پێشه‌كی
فیدراڵییه‌تی دارایی وه‌ك سیسته‌مێكی پێشكه‌وتوو، به هۆی ئه‌و نه‌رمونیانییەی كه تێیدایه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سامان و ئابووری و دابه‌شكردنی داهاته‌كان له نێوان ئاسته جیاوازه‌كانی حوكمڕانی (ناوه‌ند و هه‌رێمه‌كان)دا، ئه‌گه‌ر له ژینگه‌یه‌كدا بێت كه زه‌مینه سیاسی و كه‌لتوورییه‌كانی له‌بار بێت، ئه‌وا هه‌ڵگری ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌یه كه له توانایاندایه چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ گشت كێشه ئاڵۆزه‌كانی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌بردنى سامان و ئابووری و دابه‌شكردنی داهاته‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا فه‌راهه‌م بكه‌ن. بۆ ئه‌مه‌یش، دانان و كارپێكردنی ده‌ستووری گونجاو و یاسا تایبه‌ته‌كانی ئه‌و بواره، له‌گه‌ڵ بره‌ودان به پێكهێنان و كاراكردنی كۆمیسیۆن و ده‌سته و لیژنه پسپۆڕ و هاوبه‌شه‌كان بۆ ڕێكخستنی كاروباری دارایی و ئابووری و دابه‌شكردنی داهاته‌كان له لایه‌ك و، پشتبه‌ستن به پیۆه‌ری ورد و دروست بۆ ئه‌م كارانه له لایه‌كی تره‌وه، له ڕێكاره هه‌ره پێویست و میكانیزمه پشتپێبه‌ستراوه‌كانن.
ئه‌م سیسته‌مه له ماوه‌ی 12 ساڵی ڕابردوودا له عێراقدا، له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دا بوو. ئه‌وه‌ی نكووڵیی لێ ناكرێت ئه‌وه‌یه كه له ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه دارایی و ئابوورییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمدا، به‌ته‌واوی شكستی هێناوه. "بۆچی و چۆن؟"، ئه‌و پرسیاره سه‌ره‌كییانه‌ن كه ئه‌م باسه له‌به‌ر ڕۆشناییی ڕێسا گشتی و پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تی و میكانیزمه ئه‌زموونكراوه‌كانی فیدراڵییه‌تی داراییدا هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ده‌دات.
سیماكانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی و په‌یوه‌ندییان به فیدراڵییه‌تی دارایییه‌وه
ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی فیدراڵی له جۆره‌كانی تری ده‌وڵه‌ت جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ماهه‌نگیكردن له نێوان دوو ئاراسته‌ی پێچه‌وانه داده‌مه‌زرێت، ئه‌وانیش "یه‌كگرتوویی" و "سه‌ربه‌خۆیی"ن. واته له بنه‌ڕه‌تدا ده‌وڵه‌تی فیدراڵی، ده‌وڵه‌تێكی دووانه‌یییه له ڕووی پێكهاته‌وه؛ به جۆرێك كه له ئه‌نجامی دیالێكتیكی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو ئاراسته‌یه‌وه، هاوبه‌شی (المشاركة) وه‌ك خه‌سڵه‌تێكی پێویست و بنه‌ڕه‌تیی و، پایه‌یه‌كی هه‌ره سه‌ره‌كی بۆ چه‌سپاندن و سه‌قامگیریی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی ده‌رده‌كه‌وێت. به‌م جۆره، ڕووكار، یان سیماكان (المظاهر)ى ده‌وڵه‌تی فیدراڵی پێك دێن له سێ سیمای سه‌ره‌كی، كه بریتین له: سیمای یه‌كگرتوویی، سیمای سه‌ربه‌خۆیی، سیمای هاوبه‌شی.
- سیمای یه‌كگرتوویی: یه‌كگرتوویی له ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا له‌سه‌ر هه‌ر دوو ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كی: ده‌وڵه‌تی فیدراڵی به یه‌ك كه‌سایه‌تی داده‌نرێت و، وه‌ك كیانێكی یه‌كگرتوو ده‌چێته ناو كایه‌ی دانپێدانانی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه؛ هه‌رێم و ویلایه‌ته‌كان، له دانپێدانان و ناسین و مامه‌ڵه‌كردنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیدا بێبه‌شن. هه‌رچه‌نده ده‌ستووری هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی فیدراڵی ڕێگه‌ی به هه‌رێمه‌كان داوه بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كار و چالاكییه‌كی ده‌ره‌كی (وه‌ك كردنه‌وه‌ی نووسینگه له باڵێۆزخانه‌كان و نێرده دیپلۆماسییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات)، به‌ڵام دواجار له سیسته‌می فیدراڵیدا ئه‌وه ته‌نیا ده‌وڵه‌تی فیدراڵییه كه ده‌سه‌ڵات و مافی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ، نوێنه‌رایه‌تیی دیپلۆماسی و ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌یه. له پاڵ سێكته‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و كه‌ناڵی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، سوپا و دراوی نیشتمانیش له ده‌وڵه‌تانی فیدراڵیدا نیشانه‌ی یه‌كگرتوویین.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی: یه‌كگرتوویی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی، به‌و واتایه دێت كه حكوومه‌ته پێكهێنه‌ره‌كان له ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا، ده‌ست له به‌شێك له سه‌روه‌ریی خۆیان هه‌ڵده‌گرن بۆ ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی؛ ئه‌مه‌یش له بوونی ده‌ستووری فیدراڵی و، بوونی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كاندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه (وه‌ك ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌رییی فیدراڵی)، كه په‌یوه‌ندیدارن به هاووڵاتیانی ده‌وڵه‌ته‌وه له گشت هه‌رێمه‌كاندا. له‌م ناوه‌دا بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به دراوی نیشتمانی و سیاسه‌ته‌كانی نه‌ختینه‌یی به‌گشتی و كاروباری ڕه‌گه‌زنامه و باری شارستانی و چه‌ند بابه‌تێكی تر، ده‌كه‌ونه ناو چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كانه‌وه و، به یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی داده‌نرێن و، یه‌كێكن له سیماكانی یه‌كگرتوویی له ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا. هه‌رچی بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به داراییی گشتی و داهات و خه‌رجی و قه‌رزه گشتییه‌كانیشه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شی گه‌وره و بنه‌ڕه‌تییان ده‌كه‌وێته ناو چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵییه‌وه، به‌ڵام به سیمای یه‌كگرتوویی دانانرێن و، یه‌كێكن له بابه‌ته‌كانی جێگه‌ی بایه‌خی پرۆسه‌ی دابه‌شكاریی سامان و داهات و ده‌سه‌ڵات و، له ده‌وڵه‌تانی فیدراڵیدا به شێوازی جیاجیا، له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كان و، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كاندا ڕێك خراون. له بنچینه‌یشدا فیدراڵییه‌تی دارایی، به‌ده‌ستهێنانی داهاته بۆ جێبه‌جێكردنی خه‌رجییه گشتییه‌كان و ئه‌ركه‌كانی هه‌ر یه‌ك له ئاسته‌كانی حوكمڕانی.
- سیمای سه‌ربه‌خۆیی: سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمه‌كان له سیسته‌می فیدراڵیدا به‌و واتایه دێت، كه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی ده‌ست له به‌شێك له ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌رییه‌كانی هه‌ڵبگرێت بۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان؛ ئه‌مه‌یش له بوونی ده‌ستووری هه‌رێم و، بوونی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه تایبه‌تییه‌كانی هه‌رێمه‌كاندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیدارن به هاووڵاتیانی هه‌رێمه‌كانه‌وه. ڕوخساره‌كانی سه‌ربه‌خۆیی له ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا بریتین له: هه‌بوونی هه‌رێمه‌كان، بوونی ده‌ستووری تایبه‌ت به هه‌رێمه‌كان، بوونی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌ی خۆیی و سه‌ربه‌خۆ بۆ به‌ڕێوه‌بردن و ڕێكخستنی كاروباری هه‌رێم و، داڕشتن و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته گشتییه‌كان له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كارگێڕی، له چوارچێوه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه دیاریكراوه‌كانی هه‌رێمه‌كاندا.
هه‌رچه‌نده سنوور و ڕادده‌ی ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندیی هه‌رێمه‌كان له نێوان ده‌وڵه‌ته فیدراڵییه‌كاندا جیاوازه، به‌ڵام بوونی ئه‌و پره‌نسیپه و ئاستێكی دیاریكراوی سه‌ربه‌خۆییی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێمه‌كان، سیما و خه‌سڵه‌تێكی دیاری ده‌وڵه‌ته فیدراڵییه‌كانه.
- سیمای هاوبه‌شیكردن: پره‌نسیپی هاوبه‌شیكردن له چه‌مكی فیدراڵیدا، ئه‌و پاڵنه‌ر و هۆكار و هه‌لومه‌رجانه ده‌گرێته‌وه، كه كار ده‌كه‌ن بۆ په‌یوه‌ستكردنی هه‌ر دوو توخمی سه‌ره‌كیی فیدراڵییه‌ت (یه‌كگرتوویی و سه‌ربه‌خۆیی).
مه‌به‌ست له هاوبه‌شیكردن ئه‌وه‌یه كه، هه‌رێمه‌كان وه‌ك كیانی ده‌ستووریی تایبه‌تمه‌ند، له پێكهێنانی ئیراده‌ی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی و حوكمڕانیكردنیدا هاوبه‌شی بكه‌ن؛ به جۆرێك كه گونجاندن و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ستی له نێوان هه‌ر دوو پره‌نسیپی یه‌كگرتوویی و سه‌ربه‌خۆیی، فه‌راهه‌م بكه‌ن. ئه‌م پره‌نسیپه، ڕێگه بۆ لایه‌نه پێكهینه‌ره‌كان له ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا و بۆ هاوبه‌شیكردن له ئاماده‌كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه سوودی هاوبه‌شیان هه‌یه خۆش ده‌كات؛ به‌بێ ئه‌مه‌یش، ناتوانرێ باس له هاریكاریكردن بكرێت، به‌ڵكوو ده‌بێت باس له پاشكۆیه‌تی، یان دژایه‌تی بكرێت. ده‌وڵه‌تی فیدراڵی بوونی نییه، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه هه‌رێمه پێكهێنه‌ره‌كان له ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه له ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا، له ئاماده‌كردنی بڕیار و یاسا و سیاسه‌ته گشتییه‌كاندا هاوبه‌شی ده‌كه‌ن. به ده‌ربڕینێكی تر، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له نێوان ده‌وڵه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كاندایه، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و هاریكاری بێت، نه پاشكۆیه‌تی.
ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی: پێویسته نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێم، یان پێكهاته، یان ناوچه‌یه‌كی جوگرافیی دیاریكراو نه‌كات، هه‌ڵسوكه‌وت و بڕیار و سیاسه‌ته‌كانی، له‌سه‌ر بنه‌مای لایه‌نگری، یان دژایه‌تی، یان به پاڵنه‌ری تایبه‌ت ڕه‌نگڕێژ نه‌كات، به‌ڵكوو له بنه‌ڕه‌تدا پێویسته دامه‌زراوه‌یه‌كی هاوبه‌ش و ئیراده‌یه‌كی هاوبه‌شی گشت هه‌رێمه‌كان بێت، كه به شێوازێكی جیاوازتر له ده‌سه‌ڵات و ئیراده‌ی تایبه‌تیی هه‌ر یه‌ك له هه‌رێمه‌كان، گوزارشت له ده‌وڵه‌تی فیدراڵی بكات.
مه‌سه‌له‌كانی تایبه‌ت به هێنانه‌دیی سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كگرتوویی و هاوبه‌شیكردن، له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و سامان و داراییدا، كرۆكی سیسته‌می فیدراڵین و، له زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌ته فیدراڵییه‌كانی جیهاندا كیشه‌ی ده‌سه‌ڵاته دارایییه‌كان، هه‌میشه له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و بابه‌تانه‌ن، كه جێگه‌ی ناكۆكیی نێوان ئاسته‌كانی فه‌رمانڕه‌وایین؛ چ له‌سه‌ر ئاستی ستوونی (له نێوان هه‌رێمه‌كان و ناوه‌ند)، چ له‌سه‌ر ئاستی ئاسۆیی (له نێوان هه‌رێمه‌كان). به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌مه‌یش، ده‌وڵه‌تانی فیدراڵی به چه‌ندین شێواز و میكانیزمی ده‌ستووری، یاسایی، دامه‌زراوه‌یی، دادوه‌ری و سیاسی، له پێناوی هێنانه‌دیی هاوسه‌نگی له ئاسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا، له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی و گونجاندن (الاستقلالیه والتناغم) كه پره‌نسپی هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه له نه‌خشاندنی سیماكانی فیدراڵییه‌تی دارایی، به‌رده‌وام كار بۆ ڕێكخستنی ده‌سه‌ڵاته دارایییه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی بواری دارایی و سامانه‌كان ده‌كه‌ن.
به واتا، فیدراڵییه‌تی دارایی وابه‌سته‌یه به‌وه‌ی كه كار بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی سیماكانی یه‌كگرتوویی و سه‌ربه‌خۆیی و هاوبه‌شی بكات، بۆ ڕێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندییه دارایی و ئابوورییه‌كانی نێوان ئاسته جیاوازه‌كانی حكوومه‌ت و، ڕێكخستنی ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی فیدراڵییه‌تی دارایی، كه بریتین له: به‌ده‌ستهێنان و كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان، به‌ڕێوه‌بردنی سامانه‌كان، دابه‌شكردنی داهاته‌كان، به‌رپرسیارێتییه‌كانی خه‌رجكردن، چاره‌سه‌ری لاسه‌نگییه دارایییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری.
زه‌مینه و میكانیزمه‌كانی بنیاتنان و سه‌ركه‌وتنی فیدراڵییه‌تی دارایی
فیدراڵییه‌ت سیسته‌مێكی سیاسییه بۆ حوكمڕانی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاگرتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو ئاستی حوكم، یان زیاتر (ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان، ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته خۆجێیییه‌كان)، له كاتێكیشدا كه وه‌ك سیسته‌مێكی سیاسیی جیاوازتر له لامه‌ركه‌زییه‌تی كارگێڕی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و، ده‌كرێته شێوازێك بۆ پێكه‌وه‌ژیانی گه‌ل و نه‌ته‌وه و ئاراسته جیاوازه‌كان له چوارچێوه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌تدا، ئه‌وا هه‌میشه بۆ دامه‌زراندن و سه‌قامگیری و سه‌رخستنی، پێویستیی به زه‌مینه‌ی سیاسی و كه‌لتووری و یاسایی و دامه‌زراوه‌ییی له‌بار و تایبه‌ت هه‌یه.
فیدراڵییه‌ت وه‌ك سیسته‌مێكی سیاسی بۆ پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی پێكهاته و ئاراسته جیاوازه‌كان و ڕێكخستنی شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی و ئابووری و كارگێڕی و سیاسی، به‌ر له هه‌ر شتێك، پێویستی به بوونی كەلتووری قبووڵكردنی جیاوازییه‌كان و ویستی پێكه‌وه‌ژیان و، هه‌ستكردن به به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش هه‌یه. هه‌ر بۆیه یه‌كێك له پێشمه‌رجه‌كانی بنیاتنان و سه‌ركه‌وتن و سه‌قامگیریی سیسته‌می فیدراڵییه‌ت، بریتییه له بوونی ئاستێكی شیاو له دیموكراسییه‌ت و سه‌روه‌ریی یاسا و سه‌قامگیریی سیاسی. بنه‌مایه‌كی هه‌ره بنچینه‌ییی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی و به‌رده‌وامبوون و سه‌ركه‌وتنی، بریتییه له ده‌ستوورێكی پێشكه‌وتوو و ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی واقع و خواست و ئاسۆكانی داهاتووی پێكهاته‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌گشتی، له‌گه‌ڵ ئیراده و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ده‌ستووره‌دا.
سه‌ركه‌وتنی فیدراڵییه‌تی دارایی‌ش له هه‌ر ده‌وڵه‌تێكدا، پابه‌نده به بوونی زه‌مینه و پێشمه‌رجه سیاسی و كه‌لتووری و یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانه‌وه. بوونی یاسا و ڕێسای تایبه‌ت به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و سامانه‌كان و دامه‌زراوه‌ی هاوبه‌شی سه‌ر‌په‌رشتیكردن و، سه‌قامگیركردن و ڕاگرتنی سیسته‌می فیدراڵی و، فه‌راهه‌مكردنی هه‌ماهه‌نگی له ئاسته ستوونی و ئاسۆیییه‌كاندا، زه‌مینه‌یه‌كی پێویست و مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تی و فاكته‌ری سه‌ره‌كیی به‌رده‌وامیی سه‌ركه‌وتنی فیدراڵییه‌تی دارایین.
بایه‌خدان به زه‌مینه و پێشمه‌رجه‌كانی بنیاتنانی فیدراڵیزم: فه‌راهه‌مكردنی كه‌شی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان، یاساسه‌روه‌ری، دروستكردن و بنیاتنانی ئینتیمای نیشتمانی، داڕشتنی ناسنامه‌ی تاك و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتیبوون، سازكردنی بنه‌ما ده‌ستووری و یاسایییه‌كان، پێكهێنان و بنیاتنانی دامه‌زراوه و ده‌سته و كۆمیسیۆنه تایبه‌تمه‌ند و هاوبه‌شه‌كان، دانانی پێوه‌ر و ڕێسا گونجاوه‌كانی پرۆسه‌ی به‌شكاریی ده‌سه‌ڵات و سامان و داهاته‌كان، له‌و هه‌نگاوه پێویست و گرنگانه‌ن كه له پرۆسه‌ی بنیاتنان و سه‌رخستنی فیدراڵیزم به‌گشتی و فیدراڵیزمی دارایی به‌تایبه‌تی، له ئه‌وله‌وییه‌تی بایه‌خپێدانی ده‌وڵه‌تانی فیدراڵیدان.
ده‌وڵه‌تانی فیدراڵی له جیهاندا، جگه له‌وه‌ی كه له ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كاندا پشت به بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان ده‌به‌ستن، له هه‌مان كاتدا له ڕێگه‌ی دانانی یاسای تایبه‌تیی پێویست و ڕێسا و پێوه‌ری ورد و گونجاوه‌وه، كار بۆ دابه‌شكردنی داهات و سامانه‌كان، به‌رپرسیارێتییه‌كانی خه‌رجكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری ده‌كه‌ن. له پاڵ ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانه‌كانیان له دوو ئه‌نجومه‌ن پێك هاتوون و یه‌كێكیان تایبه‌ته به نوێنه‌ری هه‌رێمه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا چه‌ندین دامه‌زراوه و كۆمیسیۆنی هاوبه‌ش و پسپۆڕی تایبه‌ت به ڕێكخستن و سه‌رپه‌رشتی و چاودێریی په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كان، له‌وباره‌یه‌وه ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن.
هه‌ر یه‌ك له ئوسترالیا و هند، چه‌ندین جۆر له لیژنه‌ی شاره‌زایان دارمه‌زراندووه، كه كار به پێوه‌ری ورد و ڕێسای گونجاو ده‌كه‌ن بۆ ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كان و دابه‌شكردنی داهاته‌كان؛ به‌ڵام له هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی تری فیدراڵی، ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌ت و پێكهاتوو له نوێنه‌رانی حكوومه‌تی فیدراڵی و حكوومه‌تی هه‌رێمه‌كان ئه‌م كاره ده‌كات، وه‌ك ئه‌نجومه‌نی داراییی مالیزیا. جۆری سێیه‌میش بریتییه له بوونی نوێنه‌ری فه‌رمیی هه‌رێمه‌كان له‌ناو ئه‌نجومه‌نی یاسادانان، كه به‌شداری له په‌سه‌ندكردن و ڕاستاندنی به‌خشینه‌كان و پشكی بوودجه‌ی هه‌رێمه‌كانیان ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌ڵمانیا و سویسرا و ئه‌مریكادا هه‌یه. جۆری چواره‌میش بریتییه له چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی پێكهاتوو له به‌رپرسانی حكوومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كان بۆ تاووتوێكردنی بابه‌ت و په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كه‌نه‌دا هه‌یه. گرتنه‌به‌ری هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێن و ڕێكاره ده‌ستووری و یاسایی و كارگێڕی و دامه‌زراوه‌یییانه، له پێناوی ده‌سته‌به‌ركردنی پره‌نسیپی سه‌ربه‌خۆیی و گونجاندنه له نێوان ئاسته‌كانی حوكمڕانیدا له پرۆسه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی سامان و ئابووری و داهات و خه‌رجییه‌كاندا و، هه‌روه‌ها له پێناوی چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی فیدراڵییه‌تی داراییدایه، كه بریتین له دادوه‌ری له دابه‌شكردنی داهات و جێبه‌جیكردنی پره‌نسیپی شه‌فافییه‌ت.
فیدراڵییه‌تی دارایی له عێراق: به‌رجه‌سته‌نه‌بوونی سیماكان، ناسازیی پێشمه‌رج و زه‌مینه‌كان
له‌وه‌ته‌ی باشووری كوردستان به ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه لكێنراوه، زۆرینه‌ی سیسته‌مه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی تاقی كراونه‌ته‌وه. له‌و ڕێگه‌یه‌یشه‌وه، نه‌ك هه‌ر نه‌توانراوه سه‌قامگیری ده‌سته‌به‌ر بكرێ و ده‌رفه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه بڕه‌خسێنرێ و ئینتیمایه‌كی نیشتمانی بۆ گه‌لانی عێراق دروست بكری و به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه سوود له سامان و داهاته‌كانی وڵات وه‌ربگیرێت، به‌ڵكوو به درێژاییی ئه‌و مێژووه له جیاتی سه‌قامگیری، هه‌میشه ئاژاوه و، له جیاتی ئاشتی، هه‌میشه جه‌نگ و، له جیاتی پێكه‌وه‌ژیان هه‌میشه ناكۆكی و سته‌م و ماڵویرانی و، له جیاتی ئینتیمایەکی یه‌كگرتوو، به‌رده‌وام مه‌یلی دووركه‌وتنه‌وه و ده‌ربازبوون له بره‌ودا بووه.
له ماوه‌ی زیاتر له 12 ساڵ له بڕیاردان له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می فیدراڵی له عێراق، هیچ یه‌ك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌لی كوردستان و حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق نه‌ك هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كران، به‌ڵكوو به‌ته‌واوی ئاڵۆزتر كران و، یه‌ك به یه‌كیان وه‌ك بۆمبی چێنراو هه‌میشه له ئانوساتی ته‌قینه‌وه‌دا بوون و، هیچ هێمایه‌كی دڵخۆشكه‌ریش بۆ سوودوه‌رگرتن له فیدراڵییه‌ت وه‌ك ئامرازی سه‌قامگیری و یه‌كگرتوویی به‌دی ناكرێت و، پێده‌چێ تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌مه جۆراوجۆره‌كان هیچ سوودێك به سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نه‌گه‌یه‌نێت. فیدراڵییه‌ت كه له خۆیدا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و جۆره ئاریشانه‌یه، به‌ڵام له عێراقدا به هۆی نه‌بوونی زه‌مینه و پێشمه‌رجه كه‌لتووری و سیاسییه‌كانییه‌وه سیماكانی به‌رجه‌سته نه‌بوون و، به هۆی نه‌بوونی زه‌مینه یاسایی، دامه‌زراوه‌یی و مامه‌ڵه ناته‌ندروسته‌كانیشه‌وه، ڕووبه‌ڕووی شكستی ته‌واو بووه‌وه.
كێشه‌ی هاوبه‌شیكردن له عێراق كێشه‌یه‌كی جه‌وهه‌رییه و، زاده‌ی دوو ئاراسته و دوو دیدگه‌ی جیاوازه بۆ سیسته‌می حوكمڕانی: ئاراسته‌ی یه‌كه‌م، ئاراسته‌یه‌كی ناوه‌ندخوازه و، زاده‌ی ئه‌و كه‌له‌پووره پاوانخواز و ناوه‌ندچی و هێژموونگه‌رایه‌یه، كه له عێراقى عه‌ره‌بيدا ڕه‌گی داكوتاوه و، بووه‌ته هۆی تێنه‌گه‌یشتن و هه‌رسنه‌كردنی هه‌ر سیسته‌م و ڕێكاریكی جیاواز و كراوه‌تر. ئه‌مه‌یش به جۆرێك ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، كه له پاش بڕیاردان له فیدراڵیزمیش داواكاری و پیاده‌كردنی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه (كه یه‌كێكه له سيماكانى فیدراڵیزم) وه‌ك پرۆژه و پیلان و هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆییی ته‌واو و جیابوونه‌وه، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئاراسته‌ی دووه‌میش، كه هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی یه‌كه‌مه‌وه، دیدێكی نه‌رێنیی بۆ یه‌كگرتوویی هه‌یه و، وه‌ك هاوتای ناوه‌ندێتی تێی ده‌ڕوانێت. به جۆرێك، كه هه‌موو لێخۆشبوونێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بۆ حكوومه‌تی فیدراڵی، وه‌ك به‌رجه‌سته‌كردنی پایه‌ی یه‌كگرتوویی (كه یه‌كێكه له سيماكانى فیدراڵیزم) به ملكه‌چبوون و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوه‌ندێتی ده‌زانێ؛ ئه‌مه‌یش به‌شێكی زۆری، په‌یوه‌سته به مه‌یلی سه‌ربه‌خۆخوازی و دڕدۆنگیی كورده‌وه له هێژموونیی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی. له كاتێكیشدا كه، مێژوی ده‌یان ساڵه‌ی ژیان له سایه‌ی حكوومه‌ت و ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراقدا، جگه له شوێنه‌واری نه‌رێنی، هیچیان له زه‌ینی تاك و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی باشووردا به‌جێ نه‌هێشتووه. به‌شی دوه‌ه‌میش په‌یوه‌سته به جۆری تێڕوانین و تێگه‌یشتنيه‌وه بۆ فیدراڵییه‌ت، چ وه‌ك سیسته‌مێكی نوێ و ئه‌زمووننه‌كراو له ناوچه‌كه‌دا، چ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له باشترین باردا له سیسته‌مێكی نامه‌ركه‌زیی پێشكه‌توو تێ ناپه‌ڕێت و توانای وه‌ڵامدانه‌وه و تێركردنی خواست و ئاره‌زوو و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی گه‌لی كوردستانی نییه و، گه‌لی كوردستان به‌ناچاری و ته‌نها وه‌ك قۆناغێكی په‌ڕێنه‌وه (ئینتیقالی) به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی چوه‌ته ژێر باری قبووڵكردنیه‌وه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه.
به‌گشتی ئاستی تێگه‌یشتنی تاك و هێز و نوخبه‌ی سیاسی و ڕۆشنبیری هه‌ر دوو ئاراسته‌كه، ته‌نیا دوو خاڵ ده‌بینیت و كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌وانیش ناوه‌ندێتیی چڕ و سه‌ربه‌خۆییی ته‌واوه؛ له كاتێكدا سیسته‌می فیدراڵی، كاركردنه له پانتاییی نێوان ئه‌و دوو خاڵه‌دا، به فه‌راهه‌مكردنی بڕیكی شیاو له سه‌ربه‌خۆیی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوودا، كه به هاوبه‌شی به‌ڕێوه ده‌بردرێت.
له ئه‌نجامی به‌رده‌وامیی تێگه‌یشتن و مامه‌ڵه‌ی ناته‌ندروستی ئه‌و دوو ئاراسته‌یه‌وه، هه‌رگیز زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ جێبه‌جێكردنی پره‌نسیپی هاوبه‌شی نه‌ڕه‌خساوه. واتا، هیچ یه‌ك له پره‌نسیپه‌كانی فیدراڵییه‌ت كاریان پێ نه‌كراوه و، هیچ كام له سیماكانی فیدراڵییه‌تیش له عێراقدا به‌رجه‌سته نه‌بوون. نه عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی توانیویه‌تی سیمای یه‌كگرتوویی بپارێزێت و، نه هه‌رێمیش ئه‌و جۆره سه‌ربه‌خۆیییه‌ی پیاده كردووه كه له‌گه‌ڵ سیسته‌می فیدراڵیدا بگونجێت و، هاوبه‌شییش له پنتێكی وادایه كه به‌بێ دوودڵی، ده‌توانرێت به نه‌بوون هه‌ژمار بكرێت. ئه‌مانه‌یش به‌گشتی ئاماژه‌ن بۆ به‌رجه‌ستەنه‌بوونی فیدراڵییه‌ت، ناله‌باریی زه‌مینه و نائاماده‌ییی پێشمه‌رجه كه‌لتووری و سیاسییه‌كانی و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی شكستهێنانی.
له ڕووی بنه‌ما ده‌ستووری و ته‌شریعییه‌كانیشه‌وه، وه‌ك زه‌مینه و مه‌رجه‌كانی به‌رجه‌سته‌كردن و سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیی فیدراڵییه‌تی دارایی، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا ده‌ستووری عێراقه، كه تا ڕادده‌یه‌ك خه‌سڵه‌ته‌كانی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری بۆ ئه‌و سیسته‌مه تێدا به‌دی ده‌كرێت. به‌ڵام ئاشكرایه كه ده‌ستوور، كار له‌سه‌ر داڕشتنی ڕێسا گشتی و بنه‌ما یاسایییه‌كان ده‌كات و، وه‌ك پێویست ناچێته ناو ورده‌كارییه‌كانه‌وه. ده‌ستووری عێراقیش یه‌كێكه له‌و ده‌ستوورانه‌ی كه زۆر بابه‌تی تایبه‌ت به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان، شێوازی هاوبه‌شی له داهاته‌كان و به‌شكاریی سامانه‌كانی یه‌كلایی نه‌كردوونه‌ته‌وه و، سپاردوونی به یاساكان: له‌م ڕووه‌وه له مادده‌كانی (65، 105، 106)ی ده‌ستووردا ئاماژه به پێویستیی ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك یاسا كراوه، كه مه‌رج و كۆڵه‌كه‌ی پیاده‌كردنی پره‌نسیپی هاوبه‌شیكردن و سه‌قامگیریی سیسته‌می فیدراڵین؛ به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته به‌ته‌واوی فه‌رامۆش كراوه. سه‌ره‌نجامی ئه‌مه‌یش، په‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كانی فیدراڵییه‌وه له جیهاندا، جگه له بوونی بۆشاییی یاسایی، نه‌بوونی دامه‌زراوه و ده‌سته تایبه‌تمه‌نده پێویسته‌كانی بواره‌كه‌یشی لێ كه‌وتۆته‌وه، وه‌ك: ئه‌نجومه‌نی ئیتیحادی، ده‌سته‌ی پاراستنی مافی هه‌رێم و پارێزگه‌كان بۆ هاوبه‌شیكردن له به‌ڕێوه‌بردنی داموده‌زگه فیدراڵییه‌كان، ده‌سته‌ی گشتیی چاودیریی داهاته فیدراڵییه‌كان و سه‌رپه‌شتیی دابه‌شكردن و به‌كارهێنانیان. ئه‌و ده‌سته و دامه‌زراوانه‌یش، به‌پێی ده‌ستوور، ده‌بێ له نوێنه‌رانی حكوومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كان و پاێزگه‌كانی نه‌به‌ستراو به هه‌رێمه‌كانه‌وه پێك بهێنرێن و، ئه‌رك و ئامانجیشیان بریتی ده‌بێ له هێنانه‌كایه‌ی هاوبه‌شی له ده‌سه‌ڵات و سامان و دادوه‌ری له پرۆسه‌ی به‌شكاریدا.
ئه‌گه‌رچی كێشه‌ی سه‌قامگیری له عێراق ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به كێشه‌ی كورده‌وه و، كێشه‌ی گه‌لی كوردستانیش له عێراقدا ته‌نیا كێشه‌ی دارایی نییه، به‌ڵام هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه و دابه‌شكردنی دادوه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵاته دارایییه‌كان و مافی سوودوه‌رگرتن له سامان و سه‌رچاوه دارایییه‌كان له هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵیدا، ده‌كرێ ببێته پێگه‌یه‌كی هه‌ره گرنگ بۆ هێنانه‌دیی كه‌شی سه‌قامگیری و، چاره‌سه‌ر بۆ زۆرینه‌ی كێشه‌كانی تریش. ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوازده ساڵه له عێراقدا ده‌گوزه‌رێ، له بابه‌ت مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كان، ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی ئامانج و ڕێوشوێنه‌كانی سیسته‌می فیدراڵییه‌تی دارایییه‌وه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ي كه شكستی سیسته‌مه‌كه‌ی سه‌لماند، بویه هۆكارێكی سه‌ره‌كییش بۆ ئه‌وه‌ی كه له هه‌موو كات زیاتر چاره‌نووسی عێراق به لێكترازان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بسپێردرێت، چونكه شكستی فیدراڵیزم له له‌عیراقدا به واتای كۆتایی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه دێت، كه به‌پێی ده‌ستووری عیراق مانه‌وه‌ی عیراقی به‌یه‌كگرتویی پێوه به‌نده، هه‌روه‌ك له ده‌قی دیباجه‌ی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵیدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
بۆ پاساودانی ئه‌و بۆچوونه و به‌رجه‌سته‌كردنی دۆخی شكستی فیدراڵییه‌تی دارایی له عێراق و، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ربڕینه وه‌ك ئه‌نجامگیرییه‌كی بابه‌تی بناسرێت، پێویسته ئه‌و ئه‌نجامگیرییه پشتئه‌ستوور بێت به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بابه‌تییانه بۆ په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی؛ ئه‌ویش له‌به‌ر ڕۆشناییی ڕێسا و ڕێوشوێن و بنه‌ما زانستییه‌كانی سیسته‌می فیدراڵییه‌تی دارایی و، میكانیزمه ئه‌زموونكراوه‌كانییه‌وه. ئه‌مه‌یش به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، پێویسته له ڕێگه‌ی لێكدانه‌وه و شیكاریی ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی فیدراڵییه‌تی دارایییه‌وه ئه‌نجام بدرێت، كه ئه‌وانیش بریتین له: به‌رپرسیارێتییه‌كانی كۆكردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنان و دابه‌شكردنی داهاته‌كان، به‌رپرسیارێتییه‌كانی خه‌رجكردن، چاره‌سه‌ری لاسه‌نگییه دارایییه‌كانی نێوان ئاسته‌كان (هه‌رێم و ناوه‌ند)، به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری([1]) ). ئه‌م ته‌وه‌رانه كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی سیسته‌می فیدراڵییه‌تی دارایین و، له هه‌ر ده‌وڵه‌تێكدا بێت پێویسته به شێوه‌ی ڕون و سیسته‌ماتیككراو، له‌به‌ر ڕۆشناییی ده‌ستوور و یاساكان و، به یارمه‌تیی دامه‌زراوه تایبه‌تییه‌كان، بكرێنه پێگه‌یه‌كی پته‌و بۆ ڕێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كان. كێشه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سامان و دابه‌شكردنی داهاته‌كان له عێراقدا كێشه‌یه‌كی ئاڵۆز و جه‌وهه‌رییه؛ هه‌ر بۆیه لێره‌دا بایه‌خێكی زیاتری پێ ده‌ده‌ین.
به‌ڕێوه‌بردنی سامان و دابه‌شكردنی داهاته‌كان له عێراقی فیدراڵیدا
ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كی له‌خۆ ده‌گرێت: به‌ڕێوه‌بردنی سامانه‌كان و دابه‌شكردنی داهاته‌كان. ئه‌م دوو ئه‌ركه‌یش، پێویسته به یاسا و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ڕێك بخرێن، ئه‌ویش به ڕه‌چاوكردنی: شایسته‌یی، توانست له به‌ڕێوه‌بردن، خاوه‌ندارێتیی سه‌رچاوه، هاوبه‌شیكردن له پێكهێنانی داهاته‌كان، دادوه‌ری له دابه‌شكردنیان و هێنانه‌دیی هاوسه‌نگیی ستوونی و ئاسۆیی؛ واته له نێوان هه‌رێمه‌كان و ناوه‌نددا له لایه‌ك و، له نێوان خودی هه‌رێمه‌كان له لایه‌كی تره‌وه.
ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی ده‌ستووره‌كان، به ده‌ستووری عێراقیشه‌وه، ته‌نیا بنه‌ما گشتییه‌كانی ئه‌م ئه‌رك و ته‌وه‌رانه‌یان دیاری كردووه و، نه‌چوونه‌ته ناو ورده‌كارییه‌كانه‌وه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته له زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانی فیدراڵیدا، له ڕێگه‌ی یاساكانی فیدراڵی و ڕێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌ته‌كانه‌وه چاره‌سه‌ری بۆ كراوه. كه‌چی له ماوه‌ی 12 ساڵی ڕابردوو له عێراق، نه‌ك هه‌ر كار بۆ ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت و ده‌سته‌به‌ركردنی ئامراز و ڕێككه‌وتنی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور له‌و بواره‌دا نه‌كراوه، به‌ڵكوو هه‌میشه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌قه ده‌ستوورییانه‌یشه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت كراوه، كه ئاماژه‌ی ڕوونیان سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته دارایییه‌كانی تێدایه.
له ماوه‌ی ساڵانی ڕابوورد له‌نێوان ساڵانی 2005تاكو 2013، به هۆی كارنه‌كردن به ڕێساكانی فیدراڵییه‌تی دارایی له لایه‌ك و، سروشتی پێكهاته و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانی عێراق له لایه‌كی تره‌وه، حكوومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا له ڕووی به‌ده‌ستهێنان و ته‌رخانكردنه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی تاكلایه‌نه‌ی به‌سه‌ر نزیكه‌ی 99%ی داهاته گشتییه‌كانی عێراقد پیاده كردووه‌ا([2])؛ كه ئه‌مه‌یش نه‌ك هه‌ر وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نه، به‌ڵكوو نموونه‌یه‌كی نامۆیشه به سیسته‌می فیدراڵییه‌تی دارایی و، ته‌نانه‌ت به‌به‌راود به خراپترین جۆری لامه‌ركه‌زییه‌تی كارگێڕی و زۆرێك له ده‌وڵه‌ته ساده و یه‌كگرتووه‌كانیش، چڕبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دارایی له ناوه‌ند (التمركز المالی) له ئاستێكی به‌رز و ناشیاودایه. له ڕووی ته‌رخانكاری و دابه‌شكردنیشه‌وه، ته‌نیا دیاریكردنی ڕێژه‌ی17%ی بوودجه بۆ هه‌رێم له ئارادا بووه، كه لایه‌نی كوردستانی به شێوه‌یه‌كی به‌رایی به‌شداریی له دانانیدا كردووه وه‌ك پره‌نسیپیكی دابه‌شكاریی داهاته‌كان. له‌م ڕووه‌یشه‌وه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له به‌غدا، له ڕووی جێبه‌جێكردنه‌وه به‌جۆرێك تاكلایه‌نه هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه و ویستی خۆی سه‌پاندووه، كه به كردار هه‌رگیز ئه‌و ڕێژه‌ی (%17)یه كاری پێ نه‌كراوه. له ماوه‌ی ساڵانی 2005 تاكو 2013، تێكڕای ڕێژه‌ی ساڵانه‌ی به‌ركه‌وته‌ی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی گشتیی عیراق ته‌نها (11.11%)([3])بووه. ئه‌مه‌ش به‌هۆی سوودمه‌ندنه‌بوونی هه‌رێم له خه‌رجییه‌كانی سه‌روه‌ری كه به‌شێكی گه‌وره‌ی بوودجه‌ی گشتیی عیراق پێك ده‌هێنن، له كاتێكیشدا كه خه‌سڵه‌تی خه‌رجی سه‌روه‌ری ئه‌وه‌یه كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشت دانیشتووانی وڵات خه‌رج بكرێت و تایبه‌ت نه‌كرێت به تاكه لایه‌نێك یان دامه‌زراوه‌یه‌ك یان پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه. دواجاریش له ساڵی 2014ه‌وه، به پاساوی بوونی ناكۆكی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم و، له بابه‌تی به‌رپرسیارێتیی به‌ڕێوه‌بردنی سامان و دابه‌شكاریی داهاته‌كانه‌وه، تاكلایه‌نه بڕیاری بڕینی پشكی هه‌رێمی له بوودجه‌ی گشتیی عێراق دا؛ كه به هه‌مان شێوه، ئه‌مه‌یش له سیسته‌می فیدراڵییه‌تی داراییدا ڕه‌فتارێكی نامۆیه.
له ده‌وڵه‌تانی فیدراڵیدا، ڕێژه‌ی داهاته فیدراڵییه‌كان هه‌رچه‌ند بێت، هه‌میشه به شێوازی جۆراوجۆر هه‌رێمه‌كان له پرۆسه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنیدا به‌شدارن، به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به هه‌رێمه‌كانه‌وه. بۆ نموونه له ئه‌ڵمانیا، ئه‌تیوپیا، باشووری ئه‌فریقا و چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی تردا، ئه‌نجومه‌نی باڵا (یان مجلس شیوخ)، كه پێك هاتووه له نوێنه‌ری هه‌رێمه‌كان، له پێداچوونه‌وه و بڕیارله‌سه‌ردان و په‌سه‌ندكردنی بوودجه و بابه‌ته دارایییه‌كاندا ڕۆڵی گرنگ و كاریگه‌ر ده‌گێڕێ، ته‌نانه‌ت له ئه‌ڵمانیا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه مافی ڤیتۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به هه‌رێمه‌كانه‌وه. له هه‌ندێ ده‌وڵه‌تیشدا لیژنه‌ی تایبه‌ت له نوێنه‌رانی حكوومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كان، به‌پێی ڕێوشوێنی ده‌ستووری بۆ ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كانی نێوانیان پێك هێنراون، كه ئه‌ركی پێداچوونه‌وه و پێشكه‌شكردنی ڕاسپارده له ئه‌ستۆ ده‌گرن و، ڕاسپارده‌كانیشیان به‌ته‌واوی كاری پێ ده‌كرێ، وه‌ك: كۆمیسیۆنی به‌خشینی كۆمنولث([4]) له ئوسترالیا، كۆمیسیۆنی دارایی و پلاندان له هندستان، ئه‌نجومه‌نی دارایی له مالیزیا و هتد. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یشدا ده‌وڵه‌تانی فیدراڵی له جیهاندا، له كاتی ئاڵۆزبوونی ناكۆكییه دارایییه‌كان و ده‌سته‌وسانبوون له چاره‌سه‌ریاندا، هه‌میشه كێشه‌كان ده‌به‌نه دادگه تایبه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌تیش دادگه‌ی باڵای ده‌وڵه‌ت، به مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی و، هیچ كاتێك ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی وه‌ك لایه‌نێك له ناكۆكییه‌كه، بۆی نییه به بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی خۆی سزا بسه‌پێنێت و كاردانه‌وه و هه‌ڵوێستی دژه‌كارانه ئه‌نجام بدات([5]).
له عێراقدا، هه‌موو كاره‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنی داهات تاكلایه‌نه، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ڕێوشوێنی یاسایی و ده‌ستووری و به‌بێ بوونی دامه‌زراوه‌ی هاوبه‌شی پێویست و پێوه‌ری بابه‌تی، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵییه‌وه بڕیاریان لێ ده‌درێت، له كاتێكدا به‌پێی مادده‌ی (65)ی ده‌ستووری عێراق، پێویست بوو به یاسایه‌ك ئه‌نجومه‌نێكی باڵا به ناوی "مجلس الاتحاد" له په‌رله‌مانی عێراق و، به‌پێی مادده‌ی (105)یش به یاسایه‌ك ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی هه‌رێم و پارێزگه‌كان و، به‌پێی مادده‌ی (106)یش به یاسایه‌ك ده‌سته‌ی چاودێریی داهاته فیدراڵییه‌كان له شاره‌زایان و نوێنه‌رانی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵی و پارێزگه‌كان پێك بهێنرایه‌ن و، ڕۆڵی گرنگیان له پرۆسه‌ی چاودێری و به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنی داهاته‌كاندا بگێڕایه و، به‌پێی مادده‌ی (112)یش، پێویست بوو به یاسایه‌ك پێوه‌ری تایبه‌ت به دیاریكردنی به‌شی هه‌رێم و پارێزگه‌كان له داهاته‌كان دابنرایه.
به‌ڵام له واقعدا، نه‌ك هه‌ر ئه‌مانه نه‌كران، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه: هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكی زۆر له پارێزگه‌كانی عێراقیش، نه‌ك هه‌ر له پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و چاودێری و دابه‌شكاریی داهاته فیدراڵییه‌كاندا به‌شدار نین، به‌ڵكوو ئاگاداری بڕی ڕاسته‌قینه‌ی داهات و چۆنێتیی هه‌ڵسوكه‌وتی حكوومه‌تی فیدراڵیش نین به‌م داهاتانه‌وه و، له كاتێكدا به‌پێی مادده‌ی (106)ی ده‌ستوور، پێویسته گشت داهاته فیدراڵییه‌كان له‌ژێر چاودێریی وردی ده‌سته‌یه‌كی شاره‌زای هاوبه‌شی حكوومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێم و پارێزگه‌كاندا بن و، له ڕووی شه‌فافییه‌ت و دادوه‌ری له دابه‌شكردنیان و باش به‌كارهێنانیانه‌وه، هه‌میشه چاودێری و پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكرێ. وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان بۆ كرد، دادوه‌ری له دابه‌شكردنی داهات و جێبه‌جێكردنی پره‌نسیپی شه‌فافییه‌ت، بنه‌ما هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی فیدراڵییه‌تی دارایین، كه له عێراقی فیدراڵیدا به هیچ جۆرێك ڕه‌چاو نه‌كراون.
ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له عێراق، سه‌ره‌ڕای په‌یڕه‌وكردنی ناوه‌ندگیری و ده‌سه‌ڵاتی تاكلایه‌نه به‌سه‌ر داهاته فیدراڵییه‌كاندا، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوویشدا هه‌میشه له‌سه‌ر بابه‌تی به‌ڕێوه‌بردن، سوودلێوه‌رگرتن و دابه‌شكردنی سامان و داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تیش سامانه‌كانی نه‌وت و گاز و داهاته‌كانی باج و گومرگه‌كان له كێشمه‌كێش و ناكۆكیی قووڵدا بووه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
سامان و داهاته‌كانی نه‌وت و گاز
بابه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی سامانی نه‌وت و گاز و دابه‌شكردنی داهاته‌كانی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی فیدراڵییه‌وه، به شێوازی جیاواز چاره‌سه‌ر كراوه. وه‌ك گشت بابه‌ته دارایییه‌كانی تر، نموونه‌یه‌كی جێگه‌ی كۆڕاییی ده‌وڵه‌تان له‌و باره‌یه‌وه نییه بۆ جێبه‌جێكردن و، ئه‌زموون و مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته جیاوازه. له زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته پیشكه‌وتووه‌كان و هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی تریش ئه‌وه یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه كه: مافی خاوه‌ندارێتی و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و سامانانه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه سامانه‌كانیان تێدایه، وه‌ك كه‌نه‌دا، ئوسترالیا، سویسرا، ئه‌مریكا، ئیماراتی عه‌ره‌بی و هتد. له هه‌ندێ ده‌وڵه‌تیشدا مافی خاوه‌ندارێتی و به‌رپرسیارێتیی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گاز، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌تی فیدراڵی، وه‌ك: نایجیریا، ڤه‌نزوێلا و مالیزیا. له هه‌ندێك ده‌وڵه‌تیش، به‌ڕێوه‌بردنه‌كه به شێوه‌ی هاوبه‌شییه، وه‌ك: به‌رازیل و مه‌كسیك. لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه مافی خاوه‌ندارێتی و به‌ڕێوه‌بردن له ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا، هه‌موو كات ده‌ربازبوون له پابه‌ندییه دارایییه‌كان ناگه‌یه‌نێت، چونكه هاوبه‌شیكردن به داهاته‌كان یه‌كێكه له بنه‌ما گرنگه‌كانی فیدراڵییه‌تی دارایی و، ئه‌زموونی دوڵه‌تانی فیدراڵیش له‌م ڕووه‌وه جۆراوجۆرن: له هه‌ر یه‌ك له ڤه‌نزوێلا و مالیزیا كۆی داهاته‌كانی نه‌وت و گاز، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی فیدراڵی و له‌وێوه دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام له كه‌نه‌دا هه‌رێمه‌كان مافی تاكلایه‌نه‌ی سوودوه‌رگرتن له داهاته‌كانیان به‌ته‌واوی هه‌یه و، له ئیماراتی عه‌ره‌بیش به هه‌مان شێوه. به‌ڵام هه‌رێمه‌كان پابه‌ندن به دانی ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو له داهات بۆ پاڵپشتیی بوودجه‌ی فیدراڵی: له ڕووسیا 5% و له نایجیریا 13%ی داهاته‌كانی نه‌وت و گاز بۆ هه‌رێمه به‌رهه‌مهێنه‌كان ته‌رخان ده‌كرێته‌وه، سه‌ره‌ڕای پشكیان له بوودجه‌ی گشتی. له مه‌كسیك 40%ی كۆی داهاته‌كانی نه‌وت وغاز ده‌چێته سندووقی جێگیركردنی فیدراڵی و، 25%یش بۆ سندووقی جێگیركردنی هه‌رێمه‌كان و، 25%یش بۆ كۆمپانیای نه‌وتی ده‌وڵه‌ت و، 10%یش بۆ سندووقی ژێرخانی هه‌رێمه‌كان([6]).
له عێراقدا به‌پێی ڕاڤه‌ی یاساناسان بۆ ده‌قه‌كانی مادده‌ی (112) و(115) و(121)ی ده‌ستووری عێراق، هه‌رێم مافی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گازی هه‌یه([7]). به‌ڵام به‌پێی مادده‌ی (111)ی ده‌ستوور، نه‌وت و گاز موڵكی هه‌موو گه‌لی عێراقه له گشت هه‌رێم و پارێزگه نه‌به‌ستراوه‌كان به هه‌رێمه‌وه. ئه‌م مادده‌یه‌یش هه‌رچه‌نده مادده‌یه‌كی ناڕوون و تا ڕادده‌یه‌ك ناسازه له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكی مادده‌كانی سه‌ره‌وه، به‌ڵام له ئه‌نجامی ڕاڤه‌ی كۆی مادده ده‌ستوورییه په‌یوه‌ندیداره‌كا‌نه‌وه، هه‌رێم مافی به‌ڕێوه‌بردنی سامانی نه‌وت و گازی هه‌یه له‌و كێڵگانه‌ی كه له پاش دانانی ده‌ستووره‌وه نه‌وتیان تێدا ده‌رده‌هێنرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا مادده‌ی (111) به جۆریك له جۆره‌كان پابه‌ندیی دارایی ده‌خاته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێم و گشت پارێزگه به‌رهه‌مهێنه‌كان؛ به‌و پێیه‌ی كه پێویسته ئه‌م سامانه بخرێته خزمه‌تی گشت گه‌لی عێراقه‌وه، له گشت هه‌رێم و پارێزگه‌كان و، هیچ لایه‌كی لێ بێبه‌ش نه‌كرێ. ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش له هه‌رێم باوه‌ڕی ته‌واوی به پابه‌ندبوونی داراییی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه و، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه تاكوو ئێستا یاسا و میكانیزمی تایبه‌ت به دابه‌شكردنی داهاته‌كانی نه‌وت و گاز له عێراقدا نییه، به‌ڵام هه‌رێم له ڕه‌شنووسی ده‌ستووره‌كه‌یدا ئه‌م داهاته‌ی وه‌ك داهاتی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێم هه‌ژمار نه‌كردووه. ئه‌مه‌یش له خۆیدا، مانای تێگه‌یشتنی هه‌رێمه بۆ هاوبه‌شیكردنی ڕاسته‌قینه له داهاته‌كان؛ كه ئه‌مه‌یش پێویستیی به تێگه‌یشتن و سازانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر و، بوونی یاسا و دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت هه‌یه.
كێشه‌ی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له به‌غدا له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه، توانای تێگه‌یشتن و هه‌رسكردن و سازانی له‌گه‌ڵ باروردۆخی نوێ و گۆڕانكارییه‌كان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیسته‌می فیدراڵیدا نییه؛ تاكوو ئێستا نه‌یتوانیوه له‌ده‌ست نه‌خۆشیی ئالووده‌بوون به ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی و پاوانخوازیی ناوه‌ندچێتییه‌وه ڕزگاری بێت. هه‌ر بۆیه سه‌ره‌تا به هیچ شێوه‌یه‌ك دانی به مافی هه‌رێمدا نه‌ده‌نا بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت وگاز و، به‌ره‌نگاریی هه‌موو گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی ده‌كرد و به ناده‌ستووری ناوی ده‌بردن. پاشتر كه‌وته به‌ره‌نگاریی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و، به هه‌مان شێوه به ناده‌ستووری ناوی ده‌برد و، پاشتریش هه‌نارده‌كردنی (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم و (300) هه‌زار به‌رمیل له نه‌وتی كه‌ركووكی ڕۆژانه له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه، كرده مه‌رج بۆ پێدانی پشكی هه‌رێم له بوودجه‌ی گشتیی عێراق.
داهاتی گومرگ و باجه‌كان
زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی فیدراڵی، كێشه‌ی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی سامانی نه‌وت و دابه‌شكردنی داهاته‌كانیدا نییه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا داهاتی سامانی نه‌وت به‌شێكی گرنگ له داهات و بوودجه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تان پێك ناهێنێت، به‌ڵكوو داهاته‌كانی باج بڕبڕه‌ی پشتی دارایی و بوودجه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن. بۆ ئه‌مه‌یش ده‌وڵه‌تان به شێواز و ڕێكاری جیاواز له ڕێگه‌ی بنه‌مای ده‌ستووری و یاسا تایبه‌ته‌كانیانه‌وه، پره‌نسیپه‌كانی یه‌كگرتوویی و سه‌ربه‌خۆیی و هاوبه‌شی، جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. به جۆرێك، ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن و كۆكردنه‌وه و به‌كارهێنانی باج به ڕێژه و شێوازی جۆراوجۆر له چوارچێوه‌ی داهاته فیدراڵییه‌كان و داهاته خودسه‌رچاوه‌یییه‌كان (ذاتية المصدر) و داهاته هاوبه‌شه‌كاندا ڕێك ده‌خرێن. هه‌رچه‌نده شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری باجه‌كان و دابه‌شكردنی داهاته‌كانیان له نێوان ده‌وڵه‌تانی فیدراڵیدا جۆراوجۆره، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌ش له‌م بواره‌دا بریتییه له به‌شداریی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ر دوو ئاستی حوكمڕانی و، چه‌سپاندنی پره‌نسیپی سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ماهه‌نگی. له هیچ ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵیدا هیچ یه‌ك له ئاسته‌كانی حوكمڕانی (هه‌رێم یان ناوه‌ند) ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو و ته‌نیای به‌سه‌ر گشت باجه‌كان و تێكڕای داهاته‌كانیدا نییه([8])، به‌ڵكوو كار له‌سه‌ر پره‌نسیپی هاوبه‌شی له به‌ڕێوه‌بردن و دادوه‌ری له دابه‌شكردندا كراوه.
له عێراقدا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بابه‌تی باجه‌كان و داهاته‌كانیان، ته‌نیا به پشتبه‌ستن به‌وه‌ی كه له مادده‌ی (110)ی ده‌ستووری عێراقیدا هاتووه كه "داڕشتنی سیاسه‌تی گومرگی و دارایی، له ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵییه"، تاكوو ساڵی 2013 ساڵانه داهاته‌كانی باج و گومرگی هه‌رێم ڕاده‌ستی گه‌نجینه‌ی عێراق كراوه یان به شێوه‌ی ڕووته‌نكردن (المقاصة)([9]) له پشكی بوودجه‌ی هه‌رێم بڕدراوه. له كاتێكدا كه ده‌ستووری عێراق و یاساكانی، له‌باره‌ی دابه‌شكاریی داهاتی باجه‌كان له ڕووی جۆره‌وه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هیچ ورده‌كارییه‌كیان له‌خۆ نه‌گرتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی فیدراڵیدا هه‌یه. به‌ڵام له عێراقدا ته‌نیا به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی گشتگیر "داهاته ئیتیحادییه‌كانی به‌ده‌ستهاتوو له هه‌رێم" له یاسای بوودجه‌ی فیدراڵیدا ئاماژه‌ی پێ كراوه و وه‌ك بڕگه‌یه‌كی سزاییش هاتووه كه له ئه‌گه‌ری نه‌ناردنی بۆ گه‌نجینه‌ی عێراق، بڕی خه‌مڵێنراوی ئه‌و داهاتانه له پشكی بوودجه‌ی هه‌رێم ده‌بڕدرێت به هاوتای ئه‌وه‌ی كه له بوودجه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵیدا خه‌مڵێنراوه؛ كه ئه‌مه‌یش به هه‌مان شێوه داهێنراوێكی تری عێراقه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ڕێسای بوودجه‌دا ناگونجێ. ئه‌مه‌یش له كاتێكدا كه حكوومه‌تی فیدراڵ هیچ كاتێك كاری به‌و مادده‌یه‌ی بوودجه نه‌كردووه كه تایبه‌ته به ته‌رخانكردنه‌وه‌ی داهاته سنوورییه‌كان بۆ ئه‌و پاریزگه‌یانه‌ی كه داهاته‌كه‌ی لێ به‌ده‌ست هاتووه به مه‌به‌ستی خه‌رجكردنه‌وه‌ی له ناوچه سنوورییه‌كان.
ڕێككه‌وتنی نه‌وت به‌رامبه‌ر به پشكی بوودجه
له ئه‌نجامی نه‌بوونی یاسا و ڕێكار و میكانیزمی پێویست بۆ ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كان و دابه‌شكرن و ته‌رخانكردنی داهاته‌كان، بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ یاسای بوودجه‌ى فیدراڵی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵییه‌وه، وه‌ك تاكه جێگره‌وه‌ی گشت یاسا و دامه‌زراوه و ڕێكاره‌كانی سیسته‌می فیدراڵییه‌تی دارایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرا. له كاتێكدا پێویست بوو، خودی یاسای بوودجه له بواری هاوبه‌شیی داهات و به‌شكاریی سامانه‌كاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی یاسا تایبه‌ته‌كانی ئه‌و بواره بووایه و، ڕێكار و پێوه‌ر و ڕاسپارده‌ی ده‌سته و دامه‌زراوه هاوبه‌شه تایبه‌تمه‌نده‌كانیش، له بنچینه پشتپێبه‌ستراوه‌كانی بوونایه.
له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، له سایه‌ی نه‌بوونی ئه‌و یاسا و میكانیزم و ڕێكارانه‌دا، چه‌ند جارێك ڕێككه‌وتنی دوولایه‌نه‌ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا كراوه‌ته بنه‌مای په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كان، به‌تایبه‌تیش ڕێككه‌وتنی نه‌وت به‌رامبه‌ر بوودجه‌ی كۆتاییی ساڵی 2014، كه ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا و، له‌وێیشه‌وه كۆتایی به په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هات و، شتێكی ئه‌وتۆ نه‌مایه‌وه كه بتوانرێت ناوی فیدراڵییه‌تی داراییی لێ بنرێت. ئه‌م بابه‌ته‌یش شایانی هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه.
له سیسته‌می فیدراڵیدا، بۆ ڕێكخستنی كاروبار و په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كان له نێوان حكوومه‌تی فیدراڵی و حكوومه‌تی هه‌رێمه‌كاندا، دوو جۆر ڕێككه‌وتن هه‌ن: جۆرێكیان ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ن كه بۆ دانان و ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌ستوور و یاسا و ڕێسا و بنچینه‌كانی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و بنه‌ماكانی هاوبه‌شی له داهاته‌كان و به‌شكاریی سامانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن. جۆری دووه‌میش ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ن كه، له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كانی تایبه‌ت به بواری په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كان، له‌به‌ر ڕۆشناییی ده‌ستوور و ڕێسا و یاساكاندا ئه‌نجام ده‌درێن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، كه ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتنی نه‌وت به‌رامبه‌ر بوودجه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا و مامه‌ڵه‌ی لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵی، ناچێته خانه‌ی هیچ یه‌ك له‌و جۆره ڕێككه‌وتنانه‌ی سه‌ره‌وه، چونكه نه ڕێككه‌وتنه له‌سه‌ر دانانی یاسا و ڕێسا و بنچینه‌كانی ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كان و، نه ڕێككه‌وتنیشه له‌سه‌ر شێوازی جێبه‌جێكردنی یاسا و ڕێساكانی ئه‌و بواره؛ واته ڕێككه‌وتنه‌كه نه به‌رهه‌مهێنه‌ری یاسایه و نه جێبه‌جێكاری یاسا.
كاتێكیش كه جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه له یاسای بوودجه‌ی ساڵانه‌ی عێراقدا به‌و شێوازه ده‌كرێته مه‌رجی پێدانی پشكی هه‌رێم، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ناسازییه‌ك له سیسته‌می فیدراڵییه‌تی دارایی و ناكۆكییه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌ته‌كانی بوودجه‌ی گشتیدا ده‌هێنێته ئارا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا یاساكه له ڕێگه‌ی بڕگه و مادده‌كانییه‌وه، به جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كات، كه له بری ڕێخۆشكه‌ر، ببێته ڕیگر بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه. واتا، یاساكه‌ی بوودجه‌یش نه به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕێككه‌وتنه و نه جێبه‌جێكاری ڕێككه‌وتن.
ناچاركردنی حكوومه‌تی هه‌رێم به ڕێككه‌وتن له‌وباره‌یه‌وه و، پاشتر دانانی سزای بڕینی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌نه‌كردنی ئه‌و بڕه نه‌وته، به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ سیسته‌می فیدراڵییه‌تی داراییدا ناگونجێت، به‌ڵكوو ته‌رخانكردنی پشكی هه‌رێم له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی به‌غداوه، پابه‌ندبوونێكی یاسایی و سیاسی و دارایییه له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كانی سیسته‌می فیدراڵیدا. پاشتریش بڕیاری سزادانی داراییی هه‌رێم له یاسای بوودجه‌دا له به‌رامبه‌ر نه‌ناردنی ئه‌و بڕه دیاریكراوه له نه‌وت، به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ڕێسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی بوودجه‌ی گشتیدا ناگونجێت، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا بوودجه‌ی گشتی، خه‌مڵاندنه بۆ داهات و خه‌رجییه‌كانی ساڵی داهاتوو و، ژماره خه‌مڵێنراوه‌كان وه‌ك خاڵی پابه‌ندكردنی یاسایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت و، هیچ لایه‌ن و دامه‌زراوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕاده‌ستنه‌كردنی بڕی داهاتی خه‌مڵێنراو به گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت سزا نادرێت. واته به هیچ جۆرێك، ناكرێت ئه‌و جۆره ئه‌ركانه به یاسای بوودجه بسپیردرێن، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌ركی یاسای بوودجه، دووره له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه و ناكۆكییه‌كانه‌وه و، له ڕووی زانستی و ئه‌زموونییشه‌وه، ناكرێت خه‌مڵاندن و پابه‌ندكردن و سزا و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكی له یاسای بوودجه‌دا پێكه‌وه كۆ بكرێنه‌وه. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ڕاده‌ستنه‌كردنی داهاته‌كان و جێبه‌جێنه‌كردنی پابه‌ندییه دارایییه‌كان هۆكاری تایبه‌تی و مه‌به‌ستداری له‌پشته‌وه بوو، ئه‌وا پێویسته ئه‌م بابه‌ته به یاسایی و له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی یاسایی‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه، نه‌ك به سزادانی هه‌رێم به ده‌قێكی یاسایی له بوودجه‌دا و بڕینی پشكی بوودجه‌كه‌ی. حكوومه‌تی عێراق وه‌ك پاساوێكی لاواز و نالۆژیكی و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ سیسته‌می فیدراڵییه‌تی دارایی و له‌گه‌ڵ ڕێساكانی بوودجه‌ی گشتیدا، ماوه‌ی سێ ساڵه ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌دات.
حكوومه‌تی هه‌رێمیش وه‌ك لایه‌نێكی كێشه‌كه، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، به پشتبه‌ستن به ده‌ستووری عێراق، تاكلایه‌نه كار له به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمدا ده‌كات و، هه‌میشه خۆی له‌وه بواردووه كه ده‌بێت ئه‌م پرۆسه‌یه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیدا ئه‌نجام بدرێت. پاڵنه‌ر و پاساوه ده‌ستووری و یاسایی و سیاسی و ئابوورییه‌كانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌رێم هه‌رچییه‌ك بن، نه‌یانتوانیوه نیگه‌رانی و ناكۆكییه‌كانی ئه‌م دۆسیه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌رچه‌نده زۆرێك له‌و پاساو و پاڵنه‌رانه دروست و لۆژیكی بن، به‌ڵام نه‌بوونی شه‌فافییه‌ت له دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمدا له سه‌ره‌تاوه تاكوو ئێستا، خاڵێكی زۆر لاوازی ئه‌و دۆسیه‌یه بووه.
شیكردنه‌وه‌ی مادده و بڕگه تایبه‌ته‌كان به پشكی هه‌رێم له یاسای بوودجه‌ی عێراقدا
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان بۆ كرد، ماوه‌ی 12 ساڵه یاسای بوودجه‌ى فیدراڵی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵییه‌وه، وه‌ك تاكه جێگره‌وه‌ی گشت یاسا و دامه‌زراوه و ڕێكاره‌كانی سیسته‌می فیدراڵییه‌تی دارایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ. ئه‌م یاسایه‌یش هه‌میشه چ له ڕووی ده‌ق و چ له ڕووی جێبه‌جیكردنه‌وه، هه‌ڵگری چه‌ندین كێشه و گرێوگۆڵ بووه، تاكو ساڵی (2013) كێشه‌ی هاوبه‌شیكردن له داڕشتنی بوودجه و كێشه‌كانی تایبه‌ت به خه‌رجییه‌كانی سه‌روه‌ری و فه‌رمانڕه‌وایی و بوودجه‌ی پێشمه‌رگه و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی داهاته ئیتیحادییه به‌ده‌ستهاتووه‌كان له هه‌رێم، له كێشه درێژخایه‌ن و چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كان بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كان به‌رده‌وام بوون. به‌ڵام له ساڵی 2014ه‌وه به‌هۆی بڕینی پشكی بوودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵییه‌وه و، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كان چونه قۆناغێكی نوێوه. هاوكات کە یاسای بوودجه‌ی فیدراڵیش له ساڵه‌كانی 2015 و 2016 و 2017 گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌رداهات و ڕۆڵی گه‌وره‌ی له قووڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و پچڕانی په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كاندا گێڕا. سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی دارایی له‌گه‌ڵ هه‌رێم و پشكی هه‌رێم له بوودجه‌دا، یاساكانی ئه‌م سێ ساڵه هیچ جیاوازییه‌ك له نێوانیاندا نییه و ده‌ربڕی خه‌سڵه‌ت و سیماكانی ئه‌و قۆناغه نوێیه‌ن له په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كاندا. بۆیه له خواره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین شیكارییه‌ك بۆ هه‌ندێ له بڕگه و مادده‌كانی یاسای بوودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی 2017 بكه‌ین، وه‌ك نموونه‌ی یاساكانی هه‌ر سێ ساڵه‌كه و، بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی شێوازی مامه‌ڵه‌ی ئه‌م دۆكیۆمێنته یاسایییه له‌گه‌ڵ بابه‌تی په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵی:
- له مادده‌ی (8)ی یاسای بوودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی 2017، له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه: "پشكی هه‌رێم به ڕێژه‌ی 17% دیاری ده‌كرێت له خه‌رجیی فیعلی، له خشته‌ی خه‌رجییه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی." له بڕگه‌ی دووه‌مدا هاتووه: "پشكی هه‌رێم به ڕێژه‌ی 17% دیاری ده‌كرێت له خه‌رجیی فیعلی له خه‌رجییه‌كانی ڕه‌وه‌ن و وه‌به‌رهێنان له پاش لێده‌ركردنی خه‌رجییه سیادییه‌كان."
له‌باره‌ی بابه‌تی خه‌رجییه سیادییه‌كانه‌وه وه‌ك كێشه‌یه‌كی درێژخایه‌ن، زۆر گوتراوه و پێویسته زیاتریش بگوترێت و، له كاتی مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی داراییی هه‌رێم و به‌غدادا هه‌وڵی جددی بۆ چاره‌سه‌ر بدرێت. بۆیه ئێمه لێره‌دا خۆمان له دووباره‌كردنه‌وه‌ی لا ده‌ده‌ین و، سه‌رنجه‌كانمان ته‌نیا له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی خه‌رجیی فیعلی چڕ ده‌كه‌ینه‌وه، كه له هه‌ر دوو بڕگه‌كه‌دا هاتووه؛ چونكه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه، بووه مایه‌ی دروستكردنی گرێ و خه‌وشێكی گه‌وره وه‌ك له خواره‌وه ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه:
أ- به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی خه‌رجیی فیعلی بۆ ته‌رخانكراوه‌كانی بوودجه، له ڕووی میتۆدی زانستی و یاسایییه‌وه داهێنراوێكی ناقۆڵا و نالۆژیكی و نه‌گونجاوه به خه‌سڵه‌ته‌كانی بوودجه‌ی گشتی، چونكه له بوودجه‌دا هه‌موو ژماره‌كان خه‌مڵێنراون و، هیچ ژماره‌یه‌كی فیعلی له‌ناو بوودجه‌دا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت و، ژماره فیعلییه‌كان ده‌كه‌ونه پاش قۆناغی جێبه‌جێكردنی بوودجه‌وه، نه‌ك قۆناغی ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردن. ئه‌سڵ له بوودجه و ژمێریاریی حكوومیدا، ئه‌وه‌یه كه هه‌موو لایه‌ن و دامه‌زراوه‌كان به‌پێی ڕێكاره ژمێریاری و یاسایییه‌كان، مافی به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی پاڵپشته‌ی داراییی (الاعتمادات المالية)([10]) په‌سه‌ندكراویان هه‌بێت.
ب- ئه‌وه‌ی له‌و دوو بڕگه‌یه‌دا هاتووه، له سێ ڕووه‌وه نالۆژیكی و نه‌گونجاوه به سیسته‌می ژمێریاریی حكوومی و بوودجه‌ی گشتی، یه‌كه‌م: ناكرێت سه‌ره‌تا به‌ر له جێبه‌جێكردن، خه‌رجیی فیعلی دیاری بكرێت، دووه‌م: ئایا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك خه‌رجیی فیعلیی بوودجه‌ی عێراق له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه دیاری ده‌كرێت تاكوو له‌به‌ر ڕۆشناییدا پشكی هه‌رێم دیاری بكرێت؟ سێیه‌م: ئایا سه‌ره‌تا پێشینه به هه‌رێم ده‌درێت و، پاشان له‌به‌ر ڕۆشناییی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه‌دا پاكتاو ده‌كرێت، یان له‌سه‌ر بنه‌مای ژمێره‌ی كۆتاییی ساڵانی ڕابردوو ڕێژه‌كه دیاری ده‌كرێت؟ له كاتێكدا كه بنچینه‌ی دروست به‌پێی ڕێساكانی بوودجه‌ی گشتی و سیسته‌می ژمێریاریی حكوومی، ئه‌وه‌یه كه هه‌موو لایه‌ن و دامه‌زراوه‌كان ده‌رفه‌تی خه‌رجكردنی ته‌واوی ته‌رخانكراوه‌كانیان بۆ بڕه‌خسێنرێت و، مانگانه ته‌رازووی پێداچوونه‌وه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، پاشان هه‌موو بڕێكی ماوه و خه‌رجنه‌كراو له بوودجه‌ی ته‌رخانكراو، بكرێته ڕه‌سیدی سووڕاو بۆ ساڵی داهاتوو و هه‌ژماری بۆ بكرێت و، پاشتریش له ڕێگه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ژمێره‌ی كۆتایییه‌وه ئه‌و بڕانه پاكتاو و یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
ت- پاساوی پشت ئه‌م داهێنانه ئه‌وه‌یه كه، له به‌شه‌كانی تری عێراق ڕێژه‌ی جێبه‌جێكردنی بوودجه له ئاستێكی نزمدایه و، ساڵانه كه‌متر له 70%ی لێ خه‌رج ده‌كرێت و، بڕه‌كه‌ی تر به شێوه‌ی ڕه‌سیدی سووڕاو، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو. واته، به پاساوی نزمیی ڕێژه‌ی جێبه‌جێكردنی بوودجه له به‌شه‌كانی تری عێراق، سزای هه‌رێم ده‌درێت به سنووربه‌ندكردنی مافی خه‌رجكردن له پشكی خۆی، له كاتێكدا ئه‌و سنووربه‌ندییه بۆ هیچ وه‌زاره‌ت و پارێزگه و لایه‌نێكی تر نه‌كراوه. جگه له‌وه، ئه‌م بابه‌ته سه‌رله‌نوێ سه‌رنجمان بۆ لای ئه‌وه ڕاده‌كێشێ، كه بۆچی به درێژاییی زیاتر له ده ساڵ، بوودجه‌ی عێراق به كورتهێنانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت و ئه‌نجامه‌كه‌ی به زیاده كۆتایی دێت له‌به‌ر نزمیی ڕێژه‌ی جێبه‌به‌جێكردن، كه زۆربه‌ی جاریش بڕی زیاده‌ی فیعلی، زیاتر بووه له بڕی كورتهێنانی خه‌مڵێنراو، كه‌چی به‌رده‌وام قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق كه‌ڵه‌كه ده‌بن و، دانه‌وه‌ی سوود و پابه‌ندییه‌كانیشیان بارگرانییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بوودجه‌ی عێراق به‌گشتی و، پشكی هه‌رێم به‌تایبه‌تی درووست كردووه.
ث- بوونی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه و جێبه‌جێكردنی، ده‌بێته هۆی بێبه‌شبوونی هه‌رێم له ڕێژه‌ی 30%ی بوودجه‌ی عێراق، له كاتێكدا كه به هۆی داشكاندنی خه‌رجییه‌كانی سیادی و فه‌رمانڕه‌واییشه‌وه، هه‌رێم له ڕێژه‌ی 35%ی بوودجه‌ی عێراق بێبه‌ش ده‌بێت. به‌م جۆره‌یش ئه‌م داهێنانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕێژه‌ی 17%ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای 45%ی بوودجه‌ی عێراق هه‌ژمار بكرێت. واته ئه‌گه‌ر بوودجه‌ی عێراق (100) ملیار بێت، ئه‌وا به‌ر له هه‌ر شتیك به هۆی داشكاندنی خه‌رجییه‌كانی سه‌روه‌ری و فه‌رمانڕه‌وایی و، هه‌روه‌ها به هۆی ته‌ڵه‌زگه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی خه‌رجیی فیعلییه‌وه، نزیكه‌ی (65) ملیار دینار ده‌خرێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه پشكی هه‌رێمی له‌سه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت. به واتا، پشكی هه‌رێم ده‌بێته 17%ی (35) ملیار دینار؛ واته نزیكه (6) ملیار دینار. به‌م جۆره له یاساكانی بوودجه‌ی ئه‌م سێ ساڵه‌ی دواییدا به هۆی فێڵێكی یاسایییه‌وه پشكی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێم له 11%ه‌وه، كه‌م كراوه‌ته‌وه بۆ 6%؛ ئه‌مه‌یش فێڵ و داوێكه گره‌نتیی جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
- له مادده‌ی (9)ی بڕگه‌ی یه‌كه‌م، خاڵی (أ)دا هاتووه: "دیوانی چاودێریی داراییی فیدراڵی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی داراییی هه‌رێم، داهاته ئیتیحادییه به‌ده‌ستهاتووه‌كان له هه‌رێم دیاری ده‌كه‌ن و هه‌ژمار ده‌كه‌ن و، وه‌زاره‌تی داراییی هه‌رێم مانگانه ده‌یاننێرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی داراییی فیدراڵی." له خاڵی (ب)دا هاتووه: "پاكتاوی شایسته‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵی ده‌كرێت، بۆ ساڵانی 2004-2016، پاش وردبینیكردن له لایه‌ن دیوانی چاودێریی داراییی فیدراڵی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێریی هه‌رێم."
له بڕگه‌ی دووه‌می هه‌مان ماده‌دا هاتووه: "له كاتی ڕه‌وانه‌نه‌كردنی داهاته فیدراڵییه‌كان له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی گشتیی فیدراڵی، ئه‌وا وه‌زاره‌تی داراییی فیدراڵی، ده‌ست ده‌كات به لێبڕێنی پشكی دیاریكراو؛ به ئه‌ندازه‌یه‌ك كه یه‌كسان بێت به‌وه‌ی كه له بوودجه‌ی فیدراڵیدا بۆی خه‌مڵێنراوه..." له‌م ڕووه‌یشه‌وه ئه‌م خاڵانه جێگه‌ی سه‌رنجن:
أ- تاكوو ئیستا یاسا و پێوه‌رێكی ڕوون نییه بۆ جیاكاری له نێوان داهاته ئیتیحادی و نائیتیحادییه‌كان له هه‌رێم، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له گشت ده‌وڵه‌تانی فیدراڵی به شێوه‌ی جیاواز هه‌یه. هه‌ر بۆیه، حكوومه‌تی فیدراڵ گشت داهاته‌كان به داهاتی ئیتیحادی ده‌زانێ و، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه گشت داهاتەكانى گومرك و باجەكان و ڕەسم و...ی بەدەستهاتوو لە هەرێم، ڕاستەوخۆ مانگانە لە تەرخانكراوەكانى هەرێم لە لایەن فەرمانگەى ژمێركاریى فیدراڵ دەبردڕێت، كه‌چی به به‌رده‌وامیش له یاسای بوودجه‌دا داوای پاكتاو و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی داهاته ئیتیحادییه‌كان له هه‌رێم ده‌كرێت. بۆیه له كاتی مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدادا، به‌ر له هه‌ر شتێك، پێویسته به‌پێی پره‌نسیپه دارایییه‌كانی سیسته‌می فیدراڵی و به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تانی فیدراڵی، پۆلێن و جیاكاریی داهاته‌كان له نێوان داهاته خودسه‌رچاوه‌یییه‌كان و داهاته هاوبه‌شه‌كان و داهاته گوازراوه‌كاندا بكرێت.
4- ئه‌و بڕگانه ڕه‌چاوی ئه‌وه‌یان تێدا نه‌كراوه، كه پێویسته چاودێریی ته‌رخانكردنی داهاته ئیتیحادییه‌كان سه‌رانسه‌ری عێراق بگرێته‌وه و، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه شایسته‌كان پاكتاو و یه‌كلایی بكرێنه‌وه؛ ئه‌مه‌یش پاڵپشت به مادده‌ی (106)ی ده‌ستوور، كه ده‌ڵی: "پێویسته به یاسا ده‌سته‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ چاودێریی ته‌رخانكردنی داهاته ئیتیحادییه‌كان و دابه‌شكردنیان و باش به‌كارهێنانیان پێك بهێنرێت." له كاتێكدا كه ئه‌و ده‌سته‌یه دانه‌مه‌زراوه، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كان به‌رده‌وام بوون، ئه‌وا تاكوو پێكهێنانی ده‌سته‌كه، ده‌كرێت هه‌ر دوو دیوانی چاودێریی دارایی به هه‌مان شێوه‌ی كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی (9)دا هاتووه: "كاری وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ی ته‌واوی داهاته ئیتیحادییه‌كان له سه‌رانسه‌ری عێراق ئه‌نجام بده‌ن." ئه‌مه‌یش بۆ جێبه‌جێكردنی بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان له‌و بوارده‌دا و، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕگه‌یه نه‌بێته ئامرازێكی ده‌ستی لایه‌نی فیدراڵی له هاوكێشه‌ی په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كاندا؛ چونكه له ده‌ستووردا چاودێریی داهاته ئیتیحادییه‌كان له سه‌رانسه‌ری عێراقدا له ڕێگه‌ی ده‌سته‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه، به‌ڕوونی جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه.
- هه‌ر له مادده‌ی (9)ی بڕگه‌ی سێیه‌م هاتووه: "له كاتی پابه‌ندنه‌بوونی هه‌ر لایه‌نێك به پابه‌ندییه نه‌وتی و دارایییه‌كان كه ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه، ئه‌وا لایه‌نه‌كه‌ی تریش پابه‌ند نابێت به جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی." ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه كه هه‌رێم ڕۆژانه 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕێگه‌ی كۆمپانیای "سۆمۆ"وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، به‌رامبه‌ر به‌وه‌یش، حكوومه‌تی فیدراڵی پشكی هه‌رێم له بوودجه‌ی فیدراڵی دابین ده‌كات؛ ئه‌وه‌ی كه له بڕگه‌ی سێیه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه و ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش سه‌رله‌به‌ری نه‌گونجاون له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی فیدراڵیزمی دارایی و ڕێساكانی بوودجه‌ی گشتی. له هه‌مان كاتیش‌دا، پێویسته ئه‌وه ڕه‌چاو بكرێت كه له كاتی بوونی ده‌قی مادده‌ی (8)ی بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌و شێوه‌یه و ده‌قی مادده‌ی (19) و (29)ی یاساكه، ڕێگرێكی ته‌واوه له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه و، به‌گره‌نتییه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم ناچار ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی هه‌ر ڕێككه‌وتنێكی له‌و جۆره.
- له مادده‌ی (19)دا هاتووه: "شایسته‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێم، له پشكی 17%ی هه‌رێم هه‌ژمار ده‌كرێت." ئه‌مه‌یش له كاتێكدا كه به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی (1) یه‌كه‌م (ب) و، مادده‌ی (9)، بڕگه‌ی سێیه‌م، هه‌رێم پابه‌نده به هه‌نارده‌كردنی (550) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه. به‌پێی مادده‌ی (29)یش، هه‌ر زیاده‌یه‌ك له هه‌نارده‌ی نه‌وت، پێویسته داهاته‌كه‌ی بۆ گه‌نجینه‌ی فیدراڵی بگه‌ڕێته‌وه. هه‌ر بۆیه، وا پێویست بوو كه گشت شایسته‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت، له گه‌نجینه‌ی فیدراڵی و له‌ناو خشته‌ی خه‌رجییه سیادییه‌كاندا هه‌ژمار بكرێن، وه‌ك هاوشێوه‌كانیان له شایسته‌ی كۆمپانیاكان و هاوبه‌شیی تێچوونی نه‌وتی ناوچه‌كانی تری عێراق. حوكمی ئه‌و مادده‌یه له خۆیدا نابابه‌تییه و، جیاكه‌رییه‌كه‌یش كارێكی نالۆژیكییه.
- له مادده‌ی (29)دا هاتووه: "هه‌ر زیاده‌یه‌ك له هه‌نارده‌ی نه‌وت له بڕی دیاریكراو، پێویسته داهاته‌كه‌ی بدرێته‌وه به گه‌نجینه‌ی گشتیی فیدراڵی." ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه هه‌نارده‌كردنی كه‌متر له بڕی دیاریكراو، (550) هه‌زار به‌رمیل، سزای له‌سه‌ره، به‌ڵام هه‌ر زیاده‌یه‌ك به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌چێته گه‌نجینه‌ی فیدراڵییه‌وه؛ ئه‌مه‌یش دووفاقی و دووباره مامه‌ڵه‌یه‌كی نادروسته و، له‌گه‌ڵ سیسته‌می فیدراڵییه‌تی دارایی و ڕێسا گشتییه‌كانی بوودجه‌دا ناگونجێت.
ده‌ره‌نجام
له سایه‌ی نه‌بوونی زه‌مینه‌ی كه‌لتووری و سیاسیی له‌بار و، نائاماده‌ییی یاسا و ڕێكاره پێویسته‌كانی جێبه‌جێكردنی فیدراڵییه‌تی دارایی له عێراق، ئه‌و سیسته‌مه وه‌ك دوا بژارده بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵات و سامان و دارایی، نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی چاره‌سه‌رێكی گونجاو به‌رجه‌سته بكات، به‌ڵكوو به شكستهێنانیشی ڕێگه‌ی له به‌رده‌م لێكترازاندا زیاتر واڵا كرد.
تاكوو ئێستا له عێراقدا، نه باوه‌ڕ به هاوبه‌شیكردن له ده‌سه‌ڵات و دادوه‌ری له دابه‌شكردنی سامان و داهات هه‌یه و، نه ویستی پێكه‌وه‌ژیانی شكۆمه‌ندانه. ئه‌وه‌ی له عێراقدا به‌فیعلی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی به‌ڕێوه ده‌بات ده‌سه‌ڵاتێكی هاوبه‌ش نییه، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تانی فیدراڵیی دنیاوه، نوخبه‌یه‌كی سیاسی نوێنه‌ری پێكهاته‌یه‌كی عێراقه. له عێراقدا تاكوو ئێستایش هه‌رێمی كوردستان تاكه هه‌رێمه و، ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی، هه‌م ڕۆڵی هه‌رێمێكی نه‌یار و كێبركێكه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌گێڕێت و، هه‌م ڕۆڵی ده‌وڵه‌تی فیدراڵییش. بۆیه تاكوو ئێستا عێراق سیمای ده‌وڵه‌تی فیدراڵیی له‌خۆ نه‌گرتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه سیسته‌می ڕێكخستنی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵاتێكی هاوبه‌شی فیدراڵی و چه‌ند هه‌رێمێك بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و یاسا تایبه‌ته‌كان، له شێوازی ده‌وڵه‌تانی فیدراڵی دنیادا.
سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ده‌قی ده‌ستووری بۆ دانانی یاسای دیاریكراو و پێكهێنانی ده‌سته و لیژنه‌ی پسپۆڕ و هاوبه‌ش، بۆ چاودێری و دابه‌شكاریی سامان و داهات و ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه دارایییه‌كان و دانانی پێوه‌ری گونجاو بۆ ئه‌و كاره، به‌ڵام دواجار نه یاساكان دانران و نه ده‌سته و لیژنه‌كان پێك هێنران و نه هیچ پێوه‌رێكیش دانرا. سه‌ره‌نجام عێراق به هه‌مان دیدگه‌ی ناوه‌ندخوازییه‌وه سه‌رگه‌رمی ڕێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری داراییی عێراقه و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش یاسای بوودجه‌ی، كردووه‌ته جێگره‌وه‌ی گشت ڕێوشوێنه یاسایی و ده‌ستووری و دامه‌زراوه‌یییه‌كان و، تاكلایه‌نه‌یش به جۆرێك ئه‌و یاسایه داده‌ڕێژێت كه له بری ده‌رفه‌تی سازان، بكرێته پرۆژه‌ی لێكترازان و، به جۆرێك بێت كه نادادپه‌روه‌ریی گه‌وره‌ی به‌زه‌قی تێدا دیار بێت و، جێبه‌جێكردنیشی له زیانی هه‌رێمی كوردستاندا بێت.
له به‌رامبه‌ریشدا هه‌رێمی كوردستان، تاكلایه‌نه سه‌رگه‌رمی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ئابووری و داراییی خۆیه‌تی و، به‌و پێیه‌ی كه به‌ڕێوه‌بردنی سامانی نه‌وت و گاز به مافی ده‌ستووریی خۆی ده‌زانێ و، له ئه‌نجامی تێڕوانین و تێگه‌یشتنی نه‌رێنییانه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندخوازی له به‌غدا و قبووڵنه‌كردنی ئه‌و ڕێكار و ڕێوشوێنانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له به‌غدا هه‌وڵی سه‌پاندنیان ده‌دات، پابه‌ندی مه‌رج و داواكارییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا نابێت و، وه‌ك هه‌رێمێك له‌ناو ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵیدا ڕه‌فتار ناكات؛ چونكه هه‌رێم پێی وایه كه ده‌وڵه‌تی عێراق گشت خه‌سڵه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵیی له‌ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه‌كان
- د‌ستور جمهورية العراق.
- قانون الموازنة الفدرالية لعدة سنوات ( 2006 لغاية 2017).
- جورج اندرسون, الفدرالية المالية , مقدمة مقارنة, منتدى الاتحادات الفدرالية, ترجمة مه‌لا تكلا, 2009.
- سفر حسكو عزيز, المشاركة بالايرادات في الانظمة الفدرالية, رسالة ماجستير غير منشورة, جامعة صلاح الدين, 2014.
- وحيد علي عبدي السليفانى, تقاسم الثروات في الدول الفدرالية, رسالة ماجستير, جامعة دهوك, 2014.
- جهانگیر صدیق احمد، الاختلالات الهيكلية للموازنة العامة واليات المعالجة/ اقليم كوردستان العراق (حالة دراسية للمدة 2000-2013), رسالة ماجستير غير منشورة, جامعة صلاح الدين, 2015.
- حسن محمد مشيكة, الفدرالية المالية في السودان, التحديات الناشئة و فرص الاصلاح:http://www.causlb.org/PDF/EmagazineArticles/mustaqbal_429_hasanhamad.pdf
- د. عبد الحسين العنبكي, الموازنة العامة الفدرالية والتوزيع الامثل للايرادات النفطية العراقية, المجلة العراقية للعلوم الاقتصادية, عدد السابع عشر, 2008.
- التنظيم الدستوري للفدرالية المالية في د‌ستور جمهورية العراق لعام 2005, مجلة رسالة الحقوق, السنة الخامسة, العدد الثالث, 2013.
په‌راوێزه‌كان
[1] - به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری یه‌كێكه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی فیدراڵییه‌تی دارایی تایبه‌ته به شێوازی ڕێكخستنی په‌یویه‌ندییه‌كان و دابه‌شكردنی تایبه‌تمه‌ندی و ده‌سه‌ڵاته‌كان له بواره‌كانی (به‌ڕێوه‌بردنی ئابووریی گشتی یان ماكرۆئابووری (الاقتصاد الكلی)، سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی، سیاسه‌تی دارایی و سه‌قامگیركردنی، گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی (التنمیه الاقلیمیه), سیاسه‌تی مایكرۆئابووری (الاقتصاد الجزئی)،و.. هتد).. بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ژماره 3 ل 60-68.
- بۆ زانینی هاوكێشه‌ی ده‌رهێنانی ڕێژه‌ی چڕبوونه‌وه‌ی دارایی له ده‌وڵه‌تانی فیدراڵیدا، بڕوانه: سه‌رچاوه‌ی ژماره 7، ل 113 و 114.
[3]- بڕوانه سه‌رچاوه‌ی ژماره 6 ل96
4- وشةى كؤمنولث له ناوى كۆمسیۆنه‌كه‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناوی فه‌رمیی ئوسترالیا كه‌بریتیه له كۆمنولپی ئوسترالیا (Commonwealth of Australia) بڕوانه: سه‌رچاوه‌ی ژماره 3 ل71.
[5]- بۆ زانیاریی زیاتر، بڕوانه: سه‌رچاوه ژماره 3 ل 69-72.
[6]- بۆ زانیاریی زیاتر له‌م باره‌یه‌وه بڕوانه: سه‌رچاوه‌كانی ژماره، 3 و 4 و 5.
7- بۆ بینینی ده‌قی مادده‌كانی ده‌ستوورى بڕوانه: ده‌قی ده‌ستووری عێراق له ماڵپه‌ڕی مجلس (القضاء) الاعلى: http://iraqja.iq/view.77/
[8] - بۆ زانینی زانیاری ده‌رباره‌ی شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری باجه‌كان و دابه‌شكردنی داهاته‌كانیان له ده‌وڵه‌تانی فیدراڵیدا بڕوانه: سه‌رچاوه‌ی ژماره 4, ل 21 و ل 25
[9] - مه‌به‌ست له ڕوته‌نكردن (المقاصه) به واتای گلدانه‌وه یان لێبڕینی بڕێكی دیاریكراو دێت له پشكی بوودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییی عیراق (گه‌نجینه‌ی گشتیی فیدراڵییه‌وه) به‌رامبه‌ر ئه‌و داهاته ئیتحادییانه‌ی له هه‌رێم وه‌رده‌گیران.
[10] - (پاڵپشته‌ی دارایی) بڕێك پاره‌ی دیاریكراوه كه لایه‌ن گه‌نجینه‌ی گشتییه‌وه ته‌رخان ده‌كرێت بۆ لایه‌ن و د‌اموده‌زگا و هه‌رێم و پارێزگاكان بۆ جێبه‌جێكردنی خه‌رجییه‌كانیان، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌رخانكراوه‌كانی بوودجه‌ی گشتی (تخصیصات الموازنه العامه). هه‌ریه‌ك له‌و لایه‌نانه مافی به‌كارهێنان و خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پارانه‌ی هه‌یه به‌پیی په‌یڕه‌و و ڕێنمایییه ژمێریاری و دارایییه‌كان.
|