چه‌مكی "گوشار" له فه‌رهه‌نگی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به دوو ناوه‌ڕۆك پێناسه كراوه: له لایه‌ك وه‌ك "ئامراز" ناوی براوه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه وه‌ك "جۆرێك له سیاسه‌ت" پێناسه‌ی بۆ كراوه. كه‌وابێ، "گوشار" چ وه‌ك ئامراز چ سیاسه‌ت، بریتییه له هه‌ڵسوكه‌وتێك كه ده‌وڵه‌تێك به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تێكی تر، یان به‌رامبه‌ر به گرووپێك یاخود قه‌واریه‌ك ده‌ینوێنێت، كه مه‌به‌ست لێێ گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رامبه‌ره، یاخود پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ره له بڕیارێكی سیاسی.
جۆره‌كانی گوشار
به‌گشتی دوو جۆر گوشار هه‌یه، كه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌دی ده‌كرێت:
١- گوشاری زاره‌كی: ئه‌و جۆره گوشاره وه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتێك وێنا ده‌كرێت، كه ته‌نیا له فۆرمی زاره‌كی قه‌تیس ده‌مێنێته‌وه. به گوزارشتێكی دیكه، بریتییه له ئاخاوتن، په‌یام و ئه‌و مه‌سێجانه‌ی كه دروستكه‌رانی بڕیار له ده‌وڵه‌تێك، بۆ بڕیاربه‌ده‌ستان له ده‌وڵه‌تێكی تر ده‌ینێرن، تا له سیاسه‌تێك یاخود له بڕیارێك پاشگه‌زیان بكه‌نه‌وه. وه‌ك ئه‌و گوشارانه‌ی كه توركیا به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكا ده‌ینواند، تا له بڕیاری یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی "په‌یه‌ده" له ڕۆژاوای كوردستان پاشگه‌ز ببێته‌وه، یاخود "فه‌تحوڵڵا گوله‌ن" ڕاده‌ست بكاته‌وه.
٢- گوشاری كرداری: ئه‌و جۆره گوشاره‌یه كه به كردار گوزارشتی لێ ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی كه گوشاره زاره‌كییه‌كان ناتوانن مه‌رام بپێكن؛ وه‌ك گوشاره كردارییه‌كانی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له دژی "قه‌ته‌ر".
بڕیاری سه‌ركردایه‌تیی باشوور و ناوه‌ندی بڕیار له ئه‌مریكا
هێزه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی 7ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، له بڕیارێكی ستراتیژی، مێژوویی و بوێردا ڕۆژی ڕیفراندۆمی باشووریان دیاری كرد، تا گه‌لی كوردستان له‌و به‌شه بتوانێت سه‌باره‌ت به ئایینده‌ی سیاسیی كورد له عێراق گوزراشت له بۆچوونی خۆی بكات.
ئه‌و بڕیاره سه‌دای ناوخۆیی، ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت جیهانییشی لێ كه‌وته‌وه؛ هه‌روه‌ك زۆرێك له ناوه‌نده‌كانی بڕیاری له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ییی جیاواز، هێنایه ده‌نگ. له‌و نێوانه‌یشدا، ناوه‌ندی بڕیار له ئه‌مریكا، كه مه‌به‌ست لێی "ئیداره‌ی ترامپ"ه، دێته ده‌نگ و، هه‌وڵی دا په‌یامی خۆی له زاری خۆیه‌وه له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه جیاوازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه، به گوێچكه‌ی بڕیاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستاندا بزرینگێنێت. ئه‌و په‌یامانه‌ی ناوه‌ندی بڕیار له ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به "ڕیفراندۆمی باشووری كوردستان"، ده‌چێته چوارچێوه‌ی گوشار و جۆری "گوشاری زاره‌كی". مه‌به‌ستی ئه‌مریكا له‌و گوشارانه ئه‌وه‌یه، كه سه‌ركردایه‌تیی كورد له باشوور واده‌ی ڕیفراندۆم دوا بخات، له‌به‌ر دوو هۆكاری سه‌ره‌كی:
له‌و سۆنگه‌یه‌وه، تێكچوونی باری ئه‌منی له‌و وڵاته، خزمه‌ت به ستراتیژییه‌تی ئه‌مریكا ناكات، چونكه یه‌كێك له گرنكترین ئامانجه‌كانی ئه‌و وڵاته له عێراق بریتییه له نه‌هێشتنی داعش و، دروستكردنی ژینگه‌ی ئه‌منی له‌و وڵاته.
دیوه شاراوه‌كانی گوشاره‌كه‌ی ئه‌مریكا
گوشاره‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ پرسی ڕیفراندۆم، وه‌ك ئاماژه‌م پێ دابوو، زاه‌ركین و، خۆی له ناردنی چه‌ند په‌یامێك ده‌بێنێته‌وه. ئه‌و په‌یامانه هه‌رچه‌نده له نێوه‌ڕۆكدا ئامانجه‌كه و داواكه‌ی ڕوونه، كه داوای "دواخستنی" ئه‌و پرسه ده‌كات و به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تیی كوردستان كراوه، وه‌لێ زۆرێك له ئاماژه‌ی نهێنی و په‌یامی ناڕاسته‌وخۆ هه‌یه، خۆیان له‌نێو دێره‌كانی ئه‌و په‌یامه‌دا حه‌شار داوه؛ كه ده‌كرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی ڕیفراندۆم و هه‌لومه‌رجی سیاسیی كوردستان، به ئاماژه و په‌یامی ئه‌رێنی بناسرێن.
ئه‌و په‌یامه‌ی "ئیداره‌ی ئه‌مریكا" بۆ سه‌ركردایه‌تیی كوردستان، به‌وپه‌ڕی ئه‌ته‌كێتی دیپلۆماسی و زمانی دیپلۆماسی ئاراسته كراوه. وا وێنا ده‌كرێت كه په‌یامی ده‌وڵه‌تێك بێت به‌رامبه‌ر به قه‌واره‌یه‌ك كه له داخوازییه مێژوویی و ستراتیژییه‌كانی تێ گه‌یشتووه. ئه‌و گوشاره‌ی ئه‌مریكا هه‌رگیز بۆ له‌باربردنی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم نییه، كه ئه‌مه بۆ خۆی پێشڤه‌چوونه له تێڕوانێنی ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر به ویسته‌كانی گه‌لی كوردستان له باشوور، به‌ڵكوو بۆ دواخستنی پرۆسه‌كه‌یه، له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ئاماژه‌م پێ دا. ئه‌مریكا باش تێ گه‌یشتووه له‌وه‌ی كه ڕیفراندۆمی باشووری كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆكردنی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستانه.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه، ئه‌و په‌یامه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا له ئێسته‌دا، دانپێدانانه به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و، به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی به‌و سه‌ربه‌خۆیییه‌ی كوردان له ئایینده‌دا، چونكه تا ئێسته‌یش به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته دژایه‌تیی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ربه‌خۆیییه ده‌رنه‌بڕیوه. ته‌نانه‌ت زۆرێك له به‌رپرسانی ئه‌مریكا به‌ڕاشكاوی ئاماژه‌یان به‌وه داوه، كه ڕیفراندۆمی باشوور گرفتێك و پرسێك نییه بۆ وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی مایه‌ی گرفته، كاتی ڕیفراندۆمه‌كه‌یه. له‌وباره‌یه‌وه، "هێدر ناورت"، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له دوایه‌مین لێدوانه‌كانیدا به‌ڕوونی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه "ئیداره‌ی ئه‌مریكا تێگه‌یشتنی هه‌یه له‌باره‌ی ئاره‌زووی كورده‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، به‌ڵام كاته‌كه له‌بار نییه."
گرنگیی كات بۆ كورده‌كان و ئه‌مریكییه‌كان
باشه ئه‌گه‌ر كاته‌كه سه‌باره‌ت به واده‌ی ڕیفراندۆم بۆ ئه‌مریكییه‌كان گونجاو نییه، ده‌كرێت كورد سازش له‌سه‌ر واده‌كه بكات؟ به دیوێكی دیكه، ئه‌گه‌ر جه‌نگی داعش و چانسی مانه‌وه‌ی عه‌بادی بۆ خولێكی دیكه وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران، له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق هۆکار بن تا ئیداره‌ی ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر دواخستنی كاتی ڕیفراندۆم بكاته‌وه، ئه‌ی ئه‌و ئه‌گه‌رانه چین تا كورد پابه‌ند بێت به واده‌ی ڕیفراندۆم؟ مه‌به‌ستمان له كات، "واته ئه‌و ده‌رفه‌ت و هه‌لومه‌رجانه‌ی كه به هۆی بگۆڕێك یاخود چه‌ند ئاڵوگۆڕێك له هاوكێشه‌كانی هێزه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی هێزێك دروست بوون و، هاتوونه‌ته پێشه‌وه".
داعش یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و بگۆڕانه‌ی كه توانیی هاوكێشه‌كانی هێز له‌سه‌ر ئاستی عێراق، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندیی "دۆزی كورد" ته‌واو بكات؛ سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه كورد له باشووری كوردستان له ڕووی زیانی جه‌سته‌یی و ماددییه‌وه گورزێكی كه‌موێنه‌ی به‌ركه‌وت، كه به‌و هۆیه‌وه هه‌زاران "پێشمه‌رگه"ی قاره‌مان شه‌هید و بریندار بوون. هه‌روه‌ها به‌شێك له پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كانی كوردستان كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی كۆمه‌ڵكوژی، وه‌لێ له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌رفه‌تێكی له‌مێژینه‌ی بۆ گه‌لی كورد هێنایه دی، كه بیر له پرسی جاڕدانی چاره‌نووسی خۆی بكاته‌وه. به‌و پێیه‌ی كه دۆخی دوای جه‌نگ هه‌رگیز وه‌ك دۆخی پێش جه‌نگ نابێته‌وه. له‌و باره‌یه‌وه‌یش "هانز مۆرگنساو"، پسپۆڕی به‌ناوبانگی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پێی وایه كه "له دوای جه‌نگ، هێز و ڕۆڵ سه‌رله‌نوێ دابه‌ش ده‌كرێته‌وه." بۆیه پێویسته سه‌ركردایه‌تیی كورد هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر كات نه‌كات و ڕیفراندۆم دوا نه‌خات، تا ببێت به به‌شێك له هێز و، له بری ئه‌وه‌ی ڕۆڵی بۆ دیاری بكرێت، با ڕۆڵ ببینێت.