پێشه‌كی
ئایینده‌ی ئابووریی باشووری كوردستان، یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه له ئێستادا كراوه‌ته جێگه‌ی سه‌رنج و بایه‌خپێدان. هه‌ندێك دڕدۆنگی و نیگه‌رانیی خۆیان له ئایینده‌ی ئابووری، كردوه‌ته به‌شێك له گوتاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و، هه‌ندیكیش ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ سه‌ره‌ڕای بایه‌خه سیاسییه‌كه‌ی، به كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه ئابوورییه‌كان و په‌ره‌پێدان ده‌زانن. ئه‌م دو تێڕوانینه‌یش بۆ گۆڕانی دۆخی ئابووری له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا، هە‌ردووكیان له ده‌ربڕیندا ساكارن و پێویستیان به شیكردنه‌وه و ئارگیۆمێنتی پێویست هه‌یه.
ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری
له بابه‌ت گۆڕینی دۆخی ئابوورییه‌وه، بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، له خۆیدا نه گۆچانی سیحرییه و نه سه‌رچاوه‌ی نه‌فره‌ت و ماڵوێرانی. ئه‌زموونی وڵاتانی دنیا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی بوونی ده‌وڵه‌ت و بارودۆخی ئابوورییه‌وه، سێ جۆر نموونه‌ی جیاوازمان ده‌خاته به‌رده‌ست، كه ده‌توانن له پاڵ تيۆر و یاسا ئابوورییه‌كاندا كۆمه‌كێكی باشمان بكه‌ن بۆ زانینی پێگه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا:
یه‌كه‌م/ وڵاتانی پێشكه‌توو و خۆشگوزاره‌ن له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا: له دنیادا ده‌یان وڵاتی وه‌ك ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ژاپۆن و زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و توركیا و چه‌ندین وڵاتی تر له ئه‌نجامی سوودوه‌رگرتن له پێگه و ده‌رفه‌تی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ریدا، ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانییان بڕیوه و بوونه‌ته جێی سه‌رنجی دنیا و، چه‌ندین ده‌وڵه‌تی تری وه‌ك سه‌نگافوور، مالیزیا، تایوان و كۆریای باشووریش ته‌نیا پاش چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له دوای سه‌ربه‌خۆبوون، له‌وپه‌ڕی هه‌ژاری و دواكه‌وتووویی و نه‌دارییه‌وه، گه‌یشتوونه‌ته ڕیزبه‌ندیی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی دنیا.
دووه‌م/ وڵاتانی هه‌ژار و دواكه‌وتووو له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا: له به‌رامبه‌ریشدا ده‌یان وڵات له پاڵ هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا، نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانیوه ئاستێكی شیاوی گه‌شه و پێشكه‌وتنی ئابووری و گوزه‌رانێكی شایسته بۆ هاووڵاتیانیان فه‌راهه‌م بكه‌ن، به‌ڵكوو دانیشتووانیان له‌وپه‌ڕی هه‌ژاری و برسێتی و دواكه‌وتوووییدا ماونه‌ته‌وه، وه‌ك: سیرالیۆن، ئه‌فغانستان، زیمبابۆی، لیبریا، ئه‌ریتریا، بوروندی، به‌نگلادیش، نیپاڵ، ئه‌فغانستان، نایجیریا، ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، كینیا، یه‌مه‌ن و هتد.
سێیه‌م/ دۆخی ئابووریی وڵاتان له سایه‌ی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تدا/ ئه‌مه‌یش له دوو شێۆازدا ده‌رده‌كه‌وێت:
١- دۆخی ئابووريى وڵاتانى ژێرده‌سته و داگیركراو/ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه تێكڕای وڵاتانی داگیركراو له سه‌رده‌می كۆڵۆنیالیزمدا، به‌ده‌ست دواكه‌وتووویی و هه‌ژارییه‌وه ده‌یانناڵاند.
٢- دۆخی ئابووریی وڵاتان له ئه‌نجامی نه‌مانی ده‌وڵه‌ت، یان له‌ناوچوونی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و دروستبوونی بۆشایی/ وه‌ك ئه‌وه‌ی له سۆماڵ و زاییر و نایجیریا و ئه‌فغانستان ڕووی دا و بووه سه‌رچاوه‌ی چڕبوونه‌وه‌ی ته‌واوی قه‌یرانه‌كان و له‌گێژه‌نه‌ده‌رچوونی ته‌واوی ڕایه‌ڵه‌كانی سیسته‌می ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و داڕمانی ته‌واوه‌تیی ئاستی ئابووری.
واته له سایه‌ی بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا هه‌ر دوو ئه‌گه‌ر، چ پێشكه‌وتنی ئابووری و خۆشگوزه‌رانی، چ مانه‌وه له سایه‌ی دواكه‌وتن و هه‌ژاریدا، شیاوی به‌رجه‌سته‌بوونن، به‌ڵام له سایه‌ی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تدا ته‌نیا یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌ویش پاشكه‌وتن و دۆخی ناله‌بارییه و، هیچ كات ئه‌گه‌ری پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی له ئارادا نییه. له‌سه‌ر هه‌مان لۆژیك، بیری ئابووریی هاوچه‌رخیش تایبه‌ت به ڕێكخستن و به‌ڕیوه‌بردنی ئابووریی كۆمه‌ڵگه، ته‌نیا هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به سه‌رچاوه‌ی پێشكه‌وتنی ئابووری نازانێت و، له كا‌تێكدا كه هه‌ستیارییه‌كی ته‌واوی هه‌یه به‌رامبه‌ر به ڕادده و شێوازی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له كاروباری ئابووریدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له بابه‌ت پێویستبوونی ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌یار و بێلایه‌ن نییه و، بوونی ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراوه‌ییی تۆكمه و په‌راوه‌كردنی ڕۆڵه ئابوورییه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی ڕێسا و پلان و سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانه‌وه له سنوورێكی دیاریكراو و به ڕادده‌ی پێویست، به مه‌رجێكی سه‌ره‌كیی پێشكه‌وتن و په‌ره‌پێدان و سه‌قامگیریی ئابووری ده‌زانێت. واته بوونی ده‌وڵه‌ت پێشمه‌رجه و، به‌جێهێنانی ئه‌رك و په‌راوه‌كردنی ڕۆڵه ئابوورییه‌كه‌یشی به‌دروستی مه‌رجێكی سه‌ره‌كییه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدان و سه‌قامگیریی ئابووری.
بیری ئابووری، ڕه‌وایه‌تیی ئه‌م لایه‌نگیرییه‌ی بۆ بوونی ده‌وڵه‌ت ته‌نیا له به‌ره‌نجامی ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تانه‌وه وه‌رنه‌گرتووه و به‌ڵكوو بۆ ئه‌مه، پشتئه‌ستووره به تیۆری و یاسا ئابوورییه‌كان كه به‌گشتی پێیان وایه ده‌وڵه‌ت جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی ماف و ده‌سه‌ڵاتی سه‌پاندنی یاسا و سیسته‌م و ڕێساكانی دیاریكردن و ڕاگرتنی به‌شێكی زۆری جووڵه و گه‌مه‌كانه له كایه‌ی ئابووریدا، له هه‌مان كاتدا تاكوو ئێستایش تاكه لایه‌نی مۆنۆپۆڵكاری زۆرێك له گۆڕاوه كاریگه‌ره‌كانی كایه‌ی ئابوورییه وه‌ك دراو، نرخی ئاڵووێر، تێكڕای سو‌و و زۆرینه‌ی توخمه كاریگه‌ره‌كانی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی و دارایی و بازرگانی، كه بێ گومان هه‌موو جووڵه‌یه‌كی ئابووری، له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕاوه ئابوورییانه‌دا له په‌یوه‌ندییه‌كی دووسه‌ره‌دایه.
له سه‌رده‌می په‌ره‌سه‌ندنی ئابووریی بازاڕ و زیادبوونی ڕۆڵی كه‌رتی تایبه‌تدا، كه به سه‌رده‌می لیبراڵییه‌ت ناوزه‌د ده‌كرێت، سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه و گۆڕانی ڕۆڵی ده‌وڵه‌تن له كایه‌ی ئابووریدا، به‌ڵام به پاڵپشتیی بنه‌ما زانستی و ئه‌زموونكارییه‌كان، ئه‌وه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه كه بوونى ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌ییی به‌هێز و خاوه‌ن ئیداره و پلان و سیاسه‌تی ئابووریی تۆكمه، مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ فه‌راهه‌مكردنی زه‌مینه‌ی گونجاوی ئابووریی بازاڕ و دۆخی گونجاوی كێبڕكێكاری و په‌ره‌سه‌ندنی كه‌رتی تایبه‌ت و سه‌قامگیریی ئابووری. له دنیای هاوچه‌رخدا ڕۆڵی ده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مهێن كۆتایی هاتووه و، بواره‌كانی ده‌وڵه‌تی ده‌ستێوه‌رده‌یش به‌ره‌و ته‌سكبوونه‌وه چوون. به‌ڵام ئه‌مه به كۆتایی ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت له كایه‌ی ئابووریدا ته‌واو نابێت، چونكه تاكوو ئێستایش كاریگه‌ریی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر كایه‌ی ئابووری، له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدا ماوه‌ته‌وه و، ئه‌وه‌ی گۆڕاوه ته‌نیا شێوازی ڕۆڵگێڕان و كاریگه‌ریدروستكردنه‌كه‌یه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه؛ ئه‌ویش گۆڕانی ڕۆڵی ده‌وڵه‌ته له ده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مهێن و فه‌رمانده‌ره‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی ڕێساكان.
لیبراڵییه‌ت كه له ڕووكاردا وه‌ك بانگه‌شه و سیمایه‌ك بۆ كۆتاییهاتنی ڕۆڵی ئابووریی ده‌وڵه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌رگیز له‌ناوه‌رۆكدا داخوازیی نییه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و ته‌نانه‌ت كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆڵه ئابوورییه‌كه‌یشی، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌تی بۆ سه‌ر پێگه‌ی خۆی و زیادكردنی كارایییه‌كه‌ی. چاوخشاندنه‌وه به ڕۆڵی ئابووریی ده‌وڵه‌تدا، پێویستیی به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌یه بۆ سه‌ر ڕۆڵه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتێكه پێویسته له ڕیگه‌ی یاسا و سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی ئابووریی وڵات بكات نه‌ك له ڕێگه‌ی ڕۆچوون به‌ناو ورده‌كارییه‌كانی كاروباری به‌رهه‌مهێنان و بازرگانیدا، كه ده‌بنه هۆی دوورخستنه‌وه‌ی له ڕۆڵه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی له دانانی چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كان و چاودێری و سه‌رپه‌رشتی و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان.
له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و بازاڕی ئازاد‌دا، پاش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ستێوه‌ردانی له بواری به‌رهه‌مهێنان كه‌م كرده‌وه و سنووری كه‌رتی گشتیی له‌قاڵب دا، له هه‌مان كاتدا له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی سیماكانی ده‌سه‌ڵاته‌وه له ده‌رهێنانی یاسا و سیاسه‌ته نه‌ختینه‌یی و دارایییه‌كان و چاودێری و سه‌رپه‌رشتیكردن و دانانی مه‌رجی گونجاو بۆ هاندانی چالاكییه به‌سووده‌كان و به‌رهه‌ڵستیكردنی چالاكییه زیانمه‌نده‌كان، به‌وپه‌ڕی به‌هێزییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ك زۆرێك له ئابووریناسان و چاودێران پێیان وایه، كه ئه‌مریكا هه‌رچه‌نده ڕابه‌رایه‌تیی لیبراڵیزمی جیهانییش ده‌كات، كه‌چی له هه‌مان كاتدا زۆرترین ده‌ستێوه‌ردانی له ژیانی ئابووریدا هه‌یه؛ به‌ڵام جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه كه له بری ئامرازه كلاسیكییه‌كانی ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆ و تێكه‌ڵبوونی به كاروباری به‌رهه‌مهێنان و بازرگانی، له ڕێگه‌ی یاسا و ڕێسا و سیاسه‌ته نه‌ختینه‌یی و دارایی و بازرگانییه‌كانه‌وه ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌دات.
مانه‌وه‌ی ڕۆڵ و كاریگه‌ریی به‌هێزی ده‌وڵه‌ت له كایه‌ی ئابووریدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه، ئه‌و ئامراز و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه بۆ په‌ره‌پێدان و سه‌قامگیركردنی ئابووری پێویستن، تاكوو ئێستایش زۆرینه‌یان مۆنۆپۆڵی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌رین؛ چ وه‌ك ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادان و سه‌پاندنی، چ وه‌ك گۆڕاوه ئابوورییه كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر كایه‌ی بازاڕ و ئابووری به‌گشتی. له دنیای ئه‌مڕۆدا به هۆی تێكه‌ڵاویی ئابووری له‌سه‌ر ئاستی وڵاتان و وابه‌سته‌بوونی توند و خێرای گشت چالاكییه ئابوورییه‌كانی ناوخۆ به دنیای ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌تیش چالاكییه‌كانی بواری دارایی و بازرگانی و سه‌رمایه‌گوزاری، ده‌بینین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه گشت بواره‌كانی به‌هه‌رمهێنان و به‌كاربردن و پاشه‌كه‌وت و وه‌به‌رهێنان و بازرگانی و چالاكییه ئابوورییه‌كانی تر له په‌یوه‌ندنی توندوتۆڵ و هه‌مه‌لایه‌نه‌دان، به‌ڵام توخمی كاریگه‌ر و جووڵێنه‌ری به‌هێزی ئه‌و بوارانه و ته‌واوی كایه‌ی ئابووری، بریتییه له دراو و نرخی ئاڵووێر و تێكڕای نرخی سو‌و و ڕێوشوێنه‌كانی پاره‌داركردن و قه‌رز و مامه‌ڵه و چالاكییه دارایییه‌كان و بزاوتی بازرگانی؛ كه ئه‌وانیش ده‌چنه خانه‌ی سیاسه‌تی نه‌ختینه و سیاسه‌تی دارایی و سیاسه‌تی بازرگانییه‌وه و، ئه‌و سیاسه‌تانه‌یش ته‌نیا له تایبه‌تمه‌ندیی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌رین و، هه‌رێم و وڵاتان له ده‌می نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ریدا، له ده‌رفه‌تی به‌كارهێنان و سوودوه‌رگرتن له‌و سیاسه‌ته ئابووری و گۆڕاوه كاریگه‌رانه به‌هره‌مه‌ند نابن.
بێ گومان لێره‌دا مه‌به‌ست له‌مه بانگه‌شه‌كردن نییه بۆ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵكوو مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری، پێویستیی به سوودوه‌رگرتن له كۆمه‌ڵێك ده‌رفه‌ت و ئامراز و سیاسه‌تی ئابووری و گۆڕاوی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدان و سه‌قامگیریی ئابووری؛ كه هه‌موویان ته‌نیا له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا به‌رده‌ست ده‌بن و، به‌بێ ئه‌وه ئه‌سته‌مه هیچ سیاسه‌تێكی ئابووری، سه‌ركه‌و‌تن به‌ده‌ست بهێنێت و سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی به‌رده‌وام فه‌راهه‌م بكرێت. ده‌كرێت له سایه‌ی ده‌وڵه‌تانی پێشكه‌وتوودا، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی سیسته‌می فیدراڵی ده‌كه‌ن، هه‌ندێك له هه‌رێمه‌كان په‌راوێزێكی سوودوه‌رگرتن له‌و سیاسه‌تانه‌یان هه‌بێت، یان له كاتێكی دیاریكراودا له هه‌ماهه‌نگیی سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و سه‌قامگیری و دامه‌زراوه‌ییی سیسته‌مه ئابوورییه‌كه‌ی سوودمه‌ند بن. به‌ڵام ده‌توانین بڵێین نه گشت ده‌وڵه‌تانی فیدراڵی، خاوه‌نی ئه‌و سیاسه‌ته ئابوورییه سه‌قامگیر و هه‌ماهه‌نگانه‌ن و، نه هه‌موویشیان ئه‌و په‌راوێزه‌یان تێدایه بۆ سوودمه‌ندبون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هیچ كات بوونی ئه‌و په‌راوێز و ده‌رفه‌ته ڕێژه‌یییانه نابێته سه‌رچاوه‌ی داڕشتنی سیاسه‌تی دوورمه‌ودا و به‌دیهێنانی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی به‌رده‌وام، ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی پلان و سیاسه‌تێكی ئابووریی گشتیی ده‌وڵه‌تیدا نه‌بن، ئه‌ویش له‌ناو ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی و مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتوو كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتیبوون دامه‌زرابێت، نه‌ك ده‌وڵه‌تێك كه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز و تائیفه و مه‌زهه‌ب دامه‌زرابێت و، هیچ سیاسه‌تێكی ئابووریی ڕوون و هاوسه‌نگ و درێژخایه‌نی نه‌بێت.
ئابووریی هه‌رێمی كوردستان: مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراق، یان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ
ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێم و ناوچه‌كه‌یش به‌گشتی، دۆخێكی كاتی و ڕاگوزه‌ره و، له‌ناو سیسته‌می سیاسی و ئابووریی ناوچه‌یی و جیهانیشدا هیچ ئه‌گه‌رێكی به‌رده‌وامبوونی نییه. ئێستا هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی ئاوارته‌دایه: نه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و نه به‌كرده‌وه‌یش به‌شێكه له ده‌وڵه‌تی عێراق. هه‌ر بۆیه هه‌رێم له ئێستادا له به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ردایه: یان قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كه و هه‌نگاونانی خێرا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، یان ده‌سته‌وه‌ستانبوون و چاوه‌ڕوانیكردنی كۆتاییی ئه‌م دۆخه و مانه‌وه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا. لێكه‌وته‌كانی هه‌ر دوو ئه‌گه‌ره‌كه‌یش جیاوازن و ده‌توانین هێڵه گشتییه‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره بخه‌ینه ڕوو:
مانه‌وه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق و سیناریۆكان
له‌وه‌ته‌ی باشووری كوردستان به ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه لكێنراوه، زۆرینه‌ی سیسته‌مه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی تاقی كراونه‌ته‌وه. له‌و ڕێگه‌یه‌یشه‌وه، نه‌ك هه‌ر نه‌توانراوه به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه سوود له سامان و داهاته‌كانی وڵات وه‌ربگیرێت و پێشكه‌وتنی ئابووری و خۆشگوزه‌رانی بۆ دانیشتووان فه‌راهه‌م بكرێت، به‌ڵكوو به درێژاییی ئه‌و مێژووه، له پاڵ ناسه‌قامگیری و ئاژاوه، جه‌نگ و ناكۆكی و سته‌م و ماڵوێرانیدا، به‌هه‌ده‌ردانی سامان و قه‌یرانی ئابووری و ناسه‌قامگیری و گه‌مارۆ و پاشكه‌وتن، له سیماكانی ئابوورییه‌كه‌ی بوون و، بێكاری و هه‌ژاری و برسێتیش به‌شی زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی.
دیدگه‌ی نوخبه‌ی سیاسی و زۆرینه‌ی شه‌قامی عه‌ربیی عێراق، هه‌میشه دیدگه‌یه‌كی نه‌رێنی بووه بۆ پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد و، له‌سه‌ر بنه‌مای هێژموونگه‌ری و كۆنترۆڵ و ناوه‌ندچێتی هه‌ڵچنراوه. له به‌رامبه‌ریشدا دیدگه‌ی گه‌لی كورد، جگه له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی حكوومه‌ت و هێزه سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ری، له خودی خۆیشیدا هه‌میشه دیدگه‌یه‌ك بووه له‌سه‌ر ئینیتمای نه‌ته‌وه‌یی بنیات نراوه و به‌رده‌وام چاوی له ئاسۆی به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی و سه‌ربه‌خۆییی سیاسی و بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت بووه. ئێستایش له دوای ده‌یان ساڵ له ئه‌زموونی تاڵ و، پاش گشت ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه به‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه و جیهانیشدا هاتوون، ئه‌م هاوكێشه‌یه نه‌ك هه‌ر گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، به‌ڵكوو دژه‌ئاراسته‌یییه‌كانی له‌وپه‌ڕی توندیدان و، ئاڵۆسكانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگژه‌ی گه‌وره‌تر، ته‌نیا له‌سه‌ر كات و ده‌رفه‌ت ڕاوه‌ستاون. له‌به‌ر ڕۆشناییی ئه‌و هاوكێشه‌یه و خوێندنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی هێزه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێم، ده‌توانین بڵێین كه مانه‌وه‌ی كوردستانی باشوور له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا سه‌ره‌نجامی له‌م دوو سیناریۆیه به‌ده‌ر نابێت و، ئه‌گه‌ریش زۆره كه هه‌ر دوو سیناریۆكه، بۆ ئاژاوه و جه‌نگی گه‌وره سه‌ر بكێشن:
سیناریۆی یه‌كه‌م/ سه‌رهه‌ڵدانی ئاژاوه و توندوتیژی و، تێكچونی زیاتری دۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری
ئه‌مه‌یش وه‌ك ده‌ره‌نجامێكی چاوه‌ڕوانكراوی گێچه‌ڵی هێزه عێراقییه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ سنووری پێش ساڵی 2014 و، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگەوه. هێزه سیاسی و چه‌كدارییه‌كانی عێراق، هه‌میشه وا ڕاده‌گه‌یه‌نن كه هه‌رێمی كوردستان له سایه‌ی ناسه‌قامگیریی ئه‌منیی عێراق و، جه‌نگی داعش و بوونی هێزی هاوپه‌یماناندا، زیاد له ڕادده هه‌لی قۆستۆ‌ته‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا گرتووه كه ئه‌وان به "ناوچه جێناكۆكه‌كان" و، هه‌رێمیش به "ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم" ناوزه‌دیان ده‌كات، وه‌ك: كه‌ركووك، خانه‌قین، شنگاڵ، مه‌خموور و هتد. هیچ كاتێكیش ئه‌وه‌یان نه‌شاردۆ‌ته‌وه كه له بچووكترین ده‌رفه‌تدا، ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی هێزیشه‌وه بێت، ئه‌وا ئه‌و ناوچانه ده‌گه‌ڕێننه‌وه ژێر ده‌ستی خۆیان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێ ده‌رده‌كه‌ن. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵكوو ئه‌وان بۆ زۆر بابه‌تی تریش ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌رێم كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا هاتوون به‌زیاد ده‌زانن و، بوونی هه‌رێمی فیدراڵی له باشووری كوردستان به پرۆژه‌ی داگیركه‌ر ده‌زانن بۆ دابه‌شكردنی عێراق و، ئه‌وه‌یش ناشارنه‌وه كه له كاتی سه‌قامیگربوون و به‌هێزبوونه‌وه‌ی عێراق، ده‌ستووره‌كه هه‌موار ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی سامان و داهاتی عێراق له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا ده‌گرنه‌وه و، له لامه‌ركه‌زییه‌تێكی كارگێڕی زیاتر، به كورد ڕه‌وا نابینن.
له به‌رامبه‌ریشدا ده‌ستبه‌رداربوون له‌و ناوچانه له لای هێزه سیاسییه‌كان و جه‌ماوه‌ری كوردستان هێڵی سووره، چونكه به خاكی خۆیانی ده‌زانن و ده‌یان ساڵ شۆڕ‌شیان كردووه بۆ ئازادكردنیان و، قوربانیی زۆریان له‌و پێناوه‌دا داوه و، لكاندنه‌وه‌یان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه به مافیكی ڕه‌وای خۆیان ده‌زانن و، ئاماده‌ییی خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌رده‌بڕن، به‌تایبه‌تییش پاش ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی فیدراڵی، كاری پێویستی بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور ئه‌نجام نه‌دا، كه گه‌لی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كان وه‌ك میكانیزمێك بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر هه‌رێم پێی قایل بووبوون. به‌م پێیه‌یش له كاتی كۆتاییهاتنی جه‌نگی داعش و سه‌قامگیربوونی باری ئه‌منیی عێراق، هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له نێوان هێزه عێراقییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه سیاسی و سه‌ربازی و مه‌زهه‌بییه‌كانی تر و ته‌نانه‌ت سوپای عێراقیش له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌گه‌رێكی زۆر كراوه‌یه و یه‌كێكه له سیناریۆ به‌هێزه‌كان. بێ گومان دۆخی ئابووری له ده‌ره‌نجامی سینایۆیه‌كی له‌و جۆره‌دا نه‌ك هه‌ر مایه‌ی ئومێد و دڵخۆشی نابێت، به‌ڵكوو ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانیش ڕووبه‌ڕووی ئایینده‌یه‌كی نادیار ده‌بێته‌وه.
سیناریۆی دووه‌م/ گه‌ڕانه‌وه بۆ دۆخی پێش ساڵی 2014
به‌پێی ئه‌م سیناریۆیه، كه ئه‌گه‌ری به‌رجه‌سته‌بوونی لاوازتره، په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ دۆخی پێش ساڵی 2014. ئه‌مه‌یش له دوو خاڵدا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه یه‌كێكیان سیاسی و ئه‌منی و دیمۆگرافییه و په‌یوه‌ندیی به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمه‌وه هه‌یه و، ئه‌وی تریشیان لایه‌نی په‌یوه‌ندییه دارایی و ئابوورییه‌كان ده‌گرێته‌وه. له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌ی دۆخی په‌یوه‌ندیه‌كان و پێشبینی كردن بۆ مامه‌ڵه‌ی نادروستی هێزه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو با‌به‌ته‌كه، سه‌ره‌نجامی ئه‌و سینارۆیه‌یش به هه‌مان شێوه، ئایینده‌ی هه‌رێم ڕاده‌ستی چاره‌نووسیكی نادیار ده‌كات كه دۆخه ئابوورییه‌كه‌یشی به هه‌مان شێوه‌ی سیناریۆی یه‌كه‌م و وه‌ك دۆخه سیاسی و ئه‌منییه‌كه، مایه‌ی نیگه‌رانی ده‌بێت. له خواروه هه‌ر دوو خاڵه‌كه ڕون ده‌كه‌ینه‌وه:
١- كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆ سنووری پێش ساڵی 2014/ له كاتی گۆڕانی باری ئه‌منیی عێراق و به‌هێزبوونی هێزه عێراقییه‌كان و كۆتاییی جه‌نگی داعشدا، ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆكارێك ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێم، چووه ژێر باری كشاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئه‌وا ئه‌م ناوچانه سه‌رله‌نوێ ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی ته‌عریب و گۆڕانی دیمۆگرافی و ته‌نگپێهه‌ڵچنینی كورده‌كان له‌سه‌ر خاكی خۆیان ده‌بنه‌وه. بوونی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی عێراق به قه‌باره‌یه‌كی به‌هێزتره‌وه و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هێزه سیاسی و چه‌كدارییه توندڕه‌و و مه‌زهه‌بییه‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه، ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسی و ئه‌منی، هه‌م له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتیانی كورد و هه‌میش له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه، چونكه تاكه لۆژیكی مامه‌ڵه‌كردنی حكوومه‌تی عێراقی و هێز و لایه‌نه سیاسی و چه‌كدارییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه و سه‌رجه‌م پرسه‌كاندا، بریتییه له سه‌پاندنی ویستی خۆیان له هه‌ر ڕێگه‌یه‌كه‌وه بێت. بۆیه له‌م باره‌دا ته‌نها پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه له ماوه‌یه‌كی كه‌م له پاش ئه‌و گۆڕانكارییه‌وه، ته‌نگژه و شه‌ڕ و پێكدادان سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه و كاریگه‌ریی نه‌رێنیی زۆر له دۆخی ئابووری و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان دابنێت و، به‌گشتی باری ئابوورییش به‌ره‌و خراپتر بچێت.
٢- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دارایی و ئابوورییه‌كان بۆ دۆخی پێش ساڵی 2014: له ڕوانگه‌ی حكوومه‌تی عێراق و هێزه سیاسییه عه‌ربییه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌تیش له كا‌تێكدا كه هه‌ست به به‌هێزبوونی خۆیان بكه‌ن، ئه‌م خاڵه ته‌نیا له ئه‌نجامی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ئیداره‌ی نه‌وتیی هه‌رێمه‌وه ده‌بێت بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی گشت سامان و داهاته‌كانی تر، به‌تایبه‌تیش داهاتی گومرگ و باجه‌كان. هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی هه‌رێم، مكوڕه له‌سه‌ر ڕاده‌ستنه‌كردنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی سیاسه‌تی نه‌وت به عێراق، به‌ڵام له لاوازترین شیمانه (احتمال)دا ئه‌گه‌ر ئه‌مه كرا چی؟ ئایا حكوومه‌تی عێراق پابه‌ند ده‌بێت به پێدانی پشكی هه‌رێم له بوودجه‌ی عێراق به ڕێژه‌ی 17% وه‌ك ساڵانی 2013 و پێشتر؟ (هه‌رچه‌نده ئه‌و ساڵانه‌یش ئه‌و ڕێژه‌یه به‌ته‌واوی به هه‌رێم نه‌دراوه).
له ڕاستیدا پێویسته زۆر به‌ڕوونی ئه‌وه بزانین كه له بیر و به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی عێراقدا پێدانی ڕێژه‌ی 17% كۆتاییی هاتووه و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش به گۆڕینی چه‌ند ده‌قێك له مادده‌كانی یاسای بوودجه‌ی ساڵانی 2015 و 2016 و 2017دا ده‌ره‌نجامی به‌ركه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێم له‌م ڕێژه‌یه كه‌م كراوه‌ته‌وه بۆ نزیكه‌ی 6%. ([1])ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له ڕێگرییه هه‌ره گه‌وره‌كانی جێبه‌جێبوونی ئه‌و ئه‌گه‌ره. بێ گومان له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێبوونیشیدا، ئه‌وه دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێم و باری گوزه‌رانی هاووڵاتیان و مووچه‌خۆران زۆر به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، چونكه ئه‌و بڕه‌ی له بوودجه‌ی عێراق ده‌درێته هه‌رێم، زۆر كه‌متر ده‌بێت له‌وه‌ی كه خۆی به‌ده‌ستی ده‌هێنێت؛ ئه‌مه‌یش سه‌ره‌ڕای لاوازبوونی سه‌نگ و پێگه‌ی حكوومه‌ت لای كۆمپانیا گه‌وره‌كان و لاوازبوونی توانای بۆ ڕاكێشانی كۆمپانیا سه‌رمایه‌گوزارییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی وه‌به‌رهێنان و سیاسه‌تی بازرگانی.
ئایینده‌ی ئابووریی كوردستان له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێ كرد، له ئێستادا گه‌لی كوردستان له به‌رده‌م دوو ڕێگه‌دایه: یان مانه‌وه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق، كه سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئه‌و دۆخه ده‌بێت كه له سیناریۆكانی سه‌ره‌وه‌دا پێشبینی كراون، یان هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی. سه‌ره‌ڕای ئامانج و خواسته له‌مێژینه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، خوێندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێم بۆ دۆخی سیاسی و ئابووری و ئه‌منیی ناوچه‌كه و جیهان، له‌گه‌ڵ ئه‌و سیناریۆ و ئه‌گه‌رانه‌ی له بابه‌ت په‌یوه‌ندیی هه‌رێم و به‌غداوه له سه‌ره‌وه باس كران، ئه‌نجامه‌كه‌ی به گه‌لاڵه‌بوونی بڕیاری ڕیفراندۆم و هه‌نگاونان بۆ سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشتووه. بێگومان قۆناغی سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی ئه‌م هه‌نگاوه تاكو ده‌می به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ری له‌ڕوی ئابووریه‌وه قۆناغێكی تایبه‌ته‌و، ئێمه پێشتر له وتارێكماندا مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری كاردانه‌وه ئابوورییه‌كانی ئه‌م هه‌نگاوه و چۆنێتیی ڕووبه‌ڕوبوونه‌یمان شی كردوه‌ته‌وه([2])، بۆیه له ئێستادا ته‌نیا له‌باره‌ی ئایینده‌ی ئابووریی كوردستانه‌وه له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی پێشبینیكراودا سه‌رنج ده‌ده‌ین، تاكو بزانین ئه‌و ده‌رفه‌ت و ئامرازانه‌ی كه له‌ده‌می بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا ده‌بنه زه‌مینه و هۆكاری یاریده‌ده‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردن و په‌ره‌پێدانی ئابووری كوردستان كامانه‌ن؟ واته بونی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ری چ چانسێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی باشتر‌و په‌ره‌پێدانی ئابووریی هه‌رێم ده‌ره‌خسێنێت؟
وه‌ك له سه‌ره‌وه ڕوونمان كرده‌وه، له سایه‌ی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تدا هیچ ده‌رفه‌ت و ئامراز و زه‌مینه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدان و سه‌قامگیریی ئابووریی درێژخایه‌ن له ئارادا نییه و، بوونی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌رییش له خۆیدا، نابێته گه‌ره‌نتی بۆ پێشكه‌وتنی ئابووری. جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا كۆمه‌ڵێك زه‌مینه و ده‌رفه‌ت و ئامراز له ئارادان، كه ئه‌گه‌ر به دروستی و ژیرانه به‌كار بهێنرێن ئه‌وا پێشكه‌وتنی ئابووری و خۆشگوزه‌رانی فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن. ئێستا پێویسته بزانین ئه‌و ده‌رفه‌ت و ئامرازانه چین كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ په‌ره‌پێدان و پێشخستنی ئابووریی كوردستانی باشوور فه‌راهه‌میان ده‌كات:
ده‌رفه‌ت و ئامرازه‌كانی په‌ره‌پێدانی ئابووریی كوردستان له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆری سروشتی و مرۆییی زۆر و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و توانای ئابووریی دیاره و، ئه‌گه‌ر بتوانێت له‌و ده‌رفه‌ت و ئامرازانه كه‌ڵك وه‌رگرێت كه ده‌وڵه‌ت بۆ په‌ره‌پێدان و سه‌قامگیریی ئابووری ده‌یانڕه‌خسێنیت، ئه‌وا ده‌كرێت بگاته ئاستێكی به‌رزی په‌ره‌پێدان و خۆشگوزه‌رانی.
یه‌كه‌م ده‌رفه‌ته‌كان/
دووه‌م ئامرازه‌كان/
١- دراو و یه‌ده‌گ و سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی: بوونی دراوی سه‌ربه‌خۆی نیشتمانی و یه‌ده‌گی دراوی بیانی، سه‌رچاوه‌ی به‌هێزكردنی پێگه و متمانه‌ی ده‌وڵه‌تن له كایه‌ی ئابووریی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا و، سیاسه‌تی نه‌ختینه‌ییش له ڕێگه‌ی جڵه‌وكردنی خستنه‌ڕووی دراو و نرخی ئاڵووێر و تێكڕای نرخی سووه‌وه، ڕۆڵێكی زۆر گه‌وره له ئاراسته‌كردنی ته‌واوی جووڵه و چالاكییه ئابوورییه‌كاندا ده‌گێڕێت. ئه‌م ئامرازانه‌یش ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ریدان و، ئه‌گه‌ر له ده‌وڵه‌تی ئایینده‌ی كوردستاندا بتوانرێت بۆ پاڵشتی و ئاراسته‌كردنی چالاكییه‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی و پاشه‌كه‌وت و سه‌رمایه‌گوزاری و بازرگانیی ده‌ره‌كی به‌دروستی سوودیان لێ وه‌ربگیرێت، ئه‌وا له په‌ره‌پێدانی ئابووریدا ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕن، چونكه له هه‌موو ده‌وڵه‌تاندا ئه‌م ئامرازه به ئامرازێكی كاریگه‌ری جێبه‌جێكردنی پلان و سیاسه‌ته ئابوورییه‌كان داده‌نرێت.
٢- سیاسه‌تی دارایی و چالاكییه بانكییه‌كان و قه‌رزدان: ئه‌م ئامرازه‌یش به شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌نیا له سایه‌ی ده‌وڵه‌تدا به‌رده‌سته و، هاوشانی سیاسه‌ته نه‌ختینه‌یییه‌كان و به هه‌مان ئه‌ندازه و هه‌ندێك جار زیاتریش له ڕێگه‌ی خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌ت و باجه‌كان و سیاسه‌تی بانكداری و چالاكییه‌كانی قه‌رزپێدان و پاره‌داركردنه‌وه، كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئاراسته‌كردنی هه‌ر یه‌ك له چالاكییه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و به‌كاربردن و پاشه‌كه‌وت و وه‌به‌رهێنان و بازرگانیدا هه‌یه و، یه‌كێكه له ئامرازه سه‌ره‌كییه‌كانی جێبه‌جێكردنی پلانی ئابووری و پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدان. ئه‌گه‌ر به‌دروستی به‌كار بهێنرێت، ئه‌وا ده‌بێته مایه‌ی گه‌شه‌پێدانی چالاكییه ئابوورییه‌كان به‌پێی ئامانجی دیاریكراو.
ئه‌نجام
له سایه‌ی بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا، هه‌ر دوو ئه‌گه‌ری پێشكه‌وتنی ئابووری و مانه‌وه له دۆخی دواكه‌وتندا كراوه‌ن و، ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كاته‌وه بڕیار و ئیراده و توانستی به‌كارهێنانی دروستی ئه‌و ده‌رفه‌ت و ئامرازانه‌یه كه له ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌یدا، بۆ په‌ره‌پێدان و سه‌قامگیركردنی ئابووری بوونیان هه‌یه. به‌ڵام له سایه‌ی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ریدا، هیچ یه‌ك له‌و ده‌رفه‌ت و ئامرازانه بوونیان نییه و هیچ ئه‌گه‌رێكی په‌ره‌پێدان و سه‌قامگیریی ئابووریی درێژخایه‌نیش له ئارادا نییه.
مانه‌وه‌ی هه‌رێم له‌م دۆخه‌ی ئێستایدا بابه‌تێكی كاتی و ڕاگوزه‌ره و، ئه‌مه‌یش هه‌رێمی خستووه‌ته سه‌ر دووڕێیانێك: یان مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراقدا، یان هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی. مانه‌وه‌ی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا جگه له‌وه‌ی له ڕووی سیاسی و ئه‌منییه‌وه هه‌رێم تووشی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى شه‌ڕ و جه‌نگ و ئاژاوه ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌یش دۆخی ئابووری به‌ره‌و خراپتر ده‌بات، له هه‌مان كاتدا هیچ نیاز و ده‌رفه‌تێكیش نییه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌یوه‌ندییه دارایی و ئابوورییه‌كان و، ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ن كه دۆخی ئابوورییش، وه‌ك دۆخه سیاسی و ئه‌منییه‌كه، به‌ره‌و خراپتر و چاره‌نووسی نادیار ده‌ڕوات. هه‌رێمی كوردستان بڕیاری هه‌نگاونانی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی داوه. به چاوپۆشی له ڕه‌هه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و بڕیاره، ده‌توانین بڵێین كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له ئه‌گه‌ری دروستبوونی و له ئایینده‌دا، كۆمه‌ڵێك ده‌رفه‌ت و ئامراز ده‌خاته به‌رده‌م گه‌لی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌كه‌ی، كه ئه‌گه‌ر بتوانرێت به‌دروستی سوودیان لێ وه‌ربگیرێت ئه‌وا به‌دڵنیایییه‌وه داهاتوویه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانی ئابووریی كوردستان ده‌كات.