه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سیاسی و ئابوورییه‌كان و، بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌نگ و هێز و پێگه‌ی شیاو و، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی مافه‌كان. ئه‌گه‌ر ویست و ئیراده و لێبڕاوی هه‌بێت، ئه‌و كارانه نه‌ك هه‌ر شیاوی كردنن به‌ڵكوو ئاسانتر و مسۆگه‌رتر و به‌رهه‌مدارترن له ڕووكردنه هه‌ر هه‌نگاویكی تر.