خستنه‌ڕووى پرس
كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ر يه‌ك له وڵاتانى توركيا، ڕووسيا و ئێران له شارى ئه‌نتاڵياى توركى، بريتى بوو له لووتكه‌يه‌كى هه‌رێمى- نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئيداره‌دانى ململانێكانى هێز له سووريا. ئه‌و لووتكه‌يه ده‌ری خست، كه كليلى چاره‌سه‌رييه‌كان و ئيداره‌دانى پرسگه‌لێكى سياسى، ئه‌منى و ستراتيژى له سووريا له ده‌ست ئه‌و هێزانه‌ن كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نتاڵيا به‌شدار بوون.
ئه‌و سێ وڵاته له‌سه‌ر چه‌ند هێڵێكى گشتیى سه‌ره‌تايى ڕێك كه‌وتن: يه‌كێك له‌و هێڵانه زه‌مينه‌سازكردنه بۆ ئاماده‌بوونێكى فره‌لايه‌نى و فره‌ئه‌كته‌رى بۆ ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌كه‌ى شارى سۆچی (Sochi)ی ڕووسى. هێڵى دووه‌م، دابه‌شكردنى ڕۆڵ له نێوان ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كيیه‌كان وه‌ك: ئێران، توركيا، ڕووسيا و، ئه‌كته‌ره خوار سه‌ره‌كييه‌كان، كه نوێنه‌رايه‌تیى نفووز و به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كييه‌كان ده‌كه‌ن. هێڵى سيێه‌م، له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك كه‌وتن كه ناوچه‌ى نفووز له نێوان خۆيان دياري بكه‌ن له‌ژێر ناونيشانى "ناوچه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى ململانێكان".
پێكگه‌يشتنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كان
توركيا پێی وايه وه‌ك هێزێكى گه‌وره‌ى هه‌رێمى، له ساڵانى ده‌سپێكى "شۆڕشى سووريا" له 2011 تا 2015 ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى پێ نه‌دراوه تا له گێڕانى ڕۆڵ له ئيداره‌دانى ململانێكانى هێز له سووريا به‌شدار بێت، ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌ت به‌و ئه‌كته‌رانه‌یش نه‌دراوه كه نوێنه‌رايه‌تیى نفووزى ئه‌و وڵاته‌يان ده‌كرد له سووريا وه‌ك: سوپاى "سوورياى ئازاد" بۆ ئه‌وه‌ى له هاوكێشه‌كانى هێز و هاوكێشه سياسييه‌كان به‌شدار بێـت.
ئه‌و هۆكارانه‌ى كه بوونه مايه‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته په‌راوێز بخرێت و، ده‌رفه‌تى پێ نه‌درێت به‌شدار بێت له ئيداره‌دانى "قه‌يرانى سووريا"، بريتى بوون له: نزيكبوونى توركيا له به‌ره‌ى ئه‌مريكا و ڕۆژاوا، ناكؤكیى توركيا و ئێران سه‌باره‌ت به جياوازیى پڕۆژه و خۆێندنه‌وه‌يان بۆ پرسى "قه‌يرانى سووريا"؛ هه‌روه‌ها تێكچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و ڕووسيا له په‌راوێزى ڕووداوى كه‌وتنى فڕۆكه‌ى ڕووسيا له لايه‌ن هێزه‌كانى توركياوه.
وه‌ڵێ له ئێسته‌دا لێكتێگه‌يشتنه‌كانى نێوان ئه‌و سى وڵاته گه‌يشته ئاستێك، كه خوێندنه‌وه‌ى "لێكتێگه‌يشتنى ستراتيژى"ی بۆ ده‌كرێت. له‌وباره‌يه‌وه ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركيا گوتى: "له ئێسته‌دا ئێمه په‌يوه‌ندييه‌كى زۆر باشمان له‌گه‌ڵ ڕووسيا هه‌يه، هه‌روه‌ها لێكتێگه‌يشتنێكى باشيشمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌يه كه مه‌ترسييه‌كانى ئێمه‌ى له سووريا له‌به‌رچاو گرتووه."
ئه‌و لێدوانه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌رخه‌رى ڕاستييه‌كه، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه سووريا زه‌مينه‌ى پێكگه‌ياندنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هێزگه‌لێكى وه‌ك ڕووسيا، توركيا و ئێرانه. ئه‌م ڕاستيه‌یش له كۆبوونه‌كه‌ى ئه‌نتاڵيا و سۆچی به‌دی ده‌كرێـت.
پێشهاته نوێیه‌كان
به‌پێی پێدراوه‌كان و به له‌به‌رچاوگرتنى جموجۆڵى ديپلۆماسیى نێوان وڵاتانى ناوبراو، پێشهاتى نوێ ڕوو له ڕه‌وشى سياسى و ئه‌منیى سووريا ده‌كات. ئه‌و پێشهاتانه ده‌رفه‌ت ده‌داته توركيا تا له سووريا له‌گه‌ڵ بوونى هه‌ر يه‌ك له وڵاتانى ڕووسيا و ئێران هاوسه‌نگ بێت، بۆ ئه‌وه‌ى له ڕووى دابه‌شكردنى ناوچه‌ى نفووز هاوته‌ريب بێت به ناوچه‌ى نفووزى هه‌ر دوو وڵاتى ناوبراو. له گرنكترين پێشهاته نوێیه‌كانى سووريا له دواى كۆتايیهاتن به داعش، بريتى ده‌بێت له جه‌نگى نێوان هێزه‌كانى سوپاى توركيا و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى يه‌په‌گه له شارى "عه‌فرين"ی ڕۆژاواى كوردستان.
به‌پێی هه‌واڵه‌كانى ناوه‌ندى ڕۆژنامه‌وانیى توركى، هه‌ر يه‌ك له توركيا، ڕووسيا و ئێران له نێوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌كه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه له ئه‌نتاڵيا، ڕێك كه‌وتوون كه پێويسته شارى عه‌فرين هیچ هێزێكى چه‌كدارى تێدا نه‌بێـت. له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕازيبوونه‌ى هه‌ر يه‌ك له ئێران و ڕووسيا به پڕۆژه‌كه‌ى توركيا، ئه‌و دوو وڵاته داوايان له توركيا كردووه كه له لێدانى هێزه‌كانى "به‌ره‌ی نوسره" و پاشماوه‌كانى داعش و هێزه‌كانى ده‌سته‌ى شام له شارى "ئيدلب" ڕۆڵ بگێڕێت.
له لاى خۆيه‌وه، ئه‌ردۆغان ڕازي بووه به‌و داوايه‌ى ئه‌و دوو وڵاته و، ڕای گه‌ياندووه كه كرده‌وه سه‌ربازييه‌كانيان له چوارچێوه‌ى پڕۆسه‌ى "قه‌ڵغانى فوڕات" فراوانتر ده‌كه‌ن و، ناوچه‌كانى ئيدلب و عه‌فرينيش ده‌گرێته‌وه. سه‌ردانى هه‌ر يه‌ك له سوپاسالارى ئێران، "محه‌مه‌د باقرى" بۆ توركيا و، په‌يوه‌نديكردن به سوپاسالارى ڕووسى، "ڤاله‌رى جيراسمۆف"، بۆ ئه‌وه بووه كه دوا بڕيار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه سه‌ربازیيه بده‌ن، كه ده‌بێته مايه‌ى دروستكردنى پێشهاتى نوێ له سووريا.
ئاماده‌كارييه‌كان
به‌پێی ڕ‌اپۆرتێكى ڕۆژنامه‌ى "ميلييه‌ت"ى توركى، حكوومه‌تى توركيا ئاماده‌كارييه‌كى باشى كردووه بۆ ده‌سپێكردنى پرۆسه‌ى سه‌ربازى له شاره‌كانى عه‌فرين و ئيدلب له سووريا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌كى قورسى بۆ ناوچاكانى باب و ده‌وروبه‌رى ناردووه، هه‌روه‌ها 7 هه‌زار سه‌ربازی توركى، له پاڵ 20 هه‌زار چه‌كدارى هێزى سه‌ر به سوپاى سوورياى ئازاد كه له لايه‌ن توركياوه پاڵپشتى ده‌كرێت، ئاماده‌ن بۆ پڕۆسه‌كه. بۆيه ده‌سپێكردنى پڕۆسه‌كه، ته‌نیا له‌سه‌ر بڕيارى ده‌سپێكردنى ماوه.
كۆتايى
ڕه‌وشى سووريا، ڕه‌وشێك نييه ته‌نیا سێگۆشه‌ى هێزى ڕووسى، توركى، ئێرانى ڕۆڵى سه‌ره‌كى له ئيداره‌دانى قه‌يرانى ئه‌و وڵاته‌دا ببينن، به‌ڵكوو له پاڵ ئه‌و هێزانه، هێزگه‌لێكى ديكه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمى هه‌ن، وه‌ك ئه‌مريكا و سعووديا، كه ده‌توانن ئاسته‌نگى مه‌زن بۆ پڕۆژه‌ى ئه‌و سيگۆشه‌يه دروست كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و سێگۆشه‌يه هه‌وڵ بدات بڕيارى ستراتيژى له‌باره‌ى سوورياوه بدات به‌بێ ئه‌وه‌ى ڕاى هه‌ر يه‌ك له وڵاتانى ئه‌مريكا و سعووديا وه‌رگرن.
توركيا هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره ده‌كات، ئه‌گه‌ر له هه‌ر هه‌نگاوێك كه بیه‌وێت سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانى سووريا بهاوێژێت، ڕۆڵى ئه‌مريكا له‌به‌رچاو نه‌گرێت، به‌تايبه‌تى له "شارى عه‌فرين"، چونكه ئه‌مريكا پێی وايه هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرين به‌بێ ڕاى ئه‌و وڵاته، به ماناى بێڕێزييه به‌رامبه‌ر به‌و وڵاته و، ڕه‌نگه ئه‌مريكا به‌و هۆيه‌وه كێشه‌ى گه‌وره بۆ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى توركيا له سووريا بنێته‌وه. له لايه‌كى ديكه‌یشه‌وه هێزه‌كانى په‌يه‌ده و سوورياى ديموكرات له لايه‌ن ئه‌مريكاوه پاڵپشتى ده‌كرێن و، له‌و ڕووه‌وه "ڕايان ديلۆن"، گوته‌بێژى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانى له دژى داعش، ڕای گه‌ياند كه هێزه‌كانى په‌يه‌ده و سوورياى ديموكرات وه‌ك هێزى كاريگه‌ر هه‌ر ده‌مێنن، ته‌نانه‌ت له دواى داعشيش. بۆيه "ئيداره‌ى ترامپ" ئاوا زوو ناتوانێت ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و هێزانه بێت، چونكه ئه‌و هێزه كوردييانه تاكه هێزن كه ئه‌مريكا له جه‌نگى داعش پشتى پێ به‌ستبوون و، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگى به‌وه‌كاله‌تیشيان له قۆناغى دواى داعش پێ بكات؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سووريا له دواى داعش، ده‌بێته ناوچه‌ى پێكدادانى هێزه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له ڕێى وه‌كيله‌كانيانه‌وه. له‌و سۆنگه‌يه‌وه، ئه‌مريكا چه‌كێكى باشى پێشكه‌ش به‌و هێزانه كردووه، هه‌روه‌ها بنكه‌يه‌كى سه‌ربازيیشى له كۆبانێ هه‌يه.