خستنه‌ڕووی پرس
پرسی "دانپێدانان" به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی باشووری كوردستان زۆرترین دیبه‌یتی له‌سه‌ر كراوه و، به ئه‌ندازه‌یه‌كی بێوێنه بۆته جێی مشتومڕی نێوان هێزه به‌شداربووه‌كانی دیسكۆڕسی "ڕیفراندۆم" له باشووری كوردستان. مشت‌ومڕێك كه ئه‌م هێزانه‌ی كردۆته دوو به‌ره‌وه: به‌ره‌یه‌ك گریمانه‌كه‌ی وه‌ها ده‌خاته ڕوو، كه له كاتی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، گرنكترین ئاسته‌نگه‌كان له به‌رده‌م ئه‌و سه‌ربه‌خۆیییه‌دا بریتی ده‌بێت له ئاماده‌نه‌بوونی وڵاتان بۆ "دانپێدانان" به‌م سه‌ربه‌خۆیییه. له به‌رامبه‌ردا، به‌ره‌كه‌ی تر ئه‌رگیومێنته‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه وه‌گه‌ڕ ده‌خات، كه له كاتی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییدا، وڵاتگه‌لێك ئاماده‌ن دان به‌م سه‌ربه‌خۆیییه‌دا بنێن.
ئه‌وه‌ی كه له دیسكۆڕسی ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌وه تێبینی ده‌كرێت، ئه‌وه‌یه كه هه‌ر دوو به‌ره‌كه به‌ڕه‌هایی ده‌دوێن: یه‌كێكیان به‌ڕه‌هایی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، كه هیچ وڵاتێك ئاماده بێت دان به سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستان بنێـت؛ كه ئه‌مه ئه‌رگیۆمێنتیكی لاوازه و، بێبنه‌مایه. له به‌رامبه‌ردا، به‌ره‌كه‌ی تریش به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها پێی وایه كه وڵاتان دان به‌و سه‌ربه‌خۆیییه ده‌نێن. بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیبه‌یته، پێویسته دوو پرسیار بخه‌ینه ڕوو: یه‌ك/ ئایه پرسی دانپێدانان به سه‌ربه‌خۆییی قه‌واره نوێیه‌كان ڕه‌هایییه، یان ڕێژه‌یی؟ ئایه بۆ دانپێدانان به سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستان، مه‌رجه ته‌واوی وڵاتان دان به‌و سه‌ربه‌خۆیییه بنێن؟
دانپێدانان و سه‌ربه‌خۆییی باشوور
یه‌كێك له ڕه‌گه‌زه گرنگه‌كانی پڕۆسه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌ت Building State))، بریتییه له "دانپێدانان". واته كاتێك كه قه‌واره‌یه‌كی نوێ بێه‌وێ ببێت به سه‌ربه‌خۆ، پێویستیی به‌وه ده‌بێت كه وڵاتان دان به‌و سه‌ربه‌خۆیییه بنێن، تا ببێت به یه‌كه‌یه‌كی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت؛ وه‌لێ هه‌رگیز ئه‌و قه‌واره نوێیه پێویستیی به‌وه نییه كه سه‌رجه‌م وڵاتان دانی پێدا بنێن تا سیفه‌تی سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بێنێت. له‌و سۆنگه‌یه‌وه له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستان، ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه "دانپێدانان" به سه‌ربه‌خۆیییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی باشوور، پرسێكی ڕێژه‌یییه نه‌ك ڕه‌ها.
به دیوێكی تر، گرنگه دروستكه‌رانی بڕیار له باشووری كوردستان، بتوانن له ڕێی كه‌ناڵه دیپلۆماسییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له ڕێی لۆبییه‌وه زۆرترین ڕه‌زامه‌ندیی وڵاتان بۆ دانپێدانان به "ده‌وڵه‌تی كوردستان" به‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام مه‌رج نییه ته‌واوی وڵاتان دان به‌و سه‌ربه‌خۆیییه‌دا بنێن تا ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان بتوانێت سه‌ربه‌خۆ بێـت. له‌مه‌یش گرنگتر ئه‌وه‌یه، كه سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌تی كورد بتوانێت دانپێدانانی ئه‌و وڵاتانه به‌ده‌ست بێنێت كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و جیهان هێزی مه‌زنن و، كاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر دروستكردنی "بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی" هه‌یه، تا به بڕیارێكی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی، ڕه‌اویه‌تی بده‌نه ئه‌و ده‌وڵه‌ته تازه له‌دایكبووه، كه باشوورى كوردستانه.
به ده‌ستخستنی ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی "مافی ڤیتۆیان" هه‌یه، یان ڕه‌زامه‌ندیی به‌شێك له‌و وڵاتانه، بۆ سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستان بایه‌خی سیاسیی ئانی و ئایینده‌ییی هه‌یه، چونكه ئه‌و وڵاتانه له ڕێگه‌ی بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ده‌توانن كوردستان له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی سه‌ربازی بپارێزن، چ له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه بێت، یاخود له لایه‌ن وڵاتانی ده‌وروبه‌ر؛ هه‌روه‌ك چۆن هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1991 به‌پێی بڕیاری 688ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌كانی "حكوومه‌تی به‌عس" پارێزبه‌ندیی بۆ كرا. له‌و چوارچێوه‌یه‌یشدا وڵاتی فه‌ڕه‌نسا وه‌ك ئه‌ندامی هه‌میشه‌ییی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو ڕۆڵێكی به‌رچاو و بێوێنه‌ی له ده‌ركردنی بڕیاری هه‌بوو 688.
خاڵێكی تریش كه پێویسته ڕووناكیی بخرێته سه‌ر، ئه‌وه‌یه كه كاتێك "ده‌وڵه‌تی كوردستان" له‌دایك ده‌بێت، ڕاسته‌وخۆ نا‌بێـت به ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی بوون به ئه‌ندام له‌و ڕێكخراوه جیهانییه، له‌وه‌دا چڕ كراونه‌ته‌وه، كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه له ده‌سپێكدا پێویستیی به ڕه‌زامه‌ندیی زیاتر له نیوه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامه له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. دوای ئه‌م قۆناغه، داواكارییه‌كه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت. ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا داواكارییه‌كه له لایه‌ن وڵاتانی خاوه‌ن ڤیتۆوه كه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یین له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ڤیتۆ نه‌كرێت، ئه‌وكات ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه ده‌بێته ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و، ئاڵاكه‌ی له پاڵ ئاڵای وڵاتانی ئه‌ندام له‌و ڕێكخراوه هه‌ڵده‌كرێـت.
جۆره‌كانی دانپێدانان
به شێوه‌یه‌كی گشتی دانپێدانان بۆ چه‌ند جۆر پۆلێنبه‌ند كراوه، له‌وانه:
یه‌ك/ جۆری ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك و له‌سه‌ر هیچ ئاستێك، دانیان پێدا نه‌نراوه، وه‌ك: "قه‌ڕه‌باغ" كه له ساڵی 1991 سه‌ربه‌خۆییی خۆی له ئازه‌ربایجان ڕاگه‌یاند، وه‌لێ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دانی پێدا نه‌ناوه و، تا ئێسته‌یش پێی وایه قه‌ڕه‌باغ به شێكه له ئازه‌ربایجان.
دوو/ جۆری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه ته‌نیا دوو وڵات دانیان پێدا ناوه و، ئه‌ندامیش نین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. بۆ نموونه وڵاتی "ترانس‌نیستریا" كه له ساڵی 1990 جیابوونه‌وه‌ی خۆی له وڵاتی "مۆلدۆڤا" ڕاگه‌یاند؛ جگه له دانپێدانانی وڵاتانی ئه‌بخازیاز و ئۆسیتیای باشوور كه ئه‌ندامیش نین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هیچ وڵاتێكی تر دانی پێدا نه‌ناوه. هاوكات نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ترانسنیتریا به‌شێكه له وڵاتی "مۆلدۆڤا".
سێ/ جۆری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دانیان پێدا ناوه، وه‌لێ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆی دانی پێدا نه‌ناوه، وه‌ك: وڵاتی "قوبرسی باكوور" كه له ساڵی 1983 جیابوونه‌وه‌ی خۆی له "قوبرس" ڕاگه‌یاند. له كاتی جیابوونه‌وه‌دا تا ئێسته‌یش، ته‌نیا چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك: توركیا، توركمه‌نستان و ئازه‌ربایجان دانیان پێدا ناوه.
مێژووی سه‌ربه‌خۆییی وڵاتان له پرسی دانپێداناندا
له مێژووی پڕۆسه‌ی دروستبوون و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تاندا هه‌ر له سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م تا دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌م و، ته‌نانه‌ت تا دوای ڕووخانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی جاران، زۆربه‌ی ئه‌و قه‌واره و گه‌لانه‌ی كه سه‌ربه‌خۆییی خۆیان ڕاگه‌یاند، نه‌یانتوانی دانپێدانانی گشت وڵاتان به‌ده‌ست بێنن.
بۆ نموونه ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل كه له ساڵی 1948 دامه‌زرا؛ سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامه له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڵام نزیكه‌ی 26 وڵات تا ئێسته‌یش دانیان به ئیسڕائیل نه‌ناوه. هه‌روه‌ها وڵاتی كۆریای باكوور كه له ساڵی 1948 دامه‌زرا؛ هه‌رچه‌نده نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دانی پێدا ناوه، به‌ڵام چه‌ند وڵاتێكی وه‌ك: ژاپۆن، كۆریای باشوور، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ستونیا دانیان به‌و ده‌وڵه‌ته‌دا نه‌ناوه. نموونه‌یه‌كی تر، وڵاتێكی وه‌ك كۆسۆڤۆ كه له ساڵی 2008 سه‌ربه‌خۆیۆی خۆی ڕاگه‌یاند؛ سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه تا ئیسته‌یش ئه‌ندام نییه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وه‌لێ نزیكه‌ی 98 ده‌وڵه‌ت دانیان به كۆسۆڤۆدا ناوه. نموونه‌یه‌كی جیاوازتر، فه‌ڵه‌ستین كه له ساڵی 1998 له لایه‌ن ڕێكخراوی ڕزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین وه‌ك ده‌وڵه‌ت ڕاگه‌یه‌نرا، نزیكه‌ی 138 ده‌وڵه‌ت دانیان پێدا نا، وه‌لێ جگه له سیفه‌تی "چاو‌دێر" له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له ساڵی 2012 پێی به‌خشرا، هێشتا نه‌بووه‌ته ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
كۆتایی
دۆخی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له ڕووی دانپێدانانه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك كه ئاماژه‌مان پێ كرد، له كاتی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له‌بارتره؛ به‌و پێیه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2005ه‌وه تاكوو ئێسته‌یش وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی "نیمچه-سه‌ربه‌خۆ" له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه، بوونی ژینگه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی، ته‌نانه‌ت جیۆئابووری له‌و هه‌رێمه‌دا، وه‌ك فاكتێك، كه‌شوهه‌وای ئاماده‌بوونی وڵاتان له چه‌ند جۆر و ئه‌و ئاستانه‌ی كه ناومان بردن له "پۆلێنبه‌ندیی دانپێداناندا" له‌بارتر ده‌كات. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك وڵات كه له ڕووی پێگه‌ی سیاسی، ئابووری و سه‌ربازییه‌وه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی گرنگن، وه‌ك: فه‌ڕه‌نسا، ئیتاڵیا، هه‌نگاریا و ئیسڕائیل، له ئێسته‌دا ئاماده‌ییی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ دانپێدانان به سه‌ربه‌خۆییی "باشووری كوردستان"؛ له كاتێكدا كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته هێشتا ڕانه‌گه‌یه‌نراوه. له هه‌مان كاتیش‌دا، پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئاوا به خۆشیش تێ ناپه‌ڕێت، به‌ڵكوو چه‌ندین ئاسته‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌یش له كاتی ڕاگه‌یاندنیدا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سه‌ربه‌خۆیییه ده‌بێته‌وه؛ وه‌لێ یه‌كڕێزی و ته‌باییی نێوماڵی كورد له باشوور، ده‌توانێت زۆرێك له‌و ئاسته‌نگ و هه‌ڕه‌شانه تێ په‌ڕێنێت و ئیراده‌ی گه‌لی باشوور سه‌ر بخات.