مه‌به‌ست له هاوسه‌نگیى هێز
بۆ لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی بگۆڕه‌كانى ناونيشانى وتاره‌كه و دیاریكردنی كار و كارلێكی بگۆڕه‌كان له‌سه‌ر یه‌كتر به شێوه‌یه‌كی زانستى، له‌و وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ين پێناسه‌ى هاوسه‌نگیى هێز (Balance of Power) بكه‌ين. هاوسه‌نگیی هێز بریتییه له "ئامرازێك یاخود میكانیزمێك بۆ ڕێكخستنی ململانێكانی هێز، به شێوه‌یه‌ك كه هیچ قه‌واره‌یه‌ك یاخود یه‌كه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نه‌توانێت به‌ته‌نیا بگات به ناوه‌ندی بڕیار و، سیسته‌می سیاسی بگۆڕێت."
پسپۆڕانی كایه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وه‌ك كاپڵان و لاسوێل و ئه‌رنۆڵد توێنبی و ئه‌وانی دیكه، پێناسه‌ی جیاوازیان بۆ چه‌مكی هاوسه‌نگیی هێز هه‌یه. ئه‌رنۆڵد توێنبی، پێی وایه هاوسه‌نگیی هێز بریتییه له "سیسته‌می بزوێنه‌ری سیاسی له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ى فره‌لایه‌نن، یاخود له نێوان چه‌ندین وڵات‌دا به مه‌به‌ستی هێشتنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی یه‌كسان له هێزی ئه‌و لایه‌نانه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌ك به‌سه‌ر لایه‌كه‌ی تردا سه‌ركه‌وتوو بێت." هه‌رچی لاسوێل و كاپلانیشه، هه‌ردووكیان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه هاوسه‌نگیی هێز "بریتییه له په‌یوه‌ندییه‌كانی هێز له نێوان چه‌ند قه‌واره‌یه‌كدا؛ به شێوه‌یه‌ك كه ده‌رفه‌ت به هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی نه‌درێ كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه تێك بدا."
كورد و ستراتيژييه‌تى هێز له عێراق
پرسی كورد له عێراق كه له بنچینه‌دا پرسێكی مێژوویییه، په‌یوه‌سته به كۆلۆنیاكردنی به‌شی باشووری كوردستان و، لكاندنی به به‌شی عه‌ره‌بی له عێراق، له دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی "سایكس پیكۆ"ی ساڵی 1916؛ هاوكات له دوای 2003وه ئه‌و پرسه زێتر ڕه‌هه‌ندێكی ستراتیژی له‌خۆ ده‌گرێت، كه خۆی له لاسه‌نگكردنی هێزدا ده‌بینێته‌وه له نێوان دوو ناوه‌ندی بڕیاره‌وه: هه‌ولێر و به‌غدا.
دوای ڕووخانی "ڕژیمی به‌عس" له ساڵی 2003 له لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی، دروستكه‌رانی بڕیار له هه‌رێمی كوردستان بڕیاریان دا كه به‌شداری له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقێكی نوێ‌دا بكه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌چاوكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له پاڵ حكوومه‌تی عێراق له دروستكردنی بڕیار؛ واته به‌رجه‌سته‌بوونی هاوسه‌نگی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ به‌شداریكردن له دروستكردنی بڕیار. له‌و سۆنگه‌یه‌وه، سه‌ركردایه‌تیی كورد له باشوور له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق، به هێزه شیعه و سوننه‌كانه‌وه، له‌سه‌ر "سیسته‌می فیدراڵیزم" ڕێك كه‌وتن.
ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون كه فیدراڵیزم ئه‌و سیسته‌مه‌یه كه باڵانسی هێز له نێوان حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات؛ به‌و پێیه‌ی كه له‌و سیسته‌مه ده‌سه‌ڵاته‌كان له نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت. هه‌روه‌ها سه‌ركردایه‌تیی كورد پێی وا بوو، كه ئه‌و جۆره سیسته‌مه ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت تا كورد له پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیاردا له به‌غدا به‌شدار بێت.
به‌ڵام هه‌لومه‌رج و ڕووداوه‌كان ده‌ریان خست، كه كابینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق له دوای ساڵی 2005ه‌وه، به‌تا‌یبه‌تی كابینه‌كانی سه‌رده‌می حوكمڕانیی "نووری مالكی"، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، هه‌میشه به‌دوای ده‌رفه‌تدا گه‌ڕاوه تا به‌غدا له به‌رامبه‌ر هه‌ولێر به‌هێز كات. بۆ نموونه، بڕینی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن "نووری مالكی"یه‌وه باشترین به‌ڵگه‌یه له پاڵ چه‌ندین به‌ڵگه‌ی دیكه، كه ده‌كرێت وه‌ك ئه‌رگیۆمێنت له‌و وتاره‌دا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بخرێنه ڕوو. بڕیاری بڕینی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، دوایه‌مین بزمار بوو كه له تابووتى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا درا.
هاتنی داعش بۆ عێراق و داگیركردنی چه‌ند شارێكی ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته له لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌وه، بگۆڕێكی نوێ بوو بۆ سه‌ر ژینگه‌ی سیاسی و ئه‌منیی ئه‌و وڵاته، تا دروستكه‌رانی بڕیار له هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزی ئه‌و بگۆڕه‌وه بیر له جۆرێكی دیكه له شێوه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جاریكی دیكه تای ته‌رازووی هێز هاوسه‌نگ بكه‌نه‌وه؛ ئه‌ویش به په‌نابردن بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و هه‌نگاونان ڕووه‌و سه‌ربه‌خۆیی.
له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه، ئه‌و وتاره هه‌وڵ ده‌دات وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك بداته‌وه، له‌وانه: ئایه ئه‌و كێشانه‌ی كه به‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدایان گرتبوو له دوای 2005ه‌وه، ڕه‌هه‌ندێكی یاسایی و ده‌ستوورییان هه‌بووه، یاخود له بنچینه‌دا ستراتیژین و، په‌یوه‌ستن به ململانێ له پێناو به‌ده‌سهێنانی هێز له نێوان ئه‌و دوو پایته‌خته؟
ڕيفراندۆم وه‌ك ده‌سپێكى هاوسه‌نگكردنی هێز
گه‌لی كوردستان له 25-9-2017 له ڕاپرسییه‌كی سه‌رتاسه‌ری، به ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیشه‌وه، بۆ سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستان، زیاتر له 92% ده‌نگیان به "به‌ڵێ" دا.
ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌گه‌رچى هه‌نگاوێكى ديموكراسى بوو بۆ گوزارشتكردن له ئیراده‌ى گه‌لى باشوور له‌باره‌ى بڕياردان له چاره‌نووسی خۆى، وه‌لێ له بنچينه‌دا هه‌نگاوێكى بوێر و ستراتيژى بوو. به‌و پێيه‌ى كه ڕيفراندۆم له لايه‌ك به‌ڵگه‌يه‌كى مێژوويى بوو بۆ سه‌لماندنى كوردستانيبوونى "كه‌ركووك" و ناوچه‌كانی تر- كه‌ركووك ئه‌و شاره‌ى كه خاوه‌ن هێزێكى وزه‌ى زۆره، ده‌توانێ هاوسه‌نگیى هێزى وزه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌و لايه‌نه بشكێنێته‌وه كه ئيداره‌ى ئه‌و شاره‌ى له ده‌سته- له لايه‌كى ديكه‌یش، ڕيفراندۆم هه‌رچه‌ند مه‌به‌ست لێی سه‌ربه‌خۆيى بوو، وه‌لێ تا ڕۆژى ڕاگه‌ياندنی سه‌ربه‌خۆيى، هه‌ڵوێستى سياسیی هه‌رێمى كوردستانی له گفتوگۆ و دانوستاندن به‌هێز ده‌كرد. له‌و سۆنگه‌يه‌وه، سه‌ركردايه‌تیى باشوورى كوردستان، ده‌بوو به‌و لايه‌نه‌ى كه مه‌رج بسه‌پێنێت؛ له به‌رامبه‌ريشدا حكوومه‌تى عێراق ئه‌و لايه‌نه ده‌بوو كه به‌ناچارى به به‌شێكى زۆرى مه‌رجه‌كانى كورد ڕازی بێ. دواجار ڕيفراندۆم شێوه و سروشتى په‌يوه‌ندیى نێوان هه‌ولێر و به‌غدای ده‌گۆڕى؛ هیچ نه‌بێ له فيدراڵييه‌وه بۆ كۆنفيدراڵى.
به‌ڵام ڕووداوه‌كه‌ى "كه‌ركووك" نه‌ك هه‌ر بووه مايه‌ى له‌ده‌ستدانى ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم، به‌ڵكوو باڵانسى هێزى بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى به‌غدا لاسه‌نگ كرد؛ ته‌نانه‌ت پاڵی به به‌غداوه نا، تا هه‌ولێر له هه‌ر چه‌شنه هێزێكى سياسى، ئابوورى و جيۆپۆلیتيكى دابماڵێت. به‌و شێوه‌يه‌یش، ده‌ركه‌وت كه كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له دواى ساڵى 2005 تا ئێستا، ئه‌گه‌رچى له ڕواڵه‌تدا كێشه‌گه‌لێكى ده‌ستوورين، وه‌لێ له بنچينه‌دا كێشه‌ی سياسى و ستراتيژين؛ په‌يوه‌ستن به حساباتى هێز له نێوان دوو پايته‌خته‌كه‌ى عێراق.